/كتێب و سهرچاوهكان/
#زنجيرهى_كتێب_و_سهرچاوهكان :62 معارج القبول بشرح سلم الوصول إلى علم الأصول
: 421
2021-10-14
#زنجيرهى_كتێب_و_سهرچاوهكان :62
معارج القبول بشرح سلم الوصول إلى علم الأصول
ئەم كتێبە لە بنچینەدا بریتییە لە هۆنراوەیەك كە لە چاكترین ئەو مەتنانەی دەربارەی عەقیدەی تەوحید لە سەردەمی هاوچەرخدا نووسراون، دانەرەكەی شێخ (حافظ الحكمي) لە ساڵی ( 1342- 1924) لە دایك بووە و لە ساڵی (1377- 1958) وەفاتی كردوە، حافظ بریتییە لە ناوی ئەو زانایە و پەیوەندی بە نازناوە زانستییەكەوە نییە كە دەوترێت الحافظ فلان.
ئەسڵی هۆنراوی سلم الوصول كە لەم كتێبەدا دانەر خۆی لێكدانەوەی بۆ كردووە، بریتییە لە 290 دێڕی شیعر لە بوارەكانی عەقیدەو تەوحیددا نووسراوە، شێخ حافظ وەكو لەناو هۆنراوەكەیدا ئاماژەی كردووە لەسەر داوای مامۆستاكەی عبد الله القرعاوي نووسیوێتی و بە ئوسلوبێكی خۆش و ئاسان زۆربەی بابەتەكانی عەقیدەی تێدا كۆكردووەتەوە و بە جوانی خستوویەتە ڕوو، بۆیە فێرخوازانی زانست زۆر بایەخی پێدەدەن و زانایانیش چەندین شەرح و لێكدانەوەیان بۆ كردوە.
لەم كتێبەدا شێخ بە خۆی هەڵساوە بە شەرحی هۆنراوەكەی خۆی و شەرحەكەی یەكێكە لە باشترین ئەو سەرچاوانەی لەم سەردەمەدا نووسراون كە موسوڵمانان دەتوانن عەقیدەی ڕاستی بە ئاسانی لێوە فیربن.
جیاوازی و باشی ئەم كتێبە - وەكو شێخ محمد صالح المنجد دفەرموێت - لەوەدایە كە:
بە شێوازێكی ئاسان و جوان نووسراوە.
زۆربەی بابەتەكانی عەقیدەی لە خۆ گرتووەو بە ڕوونی و لە ڕۆشنایی بەڵگەكانی كیتاب و سونەتدا خراونەتەڕوو.
لە باسكردنیدا بۆ بابەتەكانی عەقیدە زۆر گرنگی بە سوننەت و شوێنەرای سەلەف داوە.
زۆرێك لە بنەما زانستیەكانی ابن تیمیة ی باسكردووە هاوكات لەگەڵ باسكردنی ڕاو بۆچوون و تیگەیشتنی سەلەفدا لەو بابەتانەی كە جێگای مشتومڕن.
پشتی بە فەرموودەی صحیح بەستووە لەو بەڵگانەی كە بەكاری هێناوە لە كتێبەكەیدا.
زۆرێك لە بابەتەكانی عەقیدەی باس كردوە كە لە كتێبەكانی العقيدة الطحاوية والعقيدة الواسطية والعقيدة التدمرية و كتێبەكانی شيخ محمد بن عبد الوهاب دا هاتووە .
جەختی كردووەتەوە لەسەر باسكردنی ئەو شتانەی كە پێچەوانەی عەقیدەی راست و درووستن.
شایانی باسە ئەم كتێبە لەبەر ئاسانی خستنەڕووی بابەتەكانی و بە هۆی ئەو شێوازە ئاسانەی كە ڕەچاوی كردووە لە نووسینەكەیدا هەر فێرخوازێكی زانست بە بێ مامۆستایش دەتوانێت لێی سوودمەند بێت، بە مەرجێك خۆی هەندێ ئاستی سەرەتایی بڕیبێت.
ئەم كتێبە چاپی زۆری لێكراوە لەوانە چاپی دار ابن الجوزي بە تەحقیقی محمد صبحی الحلاق، چاپی دار ابن حزم بە تەحقیقی عمر محمود ابو عمر و زۆر چاپی تریش.
شایانی باسە كە حافظ الحكمي سەرەڕای ئەوەی تەمەنێكی كەمی كرد و لە سی و پێنج ساڵیدا وەفاتی كرد، بەڵام بەكۆمەڵێك كتێبی ناوازە لە بواری عەقیدە و سوننەتدا خزمەتی باشی بە دینەكەی و بە موسوڵمانان كرد، ئەمەش بەشێكە لە نووسینەكانی:
1 - سلم الوصول. إلى علم الأصول. في توحيد الله واتِّباع الرسول صلى الله عليه وسلم.
2 - معارج القبول. بشرح سلم الوصول.
3 - أعلام السنة المنشورة. لاعتقاد الطائفة الناجية المنصورة.
4 - الجوهرة الفريدة. في تحقيق العقيدة، ئەوەش بە یەكیك لە چاكترین كتێبەكانی دەژمێردرێت.
5 - دليل أرباب الفلاح. لتحقيق فن الاصطلاح.
6 - اللؤلؤ المكنون. في أصول الأسانيد والمتون.
7 - السبل السوية. لفقه السنن المروية.
8 - وسيلة الحصول. إلى مهمات الأصول في أصول الفقة كە بریتییە لە (640) دێڕی شیعر.
إحسان برهان الدین
5 ربيع الأول 1443
11ی تشرینی یەكەم 2021
2024-03-08
2023-10-28
2023-10-27
2023-10-28
2023-10-28
2024-02-05
2018-05-20