/زاراوەکانی عەقیدە/
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:24 (الشرك) هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:24
(الشرك) هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان
الشرك: واته: هاوه‌ڵیك بۆ خواى گه‌وره په‌یدا بكه‌یت له په‌روه‌ردگارێتى یان له خوایه‌تى یان له ناو و سیفه‌ته‌كانى، ئه‌گه‌ر بێت و مروڤێك باوه‌ڕى وابێت له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌دا په‌روه‌ردگارێكى تر یان یارمه‌تیده‌رێكى هه‌یه ئه‌و كه‌سه به موشریك داده‌نرێت، هه‌ركێ باوه‌ڕى وابێت كه‌سێكى تر هه‌یه جگه له‌خواى گه‌وره شایه‌نى په‌رستنه ئه‌وكه‌سه موشریكه، هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕى وابێت خواى گه‌وره هاوشێوه‌یه‌كى هه‌یه له ناو و سیفه‌ته‌كانیدا ئه‌و كه‌سه موشریكه.
• ترسناكیى هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردان:
1- هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یداكردن سته‌مێكى گه‌وره‌یه، چونكه ده‌ست درێژیه له‌سه‌ر مافى تایبه‌ت به‌خواى گه‌وره‌وه كه یه‌كتاپه‌رستیه، یه‌كتاپه‌رستی ئه‌وپه‌ڕى دادگه‌رییه، هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردانیش گه‌وره‌ترین سته‌م و ناشیرین‌ترین كاره، چونكه كه‌مكردنه‌وه‌یه بۆ په‌روه‌ردگارى جیهانه‌كان و خۆبه‌زلزانینه له گوێڕایه‌ڵى كردنى، پێدانى ئه‌و مافه‌یه بۆ كه‌سێكى تر و، هاوتاكردنه‌وه‌ى كه‌سێكى تره به زاتى ئه‌و په‌روه‌ردگاره مه‌زنه، ئینجا له‌به‌ر گه‌وره‌یى و ترسناكى ئه‌م كرده‌وه‌یه هه‌ركێ به‌و شێوه بچێته لاى په‌روه‌ردگارى، خواى گه‌وره له گوناهه‌كانى خۆش نابێت و، وه‌كو فه‌رموویه‌تى: (إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا) النساء48.
2- هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان گه‌وره‌ترین گوناهه، چونكه هه‌ركێ جگه له خواى گه‌وره كه‌سێكى تر بپه‌رستێت ئه‌وه خواپه‌رستنى له‌جێگه‌ى نه‌شیاوى خۆیدا داناوه و، داوێتى به‌كه‌سى ناشایسته‌ى خۆى، ئه‌وه‌ش بێ گومان سته‌مێكى گه‌وره‌یه و، وه‌كو خواى مه‌زن ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ) لقمان13.
3- هاوه‌ڵ بۆخوا دانانى گه‌وره (الشرك الأكبر) هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو كرده‌وه‌كان، هۆكارى تیاچوون و خه‌سارۆمه‌ندیشه بۆ به‌نده، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین گوناهه‌كانیش:
1- خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ) الزمر 65.
2- له (أبى بكر)ه‌وه ڕه‌زاى خواى لێبێت فه‌رموویه‌تى: پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تى: «أَلا أُنَبِّئُكُمْ بِأَكْبَرِ الكَبَائِرِ؟» ثَلاثاً، قاَلوُا: بلَى ياَ رَسُولَ الله، قَالَ: «الإشْرَاكُ بِالله، وَعُقُوقُ الوَالِدَيْنِ»، وَجَلَسَ وَكَانَ مُتّكِئاً «أَلا وَقُولُ الزُّوْرِ» قَال: فَمَا زَالَ يُكَرِّرُهَا حَتَّى قُلْنَا: لَيْتَـهُ سَكَتَ. متفق عليه.
واته: ئایا هه‌واڵتان پێ بده‌م ده‌رباره‌ى گه‌وره‌ترین تاوان؟ سێ جار، وتیان: به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا، فه‌رمووى: هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان و خراپه‌كردن به‌رانبه‌ر دایك و باوك، ئینجا دانیشت له‌پاش ئه‌وه‌ى ڕاكشابوو فه‌رمووى: به‌ڵێ شایه‌تى درۆیش، ئه‌وه‌نده دووباره‌ى كرده‌وه تاكو وتمان خۆزگه بێ ده‌نگ بوایه.
• خراپى و ناشیرینى هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردان:
خواى گه‌وره باسى چوار خراپى هاوه‌ڵ بۆخوا دانانى كردووه له چوار ئایه‌تدا و فه‌رموویه‌تى:
1- (إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا) نسا‌ء48.
2- (وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا) النساء 116.
3- (إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ) المائدة72.
4- (وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ السَّمَاءِ فَتَخْطَفُهُ الطَّيْرُ أَوْ تَهْوِي بِهِ الرِّيحُ فِي مَكَانٍ سَحِيقٍ) الحج 31.
• سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار ده‌دن:
1- خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ وَيُرِيدُونَ أَنْ يُفَرِّقُوا بَيْنَ اللَّهِ وَرُسُلِهِ وَيَقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍ وَيُرِيدُونَ أَنْ يَتَّخِذُوا بَيْنَ ذَلِكَ سَبِيلًا (150) أُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ حَقًّا وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُهِينًا) النساء 150-151.
2- له (عبد الله بن مسعود)ه‌وه ڕه‌زاى خواى لێبێت فه‌رموویه‌تى: پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تى: «مَنْ مَاتَ وَهُوَ يَدْعُو مِنْ دُونِ الله نِدَّاً دَخَلَ النَّارَ». متفق علیه
واته: هه‌ركێ بمرێت و هاوارى به‌كه‌سێك جگه له‌خواى گه‌وره كردبێت ده‌چێته دۆزخه‌وه.
بناغه‌ى هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان:
بناغه و بنچینه‌ى ئه‌و كاره نابه‌جێیه په‌یوه‌ست بوونه به جگه له‌خواى گه‌وره، هه‌ركه‌سێك په‌یوه‌ستبێته كه‌سێكه‌وه جگه له‌خواى گه‌وره، خواى گه‌وره ده‌یداته ده‌ستى ئه‌و كه‌سه‌وه و سزاى ده‌دات و پشتى به‌رده‌دات و، ئه‌و كه‌سه ده‌بێته كه‌سێكى سه‌رزه‌نشت كرا‌و و پشت به‌ردراو و بێ پشت و په‌نا، وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (لَا تَجْعَلْ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آَخَرَ فَتَقْعُدَ مَذْمُومًا مَخْذُولًا) الإسرا‌ء 22.
• تێگه‌یشتن له تاوانى شه‌ریك بۆ خوا بڕیاردان:
هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردان له ناو و سیفه‌ته‌كانیدا… یان له حوكمدا، یان له‌په‌رستراویدا، هه‌موو ئه‌م به‌شانه هاوه‌ڵدانانه بۆ خواى گه‌وره.
یه‌كه‌میان هاوه‌ڵ دانانه له په‌روه‌ردگارێتیدا، دووه‌میشیان له گوێڕایه‌ڵیدا، سێیه‌میشیان له په‌رستندا.
خواى په‌روه‌ردگار خۆى په‌روه‌ردگارى به‌رز و مه‌زنه و به‌ته‌نها خۆى داهێنه‌رى هه‌موو شتێكه.
هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان له حوكمكردنیدا وه‌كو هاوه‌ڵ دانانه له په‌رستنیدا، هه‌ردوكیان شیركى ده‌ركه‌رن له ئایینى ئیسلام، چونكه په‌رستنى ته‌نها مافى خواى گه‌وره خۆیه‌تى به‌بێ هیچ هاوه‌ڵێك، وه‌كو فه‌رموویه‌تى: (فَمَنْ كَانَ يَرْجُوا لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا) الكهف110، حوكمكردنیش ته‌نها مافى خواى گه‌وره‌یه وه‌كو فه‌رموویه‌تى: (قُلِ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا لَهُ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَبْصِرْ بِهِ وَأَسْمِعْ مَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا) الكهف26، هه‌ركه‌سێكیش شوێنى ڕیسا و ڕێبازێك بكه‌وێت جگه له‌وه‌ى خواى گه‌وره دایبه‌زاندووه ئه‌وه كوفر و بێ باوه‌ڕیه به خواى گه‌وره، په‌روه‌ردگارى ئه‌و كه‌سه‌ش ئه‌و ڕێسا و یاسایه‌یه كه ئیبلیس له‌سه‌ر زارى لایه‌نگرانى دایناوه له بێ باوه‌ڕان وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ) التوبه31.
په‌رستنى شه‌یتانیش بریتییه له شوێنكه‌وتنى یاسا و ڕێساى شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى، كه خه‌ڵكى پێ ڕاده‌كێشێته ناو شیرك و بێ باوه‌ڕیه‌وه.
خواى گه‌وره‌ش له‌م دوژمنه وریای كردینه‌ته‌وه به‌وه‌ى كه فه‌رموویه‌تى:
(أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَا بَنِي آَدَمَ أَنْ لَا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (60) وَأَنِ اعْبُدُونِي هَذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ) ی‌س60-61.
ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ش كه كڕنووش بۆ بۆ بته‌كان ده‌به‌ن بێ باوه‌ڕ و خراپه‌كارن، جا ئه‌گه‌ر حوكمى خواى گه‌وره‌شیان گۆڕى و بوونه شوێنكه‌وتووى شه‌ریعه‌تى شه‌یتان ئه‌وه بێ باوه‌ڕیه‌كى تره زیاد له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕیه‌كه‌ى یه‌كه‌م جاریان وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّمَا النَّسِيءُ زِيَادَةٌ فِي الْكُفْرِ يُضَلُّ بِهِ الَّذِينَ كَفَرُوا يُحِلُّونَهُ عَامًا وَيُحَرِّمُونَهُ عَامًا لِيُوَاطِئُوا عِدَّةَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ فَيُحِلُّوا مَا حَرَّمَ اللَّهُ زُيِّنَ لَهُمْ سُوءُ أَعْمَالِهِمْ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ) التوبة 37.
به‌شه‌كانى هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان:
• هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان دوو جۆره: گه‌وره و بچووك.
1- هاوه‌ڵ بۆخوا دانانى گه‌وره: كه ئه‌نجامده‌رى له ئیسلام ده‌رده‌كات و هه‌رچى كرده‌وه‌كانى هه‌یه هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه و، خوێنى خاوه‌نه‌كه‌ى حه‌لێڵ ده‌كات و، به هه‌میشه‌یى له دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر بمرێت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خوا و پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و كارانه‌ى، ئه‌و جۆره شیركه بریتیه له ئاراسته‌كردنى په‌رستن یان هه‌ندێكى بۆ كه‌سێك جگه له‌خواى گه‌وره ، وه‌كو هاوار كردن به كه‌سێك جگه له‌خواى گه‌وره و قوربانى كردن و نه‌زر كردن و هاواركردن به كه‌سێك بۆ كارێك كه ته‌نها له تواناى خواى گه‌وره‌دایه، وه‌كو داواى ده‌وڵه‌مه‌ندى و چاكبوونه‌وه له نه‌خۆشى و باران بارین و كارى له‌و جۆره كه نه‌فامه گۆڕپه‌رسته‌كان له‌لاى گۆڕى پیاوچاكاندا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، یان له‌لاى بت و دار و به‌رد و شتى تر.
چه‌ند نمونه‌یه‌ك له شیركى گه‌وره:
1- ترس له‌كه‌سێك جگه له‌خواى گه‌وره: وه‌كو ئه‌وه‌ى بترسێت له به‌ردێك یان بتێك یان تاغووت و مردوو و نادیار و جنۆكه و مرۆڤێك كه زیانى پێ بگه‌یه‌نن.
ئه‌م جۆره ترسه له به‌رزترین پله و پایه‌كانه، بۆیه هه‌ركێ ئه‌و ترسه تایبه‌ت بكات به كه‌سێك جگه له خواى گه‌وره هاوه‌ڵى بۆ خوا داناوه و تووشى (الشرك الأكبر) بووه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فَلَا تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ)آل عمران 175.
2- پشت به‌ستن به كه‌سێك جگه له‌خواى گه‌وره: پشت به‌ستن به خواى گه‌وره له هه‌موو كاروباره‌كاندا و له هه‌موو بارودۆخه‌كاندا یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین خوا په‌رستنه‌كان كه پێویسته ته‌نها ئاراسته‌ى خواى گه‌وره بكرێت، هه‌ركێ پشت به‌كه‌سێ ببه‌ستێت جگه له خواى گه‌وره له شتێك‌دا كه ته‌نها له‌تواناى خواى گه‌وره‌یه وه‌كو پشت به‌ستن به مردووه‌كان و نادیاره‌كان بۆ دوورخستنه‌وه‌ى زیان و، به‌ده‌ستهێنانى سوود و ڕۆزى، ئه‌و كه‌سه هاوه‌ڵ بۆخوادانانى هه‌ره گه‌وره‌ى ئه‌نجام داوه.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَعَلَى اللَّهِ فَتَوَكَّلُوا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ) المائدة 23.
3- هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان له خۆشه‌ویستیدا: خۆشویستنى خواى گه‌وره پێویسته هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕى ملكه‌چى و گوێڕایه‌ڵیدا بێت ، پێویسته پاك و بێ گه‌رد بێت و نابێت هیچ كه‌سێكى تر‌ى تێدا به‌شدار بێت، هه‌ركێ شتێكى له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره وه‌كو ئه‌و خۆش‌ویست ئه‌وه هاوه‌ڵى بۆ خوا داناوه له خۆشه‌ویستى و مه‌زنڕاگرتنى په‌روه‌ردگار.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَنْدَادًا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ وَالَّذِينَ آَمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ) البقرة 165.
4- هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان له گوێڕایه‌ڵیدا: وه‌كو گوێڕایه‌ڵیكردنى زانا و سه‌ركرده و فه‌رمانڕه‌وا و سه‌رۆكه‌كاندا له حه‌لێڵ كردن و حه‌رام كردن، له قه‌ده‌غه كردنى ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره حه‌لێڵى كردووه یان به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ركێ گوێڕایه‌ڵى ئه‌وجۆره كه‌سانه بكات ئه‌وانى كردووه به هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره له شه‌ریعه‌ت داناندا، ئه‌وه‌ش شیركى هه‌ره‌گه‌وره‌ى پێ ده‌وترێت.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ) التوبه31.
• به‌شه‌كانى نیفاق:
1- نیفاقى گه‌وره: كه بریتی یه له نیفاقى بیروباوه‌ڕ به‌وه‌ى كه كه‌سێك به ڕواڵه‌ت موسوڵمانى پیشان بدات و له‌ناخه‌وه بێ باوه‌ڕ بێت، ئه‌وكه‌سه‌ى ئه‌مه حاڵى بێت كافره و له بنى بنه‌وه‌ى دۆزه‌خدایه.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا) النساء145.
2- نیفاقى بچوك: كه بریتیه له نیفاق له كرده‌وه‌كان و شتى له‌و شێوه، ئه‌نجامده‌ریشى له ئایینى ئیسلام ده‌رناچێت به‌لێم به یاخى بوو له خوا و پێغه‌مبه‌ر داده‌نرێت.
له عه‌بدوڵاى كوڕى عه‌مر ڕه‌زاى خواى لێبێت هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تى: «أَرْبَـعٌ مَنْ كُنّ فِيْـهِ كَانَ مُنَافِقاً خَالِصاً، وَمَنْ كَانَتْ فِيهِ خَصْلَةٌ مِنْـهُنَّ كَانَتْ فِيْـهِ خَصْلَةٌ مِنَ النِّفَاقِ حَتَّى يَدَعَهَا: إذَا ائْتُـمِنَ خَانَ، وَإذَا حَدَّثَ كَذَبَ، وَإذَا عَاهَدَ غَدَرَ، وَإذَا خَاصَمَ فَجَرَ» متفق علیه.
واته: چوار شت هه‌یه له‌هه‌ركه‌سێكدا هه‌بێت مونافیقى ته‌واوه، هه‌ركه‌سێكیش یه‌كێكى تێدا بێت به‌شێك له مونافیقى تێدایه، تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى وازى لێ ئه‌هێنێت: ئه‌گه‌ر متمانه‌ى پێ بكرێت ناپاكى ده‌كات، ئه‌گه‌ر قسه‌ش بكات درۆى تێدا ده‌كات، ئه‌گه‌ر په‌یمان بدات په‌یمانه‌كه‌ى ده‌شكێنێت، له‌كاتى مشت و مڕیشدا بێ ئابڕووه.
2- هاوه‌ڵ بۆ خوادانانى بچووك: ئه‌م جۆره له شه‌رعدا ناونراوه (شرك)، به‌ڵام ناگاته ئاستى (الشرك الأكبر) له یه‌كتاپه‌رستى كه‌م ده‌كاته‌وه به‌لێم خاوه‌نه‌كه‌ى له ئیسلام ده‌رناكات، به ڕێگه‌یه‌كیش داده‌نرێت بۆ شیركى گه‌وره، حوكمى ئه‌نجامدانیشى وه‌كو حوكمى تاوانباره یه‌كتاپه‌رسته‌كانه و، خوێ، و ماڵى پارێزراوه.
هاوه‌ڵ بۆ خوا دانانى گه‌وره هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌ى هه‌موو كرده‌وه‌كانه.
به‌ڵام هاوه‌ڵ بۆ خوادانانى بچووك (الشرك الأصغر) هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌یه بۆ خودى ئه‌و كرده‌وه‌یه كه ئه‌نجامى داوه، وه‌كو ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌یه‌كى كردبێت مه‌به‌ستى سوپاس و ستایشى خه‌ڵكى بێت، بۆ نمونه نوێژه‌كه‌ى زۆر به جوانى ئه‌نجام دابێت یان به‌خشینى كردبێت یان نوێژه‌كه‌ى زۆر به‌جوانى كردبێت یان ڕۆژووى گرتبێت به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ته‌ماشاى بكه‌ن یان گوێى لێبگرین یان ستایشى بكه‌ن، ئه‌مه ڕوپاماییه و كرده‌وه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
له‌قورئانى پیرۆزیشدا وشه‌ى شیرك هه‌میشه به واتاى شیركى گه‌وره هاتووه، به‌ڵام جۆرى یچووك له سوننه‌تى (متواتر)دا باسكراوه.
1- خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَمَنْ كَانَ يَرْجُوا لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا)الكهف110.
2- له (ابو هریره) ڕه‌زاى خواى لێبێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تى: ((قَالَ اللهُ تَـبَارَكَ وتَعَالَى أَنَا أَغْنَى الشُّرَكَاءِ عَنِ الشِّرْكِ مَنْ عَمِلَ عَمَلاً أَشْرَكَ فِيْـهِ مَعِي غَيْرِي تَرَكْتُـهُ وَشِرْكَهُ))أخرجه مسلم.
واته: خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى: من له هه‌موو كه‌سێك بێ نیازترم له هاوبه‌ش هه‌ركێ كرده‌وه‌یه‌ك بكات مه‌به‌ستى كه‌سێكى تر بێت له‌گه‌ڵمدا وازى لێئه‌هێنم و خۆى و ئه‌و كه‌سه‌ى كردوویه‌تى به هاوبه‌شى من.
• سوێندخواردن به كه‌سێك یان شتێك جگه له خواى گه‌وره هاوه‌ڵ بۆ خوا دانانى بچووكه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێت: ئه‌وه‌ى خوا و فڵانه‌كه‌س بیانه‌وێت، یان ئه‌گه‌ر فڵان و خوا نه‌بوایه، یان ئه‌مه له خوا و له تۆوه بوو، یان كه‌سم نیه جگه له خوا و فڵانه كه‌س و قسه‌ى له‌و شێوه، هه‌مووى ئه‌مانه به (الشرك الأصغر) داده‌نرێت، پێویسته ئه‌و كه‌سه بڵێت: ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره ویستى له‌پاش ئه‌و فڵانه‌كه‌س ویستى.
3- ڕه‌شبینى و شووم ته‌ماشاكردن له‌كاتى بینینى هه‌ندێك باڵنده یان كه‌س یان جێگه و شتى له‌و شێوه، ئه‌وه‌ش هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیاردانه، چونكه وابه‌سته‌بوونه به شتێك یان كه‌سێك جگه له خواى گه‌وره، واته: باوه‌ڕى وابێت زیانێكى له‌كه‌سێكه‌وه به‌ركه‌وێت له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه بۆخۆیشى هیچ زیان و سوودێكى به‌ده‌ست نیه، ئه‌وه‌ش له گومان و وه‌سوه‌سه‌ى شه‌یتانه و ناكۆكه له‌گه‌ڵ پشت به‌خوا به‌ستن.
4- به‌پیرۆز ته‌ماشاكردنى دار و كه‌س و شوێنه‌وار و گۆڕ و شتى له‌و شێوه، بۆیه به پیرۆز ته‌ماشاكردن و تكاكردن و باوه‌ڕبوون به‌و جۆره شتانه‌هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردانه، چونكه په‌یوه‌ست بوون و چاوه‌ڕوانى پیرۆزیه له كه‌سێكه‌وه جگه له خواى گه‌وره.
5- جادوو: بریتی یه له‌و شته‌ى كه شاراوه‌یه و هۆكاره‌كه‌ى نادیاره، وه‌كو نوشته و جۆرێك له قسه‌كردن و ده‌رمان، ئیتر كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر دڵ و لاشه، له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ى نه‌خۆشى و كوشتن، یان جیاكردنه‌وه‌ى نێوان ژن و مێرد، ئه‌وانه‌ش كرده‌وه‌یه‌كى شه‌یتانین.
جادوو هاوه‌ڵ بۆ خوا دانانه، چونكه په‌یوه‌ست بوونى تێدایه به كه‌سێك جگه له خواى گه‌وره وه‌كو شه‌یتانه‌كان، هه‌روه‌ها به‌هۆى بانگه‌شه‌كردن بۆزانینى زانستى شاراوه.
یه‌كێكیش له جۆره‌كانى جادوو: (سیرك)ه، كه نمایش ده‌كرێت له‌سه‌ر شانۆ و كه‌ناڵه‌كان، ئه‌وكرداره‌ش حه‌رامه ئه‌نجام بدرێت یان ته‌ماشا بكرێت یان پاره‌ى بۆ خه‌رج بكرێت، یان بكرێته هۆكارێك بۆ ماڵ به‌ده‌ست هێنان.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ)البقرة102.
6- ڕمڵ لێدان و جادووگه‌رى: كه بریتی یه له بانگه‌شه‌كردنى زانینى زانستى نادیار وه‌كو هه‌واڵ دان ده‌رباره‌ى ئه‌و شتانه‌ى كه ڕووده‌ده‌ن له‌سه‌ر زه‌ویدا به پشت به‌ستن به شه‌یتانه‌كان، ئه‌وه‌ش هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردانه، چونكه نزیكبوونه‌وه‌ى تێدایه له كه‌سێك جگه له خواى گه‌وره و، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت كه كه‌سانێك ده‌توانن هاوبه‌شى زانستى خواى گه‌وره بن.
(أبو هريرة) ڕه‌زاى خواى لێبێت له پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى: ((مَنْ أَتَى كَاهِناً أَوْ عَرَّافـاً فَصَدَّقَـهُ بِمَا يَـقُـولُ فَقَـدْ كَفَـرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُـحَـمَّدٍ)) أخرجه أحمد والحاكم.
واته: هه‌ركێ بچێته لاى ڕمڵ لێده‌رێك یان فاڵچیه‌ك و باوه‌ڕ به قسه‌كانى بكات، ئه‌و كه‌سه بێ باوه‌ڕ بووه به‌وه‌ى كه به‌سه‌ر موحه‌ممه‌د دا ێلى الله علیه وسلم دابه‌زیوه.
7- ئه‌ستێره‌ناسى: واته ئاماژه وه‌رگرتن له‌بارودۆخى گه‌ردوونیى له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانى سه‌رزه‌وى، وه‌كو كاته‌كانى هه‌ڵكردنى با و باران بارین و، كه‌وتنه‌وه‌ى نه‌خۆشى و مردن و، په‌یدابوونى سه‌رما و گه‌رما و، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ و شتى هاوشێوه، هه‌موو ئه‌وانه هاوه‌ڵ بۆ خوا دانانه، چونكه جۆرێك له هاوبه‌ش په‌یداكردن بۆ خواى گه‌وره‌ى تێدایه له هه‌ڵسووڕاندنى گه‌ردوون و زانستى غه‌یبدا.
8- چاوه‌ڕوانى باران بارین به جووڵه‌ى ئه‌ستێره‌كان: بۆنمونه بڵێت: به‌هۆى فڵانه ئه‌ستێره‌وه بارانمان بۆ بارى، بارانه‌كه ده‌داته پاڵى ئه‌ستێره‌كه نه‌ك خواى گه‌وره، ئه‌وه هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردانه، چونكه باران بارین ته‌نها به‌ده‌ستى خواى گه‌وره‌یه نه‌ك هیچ كه‌س و شتێكى تر.
9- نیعمه‌تێك بدرێته پاڵ كه‌سێك جگه له‌خواى گه‌وره، چونكه هه‌موو نیعمه‌تێك له دونیا‌و له قیامه‌تدا له‌لاى خواوه‌یه، بۆیه هه‌ركێ بیداته پاڵ كه‌سێكى تر ئه‌و كه‌سه بێ باوه‌ڕى كردووه و هاوه‌ڵى بۆ خوا داناوه، وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌سێك مه‌سه‌له‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندى یان چاكبوونه‌وه له‌نه‌خۆشى بداته پاڵ كه‌سێكى دیاركراو جگه له خواى گه‌وره، یان نیعمه‌تى ڕێكردن و سه‌لامه‌تى له وشكانى و ده‌ریا و ئاسماندا بداته پاڵ شۆفێر و كه‌شتیوان و فڕۆكه‌وان، یان بڵێ ئه‌م نیعمه‌تانه و ئه‌م هێمنیه هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ حكومه‌ت یان كه‌سه‌كان یان بۆ ئاڵا و شتى له‌و شێوه.
پێویسته هه‌موو نیعمه‌ته‌كان ته‌نها له‌خواوه بزانرێت و ته‌نها سوپاسى ئه‌ویش بكریت ،ئه‌وه‌ش كه ڕووده‌دات له‌سه‌ر ده‌ستى هه‌ندێك له‌خه‌ڵكى ،ئه‌وانه ته‌نها هۆكارن له‌وانه‌یه به‌رووبوومیان هه‌بێت و له‌وانه‌یه نه‌یانبێت.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَمَا بِكُمْ مِنْ نِعْمَةٍ فَمِنَ اللَّهِ ثُمَّ إِذَا مَسَّكُمُ الضُّرُّ فَإِلَيْهِ تَجْأَرُونَ) النحل53.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه: مختصر الفقه الاسلامي، محمد بن ابراهیم التویجري.
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:23 (التوحید)
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:23
التوحید
یه‌كخوا په‌رستى دروشمى ئیسلامه
یه‌كخوا په‌رستى واته: ئه‌نجامدانى تایبه‌تمه‌ندى و ئه‌وه‌ى پێویسته بۆ خواى تاك و ته‌نها به‌وه‌ى كه به‌نده دڵنیابێت كه خواى گه‌وره یه‌كه و هاوه‌ڵى نییه له په‌روه‌ردگارێتى و خوایه‌تى و ناو و سیفه‌ته‌كانى.
واتاكه‌ى: ئه‌وه‌یه به‌نده دڵنیا بێت و دان پێدانان ده‌ربڕێت كه خواى گه‌وره خۆى په‌روه‌ردگار و خاوه‌نى هه‌موو شتێكه، درووستكه‌ر و هه‌رڵسوڕێنه‌رى هه‌موو گه‌ردوونه، هه‌ر خۆیشى شایسته‌ى په‌رستنه به‌بێ هاوه‌ڵ دانان، هه‌موو په‌رستراوێكیش جگه له ئه‌و پووچه‌ڵه، هه‌ر خواى گه‌وره‌شه هه‌موو سیفه‌ته‌كانى ته‌واویى و بێ عه‌یبى له‌خۆ گرتووه، پاریزراوه له هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ك، ناوه جوانه‌كان و سیفه‌ته به‌رزه‌كانى هه‌ر بۆخۆیه‌تى.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ لَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى}طه 8.
تێگه‌یشتن له یه‌ك خوا په‌رستى.
خواى په‌روه‌ردگار ته‌نها و بێ هاوه‌ڵه، هاوشێوه‌ى نیه له خۆى و ناو و سیفه‌ته‌كان و كرداره‌كانیدا هه‌رخۆى سه‌رگه‌وره و پادشایه و، هه‌موان به‌نده‌و درووستكراوى ئه‌ون: { قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ (1) اللَّهُ الصَّمَدُ (2) لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ (3) وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ } الإخلاص 1-4
خواى گه‌وره خۆى به‌هێزه و جگه له خۆى لاوازه... به‌توانایه و جگه له خۆى بێ ده‌سه‌ڵاته، گه‌وره‌یه و جگه له خۆى بچووكه، ده‌وڵه‌مه‌نده و هه‌موان پێویستیان پێیه‌تى، خاوه‌ن هێز و هه‌قه و، هه‌موو په‌رستراوێك جگه له‌خۆى پووچه‌ڵه، {ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ هُوَ الْبَاطِلُ وَأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ} الحج62، مه‌زنه و كه‌سیش نیه له‌و مه‌زنتر، پایه‌داره و كه‌سیش نییه له‌و پایه‌دارتر، گه‌وره‌یه و كه‌سیش نیه له‌و گه‌وره تر، به به‌زه‌ییه و كه‌سیش نییه له‌و به به‌زه‌یی تر.
