-وتەیەکی ناوازەی ابن القیم
له سیفه‌ت و ئاكاری غه‌ریبه‌كان ئه‌وه‌یه، له‌و كاته‌ی خه‌ڵكی ڕوو له سوننه‌ت وه‌رده‌گێڕن ئه‌وان ده‌ستی پێوه ده‌گرن.
ئه‌وه‌شی کە خه‌ڵكی دایانهێناوه، با له نێو خۆیاندا ئاسایی و ئاشنا بێت به‌لایانه‌وه، ئه‌وان نایكه‌ن و لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
ته‌وحید و یه‌كخواپه‌رستیش به پاك و پاراوی وه‌كو خۆی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن با زۆرینه‌ش نكۆڵی له كاره‌كه‌یان بكات.
شوێنكه‌وتوووی كه‌سیش نین جگه له الله و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌بێت صلی الله علیه و سلم، نه‌شێخ و نه ته‌ریقه‌ت و نه مه‌زهه‌ب و نه هیچ كۆمه‌ڵ و جه‌ماعه‌تێك، به‌ڵكو ئه‌و غه‌ریبانه ته‌نها به‌ندایه‌تی بۆ الله ده‌كه‌ن و ته‌نها شوێنكه‌وتووی سوننه‌تی پیغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ده‌بن صلی الله علیه وسلم.
ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌ستیان به پشكۆی ئاگره‌وه گرتووه به‌ڕاستی، زۆربه‌ی خه‌ڵكیش لۆمه‌یان ده‌كه‌ن و به هۆی غه‌ریبی شوینكه‌وتنیان بۆ سوننه‌ت به نامۆ و داهێنه‌ر و خۆ جیاكردنه‌وه له زۆرینه تۆمه‌ت باریان ده‌كه‌ن.
(التمسُّكُ بالسنّةِ إذا رغبَ عنها الناس ، وتركُ ما أحدثُوه وإن كانَ هو المعروفُ عندهم ، وتجريدُ التوحيد وإن أنكر ذلك أكثرُ الناس ، وتركُ الانتساب إلى أحدٍ غيرَ الله ورسوله ، ولا شيخٍ ، ولا طريقةٍ ، ولا مذهبٍ ، ولا طائفةٍ ، بل هؤلاء الغرباءَ منتسبون إلى الله بالعبودَّية له وحده ، وإلى رسوله بالاتِّباع لما جا‌ء به وحده ، وهؤلاء همُ القابضُون على الجمرِ حقَّا ، وأكثرُ الناسِ لائمٌ لهُم ، فلغُربَتِهم بين هذا الخلقِ يعدُّونهم أهلَ شذوذ وبدعةٍ ومفارقةٍ للسواد الأعظم)
إحسان برهان ا‌لدین