العربیة
/سوننەت/
شوێنكەوتنی سوننەت بەرگرییە لە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم
: 451
2021-11-07

  شوێنكەوتنی سوننەت بەرگرییە لە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئەركی هەموو موسوڵمانێكە بەرگری لە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بكات و بە گوفتار و كردار خۆشی بوێت، هەروەها پێویستە ڕقی لە هەر كەس و لایەن و دەوڵەتێك بێت كە سووكایەتی پێ دەكەن، یان بە ناڕاستەوخۆ بەوە ڕازین ونكۆڵی لێ ناكەن. دەبێت خۆشەویستیمان بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بە شوێنكەوتنی سوننەتەكەی، بە باسكردن و وەسف كردنی كەسایەتییەكەی، بە دەرخستنی مەزنییەكەی و بڵاوكردنەوەی ژیاننامەكەی بسەلمێنین. نزمترین ئاستی خۆشەویستیش بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ئەوەیە لە دڵەوە پێمان ناخۆش بێت قسەی پێ بكرێت و ڕقمان لە هەر كەسێك بێت كە ناحەز و دوژمنی ئەوە. خۆشەویستیت بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بسەلمێنە بە: - دەستگرتن بە سوننەت و شوێنەوارەكانی. - لە خۆت و ماڵ ومناڵ و كەس و كار زیاتر خۆشت بوێت. - بەرگریكردن لە خۆی و لە تەواوی سیرە و سونەتەكەی و بەرپەرچدانەوەی نەیارەكانی. - لە هەموو كاروبارەكانی ژیانتدا بیكە بە پێشەنگ و پێشەوای خۆت. - بایكۆتكردنی هەموو شتومەك و كاڵایەكی فەرەنسا بەتایبەت" چونكە ئەوە كاریگەری خۆی هەیە ئەگەر لە ئاستێكی فراواندا بێت. إحسان برهان الدین

7 ربيع الأول 1442