پاكى و پاراوى بۆ ئه‌و زاته به‌هێزه‌ى كه هێزى له‌هه‌موو هێزێكدا درووست كردووه، به‌توانایه و توانینى له هه‌موو خاوه‌ن توانایه‌ك دووست كردووه، به به‌زه‌یى و میهره‌بانه كه میهره‌بانى به‌خشیوه‌ته هه‌موو خاوه‌ن سۆز و به‌زه‌ییه‌ك، زانایه و فێركه‌رى هه‌موو درووستكراوێكه، ڕۆزیده‌ره كه په‌روه‌ردگارى هه‌موو ڕۆزى و ڕۆزى پێدراوه‌كانه، {ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ} الا‌نعام102.
پاكى و بێ عه‌یبى هه‌ر بۆ خۆیه‌تى، خواى ڕاسته‌قینه‌یه كه ته‌نها خۆى شایه‌نى په‌رستنه نه‌ك هیچ كه‌سى تر، شایه‌نى په‌رستنه به‌هۆى مه‌زنى و جوانى و چاكه‌ى زۆرى، هه‌ر ته‌نها خۆیشى خاوه‌ن ناوى جوان و سیفه‌تى به‌رزه: { لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ} الشورى/ 11 .
توانایه و زانایه هه‌رچى بیه‌وێت ئه‌نجامى ئه‌دات، هه‌رچى حوكم و بڕیارێكیش بیه‌وێت ئه‌نجامى ئه‌دات، { أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ} الاعراف54.
یه‌كه‌مه له‌پێش هه‌موو شتێك، كۆتایه پاش هه‌موو شتێك، دیاره له‌سه‌رووى هه‌موو شتێَكه‌وه... تاك و نه‌نها و بێ هاوه‌ڵه: { هُوَ الْأَوَّلُ وَالْآَخِرُ وَالظَّاهِرُ وَالْبَاطِنُ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ } الحدید 3.
به‌شه‌كانى یه‌كتاپه‌رستى:
- ئه‌و یه‌كخواپه‌رستنه‌ى پێغه‌مبه‌ران بانگه‌وازیان بۆ كردووه و له كتێبه دابه‌زێنراوه‌كاندا هاتووه دوو جۆرن:
1- یه‌كه‌م: یه‌كخواپه‌رستن له زانین و جێگیركردندا، پێى ده‌وترێت یه‌كخواپه‌رستنى په‌روه‌ردگارێتى و ناو و سیفه‌ته‌كان، كه بریتییه له جێگیركردنى ڕاستى زاتى په‌روه‌ردگار و ئه‌نجامدانى یه‌كخواپه‌رستى له‌ڕووى ناو و سیفه‌ت و كرداره‌كانى.
واتاكه‌ى: به‌نده دڵنیابێت و دان به‌وه‌دا بنێت كه خواى گه‌وره خۆى په‌روه‌ردگاره و خاوه‌نه و هه‌ڵسوڕێنه‌رى گه‌ردوونه، له‌ئه‌وپه‌ڕى ته‌واوى و بێ عه‌یبیدایه له زات و ناو و سیفه‌ت و كرداره‌كانیدا، زانایه له‌هه‌موو شتێك و خاوه‌ن موڵكه و توانا و ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه، ناوى جوان و سیفه‌تى باڵا هه‌ر بۆ خۆیه‌تى: { لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ } الشورى 11.
2- دووه‌م: یه‌كخواپه‌رستن له‌مه‌به‌ست و خواپه‌رستن و داواكردندا، پێى ده‌وترێت: یه‌كخواپه‌رستى خوایه‌تى و په‌رستن، كه بریتی یه له ئاراسته‌كردنى هه‌موو جۆره په‌رستنێك وه‌كو پاڕانه‌وه و نوێژ و ترس و ئومێد بۆ خواى گه‌وره.
واتاكه‌ى: به‌نده دڵنیابێت و دان به‌وه‌دا بنێت كه خواى گه‌وره خۆى خاوه‌نى خوایه‌تى یه به‌سه‌ر هه‌موو درووستكراوه‌كانى، هه‌ر خۆیشى شایسته‌ى په‌رستنه نه‌ك هیچ كه‌سێكى تر، ڕه‌وا نیه هیچ جۆره په‌رستنێك وه‌كو پاڕانه‌وه و نوێژ و هاوار پێكردن و پشت به‌ستن به‌خوا و ترس و ئومێد و قوربانى كردن و نه‌زركردن و شتى له‌و شێوه ئاراسته بكرێت بۆ هیچ كه‌سێك جگه له خواى گه‌وره، هه‌ركه‌سێكیش ئه‌و كاره بكات هاوه‌ڵى بۆ خوا بڕیار داوه و بێ باوه‌ڕه، وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آَخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ } المؤمنون117.
حوكمى دانپێدانان به یه‌كخواپه‌رستى:
1- یه‌كخوا په‌رستنى خوایه‌تى و په‌رستن زۆربه‌ى خه‌ڵكى نكۆڵیان لێ كردووه، بۆیه خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رانى ڕه‌وانه كردووه بۆ خه‌ڵكى و كتێبى بۆ ڕه‌وانه كردوون بۆئه‌وه‌ى فه‌رمانیان پێ بكه‌ن ته‌نها خواى گه‌وره بپه‌رستن و، واز بێنن له په‌رستنى جگه له‌و.
2- خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ } الأنبياء 25.
3- هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى: { وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ...} النحل 36.
4- په‌رستنى په‌روه‌ردگارێتى، مرۆڤ دانى پێداده‌نێ به‌پێى فیتره‌ت و ته‌ماشاكردنى بۆ گه‌ردوون، ته‌نها دانپێدانانیش به‌س نیه بۆ باوه‌ڕ هێنان به خواى گه‌وره و ڕزگار بوون له سزا، چونكه ئیبلیس و بتپه‌رستانى عه‌ره‌ب دانیانپێدانا و هیچ كه‌ڵكیشى بۆیان نه‌بوو، چونكه دانیان نه‌نابوو به یه‌كتاپه‌رستى عیباده‌ت بۆ ته‌نها خواى گه‌وره.
بۆیه هه‌ركێ دان بنێ به یه‌كتاپه‌رستنى په‌روه‌ردگاریدا به‌ته‌نها، نه یه‌كتاپه‌رسته و نه موسوڵمانه، خوێن و ماڵیشى پارێزراو نابێت تاوه‌كو یه‌كتاپه‌رستى خوایه‌تى نه‌سه‌لمێنێت و، شایه‌تى (لا إله إلا الله) نه‌دات كه خواى گه‌وره هیچ هاوه‌ڵێكى نییه و هه‌ر ته‌نها خۆیشى شایه‌نى په‌رستنه نه‌ك هیچ كه‌سێكى تر و، وابه‌سته ببێت به په‌رستنى ته‌نها خواى په‌روه‌ردگار به‌بێ هاوه‌ڵ.
یه‌كخوا په‌رستنى په‌روه‌ردگارێتى و خوایه‌تى وابه‌سته‌ى یه‌كترن:
1- یه‌كخوا په‌رستنى په‌روه‌ردگارێتى په‌یوه‌سته به یه‌كتاپه‌رستنى خوایه‌تى، بۆیه هه‌ركێ دان بنێ به‌وه‌ى خواى گه‌وره په‌روه‌ردگار و درووستكه‌ر و خاوه‌ن و ڕۆزیده‌ره پێویست ده‌بێ له‌سه‌رى دانبنێت به‌وه‌ى كه جگه له خواى گه‌وره كه‌س نییه شایسته‌ى په‌رستن بێت هه‌ربۆیه ڕه‌وا نییه هاوار بكات یان پشت ببه‌ستێت به كه‌سێك جگه له خواى گه‌وره، هیچ جۆره په‌رستنێكیش ئاراسته‌ى كه‌س نه‌كات جگه له خواى گه‌وره، هه‌روه‌ها یه‌كتاپه‌رستنى خوایه‌تى وابه‌سته‌یه به یه‌كتاپه‌رستنى په‌روه‌ردگارێتى، چونكه هه‌موو كه‌سێك خواى گه‌وره بپه‌رستێت و هاوه‌ڵى بۆ په‌یدا نه‌كات، بێ گومان باوه‌ڕى وایه كه خواى گه‌وره په‌روه‌ردگار و درووستكه‌ر و خاوه‌نێتى.
2- په‌روه‌ردگارێتى و خوایه‌تى جارى واهه‌یه پێكه‌وه باس ده‌كرێن و جارى واش هه‌یه به جیا، بۆیه له واتاكانیاندا جیا ده‌بنه‌وه، به‌واتاى په‌روه‌ردگار و خاوه‌ن و بڕیارده‌ر دێت واته خواى په‌روه‌ردگارى ڕاسته‌قینه كه ته‌نها خۆى شایسته‌ى په‌رستنه نه‌ك كه‌سى تر، وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ (1) مَلِكِ النَّاسِ (2) إِلَهِ النَّاسِ }.
3- جارى واش هه‌یه به جیا باس ده‌كرێت و له واتاكانیدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه، وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { أَغَيْرَ اللَّهِ أَبْغِي رَبًّا وَهُوَ رَبُّ كُلِّ شَيْءٍ...} 164 الأنعام.
ڕاستى یه‌كخوا په‌رستى و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى:
ڕاستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه مرۆڤ بڕوانێته هه‌موو شته‌كان كه له لاى خواى گه‌وره‌وه‌یه و، بیرى خۆى ببڕێت له‌هه‌موو هۆكارێك جگه له خواى گه‌وره، ته‌ماشاى چاكه و خراپه و سوود و زیان و شتى له‌و شێوه بكات كه هه‌مووى له لاى خواوه‌یه و، ته‌نها ئه‌و زاته‌ش بپه‌رستێت و كه‌سى تر نه‌په‌رستێت.
به‌رووبوومه‌كانى ڕاستى یه‌كتاپه‌رستى:
ته‌نها پشت به‌خوا به‌ستن و، وازهێنان له سكاڵابردنه لاى كه‌س جگه له‌خواى گه‌وره و، لۆمه‌نه‌كردنى خه‌ڵكى و، ڕ‌ازى بوون له‌خواى گه‌وره و خۆشویستنى و ڕ‌ازى بوون به بڕیارى و به‌جوانى په‌رستنى و پابه‌ندبوون به گوێڕایه‌ڵى كردنى.
فه‌زڵى یه‌كتاپه‌رستى:
1- خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { الَّذِينَ آَمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُولَئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ } الأنعام82.
2- له عوباده‌ى كوڕى صامیت ڕه‌زاى خواى لێبێت، پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تى: ((مَنْ شَهِدَ أَنْ لا إلَـهَ إلَّا اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَـهُ، وَأَنَّ مُـحَـمّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُـهُ، وَأَنَّ عِيْسَى عَبْدُ الله وَرَسُولُـه، وَكَلِـمَتُـهُ أَلْقَاهَا إلَـى مَرْيَـمَ وَرُوحٌ مِنْـهُ، وَالجَنَّـةُ حَقٌّ، وَالنَّارُ حَقٌّ، أَدْخَلَـهُ اللهُ الجَنَّةَ عَلَى مَا كَانَ مِنَ العَمَلِ)) . متفق علیه.
پاداشتى یه‌كتاپه‌رستى:
1- خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَبَشِّرِ الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ كُلَّمَا رُزِقُوا مِنْهَا مِنْ ثَمَرَةٍ رِزْقًا قَالُوا هَذَا الَّذِي رُزِقْنَا مِنْ قَبْلُ وَأُتُوا بِهِ مُتَشَابِهًا وَلَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ وَهُمْ فِيهَا خَالِدُونَ } البقره 25.
2- له جابره‌وه ڕه‌زاى خواى لێبێت فه‌رموویه‌تى: پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا چین ئه‌و دوو شته كه پێویستن، پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رمووی: (( من مات لا يشرك بالله شيئا دخل الجنة . ومن مات يشرك بالله شيئا دخل النار )) أخرجه مسلم.
واته: هه‌ركێ له دونیا ده‌رچێت و هاوه‌ڵى بۆ خوا دانه‌نابێت ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه، هه‌ركێیش له دونیا ده‌رچێت و هاوه‌ڵى بۆ خوا دانابێت ده‌چێته دۆزه‌خه‌وه.
مه‌زنى وشه‌ى یه‌كتاپه‌رستى:
له (عبد الله بن عمر بن العاص)ه‌وه ڕه‌زاى خواى لێبێت: پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تى: (( إن نبي الله نوحا عليه السلام لما حضرته الوفاة قال لابنه إني قاص عليك الوصية آمرك باثنتين وأنهاك عن اثنين آمرك بلا إله إلا الله فإن السموات السبع والأرضين السبع لو وضعت في كفة ووضعت لا إله إلا الله في كفة رجحت به‌ن لا إله إلا الله ولو أن السموات السبع والأرضين السبع كن حلقة مبهمة قصمتهن لا إله إلا الله وسبحان الله وبحمده فإن بها صلاة كل شي‌ء وبها يرزق الخلق وأنهاك عن الشرك والكبر ...)) أخرجه أحمد والبخاری فی الأدب المفرد 134
واته: پێغه‌مبه‌رى خوا نوح سه‌لامى خواى لێبێت كاتێك سه‌ره‌مه‌رگى نزیك بوویه‌وه به كوڕه‌كه‌ى فه‌رموو: من ڕاسپارده‌كه‌ى خۆمت بۆ ده‌گێڕمه‌وه، به دووشت فه‌رمانت پێ ده‌كه‌م ، فه‌رمانت پێ ده‌كه‌م به (لا اله إلا الله)، چونكه ئه‌گه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌كان و حه‌وت زه‌ویه‌كان بخه‌نه تاى ته‌رازوویه‌كه‌وه و (لا اله إلا الله)ش بخرێته تایه‌كى تره‌وه، تاى (لا اله إلا الله) قورس‌تر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌كه و حه‌وت زه‌ویه‌كه‌ش ئه‌ڵقه‌یه‌كى داخراو بوایه (لا اله إلا الله وسبحان الله وبحمده) ده‌یشكاندن چونكه ئه‌وه نوێژى هه‌موو شتێكه، هه‌ر به‌وه‌ش خه‌ڵكی ڕۆزى ده‌درێن، هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردان و له‌خۆبایى بوونیشت لێ قه‌ده‌غه ده‌كه‌م.
ته‌واوى یه‌كخوا په‌رستى:
یه‌كخوا په‌رستى ته‌واونابێت به په‌رستنى خواى گه‌وره نه‌بێت به‌بێ هاوه‌ڵ بڕیاردان و خۆ له‌تاغووت به‌دوور گرتن، وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ} النحل 36.
شێواز و سیفه‌تى تاغوت:
(الطاغوت): هه‌موو شتێكه كه به‌نده سنوورى پێ ببه‌زێنێت له‌ڕووى په‌رستراوێتى یه‌وه وه‌كو بت و سه‌رگه‌وره و زاناى خراپ، یان سه‌ركرده و سه‌رۆك و ناودارانى یاخى بوو له‌پابه‌ندبوون له فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره.
تاغوته‌كان زۆرن به‌ڵام سه‌رانیان پێنجن:
ئیبلیس خواى گه‌وره بمانپارێزێت، كه‌سێكیش به‌ڕه‌زامه‌ندى خۆى بپه‌رسترێت، یان كه‌سێك خه‌ڵكى بۆ په‌رستنى خۆى بانگ بكات، یان كه‌سێك بانگه‌شه‌ى زانینى غه‌یب بكات، كه‌سێكیش كه حوكم به شتێكى جگه له قورئان بكات، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { اللَّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آَمَنُوا يُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَوْلِيَاؤُهُمُ الطَّاغُوتُ يُخْرِجُونَهُمْ مِنَ النُّورِ إِلَى الظُّلُمَاتِ أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ } البقرة 257.
بڕوانه: مختصر الفقه الاسلامي، محمد بن ابراهیم التویجري.
ئاماده‌كردنی:إحسان برهان ا‌لدین
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:22 (النفاق)
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:22
النفاق
پێناسه‌و جۆره‌كانی نیفاق
یه‌كه‌م: پێناسه‌ی نیفاق:
-نیفاق له وشه‌ی ( النافقاء ) سه‌رچاوه ده‌گرێت كه یه‌كێكه له ڕێگه‌كانی ده‌رچوونی (گۆرهه‌ڵكه‌نه)له كونه‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر له‌و ڕێگه‌وه مه‌ترسی ده‌چێته جێگایه‌كی تری ده‌رچوون، یان له‌وشه‌ی ( النفق ) ه‌وه هاتووه كه حه‌شارگه ده‌گه‌یه‌نێ.
-نیفاق له ڕووی شه‌رعه‌وه واته: پیشاندانی ئیسلام وچاكه به ڕوواڵه‌ت و شاردنه‌وه‌ی كوفر وخراپه، به‌وه ناو نراوه چونكه له ده‌رگایه‌كه‌وه ده‌چێته ناو شه‌رعه‌وه و، له ده‌رگایه‌كی تره‌وه لێی ده‌رده‌چێت، بۆیه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: { وَعَدَ اللَّهُ الْمُنَافِقِينَ وَالْمُنَافِقَاتِ وَالْكُفَّارَ نَارَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ هِيَ حَسْبُهُمْ ۚ وَلَعَنَهُمُ اللَّهُ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ مُقِيمٌ } التوبة: ٦٨. (الفاسقون)واته: ئه‌وانه‌ی له‌شه‌رع ده‌رده‌چن.
خوای گه‌وره مونافیقه‌كانی له كافران به خراپتر داناوه وفه‌رمویه‌تی:{ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا } النساء: ١٤٥.
هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی:{ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلَّا أَنْفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ٭ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ فَزَادَهُمُ اللَّهُ مَرَضًا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ } البقرة: ٩و١٠.
دووه‌م: جۆره‌كانی نیفاق:
نیفاق ده‌بێته دوو جۆره‌وه:
یه‌كه‌م: نیفاقی بیروباوه‌ڕ: كه بریتیه له نیفاقی گه‌وره كه خاوه‌نه‌كه‌ی موسڵمانی پیشان ده‌دات وله‌ناخه‌وه بێباوه‌ڕه، ئه‌م جۆره نیفاقه كه‌سه‌كه له ئیسلام ده‌رده‌كات وده‌يخاته بنی دۆزه‌خه‌وه، خوای گه‌وره‌یش ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ی به‌هه‌موو سیفاتێكی خراپ باس كردووه وه‌كو بێباوه‌ڕی وگالته كردن به ئایین و په‌یڕه‌وانی و خۆش‌ویستنی دوژمنانی ئیسلام.
ئه‌م جۆره كه‌سانه له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا هه‌ن به‌تایبه‌تی كاتێك ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام به هێز ده‌بێت وناتوانن به ئاشكرا به‌ره‌نگاری ببنه‌وه، بۆیه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ده‌رخستنی موسڵمانی به مه‌به‌ستی پیلانگێڕی وزیان گه‌یاندن به موسڵمانانن هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌تی له‌گه‌ڵ موسڵمانان بژین وخۆێن وماڵی خۆیان بپارێزن، جا ده‌بینین كه‌سی مونافیق وا خۆی ده‌رده‌خات كه باوه‌ڕی به خوا‌و مه‌لائیكه وكتێبه‌كانی خوای گه‌وره وپێغه‌مبه‌ران وڕۆژی دوایی هه يه، له كاتێكدا ئه‌و له ڕاستیدا باوه‌ڕی به هیچ له‌وانه نییه.
خوای په‌روه‌ردگاریش په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مونافیقانه هه‌ڵماڵیوه ونهێنیه‌كانی ده‌رخستوون له قورئانی پیرۆزدا، ئیماندارانیشی لێ ئاگاداركردوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وریابن له خراپه‌یان.
له سه‌ره‌تای سوڕه‌تی ( البقرة ) خوای نهێنیزان باسی سێ جۆره‌كانی خه‌ڵكمان بۆ ده‌كات كه بریتین له: ئیمانداران ( المؤمنین ) وبێباوه‌ڕان ( الكفار ) و دووڕووه‌كان ( المنافقون ) چوار ئایه‌تی ده‌رباره‌ی ئیماندارانه‌و دوو ئایه‌تی باسی بێباوه‌ڕانه، به‌ڵام سیانزه ئایه‌تی ته رخان كردووه بۆ باسی مونافیقان، چونكه خراپه وزیانی ئه‌وان گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئیسلام وموسڵمانان، چونكه ئه‌وان به ڕواڵه‌ت خۆیان به موسڵمان ده‌زانن و له ڕاستیشدا ئه‌وان دوژمنی ئیسلامن.
ئه‌م جۆره نیفاقه ده‌بێته شه‌ش به‌شه‌وه:
١-به درۆخستنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم.
٢-به درۆخستنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌شه‌رعه‌كه‌ی.
٣-ڕقلێبوونی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم.
٤-ڕقلێبوونی شه‌رعی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم.
٥-خوشحاڵبوون به دابه‌زینی ئاینی ئیسلام.
٦-قه‌ڵس بوون به‌سه‌ركه‌وتنی ئیسلام.
جۆری دووه‌م: نیفاقی كرده‌یی: واته: ئه‌نجامدانی هه‌ندێك له كرده‌وه‌ی مونافیقه‌كان هاوكات له گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئیمان له دڵدا ، ئه‌م جۆره نیفاقه خاوه‌نه‌كه‌ی له ئیسلام ده‌رناكات ، به‌ڵام هۆكارێكه بۆ ده‌ركردنی ، خاوه‌نه‌كه‌شی پێی ده‌وترێت ئیماندار و نیفاقی تێدایه ، ئه‌گه‌ریش زۆر بێته‌وه ده‌بێته مونافیقێكی ته‌واو ، به‌ڵگه فه‌رمووده‌ی پیغه‌مبه‌ره صلى الله عليه وسلم: (اربع من كن فیه كان منافقا خالصا ، ومن كانت فیه خصلة منهن كانت فیه خصلة من النفاق حتى یدعها ، إذا أتمن خان ، وإذا حدث كذب ، وإذا عاهد غدر ، وإذا خاصم فجر ) متفق علیه .
واته: هه‌ركێ چوار خه‌سڵه‌تی تێدا بێت مونافقێكی ته‌واوه، هه‌ركێش یه‌كێكی له‌و خه‌سڵه‌تانه تێدا بێت ئه‌وه‌نده مونافیقی تێدایه تاكو وازی لێ ده‌هێنێ؛ ئه‌گه‌ر شتی پێ بسپێردرێت ناپاكی ده‌كات، ئه‌گه‌ر قسه بكات درۆ ده‌كات، ئه‌گه‌ر په‌یمان بدات په‌یمانه‌كه‌ی ده‌شكێنێ، ئه‌گه‌ر ناكۆكی ومشت ومڕ بكات بێ شه‌رمی ده‌نوێنێ. هه‌ركێ ئه‌م سیفه‌تانه ى تێدا كۆبێته‌وه هه‌موو خراپه‌یه‌كی له خۆگرتووه، ئه‌وه‌شی یه‌كێ له‌و سیفه‌تانه‌ی تیا‌بوو به‌شێكی له نیفاق تێدایه.
ده‌شگونجێ هه‌ندێ خه‌سڵه‌تی چاكه وخراپه له‌كه‌سێكدا كۆبێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه كوفر ونیفاق به‌و شێوه‌ش شایسته‌ی پاداشت وسزا ده‌بێت به‌پێی كرده‌وه‌كانی.
هه‌ندێكی تر له‌و خه‌سڵه‌تانه: ته‌مه‌ڵی له ئاماده‌بوونی نوێژی جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وت، چونكه ئه‌وه له‌سیفه‌تی مونافیقه‌كانه، نیفاقیش خراپه‌و شه‌ڕێكی زۆر ترسناكه، ته‌نانه‌ت هاوه‌ڵان زۆر لێی ده‌ترسان، ( ابن ابی ملیكة ) فه‌رمویه‌تی:( أدركت ثلاثين من أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم كلهم يخاف النفاق على نفسه).
واته: چاوم به سی كه‌س له هاوه‌ڵان كه‌وت هه‌موویان له خۆيان ده‌ترسان بكه‌ونه نیفاقه‌وه.
جیاوازییه‌كانی نێوان نیفاقی گه‌وره وبچووك:
١-نیفاقی گه‌وره خاوه‌نه‌كه‌ی له ئیسلام ده‌رده‌كات، به‌ڵام نیفاقی بچووك خاوه‌نه‌كه‌ی له ئیسلام ده مێنێته‌وه.
٢-نیفاقی گه‌وره بریتی یه له جیاوازی نهێنی وئاشكرا له بیروباوه‌ڕدا، به‌ڵام نیفاقی بچووك بریتی یه له جیاوازی نهێنی وئاشكرا له كرده‌وه‌كان نه‌ك بیروباوه‌ڕ.
٣-نیفاقی گه‌وره له ئیمانداره‌وه به‌دی ناكرێت، به‌ڵام ده‌گونجێ نیفاقی بچووك له ئیمانداره‌وه ده‌ركه‌وێت.
٤-خاوه‌نی نیفاقی گه‌وره به زۆری ته‌وبه ناكه‌ن، به پێچه‌وانه‌ی نیفاقی بچووك، كه خاوه‌نه‌كه‌ی له‌وانه‌یه ته‌وبه بكات وخوای گه‌وره لێی خۆش بێت. شه یخولئیسلام ( ابن تیمیة ) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت فه‌رموویه‌تی: زۆر جار به‌شێكی نیفاق تووشی ئیماندار ده‌بێت دواتریش خوای گه‌وره لێی خۆش ده‌بێت،یان هه‌ندێ شت تووشی دڵی ده‌بێت كه مونافیقی ده‌گه‌یه‌نێ، به‌ڵام خوای گه‌وره رزگاری ده‌كات. ئیماندار به‌وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان تاقی ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌گومان وبێباوه‌ڕی كه دڵی پێ ته‌نگ ده‌بێت، وه‌كو هه‌ندێك له هاوه‌ڵان ده‌یانفه‌رموو: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم كه‌سی وا هه‌یه له ئێمه شتی وا دێته دڵیدا، كه پێی خۆشه له ئاسمانه‌وه بكه‌وێته‌وه خواره‌وه نه‌ك ئه‌و قسانه بكات كه دێته دڵیدا، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی:(( ذلك صریح الایمان)) رواه احمد ومسلم. واته: ئه‌وه ئیمانی ڕاشكاوه.
سه‌باره‌ت به ئه‌وانه‌ی كه نیفاقی گه‌وره‌یان تێدایه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { أَوَلَا يَرَوْنَ أَنَّهُمْ يُفْتَنُونَ فِي كُلِّ عَامٍ مَرَّةً أَوْ مَرَّتَيْنِ ثُمَّ لَا يَتُوبُونَ وَلَا هُمْ يَذَّكَّرُونَ } التوبة: ١٢٦.
( ابن تیمیة) فه‌رموویه‌تی:زانایان جیاوازیان له نێواندایه سه‌باره‌ت به وه‌رگیرانی ته‌وبه‌كردنی ئه‌وان له ڕواڵه‌تدا، چونكه ئه‌وه شتێكی نه‌زانراوه، ئه‌وانه ش هه‌میشه موسڵمانێتی ده‌رده‌خه‌ن. ( مجموع الفتاوى 28/434 ـ 435).
سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت: عقيدة التوحيد، د. صالح بن فوزان الفوزان.
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:21 (الولا‌ء والبراء)
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:21
الولا‌ء والبراء
كۆڵه‌كه‌یه‌كه له كۆڵه‌كه گرنگه‌كانی عه‌قیده‌ی ئیسلامی و مه‌رجێكه له مه‌رجه‌كانی ئیمان، زۆر كه‌س له موسوڵمانان لێی بێ ئاگان، یان خۆیان لێ بێ ئاگا كردووه.
(الولا‌ء): واته:خۆش‌ویستنی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم و هاوه‌ڵان و ئیمانداره (موحد) و یه‌كخواپه‌رسته‌كان و سه‌رخستن و پشتگیریكردنیان.
(البراء):واته: ڕق لێبوونی ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی و دژایه‌تی خوا وپێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵان و ئیمانداره یه‌كخواپه‌رسته‌كان ئه‌كه‌ن له بێ باوه‌ڕو موشریك و مونافیق و فاسق و موبته‌دیعه‌كان.
هه‌موو ئیماندارێكی (موحد) ی یه‌كخواپه‌رستی ته‌واو، كه وابه‌سته‌ی سنووره‌كانی شه‌رعه، پێویسته موسوڵمان خۆش بوێت و سه‌ری بخات و پشتگیری بكات، هه‌ركه‌سێكیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بێت، پێویسته به ڕق لێبوونی خۆی له خوا نزیك بكاته‌وه، وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ( والمؤمنون والمؤمنات بعضهم أولياء بعض ) .
(الولا‌ء والبراء) به واتای خۆشویستن و ڕق لێبوون له پێناو خوای گه‌وره دێت و یه‌كێكه له كرده‌وه‌كانی دڵ، هاوكات شوێنه‌واره‌كانیشی به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: ( من أحب لله وأبغض لله ، وأعطى لله ومنع لله ، فقد استكمل الإيمان ) [أخرجه أبو داود ] .
پله‌و پایه‌ی (الولا‌ء والبراء) له دینی خوای گه‌وره پله‌و پایه‌یه‌كی زۆر مه‌زنه، له‌وانه:
1- به‌شێكه له واتای شایه‌تمان، چونكه واتای (لا إله) ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت موسوڵمان له هه‌موو په‌رستراوێك جگه له خوای گه‌وره حاشا بكات و لێی بێ به‌ری بێت.
2- مه‌رجێكه له مه‌رجه‌كانی ئیمان، وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ( تر‌ى كثيرًا منهم يتولون الذين كفروا لبئس ما قدمت له‌م أنفسهم أن سخط الله عليهم وفي العذاب هم خالدون ولو كانوا يؤمنون بالله والنبي وما أنزل إليه اتخذوهم أولياء ولكن كثيرًا منهم فاسقون ).
