/جوان خوێندنەوەی سوڕەتی فاتیحە/
زنجیره‌ی جوان خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی (الفاتحة) ١٠- ولا الضالین
: 1234
2018-04-17
به‌شی ده‌یه‌م : ولا الضالین
ئه‌م دوو وشه به‌شی كۆتاییه له باسكردنی حوكمه‌كانی ته‌جوید له سوڕه‌تی الفاتحة:
1- ولا: پیتی واوه‌كه به‌ناسكی وبچووكی ده‌خوێنرێته‌وه چونكه (مرقق)ه و نابێت به‌مفخم ی واته به قه‌أه‌وی بخوێنرێته‌وه، لامه‌كه به هه‌مان شێوه به بچووكی وبه‌ناسكی ده‌خوێنرێته‌وه چونكه ئه‌ویش مرقق ه .
2-الضالین: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌لیفه‌كه‌ی ئه‌لیفی وه‌صڵه‌و ناخوێنرێته‌وه ، لامه‌كه‌شی شه‌مسیه‌و ناخوێنرێته‌وه ، بۆیه له لامی ولا ڕاسته‌وخۆ ده‌چینه سه‌ر ضادی الضالین و ده‌ڵێین: ولضالین! پیتی ضاد پینێكی زۆر گرانه له ده‌ربڕیندا و بۆ ئه‌وه‌ی ڕاست بخوێنرێنه‌وه پێویسته دوو سیفه‌تی تێدا جێبه‌جێ بكه‌یت:
یه‌كه‌م: سیفه‌تی الإستطالة ،كه بریتیه له‌درێژی جێگای ده‌رچوونی یبته‌كه و له مه‌حره‌جی خۆیه‌وه تاكو مه‌خره‌جی پیتی لام درێژ ده‌بێته‌وه.
دووه‌م: ناسینی شوێنی ده‌رچوونی كه بریتیه له لێواری زمان له‌لای چه‌پ یان له‌لای ڕاستیشه‌وه ده‌بێتبه‌ڵام گرانتره له گه‌ڵ دانه‌كانی سه‌ره‌وه ،هاوكات پێدانی سیفه‌تی ڕه‌خاوه كه ده‌بێته مایه‌ی بیسرانی ده‌نگێكی تایبه‌تبه‌وپیته‌وه.
خوێنه‌رانزۆرهه‌ڵه له‌ده‌ربڕینی ئه‌م پیته ده‌كه‌ن ، وه‌كو خوێندنه‌وه‌ی به:
- الظالین:واته له‌مه‌خره‌جی الحروف اللثویة وسه‌ره‌تای زمانیان له كاتی ده‌ربڕینیدا دێته‌ده‌ره‌وه‌ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی ئاشكرایه (لحن جلي).
- الدالین:وه‌كو دالێكی قه‌ڵه‌و ده‌یخوێننه‌وه ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه.
- یان وه‌كو پیتێكی نێكه‌ڵ له نێوان زای و ظاء وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌زمانی كوردیدا بۆنموونه وشه‌ی ضابط یان ناوی كاظم ده‌رده‌بڕدریت!
- الزالین: هه‌ڵه‌یه‌كی ئاشكرایه
- الطالین: ده‌ركردنی له مه‌خره‌جی الحروف النطعیة ئه‌وه‌ش هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی ئاشكرایه.
-ئه‌لیفه‌كه یه‌كێكه له پیته‌كانی مه‌دد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ساكینێكی صحیح ی به دوادا هاتووه كه لامی یه‌كه‌می لامه شه‌دداره‌كه‌یه ، كه‌واته مه‌ددێكی درێژی شه‌شه جووڵه‌ییمان بۆ درووست ده‌بێت كه پێی ده‌وترێت (المد اللازم الكلمي المثقل).
نێبینی: لامه‌كه‌ی بریتیه له دوو لام یه‌كه‌میان ساكینه ودووه‌میان فه‌تحه‌ی له‌سه‌ره.
پیتی یائی پێش كۆتایی بریتیه له مه‌ددێكی طبیعي دوو حه‌ۆه‌كه‌ی پێده‌درێت، به‌ڵام به هۆی ڕاوه‌ستانه‌وه ده‌بێته المد العارض للسكون و تا شه‌ش حه‌ره‌كه جائیزه درێژكرێته‌وه.
نوونی كۆتایی به‌سروشتی خۆی مینگه‌یه‌كی تیدایه له‌به‌ر لێره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساكینه‌زۆربه‌كورتی ده‌ریده‌بڕین ئه‌وه‌نده‌ی كه‌پیته‌كه‌ببیسترێت وله‌نێو نه‌چێت.
تێبینی: ناكرێت وشه‌یه‌كی گرانی وه‌كو ولا الضالین ، به‌ڵكو ته‌جوید به‌گشتی به بێمامۆستا كه‌سێك بتوانێت له خۆیه‌وه فێری ببێت. والحمدلله رب العالمین.
إحسان برهان ا‌لدین
مۆڵه‌ت پێدراو له‌قیرائاتی عه‌شره
2015-10-24 سلێمانی
2022-06-27
2018-04-07
2020-02-22
2024-03-04
2024-05-23
2020-02-28
2024-03-08