قيامه‌تى گه‌وره‌و بچووك كاتێك ده‌وترێت قيامه‌ت به ره‌هايى مه‌به‌ست له قيامه‌تى گه‌وره‌يه له‌و ده‌مه‌ى خه‌ڵكى له گۆڕهكانيان زيندوو ده‌كرێنه‌وه‌و ده‌رده‌چن بۆ ليپرسينهوه له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانى ژيانى دونيا، به‌ڵام مه‌به‌ست له قيامه‌تى بچووك مردنه ، چونكه هه‌ر كه‌سێك كه مرد ئيتر قيامه‌تى هه‌ڵساوه‌و، ته‌نها ئه‌وه‌ى ماوه - به مردوويى و به بي هيچ ده‌سه‌ڵات و تواناى كرده‌وه‌يه‌ك - بگاته قيامه‌ته گه‌وره‌كه، (ابن تيمية) ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت له‌و باره‌وه له مجموع الفتاوى فه‌رموويه‌تى جارى وا هه‌يه خواى گه‌وره باسى هه‌ردوو قيامهتهكه له‌يه‌ك سوره‌تدا ده‌كات، بۆ نموونه له سوڕه‌تى (الواقعة) ، له سهرهتاكهيدا كه فه‌رموويه‌تى: (إذا وقعت الواقعة..) ئه‌وه باسى قيامه‌تى گه‌وره ئه‌كات، له كۆتايى سوره‌ته‌كه‌ش كه ده‌فه‌رموێت:(فلولا إذا بلغت الحلقوم...) ئه‌وه‌يان باسى قيامه‌تى بچووك ده‌كات. خواى گه‌وره له ناخۆشييه‌كانى هه‌ردوو قيامه‌ت بمانپارێزێت. إحسان برهان الدين 2017-4-9 سليمانى