3- یه‌كێكه له تۆكمه‌ترین به‌شه‌كانی ئیمان وه‌كو له‌و فه‌رمووده‌دا هاتووه كه پێشه‌وا ئه‌حمه‌د له موسنه‌ده‌كه‌یدا ده‌یگێڕێته‌وه: ( أوثق عرى الإيمان الحب في الله والبغض في الله ) .
4- هۆكارێكه بۆ چه‌شتنی شیرینی ئیمان و خۆشی یه‌قین و دڵنیابوون، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: ( ثلاث من وجدهن وجد حلاوة الإيمان : أن يكون الله ورسوله أحب إليه مما سواهما ، وأن يحب المر‌ء لا يحبه إلا لله ، وأن يكره أن يرجع إلى الكفر بعد أن أنقذه الله منه كما يكره أن يقذف في النار ) [ متفق عليه ] .
5- بریتییه له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی موسولمانان له‌سه‌ر بنچینه‌ی درووست ئه‌بن: ( إنما المؤمنون إخوة ) .
6- به بیروباوه‌ری (الولا‌ء والبراء) پشتگیری و سه‌رخستنی خوای گه‌وره به‌ده‌ست دێت: ( من أحب في الله وأبغض في الله ، ووالى في الله وعادى في الله ، فإنما تنال ولاية الله بذلك ).
7- به‌رپا نه‌كردنی ئه‌م بیروباوه‌ڕه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌كرێت موسوڵمان به‌ره‌و بێ باوه‌ڕی ببات:( ومن يتولهم منكم فإنه منهم ).
8- زۆر دووباره بوونه‌وه‌ی له قورئاندا نیشانه‌ی گرنگییه‌تی.
له ڕاستیدا وه‌لائوبه‌راء - وه‌كو وتمان- بابه‌تێكی زۆر گرنگه له بابه‌ته‌كانی عه‌قیده ، كه به پێی ئه‌و بنه‌مایه پێویسته موسوڵمان خۆشه‌ویست و لایه‌نگرانی خوای گه‌وره‌ی خۆش بوێت و ڕقی له‌وانه‌ش بێته‌وه كه خوایان خۆش ناوێت و ڕێبازی تریان جگه له‌ڕیبازی ئه‌و گرتووه‌ته به‌ر، وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ( قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ ...)
بۆیه واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێك به‌رائه‌تی خۆی له هه‌موو موشریك و بێ باوه‌ڕێك ده‌ربڕێت، یان ئه‌گه‌ر بارودۆخێك ڕێگر بوو له ده‌ربڕین و ئاشكرا كردنی، له دڵی خۆیدا ڕقی لێیان بێت و حاشایان لێ بكات و هه‌وڵ بدات به كرده‌وه بیسلمه‌نێت.هه‌روه‌ها پێویسته له هه‌موو كردارێك كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی پێی ڕازی نابن به‌رائه‌تی خۆی نیشان بدات و پێی ڕازی نه‌بێت. ئیتر ئایا ئه‌و كرداره كوفر بێت یان تاوان و گومڕایی و له‌ڕێ لادان، وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: (وَلَكِنَّ اللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ الإِيمَانَ وَزَيَّنَهُ فِي قُلُوبِكُمْ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ الْكُفْرَ وَالْفُسُوقَ وَالْعِصْيَانَ).
ته‌نانه‌ت ئیمانداریش ئه‌گه‌ر خه‌ریكی گوناه و تاوان بوو پێویسته ڕقمان له گوناه و تاوانه‌كه‌ی بێت و به‌ڵام له‌به‌ر ئیمانه‌كه‌ی له كاتی پێویستدا پشتگیری بكه‌ین.
هه‌روه‌ها پیویسته له سه‌رمان به‌رائه‌ت و ناڕازیبوونی خۆمان له هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی حه‌رام نیشان بده‌ین و، درووست نییه له‌گه‌لیدا ڕابێین و تێكه‌ڵی ببین، يان بةشدارى بكه‌ين پشتگیری بۆ نیشان بده‌ین.
له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیش ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای بیروباوه‌ڕی (الولا‌ء والبراء) داده‌مه‌زرێت، واته خۆشه‌ویستی بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ر و ئیمانداران، ڕق لێبوون و بێبه‌ریبوونیش له هه‌موو كه‌سێك كه دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌رو دینه‌كه‌ی بكات و ڕقی له ئیمانداران بێت.
یه‌كێك له هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیسلامیش ئه‌وه‌یه موسوڵمان خۆشویستن و پشتگیری بۆ دوژمنانی دینی خوا نیشان بدات وه‌كو جوله‌كه‌و گاور و هندۆس و بوزی و هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك كه به ئیسلام ڕازی نابن و دژایه‌تی ده‌كه‌ن.
خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم و زانایانی سه‌له‌ف و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕێگای ئه‌وان ڕۆیشتوون، وریاییان به موسوڵمانان داوه له پشتگیریكردن و خۆش‌ویستنی بێ باوه‌ڕان.
- خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: "لا يتخذ المؤمنون الكافرين أولياء من دون المؤمنين ومن يفعل ذلك فليس من الله في شي‌ء" " "يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا بطانة من دونكم لا يألونكم خبالاً ودٌّوا ما عنتم قد بدت البغضاء من أفواههم وما تخفي صدورهم أكبر قد بينا لكم الآيات إن كنتم تعقلون".
- پێغه‌مبه‌ری خوایش صلی الله علیه وسلم كاتێك جارێكیان بتپه‌رستیك ویستی له‌گه‌ڵیدا به‌شداری غه‌زایه‌ك بكات پێی فه‌رموو: "لا نستعين بمشرك" واته: ئێمه پشت به موشریك و بتپه‌رست نابه‌ستین.
یان كاتێك (عبادة بن الصامت) ڕه‌زای خوای لێبێت به پێغه‌مبه‌ری وت صلی الله علیه و سلم: پێنج سه‌د جوله‌كه‌م له‌گه‌ڵدایه با په‌نایان پێ ببه‌ین له جه‌نگی ئه‌حزاب له‌گه‌ڵمان بن و شه‌ڕمان بۆ بكه‌ن، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: "لا يتخذ المؤمنون الكافرين أولياء من دون المؤمنين"
- عومه‌ر ڕه‌زای خوای لێبێت ده‌یفه‌رموو: : (لا تستعملوا أهل الكتاب فإنهم يستحلون الرِّشا، واستعينوا على أموركم ورعيتكم بالذين يخشون الله - تعالى -). كاتیكیش پێیان وت كه‌سێكی نه‌سرانی شاره‌زا و جوان نووس هه‌یه ئه‌گه‌ر سوودی لێ ببینیت، فه‌رمووی: (لا آخذ بطانة من دون المؤمنين). واته: كه‌س له غه‌یری ئیمانداران له خۆم نزیك ناكه‌مه‌وه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئیش و كاره‌كان.
خۆشویستن و موالاتی بێباوه‌ڕان شیوه‌و نموونه‌ی زۆره، له‌وانه:
1- خۆشویستن و پشتگیری كردنیان ﴿لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ﴾.
2- گوێڕایه‌ڵی كردن و شوێنكه‌وتنیان. ﴿وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءَتْ مَصِيرًا﴾.
3- شوێن پێ هه‌ڵگرتن و لاسایی كردنه‌وه‌یان، ﴿وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ﴾. ئه‌گه‌ر لاساییكردنه‌وه‌و شوێن پی هه‌ڵگرتنیان به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها بێت له هه‌موو شتێك‌دا ئه‌وه واته چووته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وان و له ئیسلام ده‌رچووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له هه‌ندیك قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان لاساییان بكاته‌وه‌و پییان سه‌رسام بێت ئه‌وه به لای كه‌مه‌وه كاره‌كه‌ی حه‌رامه و ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی تاوانباره.
4- ڕوپامایی و رازیكردنیان له‌سه‌ر حیسابی دین: ﴿وَدُّوا لَوْ تُدْهِنُ فَيُدْهِنُونَ﴾،
5- جاسوسی كردن له به‌رژه‌وه‌ندی بێباوه‌ڕان له دژی موسوڵمانان.
6- ڕێگه‌پێدانیان كه له خاكی موسوڵمانان بنكه‌ی سه‌ربازی درووست بكه‌ن.
7- درووستكردنی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به دینی خوا نییه و به‌رنامه‌ی خوا به دواكه‌وتن ئه‌زانن.
8- كاركردن و ئاسانكاری بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانیان.
9- به‌ستنی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و كۆنگره له پێناو پێكه‌وه ژیان و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕاندا له‌سه‌ر خاكی موسوڵمانان.
10- كاركردن له گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له ئاستێكی به‌رز كه كه‌سه‌كه ببێته جێگای متمانه‌ی ئه‌وان و پشت له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی بیروباوه‌ری ئیسلام هه‌ل بكات.
بنچینه‌ی (الولا‌ء والبراء) كه مه‌رجیكه له مه‌رجه‌كانی ئیمان و بنه‌مایه‌كی تۆكمه‌ی بیروباوه‌ری ئیسلامه، له‌م ڕۆژگاره‌دا به ڕوونی له‌لایه‌ن موسوڵمانانه‌وه پیشێل كراوه‌و بێئاگاییه‌كی سه‌رسوڕهینه‌ر له ناویاندا ده‌رباره‌ی هه‌یه، گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كانی ئه‌و بێ ئاگایی و سه‌رپێچییانه‌ش له‌و بنه‌ما گرنگه‌ی ئیمان، ئه‌وانه‌ن كه به‌ڕواڵه‌ت بانگه‌شه‌ی خزمه‌ت كردتی ئیسلام ئه‌كه‌ن و، وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن كه په‌رۆشی به‌رژه‌وه‌ندی دینه‌كه‌یانن، به‌تایبه‌تی زۆرێك له حیزب و ڕێكخراو وكه‌سایه‌تی و بانگخواز و به‌ناو زانای ئیسلامی كه یان خۆیان به ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌لمانی و لیبرالی و ماركسی فرۆشتووه و، یان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی مادی و پله‌وپایه و بازرگانی و پاره په‌یدا كردن به ئیسلامه‌وه، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌ن وكه‌سانێك ئه‌به‌ستن كه ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه ئیسلام و ئه‌وانه‌ش به‌ڕاسته‌وه شوێنكه‌وتووی ئیسلامن پێویسته كۆمه‌ڵگایان لی پاك بكرێته‌وه ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌وانه‌ی ئاماژه‌م پێكردن، دینی خوایان به شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز له‌وه‌ی له قورئان و سوننه‌تدا هاتووه خستووه‌ته روو و، دینه‌كه‌یان به پێی پێوه‌ره ستانداره‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌وروپایه بۆ ئه‌و ئیسلامه‌ی كه لای ئه‌وان په‌سه‌نده، بۆیه ئیسلامه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مان - كه له ڕاستیدا ئیسلامێكی ئه‌مریكییه تا ئیسلامی كتاب و سوننه - جێگای پێشوازی و ڕێز‌و بایه‌خدانی نه‌ك هه‌ر حیزبه عه‌لمانی و چه‌په‌كانه، به‌ڵكو له وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و و ئه‌مریكاش پێشوازی لێده‌كرێت و له‌ه‌ر ئه‌و ئیسلامه مۆدێرنه ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كرێت، چونكه ئه‌و ئیسلامه به‌رپا ئه‌كه‌ن كه ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت.
گه‌وره‌ترین فاكته‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌مانه‌ش له ڕواڵه‌تی كاره‌كانیاندا، كه له‌ڕاستیدا سه‌ركه‌وتن نییه‌و كه‌وتنه؛ كۆمه‌ڵه شوینكه‌وتوویه‌كی بێ ئاگان له دینی خوا كه جه‌هل به ئیسلام سیمای دیاری ئه‌وانه و بوونه‌ته كۆڵه‌كه‌یه‌كی قایم بۆ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه تاكو ئێستا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له جه‌وهرو ناوه‌ڕۆكدا عه‌لمانین و به دروشمی ئیسلامی خۆیان داپۆشیوه، به‌ڵام به‌ڕواڵه‌ت به مامۆستا‌و بانگخواز و نازناوی ئیسلامی خه‌ڵكی فریو ئه‌ده‌ن و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ولائوبه‌رائه‌وه بێت ئه‌وان پێی هه‌ڵناسن و پێچه‌وانه‌كه‌شی جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن.
واقیعی حاڵ ئه‌وه‌یه - به‌داخه‌وه - كه ئه‌م مه‌سه‌له گرنگه له لایه‌ن زۆربه‌ی موسوڵمانانه‌وه پشتگوێ خراوه، ئه‌وانه‌ش كه‌ده‌ستی پێوه ده‌گرن وه‌كو واجبێكی دینه‌كه‌یان، نه‌ك ته‌نها له‌لایه‌ن عه‌لمانی و نه‌یارانی فیكری ئیسلامییه‌وه به نامۆ و توند ڕه‌و ته‌ماشا ئه‌كرێن، به‌ڵكو له‌لایه‌نی زۆرێك له ئیسلامییه نوێخوازه‌كانه‌وه كه به پاساوی ڕیفۆرم و گونجاندنی ئیسلام له‌گه‌ل ئه‌م سه‌رده‌مه به شێوازێكی مۆدێرن و هاوئاواز له‌گه‌ڵ عه‌لمانییه‌كان كار ده‌كه‌ن و خاڵی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌وان له زۆربووندایه، له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه ئه‌وه‌ی باسی وه‌لائوبه‌رائی كرد به چاوێكی جیاواز ته‌ماشای ده‌كه‌ن و تۆمه‌ت و توانجی جۆراوجۆریان بۆی ئاماده كردووه.
له ڕاستیدا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان گومان ده‌به‌ن و له‌و بیروباوه‌ڕه - كه مه‌رجی ئیمانه - ده‌ترسن كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان لێ تێك بدات، به‌رپاكردنی عه‌قیده‌ی (الولا‌ء والبراء) چه‌ندین سوودی دینی و دونیاییشی تێدایه، له‌وانه:
* كارپێكردنی عه‌قیده‌ی وه‌لائوبراء ده‌بێته مایه‌ی ده‌ركه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی عه‌قیده‌ی ڕاست و درووستی ئیسلام و سنووره‌كانی نێوان ئیسلام و نه‌یارانی ڕوون ده‌كاته‌وه‌و جیا ده‌كاته‌وه: { قد كانت لكم أسوة حسنة في إبراهيم والذين معه إذ قالوا لقومهم إنا برآء منكم ومما تعبدون من دون الله كفرنا بكم وبدا بيننا وبينكم العداوة والبغضاء أبدا حتى تؤمنوا بالله وحده }(الممتحنة:4).
* له ڕووی سیاسییه‌وه ده‌بێته هۆكاری پاراستنی موسوڵمانان ، چونكه بنه‌مای (الولا‌ء والبراء) ڕێگره له كاریگه‌ر بوون به نه‌یارانی ئیسلام و هه‌ستكردن به كه‌می له‌به‌رانبه‌ریاندا وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوویداوه كه موسوڵمانان بووه‌نه‌ته پاشكۆی عه‌لمانییه‌كان و له به‌رانبه‌ریاندا له ڕووی سیاسه‌ت و ڕاگه‌یاندن و په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری وبواره‌كانی تر هه‌ست به كه‌می ئه‌كه‌ن و چاویان له ده‌ستی ئه‌وانه، سه‌ركزی موسوڵمانان و سه‌ركه‌وتنی نه‌یاره‌كانیان به‌سه‌ریاندا له‌و ڕۆژه‌وه درووست بوو كه ده‌ست به‌رداری ئه‌م بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌ی بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی خۆیان بوون.
* به‌رپا كردنی بنه‌مای (الولا‌ء والبراء) هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ جێبه‌جێبوونی ته‌قواو له خوا ترسان: { تر‌ى كثيرا منهم يتولون الذين كفروا لبئس ما قدمت له‌م أنفسهم أن سخط الله عليهم وفي العذاب هم خالدون }(المائدة :80)، وقال تعالى:{ ولا تركنوا إلى الذين ظلموا فتمسكم النار }(هود:113) .
چونكه بیروباوه‌ری وه‌لائوبه‌راء بریتییه له بیروباوه‌ڕی پاراستی موسوڵمانان له پلانی ناحه‌زانیان و هۆكارێكیشه بۆ به‌رقه‌راربوونی ته‌بایی و برایه‌تی له نێوانیاندا، ئینجا هاوكات بریتیش نییه له عه‌قیده‌یه‌كی تیۆری كه ته‌نها به وانه‌و له ڕێگه‌ی قسه‌كردنه‌وه به‌رپابكرێت، به‌ڵكو بریتییه له كرده‌وه‌و خۆشه‌ویستی و ڕق لێبوون له پێناو خوای گه‌وره و تێكۆشان له پێناو دینی خوا‌و به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی موسوڵمانان.
له كۆتاییشدا ده‌ڵێم:
ئه‌وه‌ی كه جێگای تێبینی و تێڕامانه ئه‌وه‌یه، هه‌رچی ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته نێو به‌زاندنی سنووره‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌ی لێره باسی ئه‌كه‌ین، جگه له‌وه‌ی لادانی فیكری و جه‌هل به بنه‌ماكانی عه‌قیده هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ درووست بوونی، به‌ڵام ئه‌و كه‌س و كه‌سایه‌تی و لایه‌ن و ڕێكخراوه ئیسلامیانه‌ی كه تووشی ئه‌و سه‌رپێچییه عه‌قیدییه بوونه، به شیوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیان له به‌زاندنیدا هه‌یه و له‌به‌رانبه‌ریدا ده‌ستكه‌وتی مادی یان مه‌عنه‌وییان هه‌یه، واته هۆكاره‌كه‌ی جه‌هل و لادان و گومڕایی فیكری نییه به‌ته‌نها، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه فه‌توایان بۆ ئه‌ده‌ن و وه‌كو مونه‌زیر و داپۆشێنه‌ری ئه‌و تاوانه به پۆشاكی شه‌رعی له پشتیانه‌وه ده‌وه‌ستنن و له‌سه‌ر گۆره‌پانه‌كه دیار نین، ئه‌وانیش سوودو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له فه‌تواكه‌یاندا بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه و دواجار هه‌رچی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له پێشیل كردنی سنووره‌كانی ولائوبه‌رائدا هه‌یه، قه‌ره‌بووی خۆیان له به‌ژه‌وه‌ندی مادی و مه‌عنه‌وی له‌م دونیا بێ بایه‌خه وه‌رگرتووه ( إلا ما رحم ربي).
ئه‌م بابه‌ته قسه‌و باسی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و من له‌م زنجیره‌یه ته‌نها مه‌به‌ستم بووه به خێرایی به‌سه‌ر سه‌ردێڕه‌كاندا بڕۆم و زاراوه‌كان پێناسه بكه‌م، به‌ڵام كه‌سێك بیه‌ویت به تێروته‌سه‌ل له‌م باسه بگات، له هه‌موو كتێبه‌كاتی عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سووننه‌ت باسی لێ كراوه بۆ نموونه كتێبی (فتح المجید) ، له‌سه‌رچاوه هاوچه‌رخه‌كانیشدا كه به وردی باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌ی كردبێت، بڕوانه: (الولا‌ء والبراء في الاسلام) ی محمد بن سعید بن سالم القحطاني، هه‌روه‌ها بڕوانه:(الولا‌ء والبراء)، عبدالملك القاسم و، معجم الفاظ العقیدة، عامر فالح.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-27
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:20 (البدعة)
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:20
البدعة
بیدعه له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم دا باس كراوه، وه‌كو:(وإياكم ومحدثات الأمور ؛ فإن كل محدثة بدعة ، وكل بدعة ضلالة ) أخرجه أبو داود (4067).
بیدعه واته: په‌رستنی خوای گه‌وره به شتێك كه له شه‌رعدا به‌و شێوازه نه‌هاتووه، یان په‌رستنی خوای گه‌وره به شتێك نه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و نه‌خه‌لیفه ڕاشیدینه‌كان نه‌یان كردووه.
یان وه‌كو ابن تیمیة له منهاج السنة پێناسه‌ی كردووه بیدعه بریتیه له‌و كرده‌وه‌ی به بێ به‌ڵگه‌ی شه‌رعی بكرێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی شتێك بكرێت به مستحب یان واجب یان حه‌رام خۆیشی وانه‌بێت.
بیدعه‌ش ده‌بیته دوو جۆره‌وه:
- یان بیدعه‌یه‌كه له‌بیروباوه‌ڕدا (البدعة الاعتقادیة) وه‌كو ئه‌وه‌ی بیدعه‌كاره‌كه باوه‌ڕێكی هه‌بێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی پێ ڕه‌وانه كردووه یان كتێبه‌كه‌ی پێ دابه‌زاندووه.
- یان بیدعه‌یه‌كی كرداره(لبدعة العملیة)ا وه‌كو ئه‌وه‌ی به شێویه‌ك خوای گه‌وره بپه‌رستێت كه شه‌رع ڕێگه‌ی نه‌دابێت له شێواز‌و شتی داهێنراو له دیندا، زۆر جاریش هه‌ردوو جۆره‌كه لای بیدعكاران یه‌ك ده‌گرن.
هه‌ركه‌سێك عیباده‌تی خوای گه‌وره بكات به شتێك كه له شه‌رعدا به‌و شێوه نه‌هاتووه، یان به شتێك كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم و هاوه‌ڵان ئه‌نجامیان نه‌داوه، ئه‌و كه‌سه بیدعه‌كاره و كرده‌وه‌كه‌ی ده‌درێته‌وه به‌سه‌ریدا و لێی وه‌رناگیردرێت (من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد)، ئیتر ئایا ئه‌و بیدعه په‌یوه‌ندی به ناو‌و سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره هه‌بێت، یان په‌یوه‌ندی به حوكمه شه‌رعییه‌كانه‌وه هه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی كه وه‌كو عاده‌ت و كاروباری ڕۆژانه‌وه بێت ئه‌وانه بیدعه واتای بیدعه نایانگرێته‌وه با له‌ڕووی زمانه‌وانیشه‌وه بیدعه بن، بیدعه ته‌نها له دیندا قه‌ده‌غه‌یه.
حوكمی بیده‌عه‌كانیش هه‌موو هاوشێوه نییه، به‌ڵام دواجارهیچ بیدعه‌یه‌ك نییه له دینی خوا باش بێت و هه‌موو جۆره بیدعه‌یه‌ك هه‌ر خراپه و شایانی ڕه‌تكردنه‌وه و قه‌ڵاچۆكردنه، بچووك بێت یان گه‌وره، له عه‌قیده بێت یان له عیباده‌ت، شتێكیش نییه له ئیسلامدا پێی بوترێت بیدعه‌ی حه‌سه‌نه، به‌ڵكو هه‌موو بیدعه‌یه‌ك هه‌ر خراپه‌و سه‌یئه‌یه.
هه‌ر زانایه‌كیش بیدعه‌ی بۆ چاك و خراپ دابه‌ش كردبێت راستی نه‌پێكاوه‌و هه‌ڵه‌ی كردووه، هۆكاره‌كه‌شی یان ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوی ناوه بیدعه‌ی حه‌سه‌نه شتیكی مه‌شروعه نه‌ك بیدعه، یان بیدعه‌ی زمانه‌وانییه وه‌كو ئه‌وه‌ی عومه‌ر ڕه‌زای خوای لێبێت كه فه‌رموویه‌تی:( نعمت البدعة هذه) كه به هیچ شیوه‌یه‌ك واتای بیدعه ناگه‌یه‌نیت و مه‌به‌ستی بیدعه‌ی زمانه‌وانی بووه.
به كورتی هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومڕاییه‌و دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له‌شه‌رعی خوا و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر هاتووه به پێی جۆری ئه‌و بیدعه كه ئه‌نجام دراوه، هه‌ر میلله‌تێكیش بیدعه‌یان تێدا بڵاوبیته‌وه ئه‌وه نیشانه‌ی جه‌هلی خه‌ڵك و لادانی زانایانی ئه‌و میلله‌ته‌یه له‌سه‌ر ڕێگای سوننه‌ت، هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یش كه خۆشیان به ئیسلامدانایه‌ت له ڕاستیدا به بڵاوبوونه‌وه‌ی بیدعه خۆشحاڵ ئه‌بن و بیدعه‌كاران خه‌ڵات ئه‌كه‌ن و هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ هه‌ر بیدعه‌یه‌ك له‌ناو میلله‌تدا بڵاوبكرێته‌وه پێشكه‌ش ئه‌كه‌ن، چهونكه دڵنیان له‌وه‌ی خه‌ڵكی بیدعه‌یه‌ك زیاتر بكه‌ن هه‌نگاوێك له سوننه‌ت و له مه‌نهه دوورتر ئه‌كه‌ونه‌وه.
1-كاتی سه‌رهه‌ڵدانی بیدعه:
(ابن تیمیه) رحمه‌تی خواى لێبێت له (مجموع الفتاوى 10/354) ده‌فه‌رموێت:
ئه‌وه بزانه زۆربه‌ى بیدعه‌كان كه په‌یوه‌ستن به زانست و عیباده‌ته‌كانه‌وه له كۆتایی سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كانی راشیدین دا سه‌ریان هه‌ڵدا، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من يعيش منكم بعدي فسيرى اختلافاً كثيراً، فعليكم بسنتي و سنة الخلفاء الراشدين من بعدي) واته: هه‌ركێ له ئێوه له پاش من بژى، ناكۆكییه‌كی زۆر ده‌بێنی، بۆیه له سه‌رتانه سوننه‌تی من و خلیفه راشدینه رێنماییكراوه‌كان په‌ێره‌وى بكه‌ن.
یه‌كه‌مین بیدعه‌ش سه‌رى هه‌ڵدا بیدعه‌ى قه‌ده‌ر و ئیرجاء و به شیعه بوون و خوارێجه‌كان بوو، كاتێكیش له پاش كوژرانی عوسمان به‌ش به‌شبوون دروست بوو، بیدعه‌ى (الحروریه) سه‌رى هه‌ڵدا ، ئینجا له كۆتایی سه‌رده‌می هاوه‌ڵانیش، یان له كۆتایی سه‌رده‌می (ابن عمر) و (ابن عباس) و (جابر) و ئه‌و هاوه‌لێنه ره‌زاى خوایان لێ بێت، مورجیئه كانیش هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه سه‌ریان هه‌ڵدا ، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی جه‌همیه‌كان له كۆتایی سه‌رده‌می تابعییه‌كان بوو له پاش مردنی عومه‌رى كوڕی عه‌بدولعه‌زیز رحمه‌تی خواى لێبێت كه باسی ئه‌وانی كردبوو، ده‌ركه‌وتنی جه‌همیش له خوراسان بوو له سه‌رده‌می خیلافه‌تی هیشامی كوڕی عه‌بدولمه‌لیك.
ئه‌م بیدعه‌تانه له سه‌ده‌ى دوومداسه‌ریان هه‌ڵدا له كاتێكدا هاوه‌لێن له ژیان مابوون و نكۆڵیشیان له سه‌ر كارى ئه‌و كه‌سانه پیشاندا، دواتر بیدعه‌ى ئیعتزال سه‌ریهه‌ڵدا و ئاژاوه‌ى نێوان موسڵمانان ده‌ستی پێكرد، هه‌روه‌ها جیاوازى بیروڕا وحه‌ز له بیدعه و ئاره‌زوو په‌یدا بوو ، دواتر بیدعه‌ى ته‌ێووف و بونیات دروستكردن له سه‌ر گۆره‌كان به دیكرا، به‌م شێوه‌ش تاكو ده‌هات بیدعه زیادى ده‌كرد و جۆره‌كانی پتر ده‌بوون.
2-شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی بیدعه‌كان:
ناوچه‌كان جیاوازیان تێدا بوو له ڕووى درووستبوونی بیدعه تێیاندا ، شه‌یخولئیسلام (ابن تیمیه) ده‌فه‌رموێت: (ئه‌و ناوچه گه‌ورانه‌ى كه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم تێیاندا نیشته‌جێ بوون بریتی بوون له : مه‌ككه و مه‌دینه ، عێراق و هه‌ر له وێیشه‌وه قورئان و فه‌رمووده و فیقهو عیباده‌ت و هه‌موو بابه‌ته‌كانی ئیسلام ده‌رچوون، هه‌ر له هه‌مان ئه‌م شوێنانه‌شه‌وه – جگه له مه‌دینه-بیدعه بنچینه‌ییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا، شیعه و مورجیئه له كووفه‌و دواتر له شوێنه‌كانی تر بڵاوبوونه‌وه، له به‌سره‌ش قه‌ده‌ر و ئیعتزال و عیباده‌تی بێ بنه‌ما په‌یدا بوو ،دواتر له شوێنه‌كانی تر، شام یش (نواصب) و قه‌ده‌رییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا، به‌ڵام بیرۆكه‌ى (تجهم) له ده‌ڤه‌رى خوراسان په‌یدا بوو.
سه‌رهه‌ڵدانی بیدعه‌كان به پێی دووریان بوو له ماڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، له پاش كوژرانی عوسمان ره‌زاى خواى لێبێت بیدعه‌ى (الحروریه) سه‌ریهه‌ڵدا، به‌لێم مه‌دینه‌ى پیرۆز هه‌ر به سه‌لامه‌تی مایه‌وه له دروستبوونی بیدعه تێیدا ، ئه‌گه‌رچى كه‌سانێكی تێدا بوون بیدعه‌یان له ناخی خۆیاندا ده‌شارده‌وه، به‌ڵام ئه‌و جۆره كه‌سانه لاواز وسه‌ركز بوون وه‌كو هه‌ندێك له قه‌دره‌ییه‌كان و كه‌سانی تر، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌وه‌ى شیعه‌گه‌رى و بیرۆكه‌ى ئیرجاء بوو له كوفه، یان ئیعتیزال و خواپه‌رسته گۆشه‌گیره‌كان له به‌سره، یان (نواصب)ه كان له شام چونكه ئه‌وانه دیار و ئاشكرا بوون، له فه‌رمووده‌ى صه‌حیحیشدا هاتووه كه ده‌ججال ناتوانێت بچێته مه‌دینه‌وه، عیلم و ئیمانیش هه‌ر دیار و ئاشكرا بوو له‌وه‌ێ تاكو سه‌رده‌می مالیك...
