العربیة
/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٦٦- د.نوال السعداوي
: 569
2018-04-08
له‌ قاهيره‌ له‌ ساڵى 1931ز له‌ دايكبووه‌، پزيشكێكى ميسرييه‌ له‌ پسپۆڕييه‌كانى سنگ و نه‌خۆشيه‌ ده‌روونييه‌كان، هه‌روه‌ها نووسه‌رو ڕۆماننوسێكى به‌ ناوبانگه‌، به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ داكۆكى له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت ده‌كات‌،هه‌ميشه‌ كۆششى كردووه‌ بۆ رزگاركردنى ئافره‌تان له‌ سنووره‌كانى شه‌رع وهه‌روه‌ها بۆ يه‌كسان كردنيان به‌ پياوان له‌ هه‌موو شتێكدا. خاوه‌نى كۆمه‌ڵێك كنێبه‌ ، له‌وانه‌:سقوط الإمام ، الإله يقدم استقالته في اجتماع القمة 2006، توأم السلطة والجنس، المرأة والدين والأخلاق. نوال السعداوي خاوه‌نى ناوبانگ وئه‌زموونێكى زۆره‌ له‌ دژايه‌تى بيرروباوه‌ڕو بۆچوونى ئيسلاميدا، ئينجا ئه‌و به‌توندى و به‌ شێوه‌يه‌كى عاتيفى بيره‌باوه‌ڕه‌كانى ئيسلامى ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ ڕه‌خنه‌يان لێ ده‌گرێت، نكۆڵى له‌ زۆر بنه‌ماو بنچينه‌ى جێگيرى ئيسلامى ده‌كات و، له‌ كتێب و ڕۆمانه‌كانيدا گاڵته‌و سووكايه‌تى به‌ پيرۆزييه‌كانى ئيسلام ده‌كات، ئافره‌تيش به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى بابه‌تى سه‌ره‌كى نووسينه‌كانيه‌تى. شايانى باسه‌ نوال السعداوي كاتێك خويندكارى كۆلێژى پزيشكى بووه‌، بۆ ماوه‌يه‌ك وابه‌سته‌ بووه‌ به‌ شه‌رعى ئيسلامه‌وه‌و له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى الإخوان المسلمين بۆ ماوه‌يه‌ك په‌يوه‌ندى هه‌بووه‌‌، وه‌كو دكتور "محمود جامع" نووسه‌رى كتێبى "عرفت السادات" به‌ ڕاشكاوى ئه‌وه‌ باس ده‌كات، به‌ڵام زۆرى نه‌بردووه‌ كه‌ بيروباوه‌ڕى ئيسلامى به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى ڕه‌تكرده‌وه‌ته‌وه‌. ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ش كۆمه‌لێكه‌ له‌ بيروباوه‌ره‌كانى كه‌ له‌ كتيبه‌كانيدا و هه‌روه‌ها له‌چاوپێكه‌وتنه‌كانيدا بانگه‌شه‌يان بۆ ده‌كات. 1- بانگه‌شه‌ بۆ يه‌كسان كردنى پياووژن ده‌كات له‌ ميراتيدا وئايه‌تى: (للذكر مثل حظ الأنثيين) ڕه‌تده‌كاته‌وه‌. 2- داوا ده‌كات مناڵ به‌ ناوى دايكه‌وه‌ بانگ بكرێت نه‌ك به‌ ناوى باوكى، هه‌ميشه‌ پێيشى خۆشه‌ به‌ نوال زينب واته‌ به‌ناوى دايكييه‌وه‌ بانگ بكرێت. 3- زه‌واج و هاوسه‌رگيرى به‌ كۆيلايه‌تى ده‌زانێت و به‌ "عقود احتكار" ناوى بردووه‌ بۆ ئافره‌تان. 4- بانگه‌شه‌ى دانپێدانانى به‌ مناڵى ناشه‌رعى ده‌كات و باوه‌رى به‌ خێزان نييه‌ وه‌كو ڕێكخراويكى پيرۆز. 