پوخته‌ی فیكری محمد شحرور
مامۆستای ئه‌ندازیاری شارستانی بووە له زانكۆی دیمه‌شق ، سوریه وله دایكبووی ساڵی 1938 ، به داهێنه‌رو بڕیاده‌ری بیرۆكه‌ی خۆێندنه‌وه‌ی هاوچه‌رخ ده‌ژمیردرێت بۆ قورئانی پیرۆز ، پاش خوێندنی ئه‌ندازیاری له موسكۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سوریا تۆمه‌تی به ماركسی بوونی دراوه پاڵ ، نووسه‌ری كتێبی (الكتاب والقرآن)ه كه تێیدا هه‌وڵی داوه شێوازێكی تازه‌له ته‌فسیر ڕه‌چاو بكات ، كه ئه‌م كاره‌شی بووه مایه‌ی هه‌رایه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م داهێنانه‌ی كه چاوی هه‌موو قورئانی و ناحه‌زانی ئیسلامیشی به گشتی پێ گه‌شایه‌وه .
(محمد شحرور) خاوه‌نی لایه‌نگر و نه‌یارێكی زۆره به هۆی بیرۆكه‌كانی كه جۆرێك له‌تازه‌گه‌ری نه‌بیستراوی تێدایه سه‌باره‌ت به ئیسلام به گشتی وقورئان به تایبه‌تی ،لادانه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره له بواره‌كانی بیروباوه‌ڕ و فیقه وهه‌موو بابه‌ته‌كانی تر زۆرن و به‌ڕه‌چاوكردنی فه‌لسه‌فه و پشت راستكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ بیردۆزه‌ی وه‌كو بیردۆزه‌كانی داروین وماركس ولینین وئه‌نجلز به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌یه‌نێت به خوێنه‌ره‌كانی.
نووسه‌ری كتێبی « النزعة المادية في العالم الإسلامي » ده‌ڵێت:
زیاتر له هه‌زار سه‌رپێچیم له كتێبه‌كه‌ی شه‌حروردا وه‌دی كردووه كە له‌گه‌ڵ ڕێبازی ئیسلامدا ناكۆكن! له زۆربه‌ی ورده‌كارییه‌كانی شه‌رعدا قسه‌ی پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی هه‌یه به شێوازێكی سه‌رنج ڕاكێش و نوێ كه توانای هه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیری خوێنه‌ر درووست بكات و به ئاسانی لادانه‌كانی هه‌ست پێنه‌كرێت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه شاره‌زایی باشی نه‌بێت ، له نێو قورئانیه‌ه‌كاندا شێوازی نووسینی شه‌حرور جیاوازی زۆری له گه‌ڵ ئه‌وانی تر هه‌یه وه‌كو( أحمد صبحی منصور) بۆ نموونه ، ئه‌و هه‌رچه‌ند ده‌ڵێت من قورئانی نیم به‌ڵام هه‌ڵگری هه‌مان بیرۆكه‌كانی ئه‌وانه له باوه‌ڕنه‌بوون به سوننه‌ت و بەتیكڕا ڕەتیدەكاتەوە، ئەو ده‌ڵێت:
"لا أؤمن بالحديث النبوي، الله تعالى قال "وأطيعوا الرسول"، الطاعة إذن هي للرسول وليس للنبي، والاحاديث النبوية هي الغيبيات مثل عذاب القبر ومشاهد الساعة وعذاب البرزخ وهذه هي النبوة، والرسول لا يعلم الغيبيات، ويكفي لنا أن نؤمن بالغيبيات التي وردت في المصحف". واتە: من باوەرم بە فەرموودە نیە، الله لە قورئاندا فەرموویەتی: "وأطيعوا الرسول" كەواتە گوێڕایەڵی بۆ ڕەسولە نەك نەبی! فەرموودەكانیش دەربارەی بۆ نموونە سزای ناو گۆڕ و دیمەنەكانی قیامەت و سزای بەرزەخ ئەوە نبوەتە، ڕەسول شتە غەیبی و نادیارەكان نازانێت، ئێمەش ئەوەندەمان بەسە باوەڕمان بەو غەیبیاتانە هەبێت كە لەقورئاندا باس كراون.
