/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٥- العقيدة الطحاوية
: 604
2018-04-09
كتێبێكى به ناوبانگ و گرنگه ده‌رباره‌ى ڕوونكردنه‌وه‌ى بيروباوه‌رى ئه‌هلى سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت، له لايه‌ن پێشه‌وا (أبو جعفر الطحاوي ) دانراوه كه له‌ساڵى 321 ك وه‌فاتى كردووه.
دانه‌ره‌كه‌ى له بنچينه‌دا ناونيشانى بۆ دانه‌ناوه، بۆيه هه‌ر به ناوى خۆيه‌وه شوهره‌تى په‌يدا كردووه، كتێبه‌كه خۆى له خۆي‌دا مه‌تنێكى كورت و پوخته، زۆربه‌ى بيروباوه‌رى ئه‌هلى سوننه‌تى تێدايه‌و به‌گشتى له هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ى قورئان و سوننه‌ته‌وه وه‌ریگرتووه دوور له بيروباوه‌ڕى تاقمه گومڕاكان، زانا گه‌وره و متمانه پێكراوه‌كان پێى ڕ‌ازى بوونه‌و ستايشيان كردووه‌و به هه‌موو جۆرێك بايه‌خيان پێ داوه، به شێوه‌يه‌كى گشتى باسه‌كانى بيروباوه‌ڕى به جوانى و به‌كورتى و پوختى وبه پێى ئه‌وه‌ى پێشه‌وايانى سه‌له‌ف بڕياريان له‌سه‌ر داوه خستووه‌ته ڕوو.
ئه‌م كتێبه له درێژايى مێژووى ڕابوردووى ئيسلام تاكو ئه‌مڕۆ خواى گه‌وره پله‌و پايه‌و قبوڵ و وه‌رگيرانى بۆ نووسيوه به شێوه‌يه‌ك به‌رده‌وام فێرخوازانى زانست خوێندوويانه‌و له‌به‌ريان كردووه‌و، زانايانيش شه‌رحيان كردووه‌و په‌راويزيان له‌سه‌ر داناوه و به‌وانه وتوويانه‌ته‌وه.
ئه‌م كتێبه شه‌رحى جۆراو جۆرى بۆ كراوه له نێوان شه‌رحى دوورودرێژ و كورت و مام ناوه‌ندى، هه‌ندێك له‌و لێكده‌ره‌وانه‌ش هه‌وڵيان داوه زۆر له ده‌قه‌كان بكه‌ن و به ئاڕاسته‌ى جياواز له ئاڕاسته‌ى دانه‌ره‌كه‌ى نيشانى بده‌ن، بۆيه يه‌كێك له چاكترين شه‌رحه‌كانى ئه‌و كتێبه بريتييه له شه‌رحى (ابن أبي العز الحنفي) كه له‌سه‌ر بنه‌ماى كيتاب و سوننه‌ت و بيروباوه‌ڕى سه‌له‌فى چاكى ئه‌م ئوممه‌ته دايناوه و، هه‌روه‌ها وه‌كو جێگره‌وه‌يه‌كيش بۆ ئه‌و شه‌رحانه‌ى كه هه‌وڵيان داوه به ئاڕاسته‌ى ئه‌هلى كه‌لامدا يان به ئاڕاسته‌ى هه‌ندێ له فيرقه‌كاندا واتاى ده‌قه‌كانى تێكبده‌ن.
شايانى ئاماژه پێكردنه شه‌رحه‌كه‌ى (ابن أبي العز) ڕێژه‌يه‌كى زۆرى له كتێبه‌كانى (ابن تيمية و ابن القيم ) وه‌رگرتووه بێ ئه‌وه‌ى ناويان بهێنێ، له‌وانه‌شه هۆكارى ئه‌و كاره بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه له‌و سه‌رده‌مه (ابن تيمية) ناحه‌زى زۆر بووه چى له‌سه‌ر ئاستى ده‌سه‌ڵات و چى له‌سه‌ر ئاستى زانايانى ئه‌و سه‌رده‌مه، بۆيه وته‌كانى مامۆستاكه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناوى خۆيه‌وه.
