#فه‌رمووده_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:10 " لا يكرمهن الا كريم و لا يهينهن الا لئيم " هه‌ڵبه‌ستراوه " لا يكرمهن الا كريم و لا يهينهن الا لئيم " واته: كه‌سێك ڕێزيان لێ ده‌گرێت به‌ڕێزو به‌خشنده بێت و كه‌سێك سووكايه‌تييان پێ ده‌كات سووك و ڕسوا بێت. ئه‌لباني له " السلسلة الضعيفة و الموضوعة "[2/241] باسى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كردووه كه ڕيوايه‌تيان كردووه له " الفوائد المنتخبة " (18 / 256 / 2) ، له ڕێگه‌ى ئه‌ويشه‌وه الحافظ ابن عساكر له " تاريخه " (4 / 282 / 1) هه‌روه‌ها بن عساكر له " الأربعين في مناقب أمهات المؤمنين " (ص 101 الحديث 39) و له دواى تاوتوێكردنێكى ورد بۆ سه‌نه‌دى ئه‌و فه‌رمووده ده‌رباره‌ى فه‌رموويه‌تى: موضوع، واته هه‌ڵبه‌ستراوه‌و ڕاست نييه. بێگومان ئايينى ئيسلام له زۆر ئايه‌ت و فه‌رمووده‌ى صحيح دا جه‌ختى له‌سه‌ر ڕێزگرتن له ئافره‌تان كردووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ى لێره باسم كرد ئه‌گه‌ر چى زۆر مه‌شهور و به‌ناوبانگه به‌ڵام هيچ بنه‌مايه‌كى راستى نييه ودرووست نييه كه‌س بيگێڕێته‌وه وه‌كو فه‌رمووده‌و تاوانبار ده‌بێت. إحسان برهان الدين 15- شعبان-1438 2017-5-11 سلێمانى