/زاراوەکانی عەقیدە/
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:10 (ئه‌شعه‌رییه‌كان)
: 439
2018-04-09
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:10
ئه‌شعه‌رییه‌كان
ئه‌شعه‌رییه‌كان به هۆی پێشه‌وا (أبو الحسن الاشعري) ئه‌و ناوه‌یان لێ نراوه، واته خۆیان به شوێنكه‌وتووی ئه‌و ئه‌زانن.
ابن تیمیة فه‌رموویه‌تی: (إنهم أقرب من غیرهم إلی معتقد أهل السنة، وأن مذهبهم مركب من الوحي والفلسفة) واته: ئه‌وان نزیكترین ڕێڕه‌ون له ڕێڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ته‌وه، مه‌زهه‌به‌كه‌شیان ئاوێته‌یه‌كه له قورئان و سوننه‌ت و فه‌لسه‌فه.
ئه‌شعه‌رییه‌كان له پانزه مه‌سه‌له‌دا له ئه‌هلی سوننه جیا ئه‌بنه‌وه، یه‌كێك له‌و جیاوازیانه مه‌سه‌له‌ی ناو سیفاتی خوای گه‌وره‌یه.
ئه‌و مه‌سه‌له‌ش كه ناوی ئه‌شعه‌رییان له خۆیان ناوه ئه‌وه نیسبه‌تێكی ڕاست نییه، چونكه ئه‌بو حه‌سه‌نی ئه‌شعه‌ری له‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی هه‌مووی پاشگه‌زبوویه‌وه و سه‌باره‌ت به ته‌وبه‌كردن و پاشگه‌زبوونه‌وه‌شی كتیبی ( الابانة في أصول الدیانة)ی نووسی و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.
ئه‌شعه‌رییه‌كان فیرقه‌یه‌كی وابه‌سته‌ن به ئه‌هلی كه‌لام و پشتیان زۆر به (علم الكلام ) به‌ستووه بۆ سه‌لماندنی حه‌قیقه‌ته‌كانی دین و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی فه‌یله‌سوف و نه‌یاره‌كانی ئیسلام، به‌ڵام زانایان ئه‌و (علم الكلام)ه یان به ئامرازێكی باش نه‌زانیوه‌و ئه‌وانه‌ش كه خه‌ریكی بوون له زانا موسوڵمانه‌كان له كۆتایی ژیانیاندا زۆر په‌شیمان بوونه‌ته‌وه.
- ئه‌شعه‌رییه‌كان ته‌نها حه‌وت سیفه‌ت بۆ خوای گه‌وره جێگیر ئه‌كه‌ن كه به (صفات المعاني) ناوی ئه‌به‌ن، كه بریتین له: ( الحیاة - العلم - القدرة - الارادة - السمع - البصر - الكلام).
- هه‌روه‌ها له وته ناكۆكه‌كانیان له‌گه‌ڵ عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئه‌ڵێن: فه‌رمووده‌ی ئاحاد پرسه‌كانی عه‌قیده‌یان پێ یه‌كلا ناكرێته‌وه.
- هه‌روه‌ها له كاتی تێكگیرانی ده‌قی شه‌رعی له گه‌ل عه‌قڵدا، عه‌قڵ پێش ده‌خه‌ن به‌سه‌ر ده‌قی شه‌رعیدا، چونكه ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه كتاب و سوننه‌ت وه‌ربگرن به پێی تیگه‌یشتی زانایانی (علم الكلام) كه زیاتر له بواری فه‌لسه‌فه‌وه نزیكتر بوونه..
- ئایه‌ته‌كانی سیفاتیش ته‌ئویل ئه‌كه‌ن و مه‌عناكانیان ئه‌گۆڕن به پێچه‌وانه‌ی تیگه‌یشتنی زانایانی سه‌له‌ف.
