/جوان خوێندنەوەی سوڕەتی فاتیحە/
زنجیره‌ی جوان خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی (الفاتحة) ٤- الرحمن الرحیم
: 431
2018-04-17
ئه‌ڵقه‌ی چواره‌م:الرحمن الرحیم
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ی سوڕه‌تی الفاتحه به كورتی له‌سه‌ر چه‌ند حوكم و تێبینیه‌ك جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه:
1- الرحمن: هه‌مزه‌كه‌ی به نزمی له مه‌خره‌جی خۆیه‌وه ده‌ر ده‌كه‌ین ، به جوانی ته‌حقیقی ده‌كه‌ین ، چونكه زۆر له خوێنه‌وان وه‌كو ئا ده‌یخوێننه‌وه نه‌ك وه‌كو هه‌مزه ء. لامه‌كه پێی ده‌وترێت لامی شه‌مسی واته: ناخوێنرێته‌وه ، وه‌كو ئه‌وه‌ی وا بێت:(أرحمن) ، له پیتی ڕائه‌كه‌شی زۆر وریای ته‌كرار ده‌بین واته له جیاتی یه‌ك ڕا چه‌ند ڕائێك ده‌رنه‌چێت به‌م شێوه: الررررحمن. هوكات ڕائه‌كه به گه‌وره‌یی و به قه‌ڵه‌وی ده‌ریده‌بڕێن چونكه به هۆی فه‌تحه‌كه‌وه مفخم ه و هه‌ڵه‌یه به ناسكی ده‌ریبڕین ، پێش نونی كۆتایی ئه‌لیفێكی مه‌ددی مان هه‌یه پێویسته ته‌نها دوو جووڵه‌ی پێ بده‌ین نه‌ك زیاتر مه‌ددی طبیعي پێ ده‌وترێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاین ده‌كرێت تا شه‌ش جووڵه‌ش درێژ بكرێته‌وه.
2- الرحیم: بۆ هه‌مزه‌كه ولامه‌كه هه‌مان حوكمی هه‌مزه‌و لامی الرحمن ی تێداییه ، پیتی (ح) كه‌سره‌كه‌ی به جوانی ده‌رده‌خه‌ین ،وریاش ده‌بین نه‌یگۆڕین بۆ پیتی (ع) یان هیچ پیتێكی تر ، یائه‌كه: پیتێكی مه‌ددیه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی ساكینه‌ی پیتی پێش خۆیشی كه‌سره‌ی هه‌یه ، دوو جووڵه‌ی تێدایه به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاین تا شه‌ش جووڵه جائیزه درێژ بكرێته‌وه ، پیتی میم له كۆتایی وشه‌كه ، غونه‌یه‌كی زۆر كورتی تێدایه پێی ده‌وترێت (غنة أنقص ماتكون) پێویسته ده‌ربخرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌ر به جوانی بیبیسێت ئه‌گینا له نیو ده‌چێت به الرحي ده‌بیسرێت. ئه‌مه‌ش وه‌كو تاقیكردنه‌وه ئه‌مجاره‌یان مه‌له‌فێكی ده‌نگیشم له گه‌ڵ بابه‌ته نووسراوه‌كه داناوه هیوادارم هه‌ر تێبینیه‌كتان هه‌بوو له ڕووی ڕوواڵه‌تی و ناوه‌ڕۆكه‌وه ئاگه‌دارم بكه‌ن چونكه بۆ ئێوه‌یه له كۆتاییدا ،له‌م به‌رنامه باشتریشم ده‌ستنه‌كه‌وت بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی بابه‌تی ده‌نگیی:
http://www29.zippyshare.com/v/4fGx65Mu/file.html
والحمد لله رب العالمین.
إحسان برهان ا‌لدین
مۆڵه‌ت پێدراو له قیرائاتی عه‌شره
2015-1021 سلێمانی
2023-10-28
2023-11-29
2022-06-27
2023-11-22
2024-02-26
2024-03-08
2018-05-13