العربیة
/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٣-د.محمد عابد الجابري
: 432
2018-04-05

بیرمه‌ندو ئه‌كادیمییه‌كی مه‌غریبییه‌ ، له‌ ساڵی 1936 له‌ مه غریب له‌ دایكبووه‌ ، له‌ ساڵی 1970 بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌ بواری فه‌لسه‌فه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ ، خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك كتێب وتوێژینه‌وه‌یه‌ ، وه‌كو:(الخطاب العربي المعاصر) و ( الدین والدولة وتطبیق الشریعة) و(مدخل إلی القران ) 3 به‌رگه‌ و(معرفه‌ القران الحكیم) 3 به‌رگه‌. له‌نووسینه‌كانیدا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هه‌وڵیداوه‌ گومان له‌ ده‌وری قورئان و هاوه‌ڵان و مێژووی ئیسلام و زۆرێك له‌ بابه‌ته‌ فیقهی و ئوصوڵییه‌كان درووست بكات ، یان وه‌كو خۆی ده‌ڵێت زۆرێك له‌وانه‌ی خستووته‌ نێوان دوو كه‌وانه‌وه‌! ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ جێگای ڕێزو بایه‌خی زۆربه‌ی حه‌داسییه‌كان و عه‌لمانییه‌كانه‌ له‌ هه‌موو جیهاندا و وه‌كو پێشه‌نگ و سونبول ته‌ماشا ده‌كرێت ، كۆمه‌ڵێك ڕاوبۆچوونی نامۆی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ئیسلام ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌هه‌ندێكیانه‌: -گۆڕینی سزای جه‌ڵده‌ لێدان (الحد) به‌ زیندانی كردن! - به‌ پێویستی ده‌زانێ پێداچوونه‌وه‌ی گشتگیر بۆ بنه‌ماكانی ئیسلام بكرێت به‌ تایبه‌تی (أصول الفقه). - پێی وایه‌ به‌رژه‌وه‌ندی (المصلحة) بنه‌مای هه‌موو بنه‌ماكانه‌ ،و له‌م باره‌شه‌وه‌ قسه‌ی زۆر وشیكردنه‌وه‌ی دوورودرێژی هه‌یه‌. - چه‌ندین پێویستی تری بۆ (الضرورات الخمس ) زیاد كردووه‌. - گومانی له‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ قورئان به‌ بێ گۆڕین و زیادو كه‌م و پێمان گه‌شتبێت. - له‌ باره‌ی مێژووی ئیسلام و هاوه‌ڵان یش بیرو بۆچوونی نامۆی زۆره‌. محمد عابد الجابري ده‌ڵێت: ( لم أكن فی یوم من الأیام من معتنقي الماركسیة أبدا فقد وجدت أن النظریة الماركسیة كما هی عند ماركس وانجلز جیدة جدا ، لكن تطبیقها یحتاج إلی بیئة أخری غیر بیئتنا العربیة)واته‌: من ڕۆژێك له‌ ڕۆژان هه‌رگیز ماركسی نه‌بوومه‌ ، چونكه‌ من بینیم ڕێباز وبۆچوونی ماركس و ئه‌نجلز زۆر باشه‌ ، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی پێویستی به‌ ژینگه‌یه‌كی تره‌ جیاواز له‌ژینگه‌ی عه‌ره‌بی. جابری -وه‌كو حه‌سه‌ن حه‌نه‌فی- سه‌باره‌ت به‌ ناشیرینكردنی ئیسلام میكانیزمێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ گومان درووستكرن به‌زمانی زانست وتازه‌گه‌ری وچاكسازی ودروشمی له‌شێوه‌ ،هاوكات شاره‌زایی زۆریشی له‌ زانسته‌ئیسلامییه‌كان هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ جومهوری زۆره‌ و هه‌ندێ له‌ ڕۆشنبیره‌ ئیسلامییه‌كان یش- به‌ تایبه‌ت ئه‌كادیمییه‌كان - كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ری قسه‌كانی وسه‌رسامن به‌ كتێبه‌كانی ، بۆیه‌ به‌ پێویستی ئه‌زانم وریایی پێویست ده‌رباره‌ی ئه‌م بیرمه‌نده‌ بدریت و په‌رده‌ له‌سه‌ر بیرو بۆچوونه‌ نامۆكانی هه‌ڵبدرێته‌وه‌. شایه‌نی باسه‌ له‌كوردستانی خۆیشماندا خوێنه‌ری هه‌یه‌ و چه‌ندین دكتۆر و مامۆستای زانكۆ كه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێكیان خۆیان به‌ خاوه‌نی بیرێكی ئیسلامی بزانن پێی سه‌رسامن وبه‌دوای كتێبه‌كانیدا ده‌گه‌ڕێن..الجابري له‌ 3-5-2010 كۆچی دوایی كردووه‌. بڕوانه‌: ( الانحراف العقدي فی أدب الحداثة وفكرها)(الحداثة في میزان الاسلام)و( كتاب یجب ان نحذرمنهم) المجلة العربیة ع165و(قراءه‌ فی فكر الدكتۆر محمد عابد الجابري) مجله‌ البیان ع 71