شەریعەتی ئیسلام كۆمەڵێك ماف و بنەمای مرۆیی بڵندی لە خۆگرتووە لە بەزەیی و لە ڕەوشتجوانی بە شێوەیەكی گشتی، نەك تەنها بۆ موسوڵمانان بەڵكو هەموو مرۆڤەكانی تریش دەگرێتەوە، ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بە ڕوونی هانی بەرجەستەبوونی ئەو ئاكارە بەرزانە دەدەن و فەرمانی پێدەكەن.
بەڵام لەلای ڕۆژئاواییەكان لەبەر ئەوەی تێڕوانینیان بۆ هەموو شتێك و بۆ هەموو كەسێك لە ڕوانگەیەكی مادیدا خۆی دەبینێتەوە، دەبینیت بەپێچەوانەی ئەوەی كە بەڕواڵەت دەریدەخەن و بانگەشەی بۆ دەكەن، بڕیار و هەڵوێستەكانیان هەمووی نامرۆڤانەیە و دڕندانەیە، بەتایبەتی ڕق و قینیان بەرانبەر ئیسلام و موسوڵمانان ڕق و قینێكی كراوەیە و سنوورێكی بۆ نییە! ئەوەش لە باوو باپیران و لە نووسەر و فەیلەسوف و ناودارەكانیانەوە بۆیان ماوەتەوە، بۆ نموونە فەیلەسوفی ڕۆژئاوایی بەناوبانگ (نیتچە) كە ئەوان شانازی پێوە دەكەن دەڵێت:
(الضعفاء العجزة یجب أن یُفنوا! هذا هو أول مبدأ من مبادئ حبنا للإنسانية! ويجب أن يُساعَدوا على هذا الفناء) بڕوانە: ركائز الإيمان بين العقل و القلب لەپەڕە 318.
واتە: لاواز و بێ دەسەڵاتەكان پێویستە لەنێو ببرێن ، ئەوە یەكەمین بنەمایە لە بنەماكانی خۆشەویستیمان بۆ مرۆڤایەتی و پێویستە ئەوانە یارمەتیش بدرێن بۆ مەبەستی ئەو لە نێوچوونە.
إحسان برهان الدین
2 جمادى الأول 1445
2023-11-16