العربیة
/شەرحی ‌(أصول السنة) ی پێشەوا ‌‌‌‌‌أحمد بن حنبل/
بەشی 15
: 2091
2023-05-18
#شەرحی_أصول_السنة_ی_پێشەوا_أحمد_بن_حنبل: 15
باوەڕهێنان بە حەوز
پێشەوا أحمد بن حنبل فەرموویەتی: (وَالْإِيمَانُ بِالْحَوْضِ، وَأَنَّ لِرَسُولِ اَللَّهِ صلی الله علیه و سلم حَوْضًا يَوْمَ اَلْقِيَامَةِ تَـرِدُ عَلَيْهِ أُمَّتُهُ، عَرْضُهُ مِثْلُ طُولِهِ، مَسِيرَةَ شَهْرٍ، آنِيَتُهُ كَعَدَدِ نُجُومِ اَلسَّمَاءِ عَلَى مَا صَحَّتْ بِهِ اَلْأَخْبَارُ مِنْ غَيْرِ وَجْهٍ).
یەكێكی تر لە بنەماكانی ئەهلی سوننەت ئەوەیە كە باوەڕیان بە حەوزی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لە ڕۆژی قیامەتدا هەیە، درێژی ئەو حەوزە وەكو پانی وایە، درێژی مانگەڕێیەكە و پانیشی هەروها، قاپەكانی بە ئەندازەی ئەستێرەكانن وكو لە فەرموودە ڕاست و درووستەكاندا هاتووە.
ئیمانی موسوڵمان بە حوض، یەكێكە لەو مەسەلە مەزنانەی پێویستە باوەڕی پێیان هەبێت وبەشێكیشە لە باوەڕهێنانی بەڕۆژی دوایی، سی یان چل فەرموودە لەو بارەوە هاتووە، هەمووی باس لەوە دەكات كە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لە رۆژی قیامەتدا حەوزێكی هەیە، ئوممەتەكەی دەچنەسەری و خەڵكانێكیش لەوانەی دەستیان بەسوننەتەوە نەگرتووە ڕێگە نادرێن بچنە سەری و دوور دەخرێنەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە لە ئوممەتی پێغەمبەریشن صلی الله علیه و سلم.
ئەم حەوزە ئاوەكەی لە بەهەشتەوە لە ڕوباری (الكوثر) سەرچاوە دەگرێت، دوو جۆگەلە ئاو لە بەهەشتەوە دەرژێنە ناو ئەو حەوزە، ئاوی ئەو حەوزە لە شیر سپیترە، لە هەنگوین شیرینترە، هەركێ یەك جار لەو ئاوە بخواتەوە، ئیتر تینووی نابێت تاكو دەچێتە ناو هەشت.
ئیمانداران دەچنە سەر ئەو ئاوەو كافر و مونافیقانی لێ دوور دەخرێتەوە، مەوداكەی بەوە دیاری كراوە كە مانگە ڕێیەكە بە ئەندازەی مەودای نێوان عەدەن و ئەبیەن كە دوو شارن لە یەمەن و لە شام، كە ئەمەش بەواتای ئەوە دێت ئەو مانگە ڕێكردنە مەبەست پێی ڕێكردنی ئاسایی پیادەیە. ئەم وەسف و باسانەش لەو فەرموودانەدا هاتوون كە ئاماژەیان پێكرا بۆ نموونە هەندێكی لە (صحیح البخاري) لە (كتاب الرقائق)، باب (في الحوض) باس كراوە، هەندێكیشی لە (صحیح مسلم) ، باب، (إثبات حوض نبینا محمد صلی الله علیه و سلم وصفاته) باس كراون، لەوانە:
- (حَوْضِي مَسِيرَةُ شَهْرٍ، وَزَوَايَاهُ سَوَاءٌ، وَمَاؤُهُ أَبْيَضُ مِنَ الوَرِقِ، وَرِيحُهُ أَطْيَبُ مِنَ المِسْكِ، وَكِيزَانُهُ كَنُجُومِ السَّمَاءِ، فمَن شَرِبَ منه فلا يَظْمَأُ بَعْدَهُ أَبَدًا). البخاري (6579)، ومسلم (2292).