به‌ڵام له گه‌ڵ گرنگى شه‌رحه‌كه‌ى شێخ (ابن أبي العز) پێم باشه شه‌رحێكى هاوچه‌رخيشى له‌گه‌ڵدا بخوێنرێت، چونكه هه‌ندێ باسى تايبه‌ت به بيروباوه‌ڕ هه‌يه له‌م سه‌رده‌مه، وه‌كو درووستبوونى هه‌ندێ شوبهه‌و سه‌رهه‌ڵدانى چه‌ندين تاقمى گومڕاى نوێ وه‌كو قاديانى و به‌هائى و قورئانييه‌كان، له شه‌رحه دێرينه‌كاندا ئاماژه‌يان پێنه‌كراوه، بۆيه پێويسته شه‌رحێكى هاوچه‌خيشى له گه‌ڵدا بخوێنرێته‌وه، وه‌كو:
- په‌راوێزه‌كانى شێخ (أحمد شاكر وشێخ محمد ناصر الدين الألباني و شێخ عبدالعزيزبن عبدالله بن باز و صالح الفوزان ومحمد بن مانع) و ته‌حقيقى (عبد الله التركي و شعيب الارنۆوط،) هه‌موو ئه‌مانه‌ش جيا جيا به چاپكراوى له كتێبخانه‌كاندا هه‌يه .
- شه‌رحى هاوچه‌رخى زۆرى هه‌يه به‌ڵام من خۆم نه‌م خوێندووه‌ته‌وه و ستايش ده‌كرێت به‌وه‌ى كه شه‌رحى باشن، وه‌كو شه‌رحى: (حسن كافي الاقحصاري البوسني) وشه‌رحێكى ده‌نگيى (عبدالرحمن البراك).
وهه‌روه‌ها عبدالعزيز الراجحي شه‌رحێكى كردووه ستايش ده‌كرێت.
- به‌ڵام پێده‌چێت شه‌رحه‌كه‌ى شێخ سه‌فه‌ر ئه‌لحه‌والى يه‌كێك بێت له باش‌ترين شه‌رحه هاوچه‌رخه‌كان ئه‌گه‌رچى ته‌واوى نه‌كردووه‌و تاكو:(وَالتَّعَمُّقُ وَالنَّظَرُ فِي ذَلِكَ ذَرِيعَةُ الْخِذْلَانِ) شه‌رحى كردووه، گرنگى ئه‌م شه‌رحه له‌وه‌دايه هه‌رچى پرسه گرنگه‌كانى عه‌قيده هه‌يه له‌م سه‌رده‌مه‌دا به تێروته‌سه‌ل شيكردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ى پێويستى به ڕوونكردنه‌وه بێت ڕوونى كردووه‌ته‌وه.
- هه‌ندێ شه‌رحيش هه‌يه جگه له‌مانه به‌هه‌ناسه‌يه‌كى دوور له تێگه‌يشتنى ئه‌هلى سوننه‌ت نووسراوه و جۆرێك له سه‌رخستنى ڕێڕه‌وه گومڕاكانى تێدايه، بۆ نموونه شه‌رحه‌كه‌ى (حسن بن علي السقاف ) كه خۆى كه‌سێكى گومڕاو لاده‌ره.
- له كۆتاييدا پێويسته ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ين له هه‌ندێ جێگه‌دا ته‌حاوى چووه‌ته سه‌ر ڕێڕه‌وى مورجيئه‌كان وه‌كو پێناسه‌ى ئيمان و چه‌ند جێگه‌يه‌كى كه‌مى تر ، ئه‌وه‌ش له نرخ و بايه‌خى كتێبه‌كه كه‌م ناكاته‌وه و خوێندنه‌وه‌ى كتيبه‌كه له‌گه‌ل ئه‌و شه‌رح و په‌راوێزه هاوچه‌رخانه‌ى كه ئه‌و هه‌ڵانه‌يان ده‌ستنيشان كردووه به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى ئاماژه‌مان پێكرد، باش‌ترين سوود له‌و كتێبه به نرخه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
ئامۆژكارى هه‌موو خۆشه‌ويستێكم ده‌كه‌م له‌و كتێبه به‌هره‌مه‌ند بێت، له ڕيگه‌ى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر تواناى زانستى و زمانه‌وانى پێويستى هه‌يه، ئه‌گه‌رنا له لاى كه‌سێكى به توانا وه‌كو وانه بيخوێنيت، يان گوێى لێ بگرێت له ڕێگه‌ى تۆماره ده‌نگييه‌كان كه زۆرن له تۆڕى ئێنته‌رنێت.
له شه‌رحه‌كانی له سايتى المكتبة الوقفية ده‌ست ده‌كه‌ويت به نووسينى (العقيدة الطحاوية) له جێگه‌ى گه‌ڕانه‌كه‌يدا.
2024-02-05
2023-10-28
2023-11-22
2024-04-18
2024-02-24
2018-04-12