5- به‌ توندى بانگه‌شه‌ى له‌ دژى خه‌ته‌نه‌ى كچان ده‌كرد وبه‌ هه‌مه‌جييه‌ت و به‌ربه‌رييه‌ت ناوى ده‌برد. 6- داواى ڕاگرتن و كار پينه‌كردنى ئايه‌تى: {للذكر مثل حظ الأنثيين} الأنثيين ى كردووه‌، وه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد، له‌ گه‌ل زۆر ئايه‌تى تر ، به‌ڕاسته‌خۆو و ڕاشكاوى، يان به‌ شێوه‌يه‌كى ناڕاسته‌وخۆ. 7- دژايه‌تى سه‌رپۆش و باڵاپۆشى ئافره‌تان يه‌كێكه‌ له‌ سه‌ره‌كيترين ئه‌و ئه‌ركانه‌ى هه‌وڵى بۆ داوه‌،ئه‌و ده‌ڵێت: ڕه‌وشت هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به‌ سه‌رپۆشه‌وه‌ نييه‌، زۆر ئافره‌ت له‌ ئيفريقيا ڕووتن و ره‌وشتيان هه‌يه‌ و، زۆر ئافره‌تى پۆشته‌ن له‌ ميسر ره‌وشتيان نييه‌. جارێكيش له‌ لێدوانێكيدا بۆگۆڤارێكى فه‌ره‌نسى وتى:"إن المرأة المحجبة والتي تغطي رأسها متخلفة، وإن عقلها مغلق".واته‌ ئافره‌تى له‌چك به‌سه‌ر ئافره‌تێكى عه‌قڵ نوقسانه‌ و عه‌قڵى داخراوه‌.هه‌روه‌ها ئه‌يوت ئافره‌تان سه‌رپۆش ده‌كه‌ن بۆچى پياوانيش نايكه‌ن! 8- دژايه‌تى فره‌ژنى ده‌كات و ده‌ڵێت:"أنا عاوزه أتجوز أربع رجاله ولا أدرى لماذا لا أتزوج أربعة"؟! واته‌: من ده‌مه‌ويت شوو به‌ چوار پياو بكه‌م نازانم بۆچى ناتوانم.هه‌روه‌ها ده‌يوت: (( يعني إيه تعدد الزوجات .. دي دعوة صريحة للانحلال وممارسة الرجل للزنا علنا .. لازم نحارب تعدد الزوجات بكل الوسائل اللازمة لأن التعدد فيها ضياع وتشرد للأسر والأبناء ))واته‌: يه‌عنى چى فره‌ژنى، فره‌ژنى بانگه‌شه‌يه‌كى ڕاشكاوانه‌يه‌ بۆ بێ ره‌وشتى، ئێمه‌ پێويسته‌ به‌ هه‌مووڕێگه‌يه‌ك دژايه‌تى فره‌ژنى بكه‌ين چونكه‌ ده‌بيته‌ مايه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزان و و... هه‌روه‌ها ده‌يوت: " إن تعدد الزوجات يخلق الكره بين الأطفال والزوجات كما يزيد من الحوادث، وأن تعدد الزوجات كذب وليس بالقرآن وبلاد عربية مثل تونس منعته "   9- باوه‌ڕى به‌ حه‌ج نييه‌، به‌شێوه‌يه‌كى گشتى هه‌موو جۆره‌ عيباده‌تێكيش ڕه‌تده‌كاته‌وه‌‌، ده‌ڵێت: خوا خۆشه‌ويستييه‌ (الله محبة) خۆيشى به‌ ئيماندار ده‌زانيت به‌خوا له‌سه‌ر ئه‌و تێگه‌يشتنه‌ى خۆى،، ده‌رباره‌ى فه‌ريزه‌ى حه‌ج به‌ سووكايه‌تييه‌وه‌ ده‌ڵێت: (الحج يجماعة عادة وثنية موروثه من عبدة الأصنام ! ).واته‌: حه‌جكردن عاده‌تێكى بۆ ماوه‌يى بتپه‌رسته‌كانه‌. 10- كاتێك خويندكار بوو جارێك پرسيارى له‌ مامۆستاكه‌ى كرد:"هل الله في اللغة مذكر أم مؤنث" واته‌: ئايا خوا له‌ زماندا نێره‌ يان مێيه‌! 11- به‌رگرى زۆر له‌ بێباوه‌ڕان ده‌كات، بۆ نموونه‌ به‌رگرى له‌ سلمان رشدي ده‌كرد، هه‌روه‌ها له‌ "فرج فودة" و"نصر حامد أبو زيد". 12- نكۆڵى له‌ قوامة ى پياو ده‌كات كه‌ له‌ قورئانداهاتووه‌ و، ده‌ڵێت:(( ليه الرجال قوامون على النساء ؟؟ معقوله واحد جاهل يبقى قوام على وحدة دكتورة مثلا ؟؟ وإذا كانت المرأة هي إللي بتنفق على الراجل يبقى إزاي الرجال قوامون ؟؟ )) .. 13- ئاده‌م و حه‌وا به‌ ئه‌فسانه‌ ئه‌زانيت،له‌ كتيبى (الوجه العاري )دا ده‌ڵێت:(لا تختلف أسطورة آدم وحواء كثيراً عن أسطورة أزيس وزيوس).واته‌:ئه‌فسانه‌ى ئاده‌م و حه‌وا جياوازييه‌كى زۆرى له‌ گه‌ل ئه‌فسانه‌ى ئه‌زيس و زيوس نييه‌. 14- له‌ كتێب و ڕۆمانه‌كانيدا به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى هانى ئافره‌تان ده‌دات بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ له‌سه‌ر دين و داب ونه‌ريت و باوك وبرا. 15- له‌ چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌ كه‌ناڵى جه‌زيره‌ پشتگيرى خۆى بۆ هاوڕه‌گه‌زبازان نيشانداو وتى ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌يه‌كى كه‌سيتييه‌ و ئاره‌زووى خۆيانه‌ و ئازادن. 16- له‌ ساڵى 2015 له‌ دواى ڕوداوى حاجيانى ماڵى خوا وله‌ لێدوانێكيدا بۆ ڕۆژنامه‌ى گارديان وتى ئه‌و خه‌ڵكه‌ بۆ پال به‌ يه‌كتره‌وه‌ ئه‌نێن..ئايا ڕه‌جمى شه‌يتان ده‌كه‌ن..بۆچى پێويستيان به‌ ڕه‌جمى شه‌يتانه‌..بۆچى به‌رده‌ ره‌شه‌كه‌ ماچ ده‌كه‌ن..هه‌ر له‌و چاپێكه‌وتنه‌يدا زۆر سووكايه‌تى و گاڵته‌ى به‌و شه‌عيره‌يه‌ كرد و داواى كرد ژماره‌ى حاجيان كه‌م بكرێته‌وه‌. 16- له‌ هه‌موو نووسينه‌كانيدا كه‌ ده‌ورى چل كتێبى هه‌يه‌، جه‌خت له‌سه‌ر ئازادى ئافره‌ت و داكۆكى كردن له‌سه‌ر مافه‌كانى ده‌كات، كه‌ زياتر له‌ ديدى ئه‌ودا بريتين له‌ يه‌كسان كردنى به‌ پياوان له‌ هه‌موو شتێكدا و، ده‌سته‌به‌ر كردنى ئازادى ڕه‌ها بۆ ئافره‌تان له‌ هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه‌ و له‌ده‌ره‌وه‌‌ى بازنه‌ى ئايين، و نكۆڵى كردن له‌ زۆربه‌ى بنه‌ما سه‌ره‌كييه‌كانى ئيسلام، و گاڵته‌ پێكردنيان وه‌كو شه‌عيره‌ى حه‌ج و سه‌رپۆشى ئافره‌تان و زۆر پرسى ڕه‌وشتيى ،كه‌ ئه‌و به‌ پێچه‌وانه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌يبينێ. 15- له‌ به‌ر ئاراسته‌ فيكرييه‌كانى وهه‌وڵه‌كانى له‌و بازنه‌ى ئاماژه‌مان پيكرد، ڕۆژئاوا هه‌ر زوو گرنگى و بايه‌خى شياوى به‌ (نوال السعداوي) دا و، كتێبه‌كانى بۆ زياتر له‌ سى و پێنج زمانى جيهان وه‌رگێڕدراوه‌ و، ساڵانێك له‌ زانكۆكانى ئه‌مريكا و ئه‌وروپا مامۆستا بووه‌ و، دواتر گه‌ڕايه‌وه‌ بۆ ميسر و ويستى خۆى بۆ سه‌رۆكايه‌تى ميسر كانديد بكات به‌ڵام نه‌يتوانى. بۆ نووسينى ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ كۆمه‌ڵێك بابه‌تى تايبه‌ت به‌ ژيان و فيكرى نوال السعداوي له‌ سايته‌كانى صيد الفوائد و ملتقى أهل الحديث و ويكبيديا گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها سوودم وه‌رگرتووه‌ له‌ كتێبى (نظرات شرعية في فكر منحرف/2) سليمان الخراشي.