- هه‌روه‌ها له‌مه‌سه‌له‌ی ته‌وحید دا له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سونه‌ت جیاده‌بنه‌وه، چونكه ئه‌هلی سوننه ته‌وحید به یه‌كه‌م واجبی به‌نده‌كان ئه‌زانن، به‌ڵام ئه‌شاعیره‌كان بنه‌مایه‌كی تریان داناوه به ناوی (النظر أو القصد إلى النظر) دوای ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی ئیمان و یه‌كخوا په‌رستی دێت.
- هه‌روه‌ها له‌مه‌سه‌له‌ی ئیماندا له نێوان مورجیئه و جه‌همییه‌كاندان، كه مورجیئه‌كان ئه‌ڵێن ئیمان پێویسته به زمان نوتق بكرێت و كرده‌وه‌یان به‌مه‌رج نه‌زانیوه و جه‌همییه‌كانیش وتوویانه ته‌نها باوه‌ڕی دڵ به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمان ئیماندار بێت.
به‌ڵام به‌راورد به تاقم و فیرقه‌كانی ترناكۆكییان له‌وان كه‌متره له‌گه‌ل ئه‌هلی سوننه ، بۆیه (ابن تیمیة) یه‌كێكه له‌و زانایانه‌ی كه جۆرێك له نه‌رمی له‌گه‌ڵیاندا نیشان داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپه‌رچی بیروباوه‌ڕه ناكۆكه‌كانیانی داوه‌ته‌وه له گه‌ڵ عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه‌تدا.
ئه‌شعه‌ری بوونی زانایه‌كیش مه‌عنای ئه‌و نییه زانستی لی وه‌رنه‌گیرێت، به تایبه‌تی ئگه‌ر ته‌نها هه‌ندێكی له بیروباوه‌ره‌كانیان وه‌رگرتبیت یان به كه‌می تووشی هه‌له‌كانیان بووبێت، ئه‌گه‌رچی باشتریش وایه هه‌موو شتێك لای كه‌سی عه‌قیده پاك و له‌سه‌ر مه‌نهه‌ج بێت بخوێنیت یان وه‌رگریت.به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش پیویسته موسوڵمان له هه‌ڵه‌كانیان وریا بێت بۆ ئه‌وه‌ی تێنه‌كه‌وێت وبچێته سه‌ر مه‌زهه‌به‌كه‌یان بێ ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێت .
تێبینی:
1- من له‌م نووسینه‌دا ته‌نها مه‌به‌ستمبووه به شیوه‌یه‌كی خێرا پێناسه‌ی ئه‌شعه‌رییه‌كان بكه‌م نه‌ك به تفصیل هه‌موو شتیكیان له‌سه‌ر باس بكه‌م، ئه‌وه‌یان جێگای ئێره نییه و به‌حسێكی تێروته‌سه‌ل و ده‌ه‌رو درێژی پیویسته.
2- ئه‌شاعیره هه‌موویان یه‌ك حوكمیان نییه؛ هه‌یانه زۆر له مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننه دوور كه‌وتووه‌ته‌وه‌و له جه‌همیه‌كانه‌وه نزیكتره و زۆریش كینه له دڵن به‌رانبه‌ر ئه‌هلی سوننه، هاوكات هه‌یه هه‌رچه‌ند ئه‌شعه‌رییه به‌ڵام له ئه‌هلی سوننه‌وه زۆر نزیكه‌و زۆرێك له هه‌ڵه‌ی ئه‌شعه‌رییه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه بۆیه وه‌كو كه‌سه‌كان جیاوازی زۆریان هه‌یه و نابیت وترا ئه‌شعه‌ری ئیتر بڵێی ئه‌وه حوكمه‌كه‌یه‌تی.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه:
- منهج الأشاعرة في العقيدة تأليف د. سفر الحوالى ...
- ما هي عقيدة الأشاعرة وفيمَ يختلفون عن السُنة ؟عبد الرحمن بن عبد الله السحيم.
- معجم الفاظ العقیدة، عامر فالح.
- ملاحظات على البيجوري في شرح جوهرة التوحيد - عمر بن محمود أبو عمر.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-23
2018-04-07
2024-03-26
2024-04-14
2018-07-26
2023-11-15
2023-10-28