/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٦١- ملا جامی
: 432
2018-04-08
ناوي (نور الدين عبد الرحمن جامي بن نظام الدين أحمد )ه ، له له خوراسانی گه‌وره ساڵی 8177 هـ له دایكبووه و له هه‌رات ی ئه‌فغانستان ساڵی 998 هـ وه‌فاتی كردووه ، شاعیر‌و سۆفی و زانایه‌كی ناوداره ، قۆناغه‌كانی ته‌سه‌ووفی بڕی تاكو گه‌یشته سه‌رۆكایه‌تی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له‌سه‌ره‌می خۆیدا ، هه‌ر له سه‌رده‌می مناڵییه‌وه له گه‌ل باوكی چووه هه‌رات و سه‌مه‌رقه‌ند بۆ فێربوونی زانست له سه‌رده‌می ته‌یمووریه‌كاندا ، هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیه‌وه ناوبانگی ده‌ركرد و بوو به جێگه‌ی بایه‌خی خه‌ڵكی ، چونكه لێهاتووی نیشاندا له زانسته‌كانی (التصوف ـ التفسير ـ الحديث - والأدب والبلاغة - النحو - الصرف) ده‌شگرێنه‌وه كه ناوبانگی گه‌یشتووه‌ته سوڵتانه عوسمانییه‌كان و محمد الفاتح و دواتر یه‌زیدی كوڕیشی بانگهێشتیان كردووه بۆ ئه‌ستانه و ئه‌و ڕازی نه‌بووه بڕوات ، كتێبیشی بواراه‌كانی زانست‌دا هه‌یه و له كوردستانی خۆیشمان هه‌ندێ له كتێبه‌كانی جێگای بایه‌خی مامۆستایانه ، وه‌كو وتمان كت{بی زۆرن له‌وانه: سبحات القدس كه باسی طبقات الصوفیة ده‌كات ، هه‌روه‌ها ته‌فسیری قورئانی هه‌یه و شه‌رحی هه‌یه له‌سه‌ر كتێبی فصوص الحكم ی ابن عربي و شه‌رحی له‌سه‌ر الكافیة ی ابن الحاجب یش هه‌یه.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له خوێنه‌یری كتێبه‌كانی ده‌رباره‌ی نازانن ، یان ده‌یزانن و باسی ناكه‌ن ئه‌وه‌یه:
- مه‌لا جامی سۆفیه‌كی توندڕه‌و بووه له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی الحلاج و ابن عربي و باوه‌ڕی ته‌واوی به (وحدة الوجود) و (الحلول ) هه‌یه كه حه‌لاجی له‌سه‌ر كوژرا.
- زیاده‌ڕه‌وی زۆری هه‌یه ده‌رباره‌ی جه‌لالی ڕۆمی و له‌و كتێبانه‌ی كه باسی مێژووی مه‌ولانا ده‌كات باس له‌وه ده‌كه‌ن كه جاری وا بووه چه‌ند بڕگه‌یه‌كی مه‌سنه‌وی له جیاتی قورئان له ناو نوێژدا خوێندووه‌ته‌وه‌و پاساویشی بۆی هێناوه‌ته‌وه!
- له بابه‌ته‌كانی عه‌قیده‌دا به روون و ئاشكرا لادانی هه‌یه ، به‌ڵام زانایه‌كی گه‌وره‌ش بووه له بواره‌كانی نحو و صرف و بلاغة و بواری تر و كتێبه‌كانی جێگای بایه‌خن.
2023-02-19
2024-03-08
2023-11-06
2023-05-18
2024-03-04
2022-07-05