/نەیارانی سوننەت/
ئیسلام ئوممەتی سەنەدە !
: 504
2022-06-27
ئیسلام ئوممەتی سەنەدە !
پشت بەستن بە فەرموودوی لاواز لە هەر بوارێكی دینداریدا، هەڵەیەكی مەنهەجییە و جۆرێكە لە خۆخەڵەتاندن! فەرموودەیەكی لاوازە؛ واتە: جێگای گومانە كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم قسەی وای كردبێت، دینداریش لەسەر بنەمای ناڕوونی و گومان ناكرێت.
ئایین پێویستە هەموی، بە عەقیدەو بە شەریعەتەوە، لەسەر بنەمای ئایەت و فەرموودەی سەحیح بونیات بنرێت، لەو بارەشەوە ئەوەی لە هاوەڵان و لە پێشینانی باشی ئەم ئوممەتەوە پێمان گەیشتوە، وەكو ڕوونكردنەوەو تێگەیشتن بۆ قورئان و بۆ سوننەت و لە ڕۆشنایی ئەو دوو سەرچاوەدا، پێویستە بە ڕێزەوە وەربگیردێت و بخرێتە سەر سەرو سەرچاو، بە مەرجێك لە سەنەدی وردبینەوە و بزانین ئەو قەول و شوێنەوارە جێگیر بووە یان نا، پیویستە بزانین پێشەوایان و فەرمودەناسان لە بارەیەوە وەكو سەنەد چییان فەرمووە، چونكە هیچ كتێبێك نییە لە دوای قورئان و سەحیحی سوننەت ئێمە ناچار بین هەرچی تێدایە بەبێ وردبوونەوەو بژاركردن و بەراوردكردنی لەگەڵ ئەو دو سەرچاوەدا وەریبگرین، بەڵكو دەبێت لە بیژنگی فەرموودەناسان و زانایانی جەرح و تەعدیل دەربچێت ئەو كاتە وەكو وتم دەخرێتە سەر سەر و سەرچاو.
ئوممەتی ئیسلام ئوممەتی سەنەدە و(قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ) دەبێت هەمو موسوڵمانێك بە گشتی و، هەمو فێرخوازێكی زانست بە تایبەتی، بیكاتە دروشم و مەشخەڵی ڕێگە بۆ خۆی، بەو شێوەش هەم ڕێگای روونە و هەم لە دەمارگیری سەلامەت و بەدوورە. ئەوەش سەروەرییەكە تایبەتە بە ئیسلام و بە موسوڵمانان هیچ نەتەوەیەكی تر لەسەر زەویدا ئەو تایبەتمەندییەی نییە.
إحسان برهان الدین
8 ذو الحجة 1442
18 تموز 2021
2023-02-18
2018-04-05
2023-10-28
2024-02-26
2024-03-26
2024-04-18
2018-04-11