العربیة
/ئەدەب/
بارودى و يه‌كێك له‌ خۆشترين هۆنراوه‌كانى
: 465
2018-04-30

بارودى و يه‌كێك له‌ خۆشترين هۆنراوه‌كانى محمود سامي البارودي شاعيرێكى ناودارو به‌ تواناى ميسرو جيهانى عه‌ره‌بيه‌، به‌سه‌ركرده‌ى بزوتنه‌وه‌ى بوژاندنه‌وه‌ى شيعرى هاوچه‌رخ ده‌ژمێردرێت، يه‌كێك له‌ چاكترين هۆنراوه‌كانى كه‌ زۆرترين ناوبانگى هه‌يه‌، ئه‌و قه‌سيده‌يه‌ كه‌ له‌ شوێنى ئاواره‌يى و دوورخستنه‌وه‌ى بوو له‌ سيريلانكا وتوويه‌تى كاتێك هه‌واڵى وه‌فاتى هاوسه‌ره‌كه‌ى پێ ده‌گات، هۆنراوه‌كه‌ى جێگاى په‌سه‌ندكردنى شاعيران و ڕه‌خنه‌گرانى ئه‌ده‌ب بوو به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى، له‌وانه‌شه‌ هۆكارى ئه‌وه‌ بێت كه‌ هه‌ڵقوڵاوى ئازارو سۆزو خۆشه‌ويستى ئه‌و شاعيره‌ بوو بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى، هه‌ندێك پێيان وايه‌ كه‌ ئه‌و شاعيره‌ سنوورى شه‌رعى به‌ زاندووه‌ كاتێك گله‌يى و گازنده‌ى له‌ زه‌مانه‌و له‌ مردن كردووه‌ كه‌ بۆچى هاوسه‌ره‌كه‌ى هه‌ڵبژاردووه‌ و دڵى شاعيرى له‌ وڵاتى غه‌ريبيدا سوتاندووه‌، كه‌ ده‌ڵێت: يا دهر فيم فجعتني بحليلة *** كانت خلاصة عدتي وعتادي؟ إن كنت لم ترحم ضناي لبعدها *** أفلا رحمت من الأسى أولادي؟ به‌ڵام هه‌ندێكى تر به‌رگرييان لێ كردووه‌و پێيان وايه‌ ئه‌و ناڕه‌زايى به‌ رانبه‌ر قه‌ده‌رى خوا نيشان نه‌داوه‌وته‌نها ئازارو خه‌مى خۆى ده‌ربڕيوه‌، بارودى شاعيرێكى خوا ناس ومولته‌زيم بووه‌ تا ڕاده‌يه‌كى باش ،هه‌ر له‌ هه‌مان قه‌سيده‌ باسى ئه‌وه‌ى كردووه‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌بێت بچێت بۆ ديدارى په‌روه‌ردگارى و هه‌موان كاتێكى ديارى كراويان هه‌يه‌ بۆ مردن، وه‌كو وتوويه‌تى: كل امرئ يوما ملاق ربه *** والناس في الدنيا على ميعاد وكفى بعادية الحوادث منذرا *** للغافلين لواكتفوا بعوادي فلينظر الإنسان نظرة عاقل *** لمصارع الآباء والأجداد به‌ڵكو له‌ هه‌مان هۆنراوه‌دا به‌يتێكى زۆر جوانى تێدايه‌، كه‌ ده‌ڵێت: به‌دبه‌ختى بۆ كه‌سێك قيامه‌ت له‌ بير بكات و له‌وه‌ بێ ئاگا بێت كه‌ مردنێك بۆى دانيشتووه‌و له‌ بۆسه‌دايه‌ بۆى، كه‌ وتوويه‌تى: تعس امرؤ نسي المعاد ومادرى *** أن المنون إليه بالمرصاد من به‌ش به‌ حاڵى خۆم زۆر به‌ شيعره‌كانى سه‌رسامم و هه‌ستێكى ئيمانى باشيشى تێدا به‌ ده‌ ده‌كه‌م. إحسان برهان الدين 2017-3-13 سلێمانى