العربیة
/زاراوەکانی عەقیدە/
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده‌:8 (ته‌ورات و ئینجیل)
: 498
2018-04-09
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده‌:8 ته‌ورات و ئینجیل: ته‌ورات: كتێبێكی خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ موسا سه‌لامی خوای لێبێت دایبه‌زاندوه‌، وه‌كو خۆی فه‌رموویه‌تی: (إِنَّا أَنزَلْنَا التَّوْرَاةَ فِيهَا هُدًى وَنُورٌ) به‌ڵام له‌ دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر موسی علیه السلام قه‌ومه‌كه‌ی گۆڕییان و تێكیاندا و ده‌ستكارییان كرد.ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌و ته‌وراته‌ به‌و شێوه‌ی كه‌ دابه‌زی بوونی نه‌ماوه‌. ئینجیل: ئه‌و كتێبه‌ی خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ دایبه‌زانده‌ سه‌ر عیسای كوڕی مه‌ڕیه‌م سه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت. ئه‌م كتێبه‌ش وه‌كو ته‌ورات و كتیبه‌كانی تری خوای گه‌وره‌ ده‌ستی تێكدان و شێواندنی پێ گه‌یشتووه‌و تێكدراوه‌و ده‌ستكاری كراوه‌. ئینجیله‌كان له‌ لای نه‌ساراكان چوارن: 1- ئینجیلی مه‌تتا كه‌ به‌زمانی عیبرانی نووسراوه‌. 2- ئینجیلی مرقش كه‌ به‌ زمانی یۆنانی نووسراوه‌. 3- ئینجیلی لۆقا كه‌ زمانی یۆنانی نووسراوه‌. 4- ئینجیلی یوحه‌ننا كه‌ ئه‌ویش به‌ زمانی یۆنانی نووسراوه‌. به‌ڵام ئینجیلێكی تریش هه‌یه‌ به‌ ناوی ئینجیلی به‌رنابا، كه‌ موژده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌رمان محمد صلی الله علیه وسلم ی تێدایه‌، به‌ڵام ئه‌م ئینجیله‌ دیار نه‌ما و له‌ ناو چوو. بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ سوودم له‌ معجم الفاظ العقیدة و سه‌رچاوه‌ی تر وه‌رگرتووه‌. إحسان برهان الدین 2018-1-22