العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
"الحكمة ضالة المؤمن" :22
: 759
2018-04-12

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:22 "الحكمة ضالة المؤمن" فه‌رمووده‌يه‌كى زۆر لاوازه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌ (الكلمة الحكمة ضالة المؤمن فحيث وجدها فهو أحق بها). ڕيوايه‌ت كراوه‌ له‌ لايه‌ن الترمذى ( 5 / 51) و ابن ماجه ( 2 / 1395 ) و القضاعى فى مسند الشهاب ( 1 / 65 ) له‌ ڕێگه‌ى كه‌سێكه‌وه‌ به‌ ناوى( إِبْرَاهِيمَ بْنِ الْفَضْلِ) كه‌ كێشه‌ى فه‌رمووده‌كه‌يه‌ چونكه‌ كه‌سێكه‌ له‌ لايه‌ن بوخارى و نه‌سائى به‌ (منكر الحديث) وه‌سفكراوه‌، بڕوانه‌: التقريب ( 1 / 92 ) . ( تهذيب الكمال 2 /165 ). له‌ كتێبه‌كانى ترى فه‌رمووده‌شدا له‌ چه‌ندين ڕێگه‌ى تره‌وه‌ ڕيوايه‌ت كراوه‌ به‌ڵام هه‌مووى بێ كێشه‌ نييه‌، بۆيه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌ هيچ سه‌نه‌دێكى صحيح ى نييه‌ كه‌ وه‌كو فه‌رمووده‌ بێت يان ته‌نانه‌ت وه‌كو وته‌يه‌ك بدرێت پاڵ هاوه‌ڵان و تابعييه‌كان. پرسياريش له‌ اللجنة الدائمة للافتاء له‌ سعوديه‌ كرا ده‌رباره‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌، وه‌ڵاميان ئه‌وه‌ بووبه‌ فه‌تواى ژماره‌ ( 21010 ) كه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌ زۆر لاوازه‌ (ضعيف جدا) چونكه‌ له‌ ئيسنادى فه‌رمووده‌كه‌ كه‌سێك هه‌يه‌ به‌ناوى إبراهيم بن الفضل المدني كه‌ فه‌رمووده‌ ناسان له‌سه‌ر به‌ ضعيف زانينى ئه‌و يه‌ك ده‌نگن، بۆ نموونه‌: الإمـام أحمد ده‌رباره‌ى فه‌رموويه‌تى: ليس بقوي في الحـديث، ضـعيف الحديث.واته‌: كه‌سێكى متمانه‌ پێكراو نييه‌و لاوازه‌.. يحـيى بن معين فه‌رموويه‌تى : ليس بشيء.واته‌: هيچ ئيعتيبارێكى نييه‌، جارێكيش ده‌رباره‌ى فه‌رمووى: ضعيف الحـديث لا يكتـب حديثـه، واته‌: لاوازه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ى فه‌رمووده‌دا وفه‌رمووده‌ى نانووسرێته‌وه‌...أبـو حـاتم الـرازي والبخـاري والنسائي فه‌رموويانه‌: منكر الحديث. به‌ڵام هه‌ندێ له‌ زانايان وتوويانه‌ ئه‌گه‌رچى سه‌نه‌دى ئه‌م فه‌رمووده‌ صحيح نييه‌، به‌ڵام وه‌كو واتا ته‌واوه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌وه‌ بێت هه‌ر وته‌يه‌كى جوان و به‌سوود له‌گه‌ل شه‌رعى خوا جياواز نه‌بێت ئيماندار له‌به‌رتره‌ پێى سوودى لێوه‌رگرێت. إحسان برهان الدين 11-شعبان-1438 2017-5-7 سلێمانى