/جوان خوێندنەوەی سوڕەتی فاتیحە/
زنجیره‌ی جوان خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی (الفاتحة) ٣- الحمد لله رب العالمین
: 475
2018-04-17
ئه‌ڵقه‌ی سێیه‌م :الحمد لله رب العالمین
1- الحمد: سه‌ره‌تا پێویسته هه‌وڵ بده‌ین هه‌مزه‌كه به نزمی به بچووكی و به بێ قه‌ڵه‌و كردن ده‌ربڕین ،ئینجا پیتی لام پیتێكه سیفه‌تی مام ناوه‌ندی تێدایه له پیته‌كانی (لن عمر)ی پێ ده‌وترێت ، واته بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌سه‌ری ده‌وه‌ستین تاكو ئه‌و مافه‌ی پێ بده‌ین ، یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ی خوێنه‌رن له ده‌ربڕینی ئه‌م پیته ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌یه قه‌لقه‌له‌ی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش جائیز نییه ، دوایی له پیتی (ح) وریا ده‌بیت وه‌كو خۆی به جوانی ده‌ریبڕیت و نه‌یگۆڕیت بۆ پیتیكی تر وه‌كو پیتی (ع) بۆ نموونه، سه‌باره‌ت به پیتی میم له وشه‌كه پیویسته هه‌مان كاتی پیتی لام له‌سه‌ری بوه‌ستی و قه‌لقه‌له‌ی نه‌كه‌یت چونكه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كه زۆر له خوێنه‌ران تێی ده‌كه‌ون به هۆی نه‌وه‌ستانیان له‌سه‌ری بۆ ماموه‌یه‌كی زۆر كه‌م..
هه‌ڵه‌یه‌كی تر هه‌یه زۆرێك له خوێنه‌ران ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ضمة (بۆر)ی داله‌كه وه‌كو واو ده‌خوێننه‌وه به‌م شێوه‌ی لێ دێت: (الحمدو) ئه‌وه‌ش جائیز نییه و هه‌ڵه‌یه‌كی ئاشكرایه كه لای زانایان به (اللحن الجلي) ناوده‌برێت.
2-لله:له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیتی لام له‌سه‌ره‌تای ناوی مه‌زنی الله كه‌سره‌ی هه‌یه كواته به ناسكی ده‌یحوێنینه‌وه ، دووباره‌ده‌ڵێم وریای ئه‌وه ده‌بین لامه‌كه‌ی له پێویست زیاتر درێژی نه‌كه‌ینه‌وه چونكه‌ده‌بێته (مط)وئه‌وه‌ش وه‌كو ابن الجزري فه‌رموویه‌تی جائیزنییه، ئه‌لیفه‌كه‌شی نابێت له دووجووڵه زیاتر درێژ بكرێته‌وه كه مد طبیعي پێ ده‌وترێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاین له‌و حاڵه‌ته ده‌توانین 2 یان 4 یان 6 جووڵه درێژی بكه‌ینه‌وه چونكه ده‌بێته مدعارض للسكون . زۆر گرنگه پیتی هائه‌كه‌شی به جوانی ده‌ربڕین ،چونكه زۆر جار خوێنه‌ران قووتی ئه‌ده‌ن! یان ده‌یگۆڕن بۆ پیتی یاء ئه‌وه‌ش جائیز نییه.
3- رب: پێش هه‌مووشتێك پێویسته ڕائه‌كه به مفخم ی ده‌ربڕین و قه‌ڵه‌وی بكه‌ین چونكه فه‌تحه‌ی له‌سه‌ره ، نابێت به‌ناسكی بخوێنرێته‌وه ، بائه‌كه‌شی پێویسته سیفه‌تی شیدده‌ی تێدا جێگیر بكه‌ین ونه‌یه‌ڵین هه‌وا له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینیدا بێت و بڕوات، ئه‌گینا وه‌كو پیتی (پ) ی كوردی ده‌بیسترێت.
4- له كاتی به یه‌كگه‌یاندانی رب له گه‌ڵ العالمین وریای كه‌سره‌ی وشه‌ی رب ده‌بین قووت نه‌درێت واختلاس نه‌كرێت ، هاوكات درێژیش نه‌كرێته‌وه ببێته یاء، ئه‌مه تێبینیه‌كی زۆر گرنگه.
5- العالمین: هه‌مزه‌كه به جوانی پێویسته ده‌ربڕین له مه‌خره‌جی خۆیه‌وه له (أقصی لحلق)ه‌وه . لامه‌كه‌ی قه‌مه‌ریه زۆر وریا ده‌بین قه‌لقه‌له‌ی نه‌كه‌ین به‌ڵكو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌سه‌ری بوه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی مافی (توسط)ه‌كه‌ی پێبده‌ین ،پیتی عه‌ین وه‌كو خۆی به‌جوانی ده‌ریده‌بڕین و نایگۆڕین بۆ هیچ پیتێكی تر وه‌كو (ح ) بۆ نموونه. پاشان ئه‌لیفه‌كه‌ی مه‌ددێكی طبیعي تێدایه ته‌نها دوو جووڵه‌یه نابێت له‌وه زیاد بكرێت..بێگومان لامه‌كه‌شی فه‌تحه‌ی له‌سه‌ره هه‌ر به‌و شێوه ده‌یخوێنینه‌وه ،دوای ئه‌وه ڕه‌چاوی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه یائه‌كه مه‌ددێكی طبیعی تێدایه 2 جووڵه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته كۆتایی وشه‌كه ئه‌ویش وه‌كو حاڵه‌ته‌كانی پێشوو ده‌كرێت تاكو شه‌شه حه‌ره‌كه درێژ بكرێته‌وه ،سه‌باره‌ت به پیتی نوونیش له العالمین مینگه‌یه‌كی زۆر كورتی تێدایه پێی ده‌وترێت (غنة أنقص ماتكون) بۆ ئه‌وه‌ی ببیسترێت و قووت نه‌درێت ، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئه‌و مینگه‌یه نه‌بێت كه خۆی له بنچینه‌دا سیفه‌تێكی وابه‌سته‌ی نوون ومیمه به‌م شێوه ده‌چێته‌گوێی بیسه‌ردا: العالمی...واته: نونه‌كه‌ی .
نابیسترێت.
6- الرحمن الرحیم: حوكمه‌كانیمان باس كرد له گه‌ڵ بسم الرحمن الرحیم له بابه‌تی البسملة
والحمد لله رب العالمین.
إحسان برهان ا‌لدین
مۆڵه‌ت پێدراو له قیرائاتی عه‌شره
2015-10-19 سلێمانی
2020-03-18
2018-04-30
2021-10-24
2018-04-07
2023-11-22
2018-07-26