سه‌باره‌ت به سێ سه‌رده‌مه چاكه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك بیدعه له شارى مه‌دینه ده‌رنه‌كه‌وت، له هیچ بنچێنه‌یه‌كی ئاییندا شتی داهێنراو به‌دینه كرا وه كو ئه‌وه‌ى له ناوچه‌كانی تر روویاندا.
3-هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی بیدعه:
بێگومان پابه‌ندبوون به قورئان و سوننه‌ت مایه‌ى رزگار بوونه له كه‌وتنه نێو داوى بیدعه و گومڕایی، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ} الأنعام 153، ئه‌م ئایه‌ته‌ش له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله علیه وسلم روونكراوه‌ته‌وه ، وه‌كو له فه‌رمووده‌ى (ابن مسعود) دا هاتووه كه فه‌رموویه‌تی: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم هێڵێكی بۆ كێشاین و فه‌رمووى : (هذا سبيل الله) واته: ئه‌مه رێگای خوایه، ئینجا چه‌ند هێڵێكی تری به راست و چه‌پى ئه‌و هێڵه راكێشا و فه‌رمووی: (وهذه سبل، على كل سبيل شيطان يدعو إليه) واته :ئه‌وانه‌ش رێچكه‌كانن له سه‌ر هه‌موو رێچكه‌یه‌ك شه‌ێتانیك بانگه‌واز ده‌كات و خه‌ڵكی بۆ بانگ ده‌كات ئینجا ئه‌و ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه {وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ} الأنعام 153، هه‌ركێ له قورئان و سوننه‌ت روو وه‌رگێڕێت، دوو چارى گومڕاكه‌ره‌كان ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش پوخته‌یه‌كه له هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانی بیدعه‌كان:
1-نه‌شاره‌زایی له حوكمه‌كانی ئایین:
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى رۆژگار و دووركه‌وتنه‌وه‌ى خه‌ڵكى له په‌یامی ئیسلام، زانست كه‌م ده‌بێته‌وه و نه‌فامی بلێوده‌بێته‌وه، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌ت ی(إن الله لا يفيض العلم انتزاعاً ينزعه من العباد و لكن يفيض العلم بقبض العلما‌ء حتى إذا لم يبقى عالماً اتخذ الناس رؤساء جهالاً فسئلوا فأفتوا بغير علم فضلوا و أضلوا) رواه ابو داود .
واته : خواى گه‌وره زانست به وه‌رگرتنه‌وه وه‌رناگرێته‌وه له به‌نده‌كان، به‌ڵكو به مردنی زاناكان وه‌ریده‌گرێته‌وه، تاكو ده‌گاته ئه‌وه‌ى یه‌ك زانا نامێتێته‌وه، خه‌ڵكی سه‌رانی نه‌فام بۆ خۆیان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، پرسیاریان لێ ده‌كرێت و ئه‌وانه‌یش به بێ زانست فه‌توا ده‌ده‌ن، خۆیان گومڕا ده‌بن و خه‌ڵكی گومرا ده‌كه‌ن .
ته‌نها زانایان توانای روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى بیدعه‌یان هه‌یه، جا ئه‌گه‌ر زانست و زانایان له ناوبچن ، هه‌ل بۆ بیدعه ده‌ڕه‌خسێ كه بڵاوبێته‌وه و، و هه‌ڵگرانی چالاك ببنه‌وه.
ب- شوێنكه‌وتنی ئاره‌زوو:
ئه‌و كه‌سه‌ى پشت له كیتاب و سوننه‌ت بكات شوێنی ئاره‌زووى خۆی ده‌كه‌وێت، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {فَإِنْ لَمْ يَسْتَجِيبُوا لَكَ فَاعْلَمْ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهْوَاءَهُمْ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنَ اتَّبَعَ هَوَاهُ بِغَيْرِ هُدًى مِنَ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ} (القصص :٥٠) .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: {أَفَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ وَأَضَلَّهُ اللَّهُ عَلَى عِلْمٍ وَخَتَمَ عَلَى سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ وَجَعَلَ عَلَى بَصَرِهِ غِشَاوَةً فَمَنْ يَهْدِيهِ مِنْ بَعْدِ اللَّهِ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ} (الجاثية :23) .
بیدعه‌كانیش درووستكراوى ئاره‌زووى په‌یڕه‌ویكراون.
ج- ده‌مارگیری بۆ بیروڕای كه‌سێتی:
ده‌مارگیری بۆ بیروبۆچوونه‌كان، یان بۆ پیاوان رێگرن له شوێنكه‌وتنی به‌ڵگه‌ى شه‌رعی و دوزێنه‌وه‌ى حه‌ق، خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تی:{ وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ } البقرة 170.
حاڵی ده‌مارگیره‌كانیش له‌م رۆژگاره به‌م شێوه‌یه، وه‌كو ئه‌وه‌ى كه ده‌بێنرى له هه‌ندی سۆفی و ئه‌وانه‌ى به ده‌ورى گۆڕه‌كاندا ده‌خولێنه‌وه، كاتێك بۆ كیتاب و سوننه‌ت بانگ بكرێن ئه‌وان به‌ڵگه له رێڕه‌وه‌كانی خۆیانه‌وه ده‌هێننه‌وه و، مامۆستاكان و باو و باپیرانیان به‌ڵگه‌وه هێننه‌وه.
د- خۆچواندن به بێباوه‌ڕان:
ئه‌مه یه‌كێكه له به هێزترین هۆكاره‌كانی بیدعه، وه‌كو له فه‌رمووده‌ى (أبي واقد الليثي)دا هاتووه، فه‌رموویه‌تی : له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر دا صلى الله علیه وسلم بۆ حونه‌ین ده‌رچووین، ئێمه ئه‌و كاته زۆر نه‌بوو له بێباوه‌ڕی رزگارمان بوو، جا ئه‌و ده‌مه بتپه‌رسته‌كان دارێكیان هه‌بوو له په‌نایدا ده‌مانه‌وه و شمشێره‌كانیان به قه‌دیدا هه‌ڵده‌واسی ، ئه‌و داره (ذات الأنواط) ى پێ ده‌وترا ، ئێمه‌ش به لاى دارێكدا تێپه‌رین و، وتمان: (ذات الأنواط) ێكمان بۆ دیارى بكه‌و ه‌كو ئه‌وه‌ى بتپه‌رسته‌كان ،پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى:( الله أكبر، إنها السنن ! قلتم - والذي نفسي بيده - كما قالت بن‌و إسرائيل لموسى : { اجْعَل لَّنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ} (الأعراف/138( لتركبُنَّ سُنَنَ من قبلكم ) رواه الترمذي وصححه. ، واته : گه‌وره‌یی بۆ خوا ئه‌وه‌ى ئێوه باسی ده‌كه‌ن رێچكه و رێبازى بتپه‌رستانه، سوێند به‌و كه‌سه‌ى گیانی منی به ده‌سته ئه‌وه‌ى وتتان وه‌كو قسه‌ى به‌نی ئیسرائیل ه كاتێك به موسایان وت: { اجْعَل لَّنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ} ئێوه ئه‌و رێچكانه ده‌گرنه‌وه‌به‌ر.
له‌م فه‌رمووده‌یه ده‌رده‌كه‌وێت كه خۆچواندن به بێباوه‌ڕان پاڵنه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان ئه‌و داوا ناشیرینه‌یان بكه‌ن ، كه داواى بتیان كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش وه‌كو بێباوه‌ران بیانپه‌رستن، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایكرد هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم داواى دارێك بكه‌ن بۆ پیرۆزى ده‌ستنیشان بكرێت، له‌م رۆژگاره‌ى خۆیشماندا هه‌مان ئه‌و شتانه روویانداوه، موسڵمانان لاسایی بێباوه‌ڕان ده‌كه‌نه‌وه له كاره بیدعی و شیركییه‌كانیاندا، وه‌كو جه‌ژنی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و ته‌رخانكردنی چه‌ندین رۆژ و هه‌فته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، هه‌روه‌ها ئاهه‌نگ گێڕان به بۆنه ئایینیه‌كان و دانانی په‌یكه‌ر بۆ زیندوو ڕاگرتنی هه‌ندێ یاد و دانانی پرسه و ته‌عزێ و بیدعه‌كانی مردوو سپاردن و بونیات دروستكردن له سه‌ر گۆڕ و زۆر شتی تر.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه:
- العقيدة الإسلامية و ما یضادها/صالح بن فوزان الفوزان.
- معجم الفاظ العقیدة ، عامر فالح.
- التعریفات الاعتقادیة ، سعد آل عبد اللطیف.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-26
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:19 (پێناسه و جۆره‌كانی كوفر)
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:19
پێناسه و جۆره‌كانی كوفر
أ- پێناسه‌كه‌ی: (الكفر) له زمانه‌وانیدا واته: داپۆشین.
له ڕووی شه‌رعیشه‌وه دژی ئیمانه، چونكه كوفر واته: باوه‌ڕ نه‌هینان به خوای گه‌وره و پیغه‌مبه‌ره‌كان ئیتر ئایا به‌درۆخستنه‌وه (تكذیب)ی له‌گه‌ڵدا بێت یان نه‌بێت، به‌ڵكو ته‌نها گومان وپشت هه‌ڵكردن ، یان ئێره يی و شوێنكه‌وتنی هه‌ندێك ئاره‌زووی كه ببێته ڕێگر له شوێنكه‌وتنی ئیسلام، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و كه‌سه‌ی به درۆ خستنه‌وه ( تكذیب)ی هه‌بێت كوفره‌كه‌ی گه‌وره‌تره، به هه‌مان شێۆه نكۆڵیكه‌ر(الجاحد) یان به درۆخه‌ره‌وه له ڕووی ئێره‌یی و حه‌سوودییه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش كه چاك له‌ڕاستگۆیی پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێبێت دڵنیایه.
ب ـ جۆركانی:
كوفر دوو جۆره: جۆری یه‌كه‌م: كوفری گه‌وره كه خاوه‌نه‌كه‌ی له ئیسلام ده‌رده‌كات، ئه‌ویش ده‌بێته پێنج به‌شه‌وه:
به‌شی یه‌كه‌م: كوفری به‌درۆ خستنه‌وه (التكذیب)، به‌ڵگه‌كه‌ی فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْكَافِرِينَ} العنكبوت: 68.
به‌شی دووه‌م: كوفری ڕه‌تدكرنه‌وه‌و خۆبه‌زلزانین، وێڕای هه‌بوونی باوه‌ڕ: به‌ڵگه‌كه‌ی فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه: {وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآَدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَى وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ} البقرة/34.
به‌شی سێيه‌م : كوفری گومان، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه: {وَدَخَلَ جَنَّتَهُ وَهُوَ ظَالِمٌ لِنَفْسِهِ قَالَ مَا أَظُنُّ أَنْ تَبِيدَ هَذِهِ أَبَدًا (35) وَمَا أَظُنُّ السَّاعَةَ قَائِمَةً وَلَئِنْ رُدِدْتُ إِلَى رَبِّي لَأَجِدَنَّ خَيْرًا مِنْهَا مُنْقَلَبًا (36) قَالَ لَهُ صَاحِبُهُ وَهُوَ يُحَاوِرُهُ أَكَفَرْتَ بِالَّذِي خَلَقَكَ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ثُمَّ سَوَّاكَ رَجُلًا (37) لَكِنَّا هُوَ اللَّهُ رَبِّي وَلَا أُشْرِكُ بِرَبِّي أَحَدًا} الكهف/35ـ38.
به‌شی چواره‌م: كوفری پشت هه‌ڵكردن، به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره: {وَالَّذِينَ كَفَرُوا عَمَّا أُنْذِرُوا مُعْرِضُونَ} الأحقاف/3.
به‌شی پێنجه‌م: كوفری نیفاق: به‌به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی: {ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ آَمَنُوا ثُمَّ كَفَرُوا فَطُبِعَ عَلَى قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ} المنافقین/ 3.
جۆری دووه‌م: كوفری بجووك كه خاوه‌نه‌كه‌ی له ئیسلام ده‌رناكات، كه كوفری كرده‌يی( الكفر العملي) پێ ده‌وترێت، ئه‌م جۆره ناگاته ئاستی كوفری گه‌وره، وه‌كو كوفری نیعمه‌ت كه باسی له قورئان و سوننه‌تدا هاتووه: {وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا قَرْيَةً كَانَتْ آَمِنَةً مُطْمَئِنَّةً يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًا مِنْ كُلِّ مَكَانٍ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ اللَّهِ فَأَذَاقَهَا اللَّهُ لِبَاسَ الْجُوعِ وَالْخَوْفِ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ} النحل/112.
هه‌روه‌ها له سوننه‌تدا: ((سباب المسلم فسوق وقتاله كفر)) رواه البخاری ومسلم .هه‌روه‌ها: ((لا ترجعوا بعدي كفاراً يضرب بعضكم رقاب بعض)) رواه الشيخان. یان: ((من حلف بغیر الله كفر أو أشرك)) رواه الترمذي وحسنه وصححه الحاكم .
خوای گه‌وره ئه‌نجامده‌ری تاوانی گه‌وره‌ی به ئیماندار داناوه، وه‌كو فه‌رموویه‌تی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى الْحُرُّ بِالْحُرِّ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ وَالْأُنْثَى بِالْأُنْثَى فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ فَاتِّبَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ وَأَدَاءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ ذَلِكَ تَخْفِيفٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَرَحْمَةٌ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ} البقرة/178.
واته: بكوژه كه له نیۆ ئیمانداراندا ده‌رنه چوو، چونكه خوای گه‌وره به برای خاوه‌ن كوژراوه‌كه‌ی داناوه. {فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ فَاتِّبَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ وَأَدَاءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ} البقرة /178. بێگومان مه‌به‌ستیش له برایه‌تی ئیسلامه.
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: {وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا فَإِنْ بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَى فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّى تَفِيءَ إِلَى أَمْرِ اللَّهِ فَإِنْ فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ} الحجرات/9.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: {إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ} الحجرات/10.
پوخته‌ی جیاوازییه‌كانی نێوان كوفری گه‌وره و كوفری بچووك:
1ـ كوفری گه‌وره خاوه‌نه‌كه‌ی له ئیسلام ده‌رده‌كات و كرده‌وه‌كان پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام كوفری بچووك خاوه‌نه‌كه‌ی له ئیسلام ده‌رناكات و كرده‌وه‌ی پووچه‌ڵ ناكاته‌وه، به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ی خۆی كه‌می ده‌كاته‌وه و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌خاته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی سزا .
2ـ ئه‌نجامده‌ری كوفری گه‌وره به هه‌میشه‌یی له دۆزوخدا ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام كوفری بچووك ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی بچێته دۆزه‌خه‌وه به‌هه‌میشه‌یی تێیدا نامێنێته‌وه، له‌وانه‌شه خوای گه‌وره لیێ خۆش بێت و هه‌ر نه‌جێته دۆزه‌خه‌وه.
3ـ كوفری گه‌وره خوێن وماڵ حه‌ڵاڵ ده‌كات، به‌ڵام كوفری بچووك خوێن وماڵ حه‌ڵاڵ ناكات.
4ـ كوفری گه‌وره ده‌بێته مایه‌ی دوژمنایه‌تی له نێوان ئه‌نجامده‌ركه‌ی و ئیمانداران، بۆیه ئیمانداران بۆیان نییه خۆشیان بوێت یان یارمه‌تی بده‌ن با نزیكترین كه سیش بێت، به‌ڵام خاوه‌نی كوفری بچووك حاڵی به‌م شێوه نیه و ئه‌وه‌نده ڕقی لێ هه‌ڵده‌رگردرێت به پێی تاوانه‌كه‌ی.
سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت: عقيدة التوحید وبيان ما يضادها من الشرك الأكبر والأصغر والتعطيل والبدع وغير ذلك.
إحسان برهان ا‌لدین
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:18 (الإیمان)
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:18
الإیمان
ئیمان: ئه‌وه‌یه باوه‌ڕ بهێنیت به خوا و فریشته‌كان و كتێبه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و ڕۆژى دوایى، هه‌روه‌ها باوه‌ڕ بهێنیت به قه‌ده‌ر به چاك و به خراپه‌ی.
بۆیه ئیمان گوفتار و كرداره، گوفتاره به دڵ و به زمان، كرداریشه به‌دڵ و زمان و ئه‌ندامه‌كان، به گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره زیادده‌كات و به تاوان كردن كه‌م ده‌كات.
به‌شه‌كانى ئیمان:
(أبو هریره) ڕه‌زاى خواى لێبێت فه‌رموویه‌تى: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (الإيْـمَانُ بِضْعٌ وَسَبْعُونَ، أَوْ بِضْعٌ وَسِتُّونَ شُعْبَةً، فَأَفْضَلُـهَا قَوْلُ لا إلَـهَ إلَّا اللهُ، وَأَدْنَاهَا إمَاطَةُ الأَذَى عَنِ الطَّرِيقِ، والحَيَاءُ شُعْبَةٌ مِنَ الإيْـمَانِ) أخرجه مسلم.
واته: ئیمان حه‌فتا و چه‌ند به‌شێكه، یان شه‌ست و چه‌ند به‌شێكه، چاكترینیان وتنى (لا إله إلا الله)یه، نزمترینیان لابردنى دڕكێكه یان شتێكى ئازاربه‌خشه له‌سه‌ر ڕێگا، شه‌رمیش به‌شێكه له ئیمان.
پله‌كانى ئیمان:
ئیمان تام و شیرینى و ڕاستى هه‌یه:
1- تامى ئیمان، ڕوونكراوه‌ته‌وه به فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم: (ذَاقَ طَعْمَ الإيْـمَانِ مَنْ رَضِيَ بِالله رَبًّا، وَبِالإسْلامِ دِيناً، وَبِمُـحَـمَّدٍ رَسُولاً) أخرجه مسلم.
واته: كه‌سێك چێژى له ئیمان وه‌رگرتووه كه به خواى گه‌وره وه‌كو په‌روه‌ردگارێك ڕازیبووبێت و،به ئیسلام وه‌كو ئایین و، به موحه‌ممه‌ده صلى الله علیه وسلم وه‌كو پێغه‌مبه‌ر.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم شیرینى ئیمانى ڕوون كردووه‌ته‌وه و فه‌رموویه‌تى: (ثَلاثٌ مَنْ كُنَّ فِيْـهِ وَجَدَ حَلاوَةَ الإيْـمَانِ: أَنْ يَكُونَ اللهُ وَرَسُولُـهُ أَحَبَّ إلَيْـهِ مِـمَّا سِوَاهُـمَا، وَأَنْ يُـحِبَّ المَرْءَ لا يُـحِبُّـهُ إلا لله، وَأَنْ يَكْرَهَ أَنْ يَـعُودَ فِي الكُفْرِ كَمَا يَكْرَهُ أَنْ يُـقْذَفَ فِي النَّار) متفق علیه.
واته: هه‌ركه‌سێ سێ شتى تێدا به‌دى بكرێت هه‌ستى به شیرینى ئیمان كردووه: خواى گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى له هه‌موو كه‌سێك به‌لاوه خۆشه‌ویست تر بێت، هه‌ركه‌سێكى خۆش بوێت ته‌نها له‌به‌ر خوا بێت، پێشى ناخۆش بێت بۆ بێ باوه‌ڕى بگه‌ڕێته‌وه وه‌كو چۆن پێى ناخۆشه فڕێبدرێته دۆزه‌خه‌وه.
2- ڕاستى ئیمانیش بۆ كه‌سێك دێته دى كه دڵنیایى ته‌واوو ڕاستى ئایینى هه‌بێت و هه‌ڵسێت به ئه‌ركه‌كانى دیندارى له‌ڕووى خواپه‌رستن و بانگه‌واز و كۆچ كردن و پشتیوانى و جیهادكردن و ماڵ به‌خشین.
1- خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ )الأنفال :٢ـ4.
2- هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (وَالَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ آوَوْا وَنَصَرُوا أُولَٰئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقًّا ۚ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ) الأنفال :٧٤.
3- هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ لَمْ يَرْتَابُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۚ أُولَٰئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ) الحجرات :١٥.
• هیچ به‌نده‌یه‌ك ناگاته ڕاستى ئیمان تاكو دڵنیا نه‌بێت له‌وه‌ى كه تووشى بووه نه‌ده‌بوو تووشى نه‌بوایه، ئه‌وه‌شى كه تووشى نه‌بوو نه‌ده‌بوو كه تووشى بوایه.
• كامڵ بوونى ئیمان:
خۆشه‌ویستى ته‌واو بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم وا پێویست ده‌كات كه موسوڵمان ئه‌و كارانه ئه‌نجام بدات كه ئه‌وان پێیان خۆشه، جا ئه‌گه‌ر خۆشویستن و ڕق لێبوونى (كه كرده‌وه‌ى دڵن) له‌به‌ر خوا بوو، هه‌روه‌ها به‌خشین و قه‌ده‌غه‌كردنى( كه كرده‌وه‌ى جه‌سته‌ن) له‌به‌ر خوا بوو، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر كامڵى ئیمان و، ته‌واوى خۆشه‌ویستى بۆ خواى گه‌وره.
- به‌رزترین پله‌كانى ئیمان: ئیمان وشه و وێنه و ڕاستى هه‌یه: به‌رزترین پله‌كانى ئیمان بریتی یه له دڵنیابوون (الیقین)، چونكه باوه‌ڕێكه هیچ گومانێكى تێكه‌ڵ نابێت، شێوه‌كه‌شى ئه‌وه‌یه كه به‌ته‌واوى دڵنیا بیت له‌وه‌ى ئه‌و شته‌ى كه نایبینى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه له‌پیش ده‌ستدا وه‌كو یه‌كن، هه‌ركاتێك ئه‌و هه‌واڵانه‌ى خواى گه‌وره باسى كردووه ده‌رباره‌ى خۆى و ناو و سیفه‌ته‌كانى و فریشته‌كان و كتێبه‌كانى و پێغه‌مبه‌ره‌كانى و ڕۆژى دوایى وه‌كو حاڵه‌تێكى بینراوى پێهات، ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕى دڵنیاییه و ڕاسترین دڵنیابوونه، به ئارامگرتن و دڵنیا بوونیش پێشه‌وایه‌تى له ئاییندا به‌ده‌ست ده‌هێنرێت: (وَجَعَلْنَا مِنْهُمْ أَئِمَّةً يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا لَمَّا صَبَرُوا ۖ وَكَانُوا بِآيَاتِنَا يُوقِنُونَ) السجدة :٢٤ هه‌ندێك له خه‌سڵه‌ته‌كانى ئیمان: • خۆشه‌ویستى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم: ئه‌نه‌س ڕه‌زاى خواى لێبێت له پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى:(لا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى أَكُونَ أَحَبَّ إلَيْـهِ مِنْ وَالِدِهِ وَوَلَدِهِ وَالنَّاسِ أَجْـمَعِينَ) متفق علیه. واته: كه‌سێك له ئێوه ئیمانى ته‌واو نابێت تاكو له باوك و مناڵ و هه‌موو خه‌ڵكى به‌لایه‌وه خۆشه‌ویستر نه‌بم. • خۆشویستنى ئه‌نصار: ئه‌نه‌س له پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى: (آيَةُ الإيْـمَانِ حُبُّ الأَنْصَارِ وآيَةُ النِّفَاقِ بُـغْضُ الأَنْصَارِ) متفق علیه. واته: نیشانه‌ى ئیمان خۆشویستنى ئه‌نصاره‌كانه، نیشانه‌ى نیفاقیش ڕق لێبوونى ئه‌نصاره.