به‌كورتی به‌ڵای شه‌حرور له‌وه‌دایه سوننه‌ت به جارێ ڕه‌تده‌كاته‌وه ، هاوكات به‌ته‌واوی وبەبێ هیچ گەڕانەوەیەك بۆ قسەی زانا‌و موفەسیرو زمانزانەكان پشت به عه‌قڵ و بۆچونی خۆی ده‌به‌ستێت بۆ تێگه‌شتنی قورئان ، بۆیه سه‌دان داهێنانی سه‌یرو سه‌مه‌ره و ناكۆك له‌گه‌ڵ ئیسلامدا له‌نووسینه‌كانی ده‌بینرێت.
پوخته‌ی فیكری محمد شحرور :
باوه‌ڕی وایه قورئان په‌یامێكه بۆ هه‌موو جیهان، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه پێویسته بگونجێت یان بگونجێنرێت له گه‌ڵ هه‌موو میلله‌تاندا ته‌نانه‌ت مییلله‌تانی یابان و ئه‌مریكا، پێشی وایه ئیسلام كۆتا په‌یامه بۆ مرۆڤایه‌تی بۆیه ده‌بێت ده‌قه‌كانی قورئان له‌گه‌ڵ هه‌موو پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنێكی شارستانیدا ڕێ بكات، به‌ڵام شه‌حرور له جیاتی ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ قورئان ببات بۆ وه‌رگرتن و هه‌ڵێنجانی چه‌مك و به‌ها و حوكمه‌كان به‌ده‌ر له كاریگه‌ری به‌هاكانی عه‌لمانیه‌تی هاوچه‌رخ، ئه‌و هه‌ڵساوه به كردارێكی پێچه‌وانه و قورئانی كردووه‌ته پاشكۆی به‌هاكانی عه‌لمانیه‌تی هاوچه‌رخ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گه‌رده‌نی ده‌قه‌كان باده‌دات و هه‌ر به زۆر ده‌یانگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌به‌ست و ئاراسته‌دا.
محمد شحرور ڕه‌نگه گومڕاترین كه‌س بێت كه به‌بێ وچان خه‌ریكی گومان درووستكردنه بۆ موسوڵمانان و به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ سه‌رقاڵی دژایه‌تیكرنی قورئانه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌كی خێرایه له خه‌رمانی لادان و گومڕاییه‌كانی كه هه‌مووی له زاری خۆیه‌وه به ده‌نگ و ره‌نگ تۆمار كراوه:
-خوێندنه‌وه‌ی محمد شحرور بۆ قورئانی پیرۆز به شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌كو توێژه‌رێك ده‌ڵێت:
- له‌سه‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و هه‌وڵی هه‌لوه‌شادنه‌وه‌ی واتاكانی قورئان بونیات نراوه و هیچی تر.
- پێی وایه تازەگه‌ری به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت به‌بێ دووباره قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی له ئیسلاامدا جێگیر و نه‌گۆڕن.
- سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو دروشمه زلانه‌ی ده‌رباره‌ی تێگه‌یشتنی له قورئان به‌رزی كردووه‌ته‌وه، نا‌توانیت به جوانی قورئان بخوێنێته‌وه‌و هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌تایی له خویندنه‌وه‌یدا ده‌كات و قورئان لەسەر زمانی زۆر قورسە و هەرگیز ناتوانێت تەنها ئایەتێك بەبێ هەڵەی ڕوون و ئاشكرا بخوێنیتەوە .
- قسه‌ی زل و فه‌لسه‌فه‌ی به‌تالی زۆره سه‌باره‌ت به تێگه‌یشتنه‌كانی له قورئان، بۆ نموونه ده‌ڵێت: (أب و أم ) له گه‌ڵ (والد و والدة ) یه‌ك شت نین و جیاوازییان هه‌یه!
- ده‌ڵێت: سه‌رپۆش له پێش ئیسلامدا هه‌بوو، به‌ڵام ئیسلام هات و لایبرد!
