العربیة
/سوننەت/
دواكەوتنی نیەتی قوربانیكردن درووستە؟
: 357
2022-06-27

#وەڵامی_پرسیارەكانتان :44

دواكەوتنی نیەتی قوربانیكردن درووستە؟

درووستە وئاساییە كەسێك لەبەر هەر هۆكارێك بێت، سەرەتا نیەتی قوربانیكردنی نەبێت، بەڵام دواتر بۆ نموونە دوای گەڕانەوە لە نوێژی جەژن، یان لە رۆژانی داهاتووی جەژندا تا خۆرئاوابوونی چوارەم ڕۆژی جەژن - لەسەر بۆچوونی پەسەند - بڕیار بدات و ئەو كاتە قوربانی بكات. واتە مەرج نییە لەسەرەتای مانگی ذي الحجة وە نیەت بهێنیت، بەڵام سوننەت وایە لەو كاتەوە كە بڕیاری دا قوربانی بكات، ئیتر دەستكاری نینۆك و مووی لاشەی نەكات، تا كاتی سەربڕینی قوربانییەكەی.