250512060523.png)
شایەتمان مەرجی هەیە وفەرزیشە بیزانیت
نەقسێكی گەورە لە عەقیدەی زۆربەی موسوڵمانی كورددا ئەوەیە، نازانن مەرجەكانی (لا إله إلا الله) چین؟ بەڵكو پێناسەكەشی بە شێوەیەكی زانستی و لە ڕۆشنایی كیتاب و سوننەتدا نازانن چییە! ساڵانێكی دوورودرێژە كار لەسەر قوڵ كردنەوەی ئەم كەلێنە لە بیروباوەڕی موسوڵمانی كورددا دەكرێت وبەداخەوە دەرنجامیشی هێناوە!
وا تێگەیەندراون و وا دەزانن شایەتمان تەنها وشەیەكە (أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمد رسول الله) ئەوەی لەسەرتە تەنها ئەوەیە نوتقی بكەیت، ئیتر عەقیدەت چۆنە و چۆن نییە تۆ چوونە بەهەشتت بۆ خۆت مسۆگەرە كردووە!
كارەساتی گەورەش ئەوەیە هیچ خەتیبێك لەسەر مینبەرەكانەوە، یان هیچ حیزب و لایەنێكی ئیسلامی، یان هیچ بانگخواز و ڕێكخراوێكی ئیسلامی (إلا ما رحم ربي) بەلای ئەو مەسەلە وپرسە هاوشێوەكانی لە عەقیدەدا ناڕۆن، لە كاتێكدا موسوڵمانێتی موسوڵمان لەسەر ئەوە ڕاوەستاوە.
ئەی موسوڵمانی بەڕێز: ئەمە قسەی دڵسۆزێكتە، وەریببگرە با بەختەوەری دین و دونیا بیت:
شایەتمان پێی ناوترێت شایەتمان تاكو مەرجەكانی جێبەجێ نەكەین.