- ده‌ڵێت: ئافره‌ت ئاساییه به شۆرتێكه‌وه ده‌ربچێته سه‌ر جاده!
- پێی وایه مناڵ بوون به‌بێ هاوسه‌رگیری ئاساییه چونكه ده‌ڵێت: مناڵی زینا و داوێن پیسی وشه‌یه‌كه شه‌رعناسه‌كان په‌یدایان كردووه.
- ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵگای دیندار كۆمه‌ڵگایه‌كی مونافیق و دوو ڕووه.
- ده‌ڵێت: مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی كه ئیسلام له‌سه‌ر پێنج كۆڵه‌كه بونیات نراوه، ئه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌یه كڵاوێكمان كرابێته سه‌ر و مه‌سه‌له‌كه وا نییه.
- ده‌ڵێت: موسوڵمان هه‌رئه‌وه نییه سه‌ر به ئیسلام بێت" ده‌گونجیت موسوڵمان بێت و یه‌هودی بیت یان مه‌سیحی و بوزی و هیندۆسی بێت.
- ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ش كه دژی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم جه‌نگاون و كوژراون شه‌هیدن!
- ده‌ڵێت: لویس باستۆر كه میكرۆبی دۆزیوه‌ته‌وه شه‌هیده‌و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌راندایه.
- له هه‌موویشی سه‌یرتر پێی وایه شه‌هید مه‌رج نییه مردوو بیت ده‌كرێت شه‌هید بێت و زیندوو بێت.
- باوه‌ڕی نه به عه‌داله‌ت و نه‌به ڕاستگۆیی هاوه‌ڵان نییه و بگره پێی وایه ئێستا ئێمه له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌وان باشترین.
- ئه‌ڵێت: فه‌رمان و قه‌ده‌غه‌كردنه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وه‌كو فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆك شاره‌وانی پاریسه مه‌رج نییه به گوێ بكرێت.
- به ڕاشكاوی وتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم م به ده‌نگ و ڕه‌نگ پێ بگات خۆم به وابه‌سته‌ی كارپێكردنی نازانم.
- باوه‌ڕی به پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو خۆی ده‌ڵێت كه ئه‌ویش حاڵی حاڵی پێغه‌مبه‌رانی پێش خۆیه‌تی و هیچ په‌یوه‌ندیمان پییانه‌وه نییه!
- به‌ڵكو ده‌رباره‌ی زاتی الله ده‌ڵێت ئه‌و نێرینه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یامه‌كان له‌سه‌رده‌می نێرینه‌كاندا هاتوون..تعالی الله عما یقول علوا كبیرا.هه‌موو ئه‌م قسانه‌ش به ڤیدیۆ له یوتیوب هه‌یه بۆ كه‌سێك بیه‌وێت تەماشایان بكات و هه‌مووی له‌لایه‌ن توێژه‌رێكه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه.
بۆ ته‌فسیری قورئانیش ڕێكخه‌ری سه‌ره‌كی و گرنگ به‌لای شه‌حروره‌وه ڕه‌گه زمانه‌وانییه‌كه‌یه ( الجذر اللغوي) بۆیه كاتێك ده‌یه‌وێت ئایه‌تێك ته‌فسیر بكات، له فه‌رهه‌نگه‌كانی زماندا بۆ گونجاوترین واتا ده‌گه‌ڕێت كه له‌گه‌ڵ تیگه‌یشتنه‌كه‌یدا یه‌ك بگرێته‌وه كه گونجاندنی ئیسلامه له‌گه‌ڵ عه‌لمانیه‌تدا.
بۆ شاره‌زایی یزیاتر ،بڕوانه:
- التحريف المعاصر في الدين ، عبد الرحمن بن حسن حبنكة الميداني.
- بیضة الدیك، یوسف الصیداوي.
- كيف يحرّف محمد شحرور القرآ‌ن؟ شريف محمد جابر.
- تهافت القراءة المعاصرة : د. منير محمد الشواف.
نووسینی/ إحسان برهان ا‌لدین