العربیة
/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٢٨- موعته‌زیله‌كان
: 407
2018-04-07
تاقمێكی ئیسلامی گومڕای كاریگه‌رن له‌ ڕووی به‌كارهێنانی عه‌قڵ له‌سه‌ر حیسابی ده‌قه‌ شه‌رعییه‌كان ، له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی دووه‌می كۆچی له‌ به‌سره‌ له‌سه‌ر ده‌ستی دامزرێنه‌كه‌ی كه‌ (واصل بن عطاء) بوو سه‌ریان هه‌ڵدا ، ئه‌وان به‌ ته‌واوی پشتیان به‌ عه‌قڵ به‌ست سه‌باره‌ت به‌ بیروباوه‌ڕه‌كانیان و پێشیان خسته‌ سه‌ر ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كاندا ، ده‌یانووت: عه‌قڵ وفیتره‌تی ساغ به‌ خۆیان ده‌توانن حه‌ڵاڵ و حه‌رام له‌یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه‌ ، زانایان سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری دروست بوونیان دوو ئاڕاسته‌یان هه‌یه‌: 11- به‌ هۆی هه‌ندێ مشتومڕ بووه‌ ده‌رباره‌ی چه‌ند بابه‌تێكی عه‌قیده‌ وه‌كو قه‌ده‌ر وحوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانێكی گه‌وره‌ ئه‌نجام ئه‌دات ، ئه‌مانه‌ پێیان وایه‌ هۆكاری ناونانیان به‌موعته‌زیله‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ (واصل بن عطاء) بازنه‌ی وانه‌كانی حه‌سه‌نی به‌سری به‌جێهێشت و بازنه‌یه‌كی جیای بۆ خۆی دانا ،یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ به‌ پێویستیان زانیوه‌ ئه‌نجامده‌ری كه‌بیره‌ دوورخرێته‌وه‌و تێكه‌لی نه‌كرێت ، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ موعته‌زیله‌كان وتیان ئه‌نجامده‌ری تاوانی گه‌وره‌ نه‌موسوڵمانه‌ ونه‌ كافره‌ به‌ڵكو شتێكه‌ له‌و نێوه‌نده‌دا. 22- هه‌ندێكیش ده‌ڵین بۆیه‌ پێیان ده‌وتریت موعته‌زیله‌ ئه‌وان له‌ بنچینه‌دا لایه‌نگری عه‌لی بوون ڕه‌زای خوای لێبێت به‌ڵام كاتێك حه‌سه‌نی كوڕی ته‌نازولی بۆ موعایه‌ كرد ڕه‌زای خوایان لێبێت ئه‌وان هه‌ڵوێستیان نه‌بوو ودووره‌ په‌رێز بوون. موعته‌زیله‌ له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك فیكرو بۆچوون درووست بوونه‌ ، له‌وانه‌: 11- التوحید: واته‌:خوای گه‌وره‌ پاراوه‌ له‌هه‌موو عه‌یبێك و هاوشێوه‌ی نییه‌ ، هه‌روه‌ها وتیان خوای گه‌وره‌ هه‌رگیز نابینرێت نه‌ له‌دونیا ونه‌له‌ به‌هه‌شتیشدا، هه‌روه‌ها وتیان قورئان مه‌خلوقه‌ واته‌: درووستكراوه‌ و ده‌ره‌نجامی قسه‌كردنی خوا نییه‌ ،هه‌مووئایه‌ته‌كانیشیان له‌وباره‌وه‌ته‌ئویل كرد ، هه‌روه‌ها وتیان سیفه‌ت وذات هیچ جیاوازییه‌كیان نییه‌. 22- العدل:واته‌: خوای گه‌وره‌ كرده‌وه‌ی به‌نده‌كانی درووست ناكات وئه‌وان خۆیان كرده‌وه‌ی خۆیان درووست ده‌كه‌ن ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ورده‌كاری دوورو درێژی ناكۆك له‌گه‌ڵ ده‌قه‌ شه‌رعییه‌كاندا. 33- الوعد والوعید: واته‌ :خوای گه‌وره‌ پاداشتی چاكه‌ به‌ چاكه‌ ده‌داته‌وه‌و خراپه‌ش به‌ خراپه‌ ، هه‌رگیز له‌ ئه‌نجامده‌ری تاوانی گه‌وره‌ (الكبائر) خۆش نابێت ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ نه‌كات. 4- المنزلة بين المنزلتين: واته‌: ئه‌نجامده‌ری تاوانی گه‌وره‌ له‌ نێوان كوفرو ئیماندایه‌ نه‌ئیمانداره‌ ونه‌ كافریشه‌. 55- الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر: واته‌: پێویسته‌ فه‌رمان به‌چاكه‌ بكریت ونه‌هی له‌خراپه‌ بكرێت ، به‌قسه‌ و به‌جه‌نگ ، پێویستیشه‌ موسڵمانان گوێرایه‌ڵی ئه‌وفه‌رمانڕه‌وایه‌ نه‌بن كه‌ له‌ حه‌ق لایداوه‌. جگه‌ له‌مانه‌ش نكۆڵیان ده‌كردله‌ شه‌فاعه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌ قیامه‌تدا بۆ تاوانباره‌كان ،نكۆڵیان له‌وه‌ ده‌كردخوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمان بێت ونكۆڵییان له‌ كه‌راماتی ئه‌ولیا ده‌كرد وزۆر شتی تر. وتمان موعته‌زیله‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی پشتیان به‌ عه‌قڵی خۆیان ده‌به‌ست بۆ تێگه‌یشتن له‌ئیسلام ، هه‌ر بۆیه‌ سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌پێی تیگه‌یشتنی خۆیان وته‌ئویل كرد و لێكدایه‌وه‌ ، تانه‌یان له‌هاوه‌ڵاندا وبه‌ درۆزن ئه‌وانیان ژمارد ، ئینجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كایگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی هیندی و یۆنانیان له‌سه‌ر بوو ،شه‌ریعه‌تی ئیسلامیان كرد به‌كۆمه‌ڵه‌ پرسێكی عه‌قلی وجه‌ده‌لی به‌ ئاره‌زووی خۆیان. زانایان له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ به‌رپه‌رچی موعته‌زیله‌یان داوه‌ته‌وه‌و یه‌كه‌مین كه‌س كه‌ به‌ ئاگری ئه‌وان داخ بوو ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌مبه‌ل بوو ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له‌مه‌سه‌له‌ی خه‌لقی قورئان. موعته‌زیله‌ چه‌ندین تاقمن له‌نێوخۆیاندا ، وه‌كو: الواصلية ، الهذيلية ، النظامية ، البشرية...هتد هه‌ر یه‌كێ له‌م كۆمه‌ڵانه‌ش به‌ هۆی هه‌ندێ لادانی جیاواز له‌ ئه‌وانی تر جیا ده‌بوونه‌وه‌ چونكه‌ هه‌موویان پشت به‌ستنی ته‌واویان له‌سه‌ر عه‌قڵ و بۆچوونی خۆیان بوو به‌ته‌نها.دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌وان دوای (واصل بن عطاء) بریتین له‌: (أبو الهذيل العلاف ، إبراهيم النظام ،بشر بن المعتمر ، الجاحظ ، القاضي عبد الجبار). ئه‌مه‌ به‌كورتی سه‌باره‌ت به‌موعته‌زیله‌ له‌ڕابوردوودا ، به‌ڵام ئه‌وان له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆیشماندا بوونیان هه‌یه‌ له‌ ولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان ، و له‌كوردستانی خۆیشمان لایه‌نگر و شوێنكه‌وتوویان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستێكی سه‌ره‌تایی ، چونكه‌ ئه‌مان له‌ موعته‌زیله‌ كۆنه‌كان به‌وه‌ جیا ده‌بنه‌وه‌ كه‌ئه‌وان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گومرا بوون به‌ڵام زانستیان هه‌بوو و خوێندنه‌وه‌ی زۆریان هه‌بوو به‌ڵام به‌هۆی ته‌فسیر كردنی قورئان به‌ تێگه‌یشتن وهه‌واو ئاره‌زووی خۆیان و كارنه‌كردنیان به‌ فه‌رمووده‌كانی پیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گومڕا بوون ، له‌ كاتێكدا ئه‌مانه‌ی لای خۆمان وه‌كو تووتی قسه‌كانیان وه‌رده‌گێڕن دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی نه‌ له‌ زانستی نه‌قل ونه‌ له‌ زانستی عه‌قڵ شاره‌زایی باشیان هه‌بێت ،له‌ پۆستی داهاتوو ان شاء الله باس له‌ بیرۆكه‌ی ئیعتزالی هاوچه‌رخ ده‌كه‌ین. بۆ شاره‌زایی و زانیاری پتر له‌م باره‌وه‌ ، بڕوانه‌:الملل والنحل للشهرستاني ، الفرق بين الفرق للبغدادي ، درء تعارض العقل والنقل لشيخ الإسلام ابن تيمية ، دراسات في الفرق والعقائد لعرفان عبد الحميد ، العصريون معتزلة اليوم ـ يوسف كمال.