- خۆشویستنى ئیمانداران: ئه‌بو هوره‌یره ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (لا تَدْخُلُوا الجَنَّةَ حَتَّى تُؤْمِنُوا، وَلا تُؤْمِنُوا حَتَّى تَـحَابُّوْا، أَوَلا أَدُلُّكُمْ عَلَى شَيْءٍ إذَا فَعَلْتُـمُوهُ تَـحَابَبْتُـمْ أَفْشُوا السَّلامَ بَيْنَكُمْ) أخرجه مسلم. واته: ناچنه به‌هه‌شته‌وه تاكو ئیمان نه‌هێنن، ئیمانیش ناهێنن تاكو یه‌كترتان خۆش نه‌وێت، ئایا شتێكتان پیشان بده‌م ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى بده‌ن یه‌كترتان خۆش بوێت: سه‌لام له‌ناو خۆتاندا بڵاو بكه‌نه‌وه. • خۆشویستنى براى موسوڵمان: ئه‌نه‌سى كوڕى مالیك له پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى: (لا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى يُـحِبَّ لأَخِيْـهِ ـ أَوْ قَالَ لِـجَارِهِ ـ مَا يُـحِبُّ لِنَفْسِهِ) متفق علیه. واته: ئیمانى كه‌سێك له ئێوه ته‌واو نییه تاكو ئه‌وه‌ى بۆ خۆى خۆشى بوێت بۆ براكه‌ى یان دراوسێكى پێى خۆش بێت. • ڕێزگرتن له دراوسێ و میوان بێ ده‌نگ بوونیش جگه له كارى چاكه‌دا، (ابو هریره) ڕه‌زاى خواى لێبێت له پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى: (مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِالله وَاليَوْمِ الآخِرِ فَلْيَـقُلْ خَيْراً أَوْ لِيَصْمُتْ، وَمَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِالله وَاليَوْمِ الآخِرِ فَلْيُكْرِمْ جَارَهُ، وَمَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِالله وَاليَوْمِ الآخِرِ فَلْيُكْرِمْ ضَيْفَهُ) متفق علیه. واته: هه‌ركێ باوه‌ڕى به خوا و ڕۆژى دوایى هه‌یه، با قسه‌ى چاكه بكات یان بێ ده‌نگ بێت، هه‌ركێ باوه‌ڕى به خوا و ڕۆژى دوایى هه‌یه با ڕێز له دراوسێكى بگرێت، هه‌ركێ باوه‌ڕى به خوا و ڕۆژى دوایى هه‌یه با ڕێز له میوانه‌كه‌ى بگرێت. • فه‌رمان به چاكه و قه‌ده‌غه‌كردنى خراپه: (أبو سعید الخدری) ڕه‌زاى خواى لێبێت فه‌رموویه‌تى: گوێم له پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بوو ده‌یفه‌رموو: (مَنْ رَأَى مِنْكُمْ مُنْكَراً فَلْيُـغَيِّرْهُ بِيَدِهِ، فَإنْ لَـمْ يَسْتَطِعْ فَبِلِسَانِـهِ، فَإنْ لَـمْ يَسْتَطِعْ فَبِقَلْبِـهِ وَذَلِكَ أَضْعَفُ الإيْـمَانِ) أخرجه مسلم. واته: هه‌ركێ له ئێوه خراپه‌یه‌كى بینى با به‌ده‌ستى بیگۆڕێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى با به‌زمانى، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى با به‌دڵى بیگۆڕێت، ئه‌وه‌ش لاوازترین ئیمانه. • ئامۆژگارى: (تمیم الداری) ڕه‌زاى خواى لێبێت له پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى: (الدِّينُ النَّصِيحَةُ، قُلْنَا لِـمَنْ؟ قَالَ: لله وَلِكِتَابِـهِ وَلِرَسُولِـهِ وَلَأَئِمَّةِ المسْلِـمِينَ وَعَامَّتِـهِـمْ) أخرجه مسلم. واته: دین بریتى یه له ئامۆژگاریكردن، وتمان: بۆ كێ؟ فه‌رمووى: بۆ خوا و قورئان و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى و پێشه‌وایان و خه‌ڵكى موسوڵمانان به گشتى. • ئیمان چاكترین كرده‌وه‌یه: (ابو هریره) ڕه‌زاى خواى لێبێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم پرسیارى لێكرا: أَيُّ العَمَلِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: (إيمَانٌ بِالله وَرَسُولِـهِ، قِيْلَ ثُمَّ مَاذَا؟ قَالَ:الجِهَادُ فِي سَبِيلِ الله، قِيلَ ثُمَّ مَاذَا؟ قَالَ:حَجٌّ مَبْرُورٌ) متفق علیه . واته: چى كرده‌وه‌یه‌ك باشتره؟ فه‌رمووى: باوه‌ڕ به خوا و به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى، وترا، ئیتر چى؟ فه‌رمووى: جیهادركردن له پێناو خواى گه‌وره، وترا، ئیتر چى؟ فه‌رمووى: حه‌جێكى وه‌رگیراو. • ئیمان به خوا په‌رستن زیادده‌كات و به تاوان كه‌م ده‌كات: 1- خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:(هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ الْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوا إِيمَانًا مَعَ إِيمَانِهِمْ ۗ وَلِلَّهِ جُنُودُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا)الفتح :٤ 2- هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:(وَإِذَا مَا أُنْزِلَتْ سُورَةٌ فَمِنْهُمْ مَنْ يَقُولُ أَيُّكُمْ زَادَتْهُ هَٰذِهِ إِيمَانًا ۚ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَزَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَهُمْ يَسْتَبْشِرُونَ) التوبة :١٢٤. 3- ئه‌بو هوره‌یره ڕه‌زاى خواى لێبێت له پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى: (لا يَزْنِي الزَّانِي حِينَ يَزْنِي وَهُوَ مُؤْمِنٌ، وَلا يَسْرِقُ السَّارِقُ حِينَ يَسْرِقُ وَهُوَ مُؤْمِنٌ، وَلا يَشْرَبُ الخَـمْرَ حِينَ يَشْرَبُـهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌ) متفق علیه. واته: زیناكه‌ر له‌كاتى زینادا ئیماندار نییه، دزیش له‌كاتى دزى كردن‌دا ئیماندار نییه، ئاره‌ق خۆریش له‌كاتى ئاره‌ق خواردنه‌وه‌دا ئیماندار نییه. 4- ئه‌نه‌س ڕه‌زاى خواى لێبێت له پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى: (يَـخْرُجُ مِنَ النَّارِ مَنْ قَالَ: لا إلَـهَ إلَّا اللهُ وَفِي قَلْبِـهِ وَزْنُ شَعِيرَةٍ مِنْ خَيْرٍ، وَيَـخْرُجُ مِنَ النَّارِ مَنْ قَالَ: لا إلَـهَ إلَّا اللهُ وَفِي قَلْبِـهِ وَزْنُ بُرَّةٍ مِنْ خَيْرٍ، وَيَـخْرُجُ مِنَ النَّارِ مَنْ قَالَ: لا إلَـهَ إلَّا اللهُ وَفِي قَلْبِـهِ وَزْنُ ذَرَّةٍ مِنْ خَيْرٍ)، وفي رواية: (مِنْ إيمَانٍ) مكان (مِنْ خَيْرٍ) متفق علیه. واته: كه‌سێك وتبێتى (لا إله إلَّا الله) و به‌قه‌د ده‌نكه جۆیه‌ك چاكه له دڵیدا بێت له دۆزه‌خ ده‌رده‌چێت، هه‌روه‌ها كه‌سێك له دۆزه‌خ ده‌رده‌چێت كه‌سێك وتبێتى (لا إله إلَّا الله) و، به‌قه‌د ده‌نكه گه‌نمێك چاكه له‌دڵیدا بێت هه‌روه‌ها له دۆزه‌خ ده‌رده‌چێت كه سێك وتبێتى (لا إله إلَّا الله) و، به‌قه‌د گه‌ردیله‌یه‌ك چاكه له‌دلیدا بێت، له ڕِیوایه‌تێكیشدا هاتووه: (من ایمان) له جیاتى (من خیر). • حوكمى كرده‌وه‌ى بێ باوه‌ڕى پێش موسوڵمان بوونى: 1- ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕ موسوڵمان بوو دواتریش خه‌ریكى چاكه كردن بوو، خواى گه‌وره له خراپه‌كانى خۆش ده‌بێت، وه‌كو فه‌رموویه‌تى: (قُلْ لِلَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ يَنْتَهُوا يُغْفَرْ لَهُمْ مَا قَدْ سَلَفَ وَإِنْ يَعُودُوا فَقَدْ مَضَتْ سُنَّتُ الْأَوَّلِينَ) الأنفال :٣٨. 2- له‌سه‌ر كرده‌وه چاكه‌كانیشى پاداشت ده‌ردرێته‌وه، وه‌كو جێگر بووه له (حكیم بن حزام)ه‌وه ڕه‌زاى خواى لێبێت كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (أرأيــتَ أموراً كنتُ أَتَـحَنَّثُ بها في الجاهلية هل لي فيها من شي‌ء؟ فقال له رسول الله صلى الله علیه وسلم: أَسْلَمْتَ عَلَـى مَـا أَسْلَفْتَ مِنْ خَيْرٍ) متفق علیه. واته: ئاگادارم بكه‌ره‌وه ده‌رباره‌ى هه‌ندێ خواپه‌رستن كه له سه‌رده‌مى نه‌فامیدا ئه‌نجامم ده‌دا، ئایا هیچم لێ ده‌ست ده‌كه‌وێت، پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى: له‌سه‌ر كارى چاكه‌ى ڕابوردووت موسوڵمان بوویته. 3- هه‌ركه‌سیش موسوڵمان بێت و خراپه‌بكات له‌و حاڵه‌ته‌دا به‌خراپه‌ى كۆن و نوێ سزا ده‌درێت، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (مَنْ أَحْسَنَ فِي الإسْلامِ لَـمْ يُؤَاخَذْ بِمَا عَمِلَ فِي الجَاهِلِيَّةِ، وَمَنْ أَسَاءَ فِي الإسْلامِ أُخِذَ بِالأَوَّلِ وَالآخِرِ) متفق علیه. واته: هه‌ركێ له ئیسلامدا چاكه بكات چاوپۆشى لێ ده‌كرێت سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌كانى سه‌رده‌مى نه‌فامى، هه‌ركه‌سیش له‌كاتى موسوڵمان بوونیدا خراپه بكات له‌به‌ر تاوانى سه‌ره‌تا و كۆتایى سزا ده‌درێت. كۆڵه‌كه‌كانى ئیمان كۆڵه‌كه‌كانى ئیمان شه‌شن، هه‌مووشیان له فه‌رمووده‌ى جبریل دا سه‌لامى خواى لێبێت باسكراون، كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (أَنْ تُؤْمِنَ بِالله، وَمَلائِكَتِـهِ، وَكُتُبِـهِ، وَرُسُلِـهِ، وَاليَوْمِ الآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ) متفق علیه. واته: باوه‌ڕبهێنن به خوا و فریشته‌كان و كتێبه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و ڕۆژى دوایى و باوه‌ڕ به قه‌ده‌ر بهێنێت له‌ڕووى چاكه و خراپه‌وه. • به‌هێزى په‌یوه‌ندى ئیمان: په‌یوه‌ندى ئیمان به ڕه‌هایى به‌هێزترین په‌یوه‌ندییه، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه بووه‌ته هۆكارى په‌یوه‌ندى له‌نێوان په‌روه‌ردگار و به‌نده‌كانى و ئاسمان و زه‌وى و ئوممه‌ت و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى پێكه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆكارى په‌یوه‌ندى له‌نێوان ئاده‌میزاده‌كان له‌سه‌ر زه‌وى و، فریشته‌كان و جنۆكه‌كان… هه‌روه‌ها له‌نێوان دونیا و دواڕۆژدا. هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا خواى گه‌وره ئاسمانه‌كان و زه‌وى و ئه‌وه‌شیان كه تێدایه، هه‌روه‌ها به‌هه‌شت و دۆزه‌خى درووست كردووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه خواى گه‌وره پشتیوانى ئیماندارانه و، پێغه‌مبه‌رانى ڕه‌وانه كردووه و، كتێبه‌كانى دابه‌زاندووه و جیهادى وه‌كو شه‌رع داناوه. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (اللَّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آمَنُوا يُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ۖ وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَوْلِيَاؤُهُمُ الطَّاغُوتُ يُخْرِجُونَهُمْ مِنَ النُّورِ إِلَى الظُّلُمَاتِ ۗ أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ) البقرة :٢٥٧. بۆ شاره‌زابوونی زیاتر،بڕوانه: محتصر الفقه الاسلامي، محمد بن ابراهیم التویجري.
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:17 (الجاهلیة)
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:17
الجاهلیة
عه‌ره‌ب له پێش هاتنی ئیسلام له جاهیلییه‌ت ونه‌فامیدا بوون، نه‌فام بوون به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كان و شه‌ریعه‌تی ئایین، هه‌روه‌ها شانازییان به ره‌چه‌ڵك و باووباپیرانه‌وه ده‌كرد و خۆ به‌زلزان و سته‌مكار بوون و چه‌ندین ئاكارى خراپی تریان هه‌بوو .
نه‌فامی ئه‌وان بریتی بوو له نه‌زانین ، یان شوێن نه‌كه‌وتنی زانست.
شه‌یخولئیسلام (ابن تیمیة) ده‌فه‌رموێت: (ئه‌وه‌ى حه‌قزان نه‌بێت ئه‌وه نه‌فامێكی ئاساییه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ى باوه‌ڕی به پێچه‌وانه‌كه‌ى هه‌بێت ئه‌وه تووشی نه‌فامی ئاوێته (الجهل المركب) بووه، ئه‌گه‌ر شتێكی وت به پێچه‌وانه‌ى حه‌ق و حه‌قه‌كه‌شی ده‌زانی ، یان نه‌یده‌زانی ئه‌وه‌ش هه‌ر نه‌فامه، له مه‌شه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه خه‌ڵكی پێش هاتنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له جاهیلیه‌تدا بوونه، چونكه‌ئه‌وه‌ى ئه‌وان له سه‌رى بوون له گوفتار و كردار ، نه‌فام بۆى داده هێنان و نه‌فام ئه‌نجامی ده‌دا، به هه‌مان شێوه هه‌موو شتێك پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ران پێی ره‌وانه كراون وه‌كو جووله‌كه‌یی و گاورى ئه‌وه هه‌مووی نه‌فامیه و ئه‌وه‌ش واتای نه‌فامی گشتی یه.
به‌ڵام له پاش ره‌وانه كردنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ، نه‌فامی ده‌گونجێت له ولاَتێك هه‌بێت و له وڵاتێكی تر نه‌بێت، وه‌كو ئه‌و شوێنانه‌ى كه (دارالكفر) ى پێده‌وترێت، له‌وانه‌شه له كه‌سێكدا هه‌بێت و له كه‌سێكی تردا نه‌بێت ، وه‌كو كه‌سێك پێش ئه‌وه‌ى موسڵمان بێت له نه‌فامیدا بووه، با له (دار الإسلام) یش بێت. به‌لام به شێوه‌یه‌كی ره‌هایی له پاش هاتنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌میشه كۆمه‌لاَنێك له‌م ئوممه‌ته هه‌ر له سه‌ر رێگاى راستن تاكو قیامه‌ت دێت، ئه‌گه‌رچى ده‌گونجێت جاهیلیه‌ت له هه‌ندێ ولاَتی موسڵمانان، یان له زۆر كه‌س له موسڵماناندا هه‌بێت، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی:( أربع في أمتي من أمرالجاهلية) رواه مسلم.
واته: چوار ئاكار له‌م ئوممه‌ته‌ی من له كردارى جاهیلییه‌ته. هه‌روه‌ها به (ابوذر) ى فه‌رموو: (إنك امرؤ فیك جاهلیة) واته: تۆ پیاوێكی نه‌فامیت تێدایه. پوخته‌ى ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه، نه‌فامی (الجاهلیه) به‌و پێناسه‌ى باسمان كرد ده‌بێته دوو به‌شه‌وه:
1- نه‌فامی گشتی (الجاهلیة العامة) : ئه‌م حاڵه‌ته پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی موحه‌ممه‌د بوو صلى الله علیه وسلم و به هاتنی كۆتایی پێ هات.
2- نه‌فامی تایبه‌ت: (الجاهلیة الخاصة) ئه‌مه تایبه‌ته به هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت و شار‌و شوێن و كه‌سه‌كان ، ئه‌م جۆره نه فامييه هه‌رده‌مێنێته‌وه، به مه‌ش هه‌ڵه‌ى ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌كه‌وێت كه به نه‌فامی گشتی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى خۆمان وه سف ده‌كه‌ن ، وه‌كو ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن: نه‌فامیی ئه‌م خه‌ڵكی ئه‌م سه‌ده، یان نه‌فامیی سه‌ده‌ى بیسته‌م و قسه‌ى له‌و شێوه، راستیش ئه‌وه‌یه بوترێت: نه‌فامیی هه‌ندێ له خه‌ڵكی ئه‌م سه‌رده‌مه ، یان زۆربه‌ى خه‌ڵكی سه‌ده‌ى بیسته‌م، به‌ڵام گشتاندن درووست نییه، چونكه به ره‌وانه كرانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم نه‌فامیی گشتی كۆتایی پێ هات.
بڕوانه: عقیده التوحید و ما یضادها ، د. صالح بن فوزان الفوزان.
إحسان برهان ا‌لدین
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:16 (الفسق)
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:16
الفسق
(الفسق) له زمانه‌وانیدا واته: ده‌رچوون. له ڕووى شه‌رعیشه‌وه ده‌رچوونه له گوێرایه‌ڵیی خواى گه‌وره. مه‌به‌ست له ده‌رچوونی یه‌كجارییه وه‌كو به كه‌سی بێباوه‌ڕ ده‌وترێت (فاسق). هه‌روه‌ها به ده‌رچوونی به‌ش به‌ش ده‌وترێت، وه‌كو ئه‌وه‌ى به ئیماندار ده‌وترێت (فاسق) كاتێك تاوانێكی گه‌وره ئه‌نجام بدات.
فاسق بوون دوو جۆره:
جۆرێكیان خاوه‌نه‌كه‌ى له ئیسلام ده‌رده‌كات كه ئه‌وه كوفره، به‌م واتایه‌ش به كه‌سی (كافر) ده‌وترێت (فاسق)، وه‌كوو خواى گه‌وره به ئیبلیس ی فه‌رموو: {فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِ}. (الكهف: ٥٠).
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (واما الذين فسقوا فمأواهم النار). (السجدة: ٢٠). مه‌به‌ستی بێباوه‌ڕانه، به به‌ڵگه‌ى ئه‌م ئایه‌ته: {وَأَمَّا الَّذِينَ فَسَقُوا فَمَأْوَاهُمُ النَّارُ كُلَّمَا أَرَادُوا أَنْ يَخْرُجُوا مِنْهَا أُعِيدُوا فِيهَا وَقِيلَ لَهُمْ ذُوقُوا عَذَابَ النَّارِ الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ}. (السجدة: ٢٠).
ئه‌نجامده‌رى تاوانی گه‌وره‌ش له موسڵمانان (فاسق) ى پێده‌وترێت. ئه‌و فاسق بوونه‌شی له ئیسلام ده‌ریناكات، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ}. (النور: ٤). زانایان له لێكدانه‌وه‌ى وشه‌ى (الفسوق) لێره ده‌فه‌رموون واتاى تاوان ده‌گه‌یه‌نێت.
بڕوانه: عقیدة التوحید، ابن فوزان.
إحسان برهان ا‌لدین
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:15 (الضلال)
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:15
الضلال
(الضلال) واته لادان له ڕێگاى ڕاست، دژى هیدایه‌ت و ڕێنوێنیی، الله تعالی ده‌فه‌رمووێت: {مَنِ اهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ وَمَنْ ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا}. (الإسرا‌ء: ١٥).
(الضلال) واته گومڕایی به چه‌ند واتایه‌ك ده‌وترێت:
١- جارى وا هه‌یه به كوفر ده‌وترێت (الضلال): {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنْزَلَ مِنْ قَبْل وَمَنْ يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا}. (النساء: ١٣٦).
٢- یان به (شرك) ده‌وترێت: {إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا}. (النساء: ١١٦).
٣- یان به سه‌رپێچی ده‌وترێت كه ناگاتە ئاستی كوفر، بۆ نموونه ده‌وترێت كۆمه‌ڵه لاده‌ره‌كان (الفرق الضالة) واته سه‌رپێچیکه‌ران.
٤- یان به هه‌ڵه ده‌وترێت: { قَالَ فَعَلْتُهَا إِذًا وَأَنَا مِنَ الضَّالِّينَ}. (الشعراْء: ٢٠).
٥- هه‌روه‌ها به بیرچوونه‌وه‌ش ده‌وترێت: {أَنْ تَضِلَّ إِحْدَاهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَاهُمَا الْأُخْرَى}.
٦-هه‌ندێك جاریش به ونبوون و دیارنه‌مان ده‌وترێت، وه‌كوو له فیقهدا ده‌وترێت (ضالة الابل) وشتری ونبوو.
تووش بوون به ضلال و گومڕایی هۆكاری زۆره له‌وانه:
– به‌كارنه‌هێنانی هه‌سته‌كان بۆ تێڕامان و بیركردنه‌وه.
– ئه‌نجامدانی تاوان و گوناه و سه‌رپێچیكردنی شه‌رعی .
– شوێنكه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زوو.
– گوێڕایه‌ڵی كردنی خراپه‌كاران و یاخیبوان له‌شه‌رعی ئیسلام.
– شوێنكه‌وتنی نه‌فس و شه‌یتان.
به كورتی كێ بیه‌وێت هۆكاره‌كانی هیدایه‌ت وه‌رگرێت پێویسته له هۆكاره‌كانی گومڕایی دوور بكه‌وێته‌وه و ته‌نها ده‌ست به كتاب و سوننه‌ته‌وه بگرێت.
بۆ نووسینی ئەم بابەتە سوودم لە چەند سەرچاوەیەک وەرگرتووە.
إحسان برهان ا‌لدین
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:14 (ته‌كفیر)
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:14
ته‌كفیر
ته‌كفیر له زمانه‌وانیدا له وشه‌ی (كفر) هاتووه به واتای داپۆشین و شاردنه‌وه دێت له زمانی عه‌ره‌بیدا، ده‌وترێت:( كفر الزارع البذر في الارض إذا غطاه) جوتیارەکە تۆكه‌ی (كفر) كرد واتە: دایپۆشی.
له ڕووی زاراوه كوفر پێچه‌وانه‌ی ئیمانه، حوكمێكی شه‌رعیشه كه بۆ خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه و سلم ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچی قورئان و سوننه‌ت ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كوفره ئه‌وه كوفره، هه‌رچیش كتاب و سوننه‌ت ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كوفر نییه ئه‌وه كوفر نییه، بۆ ته‌كفیر كردنی هه‌ر كه‌سێك چوار مه‌رج پێویسته:
1- به پێی قورئان و سوننه‌ت جێگیر بێت كه ئه‌و كردار و گوفتاره و واز لێهێنانه كوفره.(ثبوت أن هذا القول أو الفعل أو الترك كفر بمقتضی دلالة الكتاب و السنة). چونكه ڕه‌وا نییه بۆ هیچ كه‌سێك حوكمی كوفر به‌سه‌ر هیچ كه‌سێكدا بدات به بێ ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگایانه‌وه كوفره‌كه‌ی جێگیر نه‌بێت، وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: (قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَن تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا).
2- ئه‌وه جێگیر بێت كه كه‌سه‌كه له‌ڕاستیدا ئه‌و كوفره‌ی ئه‌نجامداوه.(ثبوت قیامه بالمكلف). چونكه هه‌ر كه‌سێك تۆمه‌تی كوفر بداته پاڵ كه‌سێك و ئه‌و كه‌سه كوفرەکەی تێدا نه‌بێت به‌سه‌ر خۆیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له فه‌رمووده‌یه‌كی صحیح دا فه‌رموویه‌تی: ((أيما امرئ قال لأخيه: يا كافر، فقد باء بها أحدهما، إن كان كما قال، وإلا رجعت عليه)).
3- زانیبێتی ئه‌وه كوفره‌و حوججه‌ی پێگه‌یشتبێت كه ئه‌وه كوفره.(بلوغ الحجة). وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: (وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَٰذَا الْقُرْآنُ لِأُنذِرَكُم بِهِ وَمَن بَلَغَ) و چه‌ندین ئایه‌تی تر به‌م واتایه.(بەڵام مەسەی حوججەیش قسە هەڵدەگرێت و لە کاتێکی تر باسی العذر بالجهل دەکەین ان شا‌ء اللە).
4- ڕێگرێك نه‌بێت له‌وه‌ی ته‌كفیر بكرێت( انتفاء مانع التكفیر في حقه). بۆ نموونه: كه‌سه‌كه زۆری لێكرابێت ئه‌و كوفره‌ی كردبێت، یان نه‌زانین و جه‌هلێكی ڕاسته‌قینه‌ی به حوكمی ئه‌وكوفره بێت و نه‌یزانیبێت ئه‌وه كوفره، یان ئه‌و كه‌سه مناڵ بێت، یان عه‌قڵی ته‌واو نه‌بێت و شتی تر كه زانایان به‌به‌ڵگه‌وه باسیان كردووه.
له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه زانایان وریاییان داوه له په‌له‌كردن له ته‌كفیر و فه‌رموویانه: (ليس كل من وقع في الكفر وقع الكفر عليه) واته: هه‌ركێ كوفرێكی لێ بینرا وبیسترا مه‌رج نییه كافر بووبێت له‌به‌ر ئه‌و ڕێگرانه‌ی كه باسمان كرد بۆیە لەوانەیە قەولەکە کوفر بێت و قائیلەکەی کافر نەبێت. ابن تيمية فه‌رموویه‌تی: (وأما من لم تقم عليه الحجة مثل أن يكون حديث عهد بالإسلام، أو نشأ ببادية بعيدة لم تبلغه فيها شرائع الإسلام ونحو ذلك، أو غلط فظن أن الذين آمنوا وعملوا الصالحات يستثنون من تحريم الخمر؛ كما غلط في ذلك الذين استتابهم عمر وأمثال ذلك، فإنهم يستتابون وتقام الحجة عليهم، فإن أصروا كفروا حينئذ، ولا يحكم بكفرهم قبل ذلك).
به‌ڵام هاوكات به‌كافر نه‌زانینی كه‌سێك كه هه‌موو مه‌رجه‌كانی كوفری تێدا درووست بووه‌و بگرە خۆی ڕازی نابێت پێی بوترێت موسوڵمان یان به كردار و گوفتاری بێ باوه‌ڕی خۆی سه‌لماندووه به‌و شێوه‌ی له قورئان وسوننه‌تدا هاتووه، ئه‌وه‌ش هه‌ر كارێكی ترسناكه تەکفیر نەکرێت و پێوەری كۆتایی ئه‌م باسه ته‌نها قورئان و سوننه‌ت و تێگه‌یشتنی زانا گه‌وه‌ركانی ئیسلامه بۆ ئەو پرسە كه له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننه‌تن و به كرێگرته‌و پیاوی هیچ لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێكی دژ به دینی خوا نین لە بەر ڕازی کردنی ئەوان واتای دەقەکان بگۆرن.
بە شێوەیەکی گشتیش پابەند بوونی تەواو بە قورئان‌و سونەت ڕێگای سەرفرازی و پارێزراوییە و لەم سەردەمەی خۆمان زیادەڕەوی و کەمتەرخەمی لەم مەسە درووست بووە کەسێک بە شوبەو بە بێ تەماشاکردنی درووست بوونی مەرجەکان و نەمانی ڕێگرەگان خەریکی کافر کردنی خەڵکین م کەسانێکیش بەو کەش کە ڕازی نییە پێی بوترێت موسوڵمان و مەرجەکانی کوفری وەکو ڕۆژی ڕوناک تێدا درووست بووە ەر نا‌وێرن بڵێن لە دین دەرچووە بۆیە افراط و تفريط لە مەسەلەی تەکفیر کردن هەردوکین ترسناکن و ئەو پرسەش تایبەتە بە کەسانی زانا و شارەزا لە دینی خوا نەک هەرکەسێک بتوانێت بەو کارە ترسناکە هەڵسێت واللە اعلم.
احسان برها ا‌لدین
۲۵ـ۱ـ۲۰۱۸
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:13 (الماتریدیة)
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:13
الماتریدیة
ماتوریدییه‌كان شوێنكه‌وتووی أبو منصور الماتریدي ن كه یه‌كیك بووه له سه‌رانی قوتابخانه‌ی عه‌قلی و بایه‌خی زۆری به فه‌رمووده‌و شوێنه‌واری هاوه‌ڵان نه‌ده‌دا، وه‌كو زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی (علم الكلام) بوونه، له ساڵی 333 ی كۆچی وه‌فاتی كردووه،
ماتوریدییه‌كان فیرقه‌یه‌كن له ئه‌هلی بیده‌ع زۆر له فیرقه‌ی ئه‌شعه‌رییه‌كانه‌وه نزیكن، جیاوازییان كه‌مه هه‌ندێك له شاره‌زایان جیاوازییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو تاقمه‌یان گه‌یاندووه‌ته سیانزه جیاوازی.
ڕێڕه‌وی ماتوردییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌كارهێنانی به‌ڵگه‌ی عه‌قڵ و سوود وه‌رگرتن له (علم الكلام) دامه‌زراوه، بۆ سه‌لماندنی ڕاستیه‌كانی دین و عه‌قیده ودژایه‌تی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانیان له موعته‌زیله‌و جه‌همییه و تاقمه‌كانی تر.
ئه‌بو مه‌نسوری ماتوریدی كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌ری جه‌همییه‌كانه‌وه له عه‌قیده له چه‌ند بوارێكدا، له‌وانه: ته‌ئویل كردنی سیفاته خه‌به‌رییه‌كان و هه‌روه‌ها تووشی هه‌ندێ له هه‌ڵه‌ی مورجیئه‌كانیش بوو بوو.
ماتوردییه‌كان له زۆر له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕدا له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سوننه یه‌ك ده‌گرنه‌وه، هاوكات له كۆمه‌ڵێك بنه‌مای سه‌ره‌كیشدا له ئه‌هلی سوننه جیا ده‌بنه‌وه، بۆ نموونه:
- بنه‌ماكانی ئایینیان دابه‌ش كردووه بۆ :
* الالهیات (العقلیات) كه ئه‌مه ئه‌ركی عه‌قڵه بیانسه‌لمێنیت، ئه‌م بابه‌ته‌ش یه‌كخوا په‌رستی ومه‌سه‌له‌ی سیفاته‌كانی خوای گه‌وره ده‌گرێته‌وه.
* الشرعیات(السمعیات) : وتیان عه‌قڵ باوه‌ری پی ده‌كات به‌ڵام ڕێگه‌ی نییه بۆ سه‌لماندنی، وه‌كو: (النبوات، وعذاب القبر، وأمور الآخرة ) هه‌ندیكیشیان (النبوات) یان له به‌شی العقلیات پۆلێن كردووه، له ڕاستیدا دابه‌شكردنی دین به‌م شێوه بیدعه‌یه و له لای ئه‌هلی سوننه له جیاتی ئه‌وانه ته‌نها كتاب و سوننه‌ت سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنه.
- ماتوریدییه‌كان وه‌كو موعته‌زیله‌و ئه‌شعه‌رییه‌كان وتوویانه واجبه له‌سه‌ر كه‌سه‌كان به عه‌قڵ خوا بناسن به‌ر له هاتنی ده‌قه شه‌رعییه‌كان..به‌ڵام ڕاست ئه‌وه‌یه كه ئه‌هلی سوننه‌ت باوه‌ڕیان پێیه‌تی كه یه‌كه‌م ئه‌ركی به‌نده‌كان یه‌كخوا په‌رستییه نه‌ك بنچینه‌ی ئه‌و مه‌عریفه‌ته‌ی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن كه خوای گه‌وره به شیوه‌یه‌كی خۆرسك له كه‌سه‌كاندا دایناوه.
- سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی تێگه‌یشتن له ته‌وحید و یه‌كخوا په‌رستی له‌كۆمه‌ڵێك بنه‌مای سه‌ره‌كیدا جیاوازییان له ئه‌هلی سوننه هه‌یه و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌و مه‌سه‌له‌دا له موعته‌زیله‌و جه‌همییه‌كانه‌وه نزیكترن و باوه‌ڕیان به (حدوث الجواهر والأعراض) هه‌یه بۆ سه‌لماندنی یه‌كتا په‌رستی خوای گه‌وره.
-زۆربه‌ی ماتوریدییه‌كان ئه‌ڵێن ئیمان باوه‌ری دڵه و زیاد و كه‌م ناكات و نابێت بڵێیت ان شا‌ء الله ئیماندارم و جیاوازییان له نێوان ئیمان و ئیسلامدا نه‌كردووه.، به‌وه‌ش چوونه‌ته سه‌ر مه‌زهه‌بی مورجیئه‌كان و له ئه‌هلی سوننه‌ت جیابووونه‌ته‌وه كه باوه‌ڕیان وایه ئیمان باوه‌ری دڵه و قه‌ولی زمانه‌و كرداری ئه‌ندامه‌كانه و زیاد و كه‌میش ئه‌كات
-دانیان ناوه به بینینی خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڵام به‌بێ جێگه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌مه‌ش له گه‌ڵ خۆیاندا دژوار بوونه‌وه‌و كه‌وتنه (تناقض)
ئه‌مانیش وه‌كو ئه‌شعه‌رییه‌كان یه‌ك جۆر نین و جیاوازی زۆر له نێوان زانا و كه‌سه دیاره‌كانیاندا هه‌یه له مه‌سه‌له‌ی بیدعه‌كانیاندا، بۆیه ته‌كفیر ناكرێن و هه‌واڵه‌ی خوای گه‌وره ئه‌كرێن خۆی حوكمی ئه‌وان ئه‌دات.
(ابن تیمیة) ش ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت كاتێك باسی هه‌ندێ له پێشه‌وایانی ئه‌شعه‌ریه‌كانی كردووه فه‌رموویه‌تی: (ثم إنه ما من هؤلاء إلا من له في الإسلام مساع مشكورة ، وحسنات مبرورة ، وله في الرد على كثير من أهل الإلحاد والبدع ، والانتصار لكثير من أهل السنة والدين : ما لا يخفى على من عرف أحوالهم ، وتكلم فيهم بعلم وصدق وعدل وإنصاف) .
شوێنكه‌وتووانی ماتوریدی زیاتر له ئه‌فغانستان و پاكستان و توركیا هه‌ن.
بۆ زانیاری زیاتر وه‌كو محمد صالح المنجد ده‌ڵێت ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ئه‌م سه‌رچاوانه:
"الموسوعة الميسرة في الأديان والمذاهب والأحزاب المعاصرة" (1/ 95-106) .
- "الماتريدية" ، رسالة ماجستير، أحمد بن عوض الله اللهيبي الحربي.
- "الماتريدية وموقفهم من توحيد الأسماء والصفات" ، رسالة ماجستير، لشمس الأفغاني السلفي.
- "منهج الماتريدية في العقيدة" د. محمد بن عبد الرحمن الخميس .
- "الاستقامة" شيخ الإسلام ابن تيمية .
- "مجموع فتاوى ورسائل العثيمين" (3/ 307-308) .
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-24 سلێمانی
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:12 (الطیرة)
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:12
الطیرة
(طیرة) به‌واتای ڕه‌شبینی و به شووم ته‌ماشاكردنی شتێك دێت له زمانی عه‌ره‌بیدا، له‌سه‌رده‌می جاهیلیدا پێش ئیسلام كاتێك كه‌سێك بیویستایه سه‌فه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر باڵدارێكی ببینیایه له لای ڕاستییه‌وه دڵی خۆش ئه‌بوو و سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجام ئه‌دا، ئه‌گه‌ریش بالندده‌یه‌كی له‌لای چه‌پی خۆی ببینیایه دڵی توند ده‌بوو وئه‌وه‌ی به نیشانه‌ی شوومی ده‌زانی و تووشی ڕه‌شبینی ده‌بوو له‌و سه‌فه‌ره‌ی و ئه‌نجامی نه‌ئه‌دا.
