العربیة
/هه‌ڵه‌ی دیاره‌كان دیاره‌/
هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره‌: (3)
: 327
2018-04-10
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره‌: (3) ڕۆچوون له‌ ته‌نزیركردن و به‌ خه‌رجدانی ئامۆژگاری و به‌خشینه‌وه‌ی ڕاوێژو مه‌شوره‌ت به‌ كه‌سانێك كه‌ تۆ به‌لایانه‌وه‌ نه‌ك شیاوی بینینی ئه‌و ڕۆڵه‌ نیت، به‌ڵكو وه‌ك مرۆڤێك شاییسته‌ی ژیانیش نیت و خۆت و دینه‌كه‌یشت به‌ نمونه‌ی دواكه‌وتن ئه‌زانن، ئه‌و كاره‌ته‌ خۆ سه‌رقاڵ كردنه‌ به‌ واقعێكی سیاسی ناله‌بار، كه‌ سه‌رتاپای شێواوه‌ و به‌ كه‌ڵكی چاره‌سه‌ر نه‌ماوه‌، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س منه‌تت بزانێت و له‌ بنچینه‌وه‌ تۆی قبوڵ بێت، هه‌روه‌ها ڕاوێژو مه‌شوره‌ته‌كانت بۆ ئه‌وان جۆرێكه‌ له‌ سه‌ركێشی ئایینی و خۆخزانه‌ نێو ئه‌و واقعه‌ - به‌ هه‌ندێك پاساوی لاواز و ناشه‌رعی و نالۆجیكی - دواتریش دووچاری ئالووده‌بوون ده‌بیت به‌ خراپییه‌كانییه‌وه‌، كه‌ بێگومان كه‌س له‌ به‌شداربووانی ئه‌و واقیعه‌ سیاسیه‌ نه‌ له‌ دینیان و نه‌ له‌ دونیایاندا سه‌لامه‌ت نابن. ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ڕه‌حمی به‌ كه‌سێك كرد و له‌و واقیعه‌ دوور بوو، باشتره‌ سوپاسی میهره‌بانی په‌روه‌ردگاری بكات له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته‌و، به‌ چاوی سه‌ر و به‌چاوی عه‌قڵیش وردبێته‌وه‌ و بیربكاته‌وه‌ و، په‌ند و عیبره‌ت له‌وانه‌ وه‌ربگرێت كه‌ نگرۆی ئه‌و زه‌لكاوه‌ بوونه‌ و دونیاو دواڕۆژی خۆیانیان به‌ ده‌ستی خۆیان له‌ خۆیان تێكداوه‌، نه‌ك ئه‌ویش هه‌ر ڕۆژێك هه‌نگاوێك له‌و ئاگره‌ نزیك بێته‌وه‌، تا كاتێك به‌ خۆی ده‌زانێت به‌ گڕی بێ به‌زه‌یی ئه‌و ئاگره‌ سوتاوه‌. إحسان برهان الدین 2017-11-27