- (أنا فرَطُكم على الحوضِ وليختلجنَّ رجالٌ دوني فأقولُ : يا ربِّ أصحابي فيقال : إنك لا تدْري ما أحدَثوا بعدكَ) البخاري (6576)، ومسلم (2297).
هەروەها پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم داوای لە ئەنسارەكان كردووە لە دوای وەفاتی خۆی ئارام بگرن تا ئەو كاتەی لە لای حەوزەكە بەیەكتر دەگەنەوە: (إنكم ستلقون بعدي أثَرَةً فاصبروا، حتى تلقوني على الحوضِ). البخاري (44330) مسلم ( 1061).
ئەو حەوزەی لە فەرموودەكاندا باس كراوە لە گۆڕەپانی مەحشەردایە پیش چوونە بەهەشت، ئەوانە دەچنە سەری كە دەستیان بە سوننەتی پێغەمبەرەوە صلی الله علیه و سلم گرتووە
لە فەرموودەیەكیشدا لەلای الترمذي (2443) هاتووە كە هەموو پێغەمبەرێك حەوزێكی هەیە بەڵام حەوزی پیغەمبەرمان علیه و الصلاة والسلام لە هەمووی مەزنترە، چونكە شوێنكەوتوانی لە شوێكەوتوانی هەموو پێغەمبەران علیهم السلام زۆرترن.
(ابن أبي العز) لە شەرحی (العقیدة الطحاویة ) دا دەڵێت حەوز لە پێش میزانە، چونكە خەڵكی بە تینوێتی لە گۆڕەكانیانەوە زیندوو دەكرێنەوە، بەڵام ئەم قسە بەڵگەی لەسەر نییە وەكو یەكێك لە ڕاڤەكارانی ئەو كتێبە دەڵێن وڕاستتریش ئەوەیە لەو مەسەلانەی كە بەڵگەیەكی ڕاست و یەكلاكەرەوەی لەسەر نەهاتووە ئێمەش هیچ نەڵێین.
سەبارەت بەوەی ئایا حەوز لە پێش پردی (الصراط)ە یان لە پاشی، ئەوەیان جێگای تێڕامانە، ابن القیم بە ڕەحمەت بێت ، پاش ئەوەی هەر دوو بۆچوونەكە دەهێنیتەوە دەڵێت: هیچ ڕێگرێك نییە لەوەی لە پێش یان لە پاشی الصراط بێت، چونكە درێژی و پانی مانگەڕێیەكە، جا كە بەو درێژی و پانییە بێت ڕێگر چییە لەوەی تاكو دوای پردی سیرات درێژ ببێتەوە. (زاد المعاد: 3/683.).
پوختەی باسەكە ئەوەیە ڕوباری كوثر و حەوز فەزڵ و چاكەی الله تعالی یە لەگەڵ پێغەمبەرەكەیدا و ڕێزگرتنە لە موەحیدانی ئوممەتەكەی كە لەو ڕۆژە سەختەدا ئاوی لێ دخۆنەوەو تینوێتیان دەشكێت، پێغەمبەریش صلی الله علیه و سلم لە پێش ئومەتەكەی دەگاتە سەر حەوزەكە و چاوەڕوانیان دەكات، بەڵام بێباوەڕوان و مونافیقان و ئەوانەی كە لە سوننەتی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لایانداوە ڕێگە نادرێن و پێغەمبەر علیه الصلاة و السلام ڕوویان لێ وەردەگێرێت، ئەوەش هەرەشەیەكی توندە بۆ ئەوانەی لە دیندا بیدعە ئەنجام ئەدەن وڕێبازی غەیری ڕێبازی ئەهلی سوننەت لە تاقمە گومڕاكان دگرنەبەر.
پێویستە لەسەر موسوڵمان هەموو هەوڵێكی خۆی بدات بۆ ئەوەی لە هەموو گەورەو گچكەیەكدا شوێنكەوتووی سوننەتی پێغەمبەر بێت صلی الله علیه و سلم بۆ ئەوەی الله تعالی خواردنەوەی ئاوی ئەو حەزەی لە ڕۆژی قیامەتدا بە نسیب بكات، ، چونكە ئەگەر وا نەبێت ئەوا تووشی شەرمەزاری و دوورخستنەوە دەبێت لەو حەزەو لە دوعاو شەفاعەتی پێغەمبەرمان صلی الله علیه و سلم بێ بەش دەبێت،
May be an illustration of text