(تطیر) مه‌عنای به شووم ته‌ماشا كردنی هه‌ر شتێكی نه‌خوازراوه له كردار و گوفتار و شتی بینراودا.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ نموونه به‌شه‌و له سلێمانی به‌ره‌و هه‌ولێر سه‌فه‌ری كرد و له‌ڕێگه ڕێوییه‌كی بینی، بینینی ئه‌و ڕێوییه دڵی خۆش كرد وله‌سه‌فه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو و وای زانی خودی ئه‌و ڕێوییه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی خێردار بكات، ئه‌وه شیركی گه‌وره‌یه و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌وه له ئیسلام ده‌رده‌چێت.
یان بۆ نموونه له ڕێگه كه‌روێشكێك ببینێت و به بینینی ئه‌و كه‌روێشكه تووشی ترس و دله‌ڕاوكێ بێت و له‌سه‌فه‌ره‌كه‌ی پاشگه‌زبێته‌وه و وا بزانێت ئه‌و كه‌روێشكه خۆی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه زیان بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه شیركی هه‌ره گه‌وره‌یه و خاوه‌نه‌كه‌ی له ئیسلام ده‌ر ده‌كات، چونكه ئه‌و كرداره‌ی شه‌ریك بۆ خوا قه‌راردانه.
به‌ڵام له‌وانه‌شه (تطیر) و ڕه‌شبینی شیركی بچووك بێت وتاوانێكی گه‌وره بێت و شه‌ریك بۆ خوا بڕیاردانی گه‌وره نه‌بێت كه خاوه‌نه‌كه‌ی له دین ده‌ر بكات؛ بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه له‌و دوو حاڵه‌ته‌ی باسمان كرد باوه‌ری وا بێت ئه‌و كه‌سه‌ی سوود ئه‌گه‌یه‌نیت و زیان ئه‌به‌خشێت ته‌نها خوای گه‌وره‌یه ، به‌ڵام ئه‌و ڕێوی و كه‌روێشكه هۆكارن بۆ ئه‌و زیان و سووده، له‌و حاڵه‌ته ده‌بێته (الشرك الاصغر) وكه‌بیره‌و تاوانێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی له ئیسلام ده‌رناكات.
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: "الطيرة شرك" رواه أبو داود وابن ماجه والإمام أحمد.
واته: ڕه‌شبینی و به‌شووم ته‌ماشاكردنی شتێك شه‌ریك بۆ خوا بڕیاردانه.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی:( لا عدوی ولا طیرة ولا هامة ولا صفر).رواه البخاري ومسلم.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-24 سلێمانی
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:11 (دروز)
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:11
دروز
تاقمێكن له تاقم و ده‌سته باتنییه نهینییه‌كان خۆیان وه‌كو موسوڵمان نیشان ئه‌ده‌ن و به خۆیان ئه‌ڵێن (موحدون)، بنچینه‌یان بۆ محمد بن اسماعیل الدرزي ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌نه‌وه‌ی جعفر الصادق ە و باوه‌ڕی به خوایه‌تی الحاكم بأمر الله الفاطمي هه‌بوو، بیروباوه‌ڕو عه‌قیده‌یان هه‌مان بیروباوه‌ڕی ئیسماعیلییه‌كانه، به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌له‌ی خوایه‌تی الحاكم بأمر الله العبیدي یان زیاد كرد، موسحه‌فێكی تایبه‌تیشیان به خۆیانه‌وه هه‌یه پێی ئه‌ڵێن ( مصحف الدروز) زیاتر له سوریا و لوبنان نیشته‌جێن.
بنه‌ماو بیروباوه‌ره‌كانیان:
1- باوه‌ڕیان به بیرۆكه‌ی (الحلول) هه‌یه و ئه‌ڵێن خوای گه‌وره چووه‌ته ناو لاشه‌ی عه‌لی ڕه‌زای خوای لێبێت و دوای ئه‌ویش به هه‌مان شێوه به‌ك به‌یه‌ك چووه‌ته ناو لاشه‌ی كوره‌كانی عه‌لی ڕەحمەتی خوایان لێبێت تاكو ده‌گاته الحاكم بأمر الله الفاطمي و باوه‌ڕیان وایه ئه‌و الحاكم بامر الله یه جارێكی تر دوای مردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
2- باوه‌ڕیان به شاردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ره‌كانیان هه‌یه و بۆ كه‌سێك نه‌بێت كه متمانه‌ی تەواویان پێی نه‌بێت باسی ناكه‌ن.
3- ئیمام و پێشه‌واكانیان به مه‌عسوم ئه‌زانن، به‌ڵكو هه‌ندێكیان به خوا ئه‌زانن.
4- ئه‌ڵێن شه‌ریعه‌ت زاهیر و باتنی هه‌یه و هه‌ر ئه‌وه نییه كه خه‌ڵكی لێی تێده‌گات.
5- واتای تریان داناوه بۆ نوێژ و ڕۆژوو حه‌ج، هه‌موو گوناه و خراپه‌یه‌كیش ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و سڵی لێ ناکەنەوە، ته‌نانه‌ت ماره‌كردنی دایك و كچیش ئەنجام ئەدەن.
6- بۆ كه‌سێك سه‌ره‌تا گوێیان لێ بگرێت خۆیان وه‌كو شیعه ده‌رده‌خه‌ن و دواتر كه قایلیان كرد ئینجا ئه‌چنه سه‌ر باسكردنی پیغه‌مبه‌ره‌كان به خراپه تاكو هه‌موو بیروباوه‌ره‌كانی خۆیانی پێ ئه‌ڵێن.
سه‌باره‌ت به حوكمی ئه‌وان زانایان له سه‌ده‌كانی ڕابوردوو تاكو ئێستا ئه‌وانیان به موسوڵمان نه‌زانیوه، پرسیار له اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء كرا سه‌باره‌ت به دروزه‌كان ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا وتیان:به هۆی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ری باتنی دوور له ئیسلامی ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان به دینی ئیسلامه‌وه نییه با خۆیشیان به موسوڵمان بزانن.
بۆ زنیاری زیاتر بڕوانه:
- "مجلة البحوث الإسلامية" (36/85-89) .
- الموجز في المذاهب والادیان المعاصرة، ناصر القفاري ناصر العقل.
- معجم مصطلحات العقیدة عامر فالح.
- هه‌روه‌ها شێخ الاسلام یش باسی كردوون و فه‌توای له‌سه‌ریان هه‌یه كه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی زانایانی سعودیه له حوكمه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وان پشتیان پی به‌ستووه.
إحسان برهان ا‌لدین
هەڵەبجە 2018-1-24
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:10 (ئه‌شعه‌رییه‌كان)
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:10
ئه‌شعه‌رییه‌كان
ئه‌شعه‌رییه‌كان به هۆی پێشه‌وا (أبو الحسن الاشعري) ئه‌و ناوه‌یان لێ نراوه، واته خۆیان به شوێنكه‌وتووی ئه‌و ئه‌زانن.
ابن تیمیة فه‌رموویه‌تی: (إنهم أقرب من غیرهم إلی معتقد أهل السنة، وأن مذهبهم مركب من الوحي والفلسفة) واته: ئه‌وان نزیكترین ڕێڕه‌ون له ڕێڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ته‌وه، مه‌زهه‌به‌كه‌شیان ئاوێته‌یه‌كه له قورئان و سوننه‌ت و فه‌لسه‌فه.
ئه‌شعه‌رییه‌كان له پانزه مه‌سه‌له‌دا له ئه‌هلی سوننه جیا ئه‌بنه‌وه، یه‌كێك له‌و جیاوازیانه مه‌سه‌له‌ی ناو سیفاتی خوای گه‌وره‌یه.
ئه‌و مه‌سه‌له‌ش كه ناوی ئه‌شعه‌رییان له خۆیان ناوه ئه‌وه نیسبه‌تێكی ڕاست نییه، چونكه ئه‌بو حه‌سه‌نی ئه‌شعه‌ری له‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی هه‌مووی پاشگه‌زبوویه‌وه و سه‌باره‌ت به ته‌وبه‌كردن و پاشگه‌زبوونه‌وه‌شی كتیبی ( الابانة في أصول الدیانة)ی نووسی و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.
ئه‌شعه‌رییه‌كان فیرقه‌یه‌كی وابه‌سته‌ن به ئه‌هلی كه‌لام و پشتیان زۆر به (علم الكلام ) به‌ستووه بۆ سه‌لماندنی حه‌قیقه‌ته‌كانی دین و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی فه‌یله‌سوف و نه‌یاره‌كانی ئیسلام، به‌ڵام زانایان ئه‌و (علم الكلام)ه یان به ئامرازێكی باش نه‌زانیوه‌و ئه‌وانه‌ش كه خه‌ریكی بوون له زانا موسوڵمانه‌كان له كۆتایی ژیانیاندا زۆر په‌شیمان بوونه‌ته‌وه.
- ئه‌شعه‌رییه‌كان ته‌نها حه‌وت سیفه‌ت بۆ خوای گه‌وره جێگیر ئه‌كه‌ن كه به (صفات المعاني) ناوی ئه‌به‌ن، كه بریتین له: ( الحیاة - العلم - القدرة - الارادة - السمع - البصر - الكلام).
- هه‌روه‌ها له وته ناكۆكه‌كانیان له‌گه‌ڵ عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئه‌ڵێن: فه‌رمووده‌ی ئاحاد پرسه‌كانی عه‌قیده‌یان پێ یه‌كلا ناكرێته‌وه.
- هه‌روه‌ها له كاتی تێكگیرانی ده‌قی شه‌رعی له گه‌ل عه‌قڵدا، عه‌قڵ پێش ده‌خه‌ن به‌سه‌ر ده‌قی شه‌رعیدا، چونكه ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه كتاب و سوننه‌ت وه‌ربگرن به پێی تیگه‌یشتی زانایانی (علم الكلام) كه زیاتر له بواری فه‌لسه‌فه‌وه نزیكتر بوونه..
- ئایه‌ته‌كانی سیفاتیش ته‌ئویل ئه‌كه‌ن و مه‌عناكانیان ئه‌گۆڕن به پێچه‌وانه‌ی تیگه‌یشتنی زانایانی سه‌له‌ف.
- هه‌روه‌ها له‌مه‌سه‌له‌ی ته‌وحید دا له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سونه‌ت جیاده‌بنه‌وه، چونكه ئه‌هلی سوننه ته‌وحید به یه‌كه‌م واجبی به‌نده‌كان ئه‌زانن، به‌ڵام ئه‌شاعیره‌كان بنه‌مایه‌كی تریان داناوه به ناوی (النظر أو القصد إلى النظر) دوای ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی ئیمان و یه‌كخوا په‌رستی دێت.
- هه‌روه‌ها له‌مه‌سه‌له‌ی ئیماندا له نێوان مورجیئه و جه‌همییه‌كاندان، كه مورجیئه‌كان ئه‌ڵێن ئیمان پێویسته به زمان نوتق بكرێت و كرده‌وه‌یان به‌مه‌رج نه‌زانیوه و جه‌همییه‌كانیش وتوویانه ته‌نها باوه‌ڕی دڵ به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمان ئیماندار بێت.
به‌ڵام به‌راورد به تاقم و فیرقه‌كانی ترناكۆكییان له‌وان كه‌متره له‌گه‌ل ئه‌هلی سوننه ، بۆیه (ابن تیمیة) یه‌كێكه له‌و زانایانه‌ی كه جۆرێك له نه‌رمی له‌گه‌ڵیاندا نیشان داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپه‌رچی بیروباوه‌ڕه ناكۆكه‌كانیانی داوه‌ته‌وه له گه‌ڵ عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه‌تدا.
ئه‌شعه‌ری بوونی زانایه‌كیش مه‌عنای ئه‌و نییه زانستی لی وه‌رنه‌گیرێت، به تایبه‌تی ئگه‌ر ته‌نها هه‌ندێكی له بیروباوه‌ره‌كانیان وه‌رگرتبیت یان به كه‌می تووشی هه‌له‌كانیان بووبێت، ئه‌گه‌رچی باشتریش وایه هه‌موو شتێك لای كه‌سی عه‌قیده پاك و له‌سه‌ر مه‌نهه‌ج بێت بخوێنیت یان وه‌رگریت.به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش پیویسته موسوڵمان له هه‌ڵه‌كانیان وریا بێت بۆ ئه‌وه‌ی تێنه‌كه‌وێت وبچێته سه‌ر مه‌زهه‌به‌كه‌یان بێ ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێت .
تێبینی:
1- من له‌م نووسینه‌دا ته‌نها مه‌به‌ستمبووه به شیوه‌یه‌كی خێرا پێناسه‌ی ئه‌شعه‌رییه‌كان بكه‌م نه‌ك به تفصیل هه‌موو شتیكیان له‌سه‌ر باس بكه‌م، ئه‌وه‌یان جێگای ئێره نییه و به‌حسێكی تێروته‌سه‌ل و ده‌ه‌رو درێژی پیویسته.
2- ئه‌شاعیره هه‌موویان یه‌ك حوكمیان نییه؛ هه‌یانه زۆر له مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننه دوور كه‌وتووه‌ته‌وه‌و له جه‌همیه‌كانه‌وه نزیكتره و زۆریش كینه له دڵن به‌رانبه‌ر ئه‌هلی سوننه، هاوكات هه‌یه هه‌رچه‌ند ئه‌شعه‌رییه به‌ڵام له ئه‌هلی سوننه‌وه زۆر نزیكه‌و زۆرێك له هه‌ڵه‌ی ئه‌شعه‌رییه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه بۆیه وه‌كو كه‌سه‌كان جیاوازی زۆریان هه‌یه و نابیت وترا ئه‌شعه‌ری ئیتر بڵێی ئه‌وه حوكمه‌كه‌یه‌تی.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه:
- منهج الأشاعرة في العقيدة تأليف د. سفر الحوالى ...
- ما هي عقيدة الأشاعرة وفيمَ يختلفون عن السُنة ؟عبد الرحمن بن عبد الله السحيم.
- معجم الفاظ العقیدة، عامر فالح.
- ملاحظات على البيجوري في شرح جوهرة التوحيد - عمر بن محمود أبو عمر.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-23
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:9 (أهل الفترة)
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:9
أهل الفترة
به‌و كه‌سانه ئه‌وترێت كه پێغه‌مبه‌ریان بۆ ڕه‌وانه نه‌كراوه و بانگی حه‌قیان پێ نه‌گه‌یشتووه، مه‌به‌ستیش له‌وکەسانە‌یه كه كه‌وتوونه‌ته سه‌رده‌مانی نێوان عیسا سه‌لامی خوای لێبێت و پێغه‌مبه‌ر ی خۆمان صلی الله علیه وسلم، چونكه له‌و ماوه كه به پێی وته‌یه‌كی سه‌لمانی فارسی ڕه‌زای خوای لێبێت كه بوخاری ده‌یگێڕێته‌وه شه‌ش سه‌د ساڵ بووه، هیچ پێغه‌مبه‌رێك بۆ خه‌ڵكی ڕه‌وانه نه‌كراوه، وه‌كو له فه‌رمووده‌یه‌كی صحیح دا هاتووه: (أنا أولى الناس بابن مريم، الأنبياء أولاد علات، وليس بيني وبينه نبي).
هه‌ندیك له زانایانیش فه‌رموویانه زاراوه‌ی ( أهل الفترة) هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه كه بانگی حه‌قی پێ نه‌گه‌شتبێت، یان پێی گه‌یشتووه به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك نه‌بووه كه ببێته به‌ڵگه له‌سه‌ری وه‌كو شێت بۆ نموونه.
به شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌هلی فه‌تره جیاوازی زۆر له نێوان زانایاندا هه‌یه، پاش باسكردن و تاوتوێكردنی هه‌موو بۆچوونه‌كان الشنقیطي له ته‌فسیری (وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولاً) [الإسرا‌ء:15] به‌وه گه‌یشتووه كه ئه‌هلی فه‌تره پاساویان هه‌یه به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ریان بۆ ڕه‌وانه نه‌كراوه و بۆچوونی په‌سه‌ندیش ده‌رباره‌یان ئه‌وه‌یه له‌ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره به ئاگرێك تاقیان ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر خۆیان خسته ناوی ئه‌وا ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه، چونكه خوای گه‌وره زانیوێتی كرده‌وه‌یان چۆن ئه‌بوو ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ریان بۆ بڕۆیشتایه، شه‌نقیتی فه‌رموویه‌تی هۆكاری په‌سه‌ند كردنی ئه‌م بۆچوونه‌ش له‌به‌ر جێگیربوونی ئه‌م هەواڵەیە له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و، هه‌روها له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه پێویسته به‌ڵگه‌كان له مه‌سه‌له‌ی وا كۆ بكرێنه‌وه.
ئه‌و فه‌رمووه‌ش كه گوایه خوای گه‌وره باوك و دایكی پێغه‌مبه‌ری صلی الله علیه بۆ زیندوو كردووه‌ته‌وه و بانگی كردوون بۆ ئیسلام و ئه‌وانیش موسوڵمان بوونه فه‌رمووده‌یه‌كی زۆر لاوازه و به‌لای هه‌ندیك له زانایانه‌وه هه‌ڵبستراو(موضوع) یشه.
بۆیه چاره‌نووشی خه‌ڵكی ئه‌و ماوه‌یه لای خوای گه‌وره خۆیه‌تی و له ڕۆژی قیامه‌تدا تاقیان ده‌كاته‌وه به‌و شێوه‌ی كه له فه‌رمووده‌كاندا هاتووه.
به‌ڵام وه‌كو ابن باز فه‌رموویه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه كه له‌و ماوه بوونه بانگه‌وازی ئیبراهیم و موسا‌و عیسایان پێ گه‌یشتبێت و باوڕیان نه‌هێنابێت و له‌سه‌ر كوفر وبتپه‌رستی خۆیان مابێتنه‌وه، ئه‌وانه ئه‌هلی فه‌تره نین و بانگه‌وازیان پێ گه‌یشتووه، هه‌ر بۆیه سه‌باره‌ت به باوك و دایكی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كه له‌فه‌رمووده‌كه‌ی موسلیم داهاتووه:(إن أبي وأباك في النار) بۆ دایكیشی ڕێگه نه‌درا داوای لێ خۆشبوونی بۆ بكات و ته‌نها ڕیگه درا سه‌ردانی بکات وەکو لە فەرموودەکەی مسلم دا (976) هاتووە: ( اسْتَأْذَنْتُ رَبِّي أَنْ أَسْتَغْفِرَ لأُمِّي فَلَمْ يَأْذَنْ لِي ، وَاسْتَأْذَنْتُهُ أَنْ أَزُورَ قَبْرَهَا فَأَذِنَ لِي)، وتوویانه به هۆی ئه‌وه بووه دیاره بانگه‌وازی ئه‌و پیغه‌مبه‌رانه‌یان پێگه‌یشتووه و باوه‌ڕیان نه‌هێناوه و لەسەر شیرک وبتپەرستی سوور بوونە.
إحسان برهان ا‌لدین
۲۳ـ۱ـ۲۰۱٨
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:8 (ته‌ورات و ئینجیل)
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:8
ته‌ورات و ئینجیل:
ته‌ورات: كتێبێكی خوای گه‌وره‌یه بۆ مو‌سا سه‌لامی خوای لێبێت دایبه‌زاندوه، وه‌كو خۆی فه‌رموویه‌تی: (إِنَّا أَنزَلْنَا التَّوْرَاةَ فِيهَا هُدًى وَنُورٌ) به‌ڵام له دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر موسی علیه السلام قه‌ومه‌كه‌ی گۆڕییان و تێكیاندا و ده‌ستكارییان كرد.ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌و ته‌وراته به‌و شێوه‌ی كه دابه‌زی بوونی نه‌ماوه.
ئینجیل: ئه‌و كتێبه‌ی خوای گه‌وره‌یه كه دایبه‌زانده سه‌ر عیسای كوڕی مه‌ڕیه‌م سه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت.
ئه‌م كتێبه‌ش وه‌كو ته‌ورات و كتیبه‌كانی تری خوای گه‌وره ده‌ستی تێكدان و شێواندنی پێ گه‌یشتووه‌و تێكدراوه‌و ده‌ستكاری كراوه.
ئینجیله‌كان له لای نه‌ساراكان چوارن:
1- ئینجیلی مه‌تتا كه به‌زمانی عیبرانی نووسراوه.
2- ئینجیلی مرقش كه به زمانی یۆنانی نووسراوه.
3- ئینجیلی لۆقا كه زمانی یۆنانی نووسراوه.
4- ئینجیلی یوحه‌ننا كه ئه‌ویش به زمانی یۆنانی نووسراوه.
به‌ڵام ئینجیلێكی تریش هه‌یه به ناوی ئینجیلی به‌رنابا، كه موژده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌رمان محمد صلی الله علیه وسلم ی تێدایه، به‌ڵام ئه‌م ئینجیله دیار نه‌ما و له ناو چوو.
بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته سوودم له معجم الفاظ العقیدة و سه‌رچاوه‌ی تر وه‌رگرتووه.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-22
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:7 الوجودیة
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:7
الوجودیة
ڕێڕه‌وێكی فه‌لسه‌فییه، له‌سه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی خه‌ڵه‌تێنه‌ر بونیات نراوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مرۆڤ پێویسته خۆی بدۆزێته‌وه، به‌و واتای له به‌هاكان خۆی داماڵێت وبه‌بێ هیچ كۆت و سنوورێك ده‌ست بكات به به‌دیهێنانی ئاره‌زووه‌كانی كه حه‌زیان لێ ده‌كات، به‌ده‌ر له هیچ ئایین وڕێنمایی و فه‌رمان و سنوورێك، ده‌ڵێن بوونه‌وه‌ر له پێش ڕاستی شته‌كانه‌وه‌یه، واته: گرنگی ته‌نها به‌وه ده‌ده‌ن كه هه‌یه و له‌به‌رچاوه.
(الوجودیة) زاراوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فییه، به واتای ئه‌وه‌ی بوونی ڕاسته‌قینه بوونی كه‌سه‌كانه ، به‌ڵام جۆره‌كان ناوێكه له‌ڕاستیدا و له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع بوونی نییه، بۆ نموونه ئه‌ڵێن (ئه‌حمه‌د و ئازاد) ئه‌مه دوو كه‌سن له ڕاستی و حه‌قیقه‌تدا بوونیان هه‌یه، به‌ڵام جۆری ئینسانی ( النوع الانساني) وشه‌یه‌كه له ده‌روه‌ی كه‌سه‌كان بوون وحه‌قیقه‌تی نییه.
به كورتی : وجودییه‌ت ته‌وژمێكی فه‌لسه‌فییه باوه‌ڕی به ئازادی ڕه‌ها له بیركردنه‌وه‌دا هه‌یه و هه‌ڵگرانی ئه‌و بیرۆكه‌یه باوه‌ڕیان وایه مرۆڤ خۆی خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵبژاردن و ویستی ڕه‌های خۆیه‌تی و پێویستی به هیچ ئاراسته‌یه‌كی ده‌ره‌كی نییه ئاڕاسته‌ی بكات یان ڕێنمایی پی بدات یان ڕێگای بۆ دیاری بكات.
وجودییه‌ت بیردۆزه‌یه‌كی ڕوون و دیار نییه و هێڵه پانه‌كانی ناڕوونی و ته‌مومژێكی زۆری پیوه دیاره، ئه‌م بیردۆزه‌یه تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه له نێو بیروباوه‌ڕ و ته‌وژمه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه به ته‌واوی جێگای خۆی بكاته‌وه.
دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م مه‌زهه‌به فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی مولحید: (جان پۆڵ سارته‌ره) ه.
- بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه: معجم الفاظ العقیدة، عامر فالح
- الموسوعة المیسرة في الادیان والمذاهب والاحزاب المعاصرة.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-22 سلێمانی
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:6 المقام المحمود
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:6
المقام المحمود
ئه‌م زاراوه‌یه په‌یوه‌ندی به عه‌قیدی موسوڵمانه‌وه هه‌یه و له‌و فه‌رمووده‌ی بوخاریدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (اللهم رب هذه الدعوة التامة، والصلاة القائمة، آت محمد الوسيلة والفضيلة وابعثه مقاماً محموداً الذي وعدته).
:
لە ماوەی رابردوودا زۆرم لەسەر ئەو بابەتە خوێندەوە، بەوە گەیشتم كە وەڵامی ئەم بابەتە لە سێ تەوەر و ڕوانگەوە بدەمەوە، لەسەر هەمان ئەو مەنهەجەی خۆیشم كە چەند سالە ئیشی لەسەر ئەكەم ئەویش ئەوەیە ڕای یار و نەیار هەموویی نەقل ئەكەم، نەك ئەوەی بەدڵی خۆم بێت یان ئەوەی كە خۆم زیاتر باوەڕم پێیەتی ئەوە باس بكەم و بۆچوونەكانی تر پشت گوێ بخەم ، یان تیشكی كەمتر بخەمە سەر:
یەكەم لە روانگەی زۆرینەوە كە تەفسیری (المقام المحمود) یان بە شەفاعەتی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم تەفسیر كردووە و ئیتر یان هەر بەلای بۆچوونی دووەمدا نەڕۆیشتوون یان وتوویانە هەردوو تەفسیرەكە هەر ڕاستە.
دووەم باسی بۆچوونی ئەوانە دەكەم كە بەهۆی (أثر) ێكی پێشەوا موجاهید بەڕەحمەت بێت، وتوویانە تەفسیری (المقام المحمود) بریتییە لەوەی الله تعالی پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم لەگەڵ خۆیدا لەسەر عەرش دادەنیشێنێت و كێیش كەمترین موخالەفەیانی كردبێت لە تەبدیعەوە بۆ تەكفیرو تا نزیكی كوشتنیش لەگەڵیدا چوونە ئەگەر بە پیویستیان زانیبێت و توانبیتیان، لە دوای ئەوەش لە بەشی سێیەمدا قسەی كۆتایی خۆم لەو بارەوە دەكەم ان شا‌ء الله:
مەسەلەی تەفسیری (المقام المحمود) یەكێكە لەو مەسەلانەی ناكۆكی زۆری لە مێژووی ئیسلامی‌دا لێ كەوتووەتە، نەك هەر تەنها لە نێوان ئەهلی سونەت و هەندێ لە ئەهلی بیدەع لە سەردەمی پێشیناندا ، بەڵكو لە نێوان خودی زانایانی ئەهلی سوننەتدا ناكۆكی زۆری لەسەر درووست بووە و بووەتە مایەی فیتنەیەكی گەورە لە نێوان موسوڵماناندا تەنانەت خوینی تێدا ڕژاوە و زانای گەورەی وەكو تەبەری لەلایەن خەڵكی عەوامەوە بەرد باران كراوە.
یەكەم: بۆچوونی ئەوانەی كە (المقام المحمود) یان بە شەفاعەتی مەزن تەفسیر كردووە:
لەم بەشەدا هەوڵ ئەدەم بە كورتی و وەكو تەنها نموونە هێنانەوە هەندێك لەو بەڵگەو بیروبۆچوونانەی هەیە لەم بارەوە باس بكەم:
1- ابن جریر الطبري لە تەفسیرەكەیدا بۆ ئایەتی: “وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَّكَ عَسَىٰ أَن يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَّحْمُودًا” الإسرا‌ء:79. فەرموویەتی: قال أكثر أهل العلم: إنه الشفاعة للناس ليريحهم ربهم من عظيم ما هم فيه، من شدة ذلك اليوم … واتە: زۆربەی ئەهلی عیلم لەسەر ئەوەن كە تەفسیری المقام المحمود مەعنای شەفاعەتە و دوای ئەوە (أثر) زۆری هیناوەتەوە وەكو بەڵگە لەسەر ئەوەی كە مەعنا و تەفسیرەكەی شەفاعەتی گەورەیە.
2- القرطبي بەڕەحمەت بێت لە بارەی ئەم مەسەلەوە فەرموویەتی: اختلف في المقام المحمود على أربعة أقوال: الأول- وهو أصحها- الشفاعة للناس يوم القيامة، قاله حذيفة بن اليمان. واتە: زانایان دەربارەی تەفسیری المقام المحمود جیاوازییان لە نیواندایە و لەو بارەوە چوار بۆچوونیان هەیە، ڕاستترین ئەوەیە المقام المحمود واتای شەفاعەتە وئەمە لە حذیفة بن الیمان گێڕدراوەتەوە.
3- لە فەرموودەكانی پێشەوایان بوخاری و موسلیم و الترمذي و پێشەوای تریشدا تەفسیری (المقام المحمود ) لە ئایەتەكەدا بە شەفاعەتی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم تەفسیر كراوە بۆ ئوممەتەكەی و باسی ئەوە نەكراوە كە تەفسیرەكەی بریتی بێت لەوەی الله تعالی پێغەمبەرەكەی لە گەڵ خۆیدا لەسەر عەرش دادەنیشێنیت، واتە ڕیوایەتەكەی موجاهیدیان رەتكردووەتەوە و وەریان نەگرتووە.
4- هۆكاری رەتكردنەوەی ڕیوایەتەكەی مجاهد كە سەرچاوەی یەكەمی ئەو تەفسیرەیە بۆ (المقام المحمود)، بریتییە لەوەی كێشەی گەەورەی لە سەنەكەیدایە، چونكە كەسێك بە ناوی ( ليثِ بنِ أبي سُلَيْمٍ) ی تێدایە كە كەسێكی زەعیفە و فەرموودەی لەلای فەرموودەناسان لە مەرتەبەی ضعیف ە و لە كۆتایی تەمەنیدا تیكچووە و سەنەدەكانی تێكەڵ دەكرد و بە گشتی جێگای متمانە نەبووە.
