ناوی ( نور الهدی محمد سلطان) ه ، له ساڵی 1879ز له میسر له دایكبووه ، یه‌كێكه له دیارترین ئه‌وانه‌ی چالاكی به‌رچاویان هه‌بووه له بواری ئافره‌تدا و هه‌میشه هه‌وڵی داوه ئافره‌تانی میسر و عه‌ره‌ب به‌گشتی شوێن پێیی ئافره‌تانی ڕۆژئاوا هه‌ڵگرن ، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی (سعد زغلول) له ئه‌وروپا (هدی شعراوي) له مه‌ڕاسیمی پێشوازیهكهیدا سه‌رپۆشه‌كه‌ی داكه‌ند و خستیه ژێر پێی ، له‌و ڕۆژه‌وه ئه‌و ئافره‌ته كرایه سونبولی ئازادكردنی ئافره‌ت نه‌ك هه‌ر لهسهرپۆش به‌ڵكو له هه‌موو شه‌رم و شكۆ وابه‌سته بوونێك به ئیسلامه‌وه ، دواتریش له ساڵی 1919زئه‌م ئافره‌ته له گه‌ڵ (صفیة) ی هاوسه‌ری (سعد زغلول) و كۆمه‌ڵێك ئافره‌تدا وه‌كو ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێك به‌رانبه‌ر داگیركه‌ری ئینگلیزی ! سه‌رپۆشه‌كانیان له گۆڕه‌پانێكی قاهیره داكه‌ند و سوتانیان و له‌و ڕۆژه‌وه ئه‌و گۆڕه‌پانه ناو نرا (میدان التحریر). ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕوداوه‌ش (حافظ إبراهیم) ی شاعیر وتوویه‌تی: (خرج الغواني یحتججن ورحت أرقب جمعهنه). له ساڵی 19233ز ئاماده‌ی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئافره‌تان بوو له ئیتاڵیا و له‌وێ ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانی كۆنگره‌كه كرد و سێ جاریش چاوی به (موسولینی) كه‌وت.له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ میسر یه‌كێتی ئافره‌تانی دامه‌زراند، له ساڵی 1944ز كۆنگره‌یه‌كی به‌ست له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان و چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركرد، له‌وانه:یه‌كسانكردنی ئافره‌تان و پیاوان له مافه‌كاندا به‌تایبه‌تی مافی سیاسی ، سنورداركردنی (طلاق) ،سنورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی باوك و برا ومێرد وبراگهوره به‌سه‌ر ئافره‌تاندا ، سنورداركردنی فره‌ژنی ، تێكه‌ڵكردنی كوڕان و كچان له قوناغی سه‌ره‌تایی ،هه‌وره‌ها پێشنیاریان كرد بۆ (محمع اللغة العربیة) وشه‌ی ( نون النسوة) له زمانی عه‌ره‌بی هه‌ڵگرن. له‌كۆنگره‌یه‌كدا له ئیسته‌مبول چاوی به ئه‌تاتۆرك كه‌وت و پێی وت: ئه‌گه‌ر توركه‌كان تۆیان به‌باوكی خۆیان داناوه ئێمه‌ش به (أتاشرق) واته: باوكی ڕۆژهه‌ڵاتت داده‌نێین، له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانیشی بۆ ئازاكردنی ئافره‌ت! ئاماده‌ی چه‌ندین كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بووه له پاریس و ئیمستردام و به‌رلین وشوێنه‌كانی تر ، هه‌میشه وه‌كو ئافره‌تێكی موسوڵمانیش ئه‌م كارانه‌ی كردووه! هه‌ر بۆیه له لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كانی میسر وده‌وڵه‌ته عه‌ره‌به‌كان و به‌ڵكو جیهانیش به پێشه‌نگ و ڕابه‌ری مافه‌كانی ئافره‌ت داده‌نرێت چونكه له ڕوانگه‌ی عه‌لمانییه‌كانه‌وه ئیسلامه‌تی به‌و شێوه باشه و قبوڵ ده‌كرێت.( هدی شعراوي) له ساڵی 1947ز به سه‌كته‌ی دڵ له دنیادهرچووهو ڕوبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری بوه‌ته‌وه