(محمد أركون) توێژه‌رو بیرمه‌ندو مێژوونووسه ، له ساڵی 1928ز له جه‌زائیر له دایكبووه ، له ساڵی 1968 بڕوانامه‌ی دكتۆرای له زانكۆی سۆربۆن له فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستهێناوه‌و هه‌ر له‌وێیش دواتر بووه‌ته مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ی فیكری ئیسلامی ، زۆربه‌ی نووسینه‌كانی به ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی داناوه و وه‌رگێڕدراوه‌ته زمانی عه‌ره‌بی ، وه‌كو: (تاریخیة الفكر العربي الإسلامي) (الفكر الأصوڵي واستحاله التأصیل)و ( الإسلام ، أوربا ، الغرب). دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی ئیسلامه، ئه‌و ئه‌گه‌ر چی به‌ناو موسوڵمان بوو ، زۆر قه‌ڵس ده‌بوو به‌وه‌ی پرسیاری لێ بكرایه : ئایا ئیمانداری؟ له وه‌ڵامدا ده‌یووت :من حه‌ز له‌و پرسیاره ناكه‌م و وه‌ڵامی ناده‌مه‌وه! له‌بیروبۆچوونه‌كانی: - باوه‌ڕی وابوو قورئان به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بییه ، كه‌سیش وه‌كو ( محمد أحمد خلف الله) لێی تێنه‌گیشتووه. له كاتێكدا ئه‌و ناوبراوه ماركسییه‌كی بێ باوه‌ڕ بوو. - جگه له نكۆڵی كردنی له ڕاستی و درووستی قورئانی پیرۆز ، نكۆڵی له ڕاستی فه‌رمووده‌كانیش ده‌كرد و پێی وابوو له ده‌ره‌نجامی هه‌ل و مه‌رجی سیاسی و بارودۆخی كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كان هه‌ڵبه‌ستراون! - هه‌میشه له كتێبه‌كانیدا باسی ( نقد العقل الإسلامی) ده‌كات و مه‌به‌ستیشی پێی ئایینی ئیسلامه. - به پاساوی تازه‌گه‌ری و كۆشش كردن و دووباره خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی قورئان زانستی خۆی هه‌میشه به‌كار هێناوه بۆ تێكدانی چه‌مكه‌كانی ئیسلام ،خوێنه‌ریشی زۆر بووه وله عێراق وكوردستانیشدا جومهوری خۆی هه‌یه. - (تركي الدخیل) له كه‌ناڵی (العربیة) له دوو ئه‌ڵقه‌دا چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كرد و زۆرێك له بیروبۆچوونه‌كانی دژ به ئیسلام به ئاشكرا باسكردووه. - له ساڵی 20033 (جاك شیراك ) ی سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ بڕیاڕدان سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی پۆشینی سه‌رپۆش له ئافره‌تان ، لیژنه‌كه پێكهاتبوو له ( حنیفة الشریفي) و (محمد أركون) و به‌وه‌ش گه‌یشتن كه پێویسته سه‌رپۆش له فه‌ره‌نسا قه‌ده‌غه بكرێت. له ساڵی 2010ز له‌ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا به‌نه‌خۆشییه‌ك كه زۆر به‌ده‌ستییه‌وه ناڵاندی كۆچی دوایی كرد. بڕوانه: (سایتی ویكبیدیا)و( الإسلام والحداثه) عوض القرني..و( رأیهم فی الإسلام)و ( الإنحراف العقدی فی أدب الحداثة وفكرها)و (القرآ‌ن الكريم قراءالحداثية د.حسن العباقي).