ئینجا هەر لە موجاهید خۆیەوە ڕیوایەتی تر هاتووە لەوەی كە سولەیمی تێدایە بەهێزنر و سەحیحتر لە ڕێگەی ( ابنُ أبي نَجِيْحٍ) كە (المقام المحمود) ی بە شەفاعەت تەفسیر كردووە.
5- هەروەها وتوویانە: جومهور لەسەر ئەوەن كە المقام المحمود بە واتای شەفاعەت هاتووە نەك شتی تر، تەنانەت هەندێكیان وەكو الواحدي پاش ئەوەی (أثر) ەكەی موجاهیدی ڕەتكردووەتەوە ئیددیعای ئیجماعشی كردووە لەسەر ئەوەی (المقام المحمود) بریتییە لە شەفاعەتی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم.
7- الحافظ ابن عبد البر(463) لە كتێبی التمهيد (19 – 63 – 64) دا فەرموویەتی: على هذا أهل العلم في تأويل قول الله عز وجل (عَسَى أَن يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَّحْمُودًا) أنه الشفاعة، وقد روي عن مجاهد أن المقام المحمود أن يقعده معه يوم القيامة على العرش وهذا عندهم منكر في تفسير هذه الآية، والذي عليه جماعة العلما‌ء من الصحابة والتابعين ومن بعدهم من الخالفين أن المقام المحمود هو المقام الذي يشفع فيه لأمته، وقد روي عن مجاهد مثل ما عليه الجماعة من ذلك، فصار إجماعا في تأويل الآية من أهل العلم بالكتاب والسنة، ذكر ابن أبي شيبة عن شبابة عن ورقاء عن ابن أبي نجيح عن مجاهد في قوله تعالى (عَسَى أَن يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَّحْمُودًا) قال شفاعة محمد صلى الله عليه وسلم. پوختەی قسەكەی ئەوەیە: هەموو زانایان لەسەر ئەوەن كە واتای المقام المحمود لە ئایەتی: (عَسَى أَن يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَّحْمُودًا) شەفاعەتە و ئەسەرەكەی موجاهیدیشیان بە ئەسەرێكی مونكەر زانیوە و وەریان نەگرتووە، “المنكر” هو “الحديث الذي يخالف فيه الضعيف الثقات”. جا لەبەر ئەوەش كە خودی موجاهید ڕیوایەتێكی تری هەیە لە ڕووی سەنەدەوە لەو ڕیواتەی كە دانیشاندنی پێغەمبەری صلی الله علیه و سلم تێدایە لەگەڵ پەروەردگارا لەسەر عەرش سەحیحترە، بۆیە تەفسیر كردنی المقام المحمود بە شەفاعەت دەبێتە ئیجماع بە كۆی دەنگی زانایان.
8- هەروەها ابن عبد البر دەڵێت: (مجاهد وإن كان أحد الأئمة بالتأويل، فإن له قولين مهجورين عند أهل العلم: أحدهما هذا، والثاني في تأويل {وجوه يومئذ ناضرة إلى ربها ناظرة} [القيامة: 22 23]. قال: معناه تنتظر الثواب، وليس من النظر. انتهى) واتە موجاهید ئەگەرچی پێشەوایەكە لە تەفسیری قورئاندا، بەڵام دوو قەولی هەیە زانایان وەریان نەگرتووە و هەجر كراوە كە یەكێكیان ئەمەیە كە لە تەفسیری مەقامی مەحموددا هێناوێتییەوە.
9- الذهبي بە ڕەحمەت بێت لە (كتاب العلو 170) فەرموویەتی: (أما قضيّة قعود نبينا على العرش فلم يثبت في ذلك نص بل في الباب حديث واه ما فسّر به مجاهد الآية) واتە: مەسەلەی دانیشاندنی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لەگەڵ الله تعالی لەسەر عەرش ئەوە هیچ دەقێكی لەسەر نەهاتووە و جێگیر نەبووە ، جگە لە شوێنەوارێكی لاواز نەبێت لە موجاهیدەوە. الذهبي بە توندی ئەو ئەسەرەی موجاهیدی ڕەتكردووەتەوە و لەگەڵ ئەوانەی رەتیان كردووەتەوە ئەویش ئەسەرەكەی موجاهیدی ڕەتكردووەتەوە و بە صحیح ی نەزانیوە.
لە “الميزان”دا (3/439) -پاش ئەوەی وەسفی پێشەوا موجاهیدی كردووە وتوویەتی: : وقال أبو بكر بن عياش : قلت للأعمش : ما بال تفسير مجاهد مخالف – أو شي‌ء نحوه ؟ قال : أخذها من أهل الكتاب . واتە: ئیبنو عەییاش بە ئەعمەشی وتووە: بۆچی تەفسیرەكەی موجاهید بۆ مەقامی مەحمود جیاوازە، فەرمووی: لەبەر ئەوەی لە ئەهلی كیتابەوە وەریگرتووە.
10- هەروەها دەڵێن: تەوقیت و كاتی درووست بوونی ئەو فیتنەیە لە ناو موسولماناندا زۆر تەوقیتێكی هەستیار بوو و گۆڕەپانی ئیسلامی لە ئەنجامی ڕووبەڕوونەوەی ئەهلی سوننەتدا لە گەڵ ئەهلی بیدعەت دەكوڵا و دۆخەكە زۆر هەستیار بوو، تەنانەت زانای پایەداری وەكو بوخاری بەرەحمەت بێت لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی پرسیارێك كە بەهەڵ لێكدرایەوەو قەناعەتیان بە پێشەوا محمد بن یحیی الذهلي كرد كە بوخاری دەڵێت (لفظي بالقران مخلوق) چۆن لە نیسابوردا لە شێوەی كەرنەڤاڵێكدا هەموو خەڵكی بە خۆشی و شادی پێشوازیان لە بوخاری كرد و پارەو شیرینیان بە ئاسماندا هەڵدەدا، دوای ماوەیەك بە پێچەوانەوە و بەڕازیبوونی الذهلي خۆی بوخاری ئەو زانامەزنەیان ناچاری دەرچوون كرد لە نیسسابور و بە ناشیرین‌ترین شێوە دەریان كرد كە كار گەیشتە ئەوەی ئەو زانا مەزنە بە هۆی ئەو مامەڵە ناشیرینەیانەوە ئاواتی بە مردن خواست بەڵام وتی كە من دینم سەلامەت بێت كێشە نییە چیم لەگەل بكرێت! مەبەست لە هێنانەوەی ئەم نموونەیە ئەوەیە موسوڵمانان لەو قۆناغەدا لە بارێكی زۆر هەستیار و گرژدا بوون، ئاگرێكی فیتنە هەڵگیرسابوو، هەركێ وشەیەكی بەملاو ئەو لادا بوتایە بە زووترین كات تەكفیر دەكرا وەكو ئەوەی بەسەر زۆر زانای گەورەی ئەهلی سوننەتدا هات، نموونەش گەلێك زۆرە لەم بارەوە، یان تەبدیع و تضلیل دەكرا و شاربەدەر دەكرا.
لەم مەسەلەشدا لەسەر بۆچوونێكی كە بەدڵی هەندی لە عەوامی حەنابیلە نەبوو ئیبنو جەریری تەبەری سووكایەتی زۆری پێكرا و ماڵەكەی بەردباران كرا‌و تا هێزەكانی خیلافەت لەو سەردەمەدا فریای كەوتن و ماڵەكەیان پاراست و بەردەكانیان لەبەردەم ماڵەكەی لادا. مەبەست لەوەیە دەبوو ئەو كەسە بۆ ئەوەی شاربەدەر نەكرێت و بەردباران نەكرێت و تەكفیر و تەبدیع نەكرێت موخالەفەی عاممە نەكات و وەكو ئەوان مامەڵە بكات ئەگینا حاڵی باش نابێت!
بۆیە گەورەكردنی مەسەلەی كاركردن بەئەسەرێكی لاوازی موجاهید و پەسەندكردنی بەسەر زۆرێك لە فەرموودەی صحیح دا كە لە هاوەڵانەوە هاتووە کە ( المقام المحمود) ی بە شەفاعەتی مەزن تەفسیر كردووە و هەر بەلای ئەو بۆچوونەكەی تردا نەچوونە وەكو ئەوەی بوخاری و موسلیم و فەرموودەناسانی تر كردیان، ئەوە لە چوارچێوەدا هاتووە كە ئاماژەی پێكرا. واتە: هۆكارەكەی ئەو ململانێ و جەنگە فیكرییە بووە نەك ئەوەی كە مەسەلەیەكی زانستی بێت و سەنەد و بەڵگە مەسەلەكان یەكلا بكاتەوە، بەڵكو شەڕێكی گەرمی دەستەو یەخە بووە تەنانەت خوێنی تێدا ڕژاوە. بۆیە ئێستا لەم سەردەمەشدا هەندێك دەیانەوێت بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەكی صحیح لە كیتاب و سوننەت و تەنانەت لە ئەسەرێكی صحیح ئەو جەنگە دووبارە بكەنەوە و وەكو ئەو كاتە بیكەن بە مەسەلەیەك خەڵكی لەسەر ئیسلام پێ بكەنە دەرەوە.
11- لەگەرمەی ئەو فیتنەیەیەی كە لەو كاتەدا هەڵگیرسابوو، هەندێك لە زانایان دەیانوت، هەركێ باوەڕی بە ئەسەرەكەی مجاهد نەبێت ئەوە نەك تەنها هەڵەی كردووە، بەڵكو بووە بە موبتەدیع و جەهمیش، لە كاتێكدا ئەو زانایانەی كە ئەو قسەیان دەكرد مەبەستیان ئەوەبوو جەهمییە ئینكاری علو و استواء و كەلامی الله یان دەكرد و ئەمانەی ئەسەرەكەی موجاهیدیان ڕەتدەكردەوە هیچیان لەوانە ڕەت نەدەكردەوەو كێشەیان تەنها لەگەڵ لاوازی سەنەدی ئەو ڕیوایەتەی موجاهیددا بوو، بەڵام ئیتر چونكە كاتەكە كاتی فیتنە بوو تەكفیر كردن عەرەب واتەنی علی (قدم و ساق) لەسەر بچووكترین شت ئاراستەی موخالیفان دەكرا.
یەكیك لەوانەی كە دەیوت هەركێ باوەڕی بەو (أثر) ە ی موجاهید نەبێت جەهمییەكەسێك بوو بەناوی ( محمد بن یونس البصری) ، كە بە توندی پشتگیری ڕاست و درووستی ئەو ڕیواتەی موجاهیدی كردووە، ئەو كەسە خۆی نەك هەر كەسایەتییەكی لاوازە بەڵكو بە درۆزنیش ناسراوە و الذهبي لە “الميزان” دا (4/74-75) دەربارەی وتوویەتی: محمد بن موسى القرشي السامي الكديمي البصري الحافظ أحد المتروكين. واتە یەكێكە لەوانەی فەرموودەناسان وازیان لێی هێناوە و فەرموودەیان وەرنەگرتووە! ابن حبان دەربارەی وتوویەتی: لعلّه وضع أكثر من ألف حديث. واتە ڕەنگە هەزار فەرموودەی لەسەر زاری پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هەڵبەستبێت،
12- لە تەفسیری ابن أبي حاتم ج6/ص1766 دا هاتووە:” إن ربك سيبعثك مقاماً محموداً وهي الشفاعة”.
هەروەها لە تفسير البغوي دا هاتووە ج3/ص131:” قال قتادة وقد سمعته يقول فأخرج فأخرجهم من النار وأدخلهم الجنة حتى ما بقي في النار إلا من قد حبسه القرآ‌ن أي وجب عليه الخلود ثم تلا هذه الآية عسى أن يبعثك ربك مقاما محمودا قال وهذا المقام المحمود الذي وعده نبيكم صلى الله عليه وسلم “. يعني الشفاعة.
الشوكاني لە فتح القدير دا ج3/ص251: دەڵێت: ” وقد اختلف في تعيين هذا المقام على أقوال الأول أنه المقام الذي يقومه النبي صلى الله عليه وسلم للشفاعة يوم القيامة للناس ليريحهم ربهم سبحانه مما هو فيه وهذا القول هو الذي دلت عليه الأدلة الصحيحة فى تفسير الآية وحكاه ابن جرير عن أكثر أهل التأويل قال الواحدي وإجماع المفسرين على أن المقام المحمود هو مقام الشفاعة.
لە فتح الباري دا ج11/ص426 ابن حجر دەڵێت: :” والجمهور على أن المراد به الشفاعة وبالغ الواحدي فنقل فيه الإجماع ولكنه أشار إلى ما جا‌ء عن مجاهد وزيفه وقال الطبري قال أكثر أهل التأويل المقام المحمود هو الذي يقومه النبي صلى الله عليه وسلم ليريحهم من كرب الموقف ثم اخرج عدة أحاديث في بعضها التصريح بذلك وفي بعضها مطلق الشفاعة”.
هەروەها لە الفتح دا (11/ 427) لە پاش هێنانەوەی وتەی ئەهلی عیلم لەسەر المقام المحمود وتوویەتی:
(قلت: وهذا هو الذي يتجه، ويمكن رد الأقوال كلها إلى الشفاعة العامة، فإن إعطاءه لوا‌ء الحمد وثناءه على ربه وكلامه بين يديه وجلوسه على كرسيه وقيامه أقرب من جبريل كل ذلك صفات للمقام المحمود الذي يشفع فيه ليقضى بين الخلق).
البيهقي لە شعب الإيمان دا ج1/ص281 دەڵێت:” دل على أن ذلك في الشفاعة وكذلك عن حذيفة بن اليمان وابن عمر وغيرهم”.
هەروەها البيهقي لە شعب الإيمان بەهەمان شێوە ج1/ص282 دەڵێت:” في رواية محمد بن عبيد عن النبي صلى الله عليه وسلم في قوله عسى أن يبعثك ربك مقاما محمودا قال هو المقام الذي يشفع فيه لأمته”.
لە كتاب التوحيدی ابن خزيمة1/459 دەڵێت:” عنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم فِي قَوْلِهِ عَسَى أَنْ يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَحْمُودًا قَالَ هُوَ الْمَقَامُ الَّذِي أَشْفَعُ فِيهِ لأُمَّتِي”. ئەمانە و دەیانی تر بەڵكو سەدانی تر لە ئەهلی عیلم لەسەر ئەوەن كە المقام المحمود شەفاعەتە و ئەسەرەكەی موجاهیدیان وەرنەگرتووە.
12- لە هاوچەرخەكانیشدا بە هەمان شێوە زۆرینەی زۆری ئەهلی عیلم لەسەر ئەوەن كە المقام المحمود واتە شەفاعەتی هەرە مەزنی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم و باسی ئەو بۆچوونەكەیان نەكردووە، یان ڕەتیانكردووەتەوە:
– الشنقيطي لە أضواء البيان دا ج8 /ص558 دەڵێت:” وجاء في السنة بيان المقام المحمود وهو الذي يغبطه عليه الأولون والآخرون كما في حديث الشفاعة العظمى حين يتخلى كل نبي ويقول نفسي نفسي حتى يصلوا إلى النَّبي صلى الله عليه وسلم فيقول أنا لها أنا لها”.
– الشيخ صالح آل الشیخ لە شرح الطحاوية دا (ص203) دەڵێت:” (المقام المحمود) هو المقام الذي تحمده عليه الخلائق جميعا، ويُثْنِي عليه به جميع الخلائق الذين وقفوا في الحساب، وهو مقام الشفاعة العظمى؛ لأنه بدعائه وشفاعته يرتاح الناس من ذلك الموقف العظيم الذي لا يُتَصوَّرْ ولا يَعرف هوله إلا من قام فيه، أعاننا الله على كرباته وأمننا وإياكم من الفزع الأكبر”. الشيخ مقبل الوادعي لە كتێبی الشفاعة(ص30) هەمان بۆچوونی هەیە.
ئەلبانی هەمان بۆچوونی هەیە و ڕیوایەتەكەی موجاهیدی ڕەتكردووەتەوە و وتوویەتی: ثبت في ” الصحاح ” أن المقام المحمود هو الشفاعة العامة الخاصة بنبينا – صلى الله عليه وآله وسلم . لە جێگەیەكی تردا بە توندتر نكۆڵی لەو ئەسەری موجاهید كردووە و دەڵێت: “إن قول مجاهد هذا – وإن صح عنه – لا يجوز أن يتخذ دينا وعقيدة…القول بهذا الأثر يستلزم اعتقاد فاسد لا يجوز اعتقاده في صفاتِ الله تعالى ” واتە: ئەو قەولەی موجاهید ڕاستە كە وای وتووە بەڵام نابێت ئەو قسە بكرێتە دین و عەقیدە و باوەڕ پێ هێنانی دەبیتە مایەی عەقیدەیەكی فاسید لە سیفەتەكانی الله تعالی دا. بە كورتی و بەڕوونی دەڵێت: ” وقول مجاهد في المقام المحمود ضعيف”. واتە: قەولەكەی موجاهید لاوازە.
مصطفی العدوي بە هەمان شێوە ئەسەرەكەی موجاهید ڕەتدەكاتەوە لەبەر ئەوەی بە سەحیحی نەزانیوە و توویەتی المقام المحمود شەفاعەتی عوزمایە و دەڵێت: هەرچەند هەندێ لە زانایان و لەسەلەف لەسەر بۆچونەكەی موجاهیدن بەڵام بەڵگەیان نییە و بۆچوونەكەیان ڕاست نییە.
13- پرسیار لە دەستەی گەورەزانایانی سعودیە كرا دەربارەی ئەو ڕیوایەتەی مجاهد كە تێیدا هاتووە واتای المقام المحمود بریتییە لە دانیشتنی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لەگەڵ پەروەردگاردا لەسەر عەرش، ئەوانیش لە وەڵامدا وتیان: لم يثبت عن النبي صلى الله عليه وسلم في هذا الأمر شي‌ء يجب اعتقاده فيما نعلم ، وأما الأثر المروي عن مجاهد رحمه الله تعالى فهو أثر منكر كما نص على ذلك غير واحد من أهل العلم بالحديث.
وبالله التوفيق، وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم. واتە: ئەوەندەی ئێمە بزانین لەم بارەوە هیچ شوێنەروارێكی صحیح جێگر نەبووە لە پێغەمبەرەوە صلی الله علیه و سلم كە پێویست بێت لەسەرمان باوەڕمان پێی هەبێت، ئەو ئەسەرەی موجاهیدیش بە رەحمەت بێت ئەسەرێكی مونكەرە وەكو چۆن چەندین فەرموودە ناس و زانا ئەوەیان فەرمووە. ئەم فەتوایە دەرچوو لە لایەن: بكر أبوزيد، صالح الفوزان، عبد الله بن غديان، عبد العزيز آل الشيخ، عبد العزيز بن عبد الله بن باز.
14- ئەوەی كە لە ابن عباس دەگێڕدرێتەوە كە وتوویەتی المقام المحمود بریتییە لە دانیشتنی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لەگەڵ الله تعالی لەسەر عەرشەكەی، الذهبي لە كتێبی “كتاب العرش” (رقم 189) باسی كردووە و وتوویەتی زۆر زەعیفە چونكە الضحاك بن مزاحم لە سەنەكەیدایە ئەویش ڕیوایەتەكانی لە ابن عباس ەوە مرسل ن.
15- ابن جریر الطبري لە تەفسیری ئایەتەكەی سورەتی الإسرا‌ء: “وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَّكَ عَسَىٰ أَن يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَّحْمُودًا” بەڵگەیەكی زۆری لە هاوەڵان و لە زانایانی دوای ئەوان هێناوەتەوە كە بەڵگەن لەسەر ئەوەی المقام المحمود مەعنای شەفاعەتە، بەڵام پاش هێنانەوەی ئەو بەڵگانە لە سەحابە و تابعینەوە، دەگەڕێتەوەو دەڵێت: ما قاله مجاهد من
أن الله يقعد محمدا صلى الله عليه وسلم على عرشه، قول غير مدفوع
صحته، لا من جهة خبر ولا نظر. واتە قەولەكەی موجاهیدیش دەكرێت سەحیح بێت و هیچ ڕێگرێك نییە لەو بارەوە.
16- جگە لە ڕیوایەتەكەی مجاهد كۆمەڵێك فەرموودەش هاتووە كە شەفاعەت بە دانیشتنی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لەگەڵ الله لە سەر عەرشەی تەفسیر ئەكەن، بەڵام وەكو ابن تیمیة فەرموویەتی: ئەو فەرموودانە هیچی ڕاست نین: ابن تيمية ــ رَحمَهُ الله ــ لە كتێبی “درء تعارض العقل والنقل” دا (3/19) فەرموویەتی:”كحديث قعود الرسول صلى الله عليه وسلم على العرش رواه بعض الناس من طُرق كثيرة مرفوعة كُلُّها موضوعة، وإنما الثابت أنه عن مجاهد وغيره من السلف، وكان السلف والأئمة يروونه ولا ينكرونه، ويتلقَّونه بالقَبول. بەڵام ابن تیمیة بە رەحمەت بێت دوای حوكمدانی بەسەر ئەو فەرموودانە كە ڕاست نین و هەڵبەستراون، فەرموویەتی: ئەسەرەكەی موجاهید ڕاستە و زانایانی سەلەف نكۆڵییان لێ نەكردووە و بەڵكو قبوڵیان كردووە.
17- نكۆڵی كردنی زانایانی سەلەف وەكو عبدالله ی كوڕی ئیمامی ئەحمەد لەوانەی كە باوەڕیان بە ئەسەرەكەی مجاهد نەبووە بە هۆی ئەوە بووە كە موبتەدیعەكان نكۆڵیان لەبەرزی الله ئەكرد لەسەر عەرشەكەی، چونكە (أثڕ) ە كەی مجاهد سیفەتی علو و استواء شی تێدایە، لە كاتێكدا ئەوانەی كە نكۆڵییان لێ لە ڕیواتەكەی موجاهید كردووە نكۆڵیان لە لاوازی سەنەدەكە كردووە و عەقیدەیان وابووە كە الله تعالی لەسەر عەرشی خۆیەتی و قورئان كەلامی الله یە و باوەڕیان بە علو و بە استواء ی هەبووە و جەهمییەكانیش بە گومڕا و لادەر ئەزانن لە عەقیدەی قورئان و سوننەت، ئیتر چۆن بە زۆر‌و زۆرداری لە سەر ڕەتكردنەوەی ئەسەرێكی لاواز بكرین بە جەهمی و تەكفیر بكرێن.
22- هەروەها ئەوانەی لەسەر ئەم بۆچوونەن دەڵێن: ئێمە هەر ئەو زانایانەی ئەوەندە توندن لە بەرگری كردن لە ئەسەرێكی لاواز، فێربووینە و فێریان كردوویان كە هەرچی بە قورئان و سوننەتی صحیح جێگیر نەبووە وەرینەگرین و ئێمەش بە قسەی ئەوان دەكەین و ئەو تەفسیرەی موجاهید بەڕەحمەت بێت نە لە قورئاندا پشتگیری هەیە و، نە لە هیچ فەرموودەیەكی مەرفوعی سەححیدا هاتووە، هەركێیش وەریگرتووە هەركێ بێت ئەو كەسە خۆ ئەبێت پێویستە بەبەڵگەی سەحیح كارەكەی بسەلمێنە نەك بە هەرەشەی بێ بەڵگە كە هەركێ ئەو ڕیواتە ڕەتبكاتەوە جەهمییە و گومڕایە ، (قل هاتوا برهانكم) پیویستە درووشمی هەموو موسوڵمانێكی ئەهلی سوننەت بێت و قسەی هیچ كەسێك بەبێ بەڵگە وەرنەگرێت، چونكە قسەی زانایان بۆ خۆی بەڵگە نییە بەڵكو پێویستی بە بەڵگەیە،بۆیە ئێمەش بەڵگە نەبێت نە بەقسەی عبدالله و نە بە قسەی ئیمام ئەحمەدی باوكیشی ناكەن تاكو سەنەدێكی ڕاست و درووستمان پێ نەدەن لەسەر ئەوەی كە ئەسەرەكەی موجاهید سەحیحە و ( معلوم من ا‌لدین بالضرورة) یە.
23- ئەوانەی پشتگیری لەم بۆچوونە دەكەن زیاتر ناو كۆ ئەكەنەوە و هەركێ ئەوەی وەرگرتبێت ناوی ئەهینن، بەڵام باسی بەڵگەكە ناكەن بزانە ئەو ئەسەرە كە صحیح نییە لەسەر چ بنەمایەكی زانستی و شەرعی دەیكەن بە عەقیدە بەسەرمانەوە، كوا بەڵگەی ڕاستێتی ئەسەرەكە، نەك بڵێی فڵان و فڵان قبوڵیان كردووە و فڵان و فڵان وتویانە ئەوەی قبوڵی نەكات جەهمییە و لە ئیسلام لایداوە، لە كەیەوە قسەی رجال بەڵگەیە بێ ئایەت و بێ فەرموودەو بێ ئەسەرێكی صحیح، دین بەڵگە وەردەگیرێت، بۆیە كوا بەڵگەكەتان.
24- هەروەها پرسیاریش دەكەن بۆچی ئەو هەموو هاوەڵانەی كە لە فەرموودەی صحیحدا لە بوخاری و مسلم و غەیری ئەواندا تەفسیری المقام المحمود یان لە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بە شەفاعەت گێڕاوەتەوە باسی دانیشاندنی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم یان لەگەڵ پەروەردگاردا نەكردووە لەسەر عەرش، ئایا دەكرێت ئەوان ئاگاداری ئەوە نەبن و ئەو زانایانە لەوان شارەزاتر بن؟ چونكە مەسەلەیەكی وا دەبێت بە بەڵگەیەكی مەرفوع لە پێغەمبەرەوە صلی الله علیه و سلم جێگیر بێت و شتێك نییە كەس بۆ ڕاوبۆچوونی خۆی قسەی لەسەر بكات.
ئەمە پوختەی بەشێك لە خوێندنەوەكانم بوو لە زۆر سەرچاوەدا دەربارەی ڕای ئەوانەی كە (المقام المحمود) یان بە شەفاعەتی مەزنی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم تەفسیر كردووە و (أثر) ە كەی موجاهیدیان رەتكردووەتەوە.
دووەم: بۆچوونی ئەوانەی كە لەسەر (أثر) ە كەی موجاهیدن:
1- پێشەوا الطبري سەرەڕای ئەوەی بەڵگەی زۆری لە تەفسیرەكەیدا لەسەر ئەوەی المقام المحمود شەفاعەتە هێناوەتەوە، دوای ئەوە فەرموویەتی كە ئەسەرەكەی موجاهیدیش ڕاستە: (ما قاله مجاهد من أن الله يقعد محمدا صلى الله عليه وسلم على عرشه، قول غير مدفوع صحته، لا من جهة خبر ولا نظر. واتە قەولەكەی موجاهیدیش دەكرێت سەحیح بێت و هیچ ڕێگرێك نییە لەو بارەوە. لە تەفسير البغوي دا 3/131: هاتووە:” عن مجاهد قال يجلسه على العرش وعن عبد الله بن سلام قال يقعده على الكرسي”.
2- پێشەوا أبو بكر الخلال لە كتێبی السنة دا ئەو ڕیوایەتەی پێشەوا موجاهیدی وەرگرتووە و بەرگری لێ‌كرد وە و بەڕاست و صحیح ی زانیوە، هەر لەو كتێبەی الخلال السنة،
3- الآجري بە ڕەحمەت بێت دەربارەی فەرموودەكەی مجاهد فەرموویەتی : [“الشريعة” (4/1604)]: (باب ذكر ما خصّ الله -عزّ وجلّ- به النبي من المقام المحمود) : “وأما حديث مُجاهد .. فقد تلقّاه الشُّيوخ من أهل العلم والنَّقل لحديث رسول الله تلَقّوها بأحسن تلقٍّ، وقبلوها بأحسن قبول، ولم يُنكروها، وأنكروا على من ردَّ حديث مُجاهدٍ إنكارًا شديدًا، وقالوا: من ردَّ حديث مجاهد فهو رجلُ سُوء”. واتە: زانایان فەرموودەكەی موجاهیدیان قبوڵ كردووە و وەرگ تووە بە جوانترین شێوە و نكۆڵییان لێ نەكردووە و رەتیان نەكردووەتەوە، بەڵكو نكۆڵییەكی توندیان لەو كەسە كردووە كە قبوڵی نەكات و توویانە ئەوە كەسێكی خراپە.
4- پێشەوا أحمد بن حنبل -رحمه الله- دەربارەی ئەسەرەكەی مجاهد دەڵێت:.
: “قد تلقّتها العلما‌ء بالقبول، نُسلّم الأخبار كما جاءت”.
5- أبو داود السِّجستاني خاوەن كتێبی السُّنن (275هـ) دەڵێت: “من أنكر هذا فهو عندنا مُتهمٌ، ما زال النّاس يُحدِّثون بهذا، يُريدون مُغايظة الجهمية؛ وذلك أن الجهميّة يُنكِرون أن على العرشِ شَيءٌ. قال: ما ظننت أن أحدًا يُذكرُ بالسُّنّةِ يتكلَّم في هذا الحديث”. پوختەی قسەكەی ئەوەیە هەركێ ئەو ڕیوایەتە قبوڵ نەكات بەلامانەوە تۆمەتبارە، چونكە جەهمییەكان نكۆڵی لەبەرزی وعلو ی الله تعالی دەكەن. لەوەش دەردەكەوێت بەراوردكردنی نكۆڵیكاری ئەو ئەسەرە لەگەل جەهمییەكاندا لە ڕووی ئەوە بووە كە جەهمییەكان ئینكاری بەرزی و علو ی الله دەكەن لەسەر عەرشەكەی.
