له‌م كوردستانه‌ی خۆماندا تێبینیم كردووه، هه‌ندێك له‌وانه‌ی له ڕابوردوودا به بۆچوونی ئوسوڵی وابه‌سته‌بوون به قورئان و سوننه‌ته‌وه ده‌ناسران و بگره له هه‌ندێ جێگه‌ی كوردستان به پێشه‌نگی گه‌نجی موسوڵمانی مولته‌زیمیش داده‌نران.. ئێستا هێواش هێواش، هه‌ر جاره‌و له بۆچوونێكی دوێنێی خۆیان له ڕابوردوودا پاشه‌كشه ده‌كه‌ن و پاشگه‌زده‌بنه‌وه، چونكه دیاره ده‌ركیان به‌وه كردووه نابێت به یه‌ك جار له هه‌موو ئه‌و ته‌وقه‌ی دوێنی خستبوویانه سهسهری خۆیان خۆیانی لێ ڕزگار بكه‌ن وبڵێن هه‌ڵه بووین و ئێمه‌یش حه‌زمان له‌و قهرهبالهغی و كه‌شه خۆشه‌یه كه زۆرینه‌ی له خۆ گرتووه! به‌ڵكو پیویسته یه‌ك یه‌ك و به عاقڵانه وپاساوی مه‌نتیقی و (شه‌رعی) مه‌سه‌له‌كان ڕه‌تبكه‌نه‌وه . ئه‌وانه‌ش دیاره حه‌ز به‌گۆڕین ده‌كه‌ن وچیدی تاقه‌تیان نه‌ما له‌و بیابانه وشكه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند غهریبێكدا بن كه كه‌س له كوردستاندا هیچیان بۆ حیساب ناكات.. یاره‌بی به خۆداچوونه‌وه‌ی وامان هه‌رگیزبه نسیب نه‌كه‌یت..اللهم إنا نسألك الثبات علی المنهج وحسن الخاتمة والصبر علی الفتن ما ظهر منها وما بطن. إحسان برهان ا‌لدین 2018-7-2