/زاراوەکانی عەقیدە/
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:7 الوجودیة
: 556
2018-04-09
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:7
الوجودیة
ڕێڕه‌وێكی فه‌لسه‌فییه، له‌سه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی خه‌ڵه‌تێنه‌ر بونیات نراوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مرۆڤ پێویسته خۆی بدۆزێته‌وه، به‌و واتای له به‌هاكان خۆی داماڵێت وبه‌بێ هیچ كۆت و سنوورێك ده‌ست بكات به به‌دیهێنانی ئاره‌زووه‌كانی كه حه‌زیان لێ ده‌كات، به‌ده‌ر له هیچ ئایین وڕێنمایی و فه‌رمان و سنوورێك، ده‌ڵێن بوونه‌وه‌ر له پێش ڕاستی شته‌كانه‌وه‌یه، واته: گرنگی ته‌نها به‌وه ده‌ده‌ن كه هه‌یه و له‌به‌رچاوه.
(الوجودیة) زاراوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فییه، به واتای ئه‌وه‌ی بوونی ڕاسته‌قینه بوونی كه‌سه‌كانه ، به‌ڵام جۆره‌كان ناوێكه له‌ڕاستیدا و له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع بوونی نییه، بۆ نموونه ئه‌ڵێن (ئه‌حمه‌د و ئازاد) ئه‌مه دوو كه‌سن له ڕاستی و حه‌قیقه‌تدا بوونیان هه‌یه، به‌ڵام جۆری ئینسانی ( النوع الانساني) وشه‌یه‌كه له ده‌روه‌ی كه‌سه‌كان بوون وحه‌قیقه‌تی نییه.
به كورتی : وجودییه‌ت ته‌وژمێكی فه‌لسه‌فییه باوه‌ڕی به ئازادی ڕه‌ها له بیركردنه‌وه‌دا هه‌یه و هه‌ڵگرانی ئه‌و بیرۆكه‌یه باوه‌ڕیان وایه مرۆڤ خۆی خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵبژاردن و ویستی ڕه‌های خۆیه‌تی و پێویستی به هیچ ئاراسته‌یه‌كی ده‌ره‌كی نییه ئاڕاسته‌ی بكات یان ڕێنمایی پی بدات یان ڕێگای بۆ دیاری بكات.
وجودییه‌ت بیردۆزه‌یه‌كی ڕوون و دیار نییه و هێڵه پانه‌كانی ناڕوونی و ته‌مومژێكی زۆری پیوه دیاره، ئه‌م بیردۆزه‌یه تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه له نێو بیروباوه‌ڕ و ته‌وژمه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه به ته‌واوی جێگای خۆی بكاته‌وه.
دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م مه‌زهه‌به فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی مولحید: (جان پۆڵ سارته‌ره) ه.
- بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه: معجم الفاظ العقیدة، عامر فالح
- الموسوعة المیسرة في الادیان والمذاهب والاحزاب المعاصرة.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-22 سلێمانی
2023-02-18
2023-10-28
2018-04-10
2018-05-11
2023-04-26
2023-11-22
2023-10-28