6- الحسن بن الفضل البُصيراني” (280هـ) دەڵێت: “ما أدركنا أحدًا يردّه؛ إلا من في قلبه بَلِيّة، يُهجَرُ، ولا يُكلّم”. واتە: ئەوانەی ئێمە چاومان پێكەوت كەسیان نكۆڵییان لێ نەدەكرد بۆیە ئەو كەسە پێویستە هەجر بكرێت و قسەی لەگەل نەكرێت، إبراهيم الحربي (285هـ)دەڵێت: “هذا حدَّثَ به عثمان بن أبي شيبة (239هـ) في المجلسِ على رُؤوسِ النَّاسِ، فكم تر‌ى كان في المجلس عشرين ألفًا ؟ فترى لو أن إنسانًا قام إلى عُثمان فقال: لا تُحدِّث بهذا الحديث، أو أظهر إنكاره تراه، كان يخرج من ثَمّ إلا وقد قُتِلَ”. واتە: عثمان بن أبي شيبة كە باسی ئەو ئەسەرەی دەكرد بیست هەزار كەس گوێی لێ دەەگرت، ئەگەر كەسێك لە رووی عوسمان بوەستایە و ئەو ئەسەرەی رەتبكردایەتەوە یان ڕێگری لێ بكردایە ڕەنگە دوایی بكوژرایە.
7- عبدالله بن الإمام أحمد بن حنبل (290هـ) دەڵێت: “سمعت هذا الحديث من جماعةٍ، وما رأيت أحدًا من المُحدّثين يُنكره، وكان عندنا في وقتِ ما سمعناه من المشائخ أن هذا الحديث إنّما تُنكره الجهمية”. واتە: ئەم فەرموودەم لە كۆمەڵێك بیستووە و كەسم نەبینیوە نكۆڵی لێ بكات، بەڵكو جەهمییەكان نكۆڵی لێ دەكەن.
8- أبو بكر بن إسحاق الصَّاغاني (270هـ) دەڵێت : “قد أتى عليّ نيف وثمانون سنةٍ، ما علمتُ أنَّ أحدًا ردَّ حديث مُجاهد إلا جهميٌّ، وقد جاءت به الأئمة في الأمصارِ، وتلقّته العُلماء بالقبولِ مُنذُ نيفٍ وخمسين ومائة سنة”. واتە: زیاد لە هەشتا ساڵە نەمزانیوە كەس ئەو فەرموودە ڕەتبكاتەوە و زانایان بۆ سەدو پەنجا ساڵ ئەبیت ئەم فەرموودەیان پەسەند كردووە و قبوڵیان كردووە.
9- شيخ الإسلام ابن تيمية (728هـ) فەرموویەتی : “كان السَّلف والأئمة يروونه ولا يُنكرونه، ويتلَقّونه بالقبول” واتە: پێشینان و پێشەوایان ئەو (أثر) ە موجاهیدیان ڕیوایەت دەكرد و نكۆڵییان لێ نەدەكرد.
هەروەها لە [“مجموع الفتاوى” (4/374)] دا فەرموویەتی: “إذا تبيّن هذا، فقد حدَّث العُلماء المرضيّون، وأولياؤه المقبولون: أنّ محمدًا رسول الله يُجلسه ربه على العرش معه روى ذلك محمد بن فضيل عن ليث عن مجاهد فى تفسير: ( عسى أن يبعثك ربك مقاما محمودا).
10- هەروەها ابن أبي عاصم، والدارقطني والطبراني، وابن بطة، والبربهاري، وابن النجاد، ، ، و المروذي، وابن السَّرَّاج الشّافعي و زۆری تر ئەو ڕیوایەتەی موجاهیدیان قبوڵ كردووە.
11- هەروەها الدارقطني بەو چەند دێڕە شیعرەی پشتگیری خۆی بۆ ڕاست و درووستی ئەسەرەكەی موجاهید نواندووە كە دەڵێت:
حديث الشفاعة عن أحمد * * *الى أحمد المصطفى مسنده
وجاء حديث باقعادة * * *على العرش أيضًا فلا نجحده
أمروا الحديث على وجهه * * * ولا تدخلوا فيه ما يفسده
ولا تنكروا أَنه قاعد * * * ولا تنكروا أنه يقعده
12- ابن القیم یش بە هەمان شێوە لەو بارەوە ئەو (أثر) ەی موجاهید وەردەگرێت و بە هۆنراوە دەڵێت:
واذكر كلام مجاهد في قوله*** أقم الصلاة وتلك في سبحان
في ذكر تفسير المقام لأحمد*** ما قيل ذا بالرأي والحسبان
ان كان تجسيما فان مجاهدا*** هو شيخهم بل شيخه الفوقاني
وقد أتى ذكر الجلوس به وفي*** أثر رواه جعفر الرباني
أعني ابن عم نبينا وبغيره*** أيضا والحق ذو التبيان
13- بێگومان ئەم بۆچوونە چونكە زۆرێك لەسەلەف لەسەری بوونە، بەهەمان شیوە هاوچەرخەكانیش.
14- ئینجا شوینكەوتنی سەلەف خۆی بۆ خۆی فەزیلەتیكی با بە وردی و بە شیكراوەیی لە مەسەلەیەكدا بەڵگەكانیشیان نەزانی و پێویستە گومانی باشت هەبێت كە ئەوان كۆ نابنەوە لەسەر مەسەلەیەك كە ئەسڵی نەبێت یان زانستیان لەسەری نەبێت، دەگێڕنەوە عمر عبد العزيز رحمه الله دیفەرموو: :” فارض لنفسك ما رضي به القوم لأنفسهم فإنهم على علم وقفوا وببصر نافذ كفوا وهم على كشف الأمور كانواأقوى وبفضل ما كانوا فيه أولى فإن كان الهدى ما أنتم عليه لقد سبقتموهم إليه ولئن قلتم إنما حدث بعدهم ما أحدثه إلا من اتبع غير سبيلهم ورغب بنفسه عنهم فإنهم هم السابقون فقد تكلموا فيه بما يكفي ووصفوا منه ما يشفي فما دونهم من مقصر وما فوقهم من محسر وقد قصر قوم دونهم فجفوا وطمح عنهم أقوام فغلوا وإنهم بين ذلك لعلى هدى مستقيم. “.
سێیەم: باوەڕ و تێگەیشتنی خۆم لەم بۆچوونە ناكۆكەكان لەسەر المقام المحمود:
لە دەرەنجامی خوێندنەوەیەكی زۆرم لەسەر ئەم بابەتە كە لێرەدا كەمێكیم خستووەتەڕوو، لەبەر ئەوەش كە هەمیشە لە نێوان ڕاوبۆچوون و تێگەیشتنی سەلەف لەگەڵ غەیری سەلەفدا هەمیشە گومانی باش و متمانەم بە ڕاوتێگیەشتنی سەلەفە لە دەقەكاندا و هەر لەسەرەتای ئەوەی ئەم دینەمان ناسی لەسەر خۆشویستن و شوێنكەوتنی پێشینیانی چاكی ئەم ئوممەتە پەروەردە بووین، بە پوختی بەمەی خوارەوە گەیشتم.
– لەبەر ئەوەی كە چەندین زانای گەورە لەوانەی كە قسەیان لەم باسەدا كردووە لە سەردەمی سەلەفەوە تاكو ئێستا فەرموویانە گرفتێك نییە لەوەی هەردوو بۆچوونەكە كۆبكرێتەوە واتە هەم ئەوەی كە واتای المقام المحمود شەفاعەتی مەزن بێت و هەم ئەو مەعنایە بێت كە لە (أثر) ە كەی پێشەوا موجاهیددا هاتووە،
– هەروەها لەبەر ئەوەی زۆرێك لە زانایانی سەلەف كە بێگومان فەرموودەناس و زانای گەورەیان تێدا بووە بەو ئەسەرەی موجاهید ڕازی بوونە و وەریان گرتووە و ڕەتیان نەكردووەتەوە وبە مەسەلەیەكی عەقیدەو بیروباوەر یان زانیوە.
– هەروەها لەبەر ئەوەش كە ئەگەر ئەسەرەكە جێگیر بێت ئەوا هیچ ڕێگرێك نییە موسوڵمان باوەڕی بەوە بێت كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لەگەڵ پەروەردگاردا لەسەر عەرش دادەنیشێت، كە ئەو هەموو زانایانەش پێی ڕازی بوونە و نزیك بوونە لە سەردەمی پێغەمبەرەوە صلی الله علیه و سلم و چاویان بە هاوەڵان كەوتووە و زانستیان لی ووەرگرتون و بەبێ چەندوچوون وەریانگرتووە ئەوە ئاماژەیەكی بەهیزە كە موسوڵمانی ئەهلی سونەت ئیعتیباری بۆ دابنێت.
– لەبەر ئەوەش كە خیلافەكە لە نێوان سەلەف و ئەهلی بیدەعدا لەسەر بەشێكی ئەم ئەسەرە بووە ئەویش گومانی ئەوەی كە كەسێك ئەسەرەكەی موجاهید رەتبكاتەوە وەكو ئەوەیە (علو) و (استواء) ی الله ی ڕەتكردبێتەوە، هیچ نەبێت مەترسی ئەو گومان و فیتنەیە دەبێتە ئەگەرێك و موسولمانیش پێویستە خۆی لە هەموو گومانێك لە عەقیدەكەیدا بپارێزیت .
– لەبەر ئەوەی ئەو بابەتە ئەوەندە بەلای سەلەفەوە گرنگ بووە ئیمانی خەڵكیان پێ تاقیكردووەتەوە و وەكو ئەوەی پێوەرێك بێت ئەهلی سونەت و ئەهلی بیدەعی پێ لەیەكتر جیا بكرێتەوە.
بۆیە دەكرێت موسوڵمان وەكو دەرچوون لەو خیلافە و هاوڕابوون لەگەڵ ڕاو تێگەیشتنی زۆرێك لە زانایانی گەورە و سەلەفی چاكی ئەم ئوممەتە، باوەڕ بە هەردوو بۆچوون و تەفسیرەكەی (المقام المحمود) بهێنیت و كۆیان بكاتەوە و ان شا‌ء الله بیروباوەڕێك كە زانایانی سەلەف پێشینت بن هیچ كاتێك مەترسی هەڵە و گومڕا بوونی لێ ناكرێت.
سەبارەت بە شینەكردنەوەی بەڵگەكانی بۆچوونی دووەمیش لەلایەن زانایانی سەلەف و ئەوانەی دوای ئەوانەوە، یان ئەوەی زیاتر نكۆڵیان لەسەر ئەوانە كردووە كە باوەڕیان بە ئەسەرەكەی موجاهید نەبووە و تۆمەتباریان كردوون، لەوانەیە هۆكاری ئەوە بێت كە مەسەلەكە بەلایانەوە لە دەرەوەی بازنەی گومان بووە و بە عەقیدەیەكی یەكلاكراوە و قەتعیان داناوە.
هەربۆیە سەلامەتی دین لەم مەسەلەدا ئەوەیە لە گەڵ ئەوانەدا بین كە فەرموویانە ئەو ڕیوایەتەی موجاهید كاری پێ دەكرێت و بە بەشێك لە بیروباوەڕی ئیسلام دایانناوە، بە تایبەتی كە دوو لەو زانا گەورانەی كە لە هەموو بیروباوەرو بۆچوونەكانیاندا لەسەر تیگەیشتنی سەلەف بوونە كە ئەویش ابن تیمیة و ابن القیم بوونە ئەو ئەسەرەیان بەڕاست زانیوە و كاریان پێ كردووە.
من لە دوای تەماشاكردنی كۆی بەڵگەكان و ڕاوبۆچوونی هەردوو لای ناكۆكییەكە بەمە گەیشتووم و باوەڕم لەسەر كۆكردنەوەی هەردوو ڕاكەیە، واتە المقام المحمود هەم شەفاعەتی عوزمایە و هەم دانیشاندنی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لەگەڵ پەروەردگاری لەسەر عەرشدا لە ڕۆژی قیامەتدا، یەكەمیان لەبەر ئاماژە و بەڵگەی فەرموودەكان و دووەمیان لەبەر ئیجماعی سەلەف كە بێ گومان لەسەر بنەمای عیلم و زانست و زانیاری بووە و لە خۆرایی ئەو متمانەیان بە (أثر) ە كەی موجاهید نەبووە. والله أعلم بالصواب.
إحسان برهان ا‌لدین
13 ربيع الأول 1443
19 تشرینی یەكەم 2021
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:5 ئه‌زه‌ل مه‌عنای چییه؟
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:5
ئه‌زه‌ل مه‌عنای چییه؟
ئه‌زه‌ل زاراوه‌یه‌كه بۆ خوای گه‌وره به كاری ئه‌هێنن، ده‌وترێت ئه‌زه‌لییه؛ مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه هه‌ر بووه‌و سه‌ره‌تای نییه، به‌ڵام ئه‌م وشه‌یه ( الأزل) یان (أزلي) نه له قورئان و له سوننه‌تدا نه‌هاتووه، بۆیه درووست نییه خوای گه‌وره‌ی پی وه‌سف بكرێت یان وه‌كو ناوێكی خوای گه‌وره دیاری بكرێت، وشه‌ی شه‌رعی ئه‌وه‌یه بوترێت: (الموجود) (الباقي).
زاراوه‌ی ئه‌زه‌ل بۆ ڕابوردوو وه‌كو وشه‌ی ئه‌به‌ده بۆ داهاتوو، یه‌كه‌میان سه‌ره‌تای نییه و دووه‌میان كۆتایی نییه، وه‌كو ناو درووست نییه بۆ خوای گه‌وره‌ی به‌كاری بهێنین، به‌ڵام وه‌كو( ابن القیم ) فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر له ڕووی ناونانه‌وه نه‌بێت و ته‌نها وه‌كو هه‌واڵدان و ڕوونكردنه‌وه بێت ئاساییه: : (ما يطلق عليه في باب الأسماء والصفات توقيفي، وما يطلق عليه من الأخبار لا يجب أن يكون توقيفًا، كالقديم، والشيء، والموجود، والقائم بنفسه).
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-21
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:4 ده‌هری مه‌عنای چییه؟
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:4
ده‌هری مه‌عنای چییه؟
ده‌هرییه‌كان تاقمێكی بێ باوه‌ڕن نكۆڵی له زیندوو بوونه‌وه‌و ڕۆژی دوایی و لێپرسینه‌وه‌و به‌هه‌شت و دۆزه‌ح ئه‌كه‌ن، بیرۆكه‌یان نزیكه له بیرۆكه‌ی ماركسی و مولحیده‌كانه‌وه، ده‌ڵێن كۆتایی هه‌موو مرۆڤێك مردنێتی و دوای ئه‌وه هیچی تر نییه! ئه‌م بیرۆكه له ناو بتپه‌رسته‌كانی عه‌ربیشدا له پێش ئیسلام بوونی هه‌بووه، وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ( وَقَالُوا مَا هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا يُهْلِكُنَا إِلَّا الدَّهْرُ ) (ابن كثیر) یش له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته فه‌رموویه‌تی: (يخبر تعالى عن دهرية الكفار ومن وافقهم من مشركي العرب في إنكار المعاد) واته: خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا باسی ده‌هرییه بێ باوه‌ره‌كان و ئه‌وانه‌ی هاوڕایان بوون له بتپه‌رسته‌كانی عه‌ره‌بمان بۆ ئه‌كات كه نكۆڵییان له زیندوو بوونه‌وه‌ی دوای مردن كردووه.
فه‌یله‌سوفه ده‌هرییه‌كان كه باوه‌ڕیان به بوونی په‌روه‌ردگارێك نییه، ئه‌ڵێن سی و شه‌ش هه‌زار ساڵ جارێك هه‌موو شتێك وه‌كو خۆی لێ دیته‌وه و ئه‌وه‌ی ئێمه له ناو ئه‌بات ته‌نها ڕۆژگار و زه‌مانه‌یه، (وَمَا يُهْلِكُنَا إِلَّا الدَّهْرُ)..خوای گه‌وره‌ش به‌م شێوه وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی داوه‌ته‌وه: (وَمَا لَهُمْ بِذَلِكَ مِنْ عِلْمٍ إِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ) [الجاثـية:24] واته: ئه‌وان ئه‌و قسه‌یان له زانسته‌وه ناكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نها گومانێكی بێ به‌ڵگه‌یه ده‌یبه‌ن.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-21
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده :3 (طاغوت) مه‌عنای چییه؟
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده :3
(طاغوت) مه‌عنای چییه؟
طاغوت له (طغیان) ه‌وه هاتووه كه له زمانی عه‌ره‌بیدا به واتای سنوور به‌زاندن هاتووه، وه‌كوخوای گه‌وره فه‌رمووویه‌تی:( إنا لما طغی الما‌ء حملناكم في الجاریة) له ڕووی زاراوه‌شه‌وه بریتییه له هه‌موو شتێك له گه‌ڵ خوای گه‌وره بپه‌رسترێت، هه‌روه‌ها بریتییه له شه‌یتانێك له وینه‌ی مرۆڤدا كه مرۆڤه‌كانی تر له جیاتی مل كه‌چ بوون بۆ حوكمی خوا ملكه‌چی حوكمی ئه‌و ئه‌بن - وه‌كو مجاهد بنجبر فه‌رموویه‌تی- یان وه‌كو ابن القیم- فه‌رموویه‌تی: بریتیه له هه‌موو شتێك كه به‌نده‌كان له سنووری خۆی ده‌ریبكه‌ن، په‌رستراو بێت یان قسه بیستراو وگوێڕایه‌ڵی بۆ كرا‌و بێت، بۆ نموونه:
هه‌موو بتێك كه بپه‌رسترێت تاغوته..
هه‌موو زانایه‌كی خراپ كه خه‌ڵكی بۆ كوفر و بیدعه‌ی بیروباوه‌ر له دینی خوا بانگ بكات، یان هه‌ڵسێت به حه‌ڵاڵكردنی ئه‌وه‌ی كه خوا حه‌رامی كردووه یان به حه‌رام كردنی ئه‌وه‌ی خوا حه‌ڵاڵی كردووه هه‌موو ئه‌وانه تاغوتن..
هه‌موو كه‌سێك به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بپه‌رسترێت و خۆیشی ڕازی بێت به‌و په‌رستنه تاغوته وه‌كو ابن عثیمین فه‌رموویه‌تی: (من عبد من دون الله وهو راضٍ بذلك فإن من رضي أن يعبده الناس من دون الله فإنه يكون طاغوتًا )
یان ئه‌وانه‌ی له جیاتی به‌رنامه‌ی خوا به‌رنامه‌ی تریان پی باشتره و له لای بێگانه‌كانه‌وه هاورده‌ی ئه‌كه‌ن و به‌سه‌ر قورئان و سوننه‌تدا په‌سه‌ندی ئه‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه به تاغوت ده‌ژمێردرێن..
زانایش ئه‌ركی ئه‌وه‌یه شوێنكه‌وتووی دینی خوا بێت چونكه ئه‌وان میراتگری پێغه‌مبه‌رانن، جا ئه‌گه‌ر سنووری خۆی به‌زاند و ئه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتداران جوان كرده‌وه‌و هانیدان به‌رنامه‌ی جگه له به‌رنامه‌ی خوای گه‌وره هاورده بكه‌ن و جێبه‌جێی بكه‌ن ئه‌وانه‌ش تاغوتن، چونكه ئه‌وان ئه‌و سنووره‌یان به‌زاندووه كه ده‌بوو ته‌نها شوێن كه‌وتووی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بن.
به كورتی - وه‌كو عبد الرحمن السعدي - فه‌رموویه‌تی: ( كل حكم بغير شرع الله فهو : طاغوت . ) اهـ . [ تيسير الكريم الرحمن 1/ 363 ] .واته هه‌مووحوكم كردنێك به غه‌یری شه‌رعی خوا تاغوته.
تاغوتیش ده‌بێته سی به‌شه‌وه:
تاغوت له حوكمڕانیدا و تاغوت له په‌رستندا و تاغوت له گوێڕایه‌ڵیدا..موسوڵمانیش پێویسته له‌سه‌ری نكۆڵی له هه‌موو جۆره تاغوتێك بكات و گوێڕایه‌ڵی ته‌نها دینی خوا و شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت و حوكم ته‌نها به‌شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره بكات و ته‌نها خوای گه‌وره بپه‌رستێت به هه‌مووی ئه‌و واتایانه‌ی په‌رستن و گوێڕایه‌ڵی و حوكمكردن ده‌یانگرێته‌وه.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-20 سلێمانی
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:2 (الحلول) مه‌عنای چییه؟
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:2
(الحلول) مه‌عنای چییه؟
زاراوه‌ی (حلول) له بنچینه‌دا تایبه‌ت نییه به ده‌سته‌و تاقمێكه‌وه، به‌ڵكو بیروباوه‌ری زۆرێكه وه‌كو:
- نه‌سرانییه‌كان كه باوه‌ڕیان وایه لاهوت(كه مه‌به‌ستیان پێی خوای مه‌زنه) چووه‌ته ناو لاشه‌ی ناسوت ( كه مه‌به‌ستیان عیسای كوری مه‌ڕیه‌مه ) سه‌لامی خوایان لێبێت.
- دوای ئه‌وان به‌شێك له شیعه‌كان ئه‌و باوه‌ڕه‌یان هه‌بوو كه ده‌ڵێن خوای گه‌وره چووه‌ته ناو لاشه‌ی عه‌لی ڕه‌زای خوای لێبێت.
- هه‌روه‌ها ئه‌مه بیروباوه‌ری هه‌ندێكه له موعته‌زیله‌كان كه باوه‌ڕیان وایه خوای گه‌وره ده‌چێته لاشه‌ی هه‌ركه‌سێكه‌وه بیه‌وێت له به‌نده و درووستكراوه‌كانی خۆی.
- به‌ڵام به‌ناوبانگترین كه‌سێك باوه‌ری به مه‌سه‌له‌ی (حلول ) هه‌بێت ا‌لحسین بن منصور الحلاج ه، ( كه له زنجیره‌ی بیانناسه باسمان كردووه) كه‌سێك بوو به ڕه‌گه‌ز فارس و سه‌ره‌تا وه‌كو سۆفییه‌ك خۆی ده‌رخست كه ته‌نها هه‌ندێ شه‌ته‌حاتی هه‌بوو، به‌ڵام دواتر سه‌ری له كوفر و بێباوه‌ڕییه‌وه ده‌ركرد و باوه‌ڕی به‌مه‌سه‌له‌ی حلول هه‌بوو كه خوای گه‌وره له هه‌موو شتێكدایه له درووست كراوه‌كانی خۆیدا مه‌وجووده و دواجار بانگه‌شه‌ی خوایه‌تی كرد له سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه و زۆر تاوانی تر كه ئه‌نجامی دابوو كوژرا.
حلول دوو جۆره:
یه‌كه‌م: حلول ێكی تایبه‌ته كه ئه‌مه وته‌ی نه‌سارا نه‌ستورییه‌كان و به‌شێكه له شیعه كه ده‌ڵێن خوای گه‌وره چووه‌ته لاشه‌ی عیسا ، یان عه‌لی، وه‌كو چۆن ئاو ئه‌چێته ناو قاپێكه‌وه.
دووه‌م: حلول ێكی گشتییه كه ئه‌مه زانایانی ئه‌هلی سوننه له جه‌همییه‌كانی ئه‌گێڕنه‌وه كه خوای گه‌وره به زاتی خۆی له هه‌موو جێگه‌یه‌كدا بوونی هه‌یه.
بێگومان ئه‌م عه‌قیده‌یه‌ش ناكۆكه له‌گه‌ڵ عه‌قیده‌ی ئیسلام و هه‌ركێ باوه‌ری وابێت زانایان فه‌رموویانه په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نامێنیت.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه: معجم الفاظ العقیدة لعامر فالح بتقدیم ابن جبرین.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-19 سلێمانی
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:1 (وحدة الوجود) مه‌عنای چییه؟
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:1
(وحدة الوجود) مه‌عنای چییه؟
بیروباوه‌ڕێكی پوچه‌ڵه كه له‌گه‌ل بیروباوه‌ری ئیسلامدا راسته‌وخۆ تێكده‌گیرێت، خاوه‌نی ئه‌م عه‌قیده ( ابن عربی) ه، كه زۆرێك له زانایان له‌سه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ی له ئیسلام ده‌ریان كردووه، پوخته‌ی ئه‌م بیروباوه‌ره - وه‌كو یه‌كیك له زاناكان فه‌رموویه‌تی - :
زاراوه‌ی ( وحدة الوجود) واته:هیچ بوونه‌وه‌رێك جگه له خوای گه‌وره له‌م گه‌ردوونه‌دا بوونی نییه، هه‌رچی ئه‌و شتانه‌ش كه ده‌یانبینین ( به مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و بی گیانه‌كانه‌وه) دیارده‌ی یه‌ك ڕاسته‌قینه‌ن كه ئه‌و ڕاسته‌قینه‌ش خوای گه‌وره‌یه و جگه له خوای گه‌وره كه‌سی تر له‌م دونیایه بوونی نییه، بۆیه - به پێی ئه‌و عه‌قیده پووچه‌ڵه - گه‌ردوون به‌وه‌شی كه تێیدایه بریتییه له خوای گه‌وره، بۆیه ده‌بینین خاوه‌ن بیرۆكه‌كه جیاوازی له نێوان به‌نده‌و و په‌روه‌ردگاردا ناكات و ده‌ڵێت:
العبد رب، والرب عبد ***يا ليت شعري من المكلف؟!
إن قلت عبد فذاك ربُّ *** وإن قلت رب أنى يكلف؟!
هه‌موو به‌ڵگه‌كانی قورئان و سوننه‌ت دژی ئه‌م بیرۆكه به‌تاڵه‌ن، چونكه حه‌قیقه‌تی خوای گه‌وره جیاوازه له حه‌قیقه‌تی بوونه‌وه‌ر و به‌نده‌كانی خوای گه‌وره و هه‌ر خۆیشی فه‌رموویه‌تی: ( الله خالق كل شی‌ء) كه‌واته خالق و مه‌خلوق دوو حه‌قیقه‌تی جیاوازن، نه‌ك خوای گه‌وره خودی ئه‌و شتانه بێت. ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش نه‌ك له‌لای هه‌موو زانایانی ئیسلامه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌و به عه‌قیده‌یه‌كی دژ به عه‌قیده‌ی ئیسلام زانراوه، به‌ڵكو سۆفییه میانڕه‌واه‌كانیش ئه‌وه‌یان به پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ری ئیسلام داناوه.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-18 سلێمانی
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:30 الماسونیة
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:30
الماسونیة
ماسۆنی ڕێكخراوێكی نهێنی جوله‌كه‌یه، به په‌نهانی كار بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه گه‌وره‌كانی جوله‌كه ده‌كات و ئاماده‌كاری بۆ به‌رپاكردنی ده‌وڵه‌تی مه‌زنی ئیسڕائیل ده‌كات.
ماسۆنی وشه‌یه‌كی خه‌ڵه‌تێنه‌ره گوێگر وا گومان ده‌بات واتایه‌كی باشی هه‌بێت، چونكه مه‌عنای وشه‌كه بریتییه له بونیاتنه‌ره ئازاده‌كان كه ئامانجیان درووستكردنی هه‌یكه‌لی سوله‌یمانه وه‌كو هێمایه‌ك بۆ زاڵبوونی جوله‌كه به‌سه‌ر زه‌ویدا.
دروشمی ماسۆنییه‌كان بریتییه له ( الحریة - الإخاء - المساواة) واته: ئازادی و برایه‌تی و یه‌كسانی، ئه‌م سێ دروشمه‌ش ته‌نها بۆ فریودانی خه‌ڵكییه و بۆ شاردنه‌وه‌ی ئامانجه ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌وانه له پشتی ئه‌و واتا سه‌رنج ڕاكێشانه‌وه.
له ژێر دروشمی ئازادییه‌وه دژایه‌تی هه‌موو ئاینێك - جگه له ئایینی جوله‌كه - ده‌كه‌ن وبێ ڕه‌وشتی و داوێن پیسی له جیهاندا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له ژێر دروشمی برایه‌تیشدا كۆشش ئه‌كه‌ن ڕقی میلله‌ته‌كان به‌رانبه‌ر جوله‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه.
له ژێر دروشمی یه‌كسانیشدا پشێوی ئابووری وسیاسی درووست ده‌كه‌ن و هانی زه‌وتكردنی ماف و ڕه‌وشت و سامانی مرۆڤه‌كان ده‌ده‌ن و بره‌و به بیری ماركسییه‌ت و سۆشیالیزم ئه‌ده‌ن.
دامه‌زرێنه‌ری ماسۆنییه‌ت سه‌رگه‌وره‌ی جوله‌كه بووه له كاتی خۆی ( هێردۆسی دووه‌م) به مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌و سنوور بۆ دانانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی نه‌سرانی.
ئامانجه‌كانی ماسونییه‌ت له‌م سه‌رده‌مه:
1- دامه‌زراندنی چه‌ندین كۆماری جیهانی دوور له دین له ژێر ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیلدا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی لابردنی و به‌كارهێنانی ئاسان بێت له كاتی به‌رپا بوونی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی ئیسڕائیل.
2- دژایه‌تی كردنی هه‌موو ئایینه‌كان جگه له جوله‌كه و پاراستنی ده‌وڵه‌ته كۆمۆنیستییه‌كان.
3- ئامانجی كۆتاییان دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مه‌زنی ئیسرائیله و ده‌ستنیشان كردنی پاشایه‌ك بۆ جوله‌كه‌كان له شاری قودس كه له نه‌وه‌ی داود بێت و حوكمی جیهان بكات.
بڕوانه: معجم الفاظ العقیدة، لعامر فالح بتقدیم ابن جبرین.
بۆ زیانیاری زیاتر وبه شیكراوه‌یی له‌سه‌ر ماسۆنییه‌ت بڕوانه:
1-الماسونية نشأ ملك إسرائيل – د/ محمد على الزغبي.
2-الماسونية ذلك العالم المجهول د. صابر طعمة.
3-الماسونية في المنطقة – أبو إسلام أحمد.
4-الروتان في قفص الاتهام – أبو إسلام أحمد.
5-اليهود والماسونية في مفرد على شلش.
6- هذه هي الماسونية - حضر محمد
إحسان برهان ا‌لدین
2018-2-5 سلێمانی
2023-11-06
2018-04-04
2024-03-08
2018-04-24
2023-11-05
2023-10-28