بۆچوونی ڕاست و پەسەند و بەڵگەدار لەلای ئەهلی عیلم ئەوەیە (الخضر) علیه السلام یەكێكە لە پێغەمبەران علیهم السلام، وەفاتی كردووەو لە ژیاندا نەماوە، هەرچی ئەو بۆچونانەش كە باس لەوە دەكەن لە ژیاندا ماوە بەڵگەی ڕاستیان لەسەر نییە و زانایان ڕەدیان داوەتەوە ، ئهمه ڕێڕهوی جومهوری زانایانه وهكو (البخاري و إبراهيم الحربي و أبي الخطاب ابن دحية و أبي الحسين بن المنادي وابن الجوزي والقاضي أبي يعلى والقاضي أبي بكر بن العربي و أبي حيان و شيخ الإسلام ابن تيمية- له بۆچوونی پهسهند كراویدا- وابن القيم وابن حجر ). بڕوانه:: المنار المنيف ص63 ، الموضوعات 1/200 ، الزهر النضر ص121 ، روح المعاني 15/321 ، منهاج السنة1/97 الفتاوى 4/336 ، 27/100. بێگومان ئهمهش بۆچوونی ڕاسته والله أعلم.
بهڵگهش زۆر ههیه بۆ پشتگیری كردنی ئهم بۆچوونه ، وهكو ئایهتی:( وَمَا جَعَلْنَا لِبَشَرٍ مِنْ قَبْلِكَ الْخُلْدَ ۖ أَفَإِنْ مِتَّ فَهُمُ الْخَالِدُونَ) الانبیاء34. ئەم ئایەتە ههموو مرۆڤهكان دهگرێتهوه و الخضر یش سهلامی الله ی لێبێت مرۆڤ بووە ولە چەشتنی مردن بەدەر نەبووە.
ههروهها ئهو فهرموودهی كه بوخاری رحمه الله دهیگێڕێتهوه: " أرأيتم ليلتكم هذه فإن على رأس مائة سنة منها لا يبقى ممن هو على ظهر الأرض أحد" واتە دوای سەد ساڵی تر هیچ کەسێک لەوانەی لەو کاتە لە ژیاندا بوونە لە ژیاندا نامێنن ودەمرن.
هەروەها ئهو فهرموودهش كه له سەحیحی موسلیمدا هاتووه بەهەمان واتای فەرموودەی پێشوو: "ما من نفس منفوسة يأتي عليها مائة سنة وهي يومئذ حيه". بهڵگهن لهسهر ئهم بۆچوونه.
ئینجا ئهگهر الخضر علیه السلام زیندوو بوایه، دهبوو باوهڕی به پێغهمبهر صلی الله علیه وسلم بهێنایهو و جیهادی لەگەڵدا بكردایهو ئامادهی جومعهو جهماعهت بووایهو چهندین ئهركی تریشی دهكهوته سهر وهكو ابن القیم فهرموویهتی.
زانای بەنابانگ أبو الفرج ابن الجوزي لە كتێبی"عجالة المنتظر في شرح حالة الخضر" لێكۆڵینەوەیەكی زانستی كردووە و بەوە گەیشتووە ئەو فەرموودانەی لەو بارەوە هاتون كە الخضر زیندوە ناڕاست و هەڵبەستراون.
لەناو میللەتی كورددا بەتایبەتی لە چەند دەیەی ڕابردوو ولە پێش ئەوەشدا، بیروباوەڕی زیندوو بوونی (الخضر) كە بە خدری زیندە ناسراوە لە ناو خەڵكیدا عەقیدەیەكی بەربڵاو بووە، مامۆستایانی ئایینیش هۆكارێكی یارمەتیدەر بوونە بۆ تەشەنە كردنی ئەو بیروباوەڕە كە زۆربەیان باوەڕیان بەوە بووە و جەخەتیان لەسەر ڕاست و درووستی ئەو بابەتە كردووەتەوە، دواجاریش چەندین سەرپێچی و بیدعە و هەندێ جار شیركیشی پێوە بەستراوەتەوە.
زۆر جاریش لەلایەن زۆرزان و تەڵەكەبازەكان و خاوەن بەرژەوەندییەكانەوە بە عەقڵی خەڵكیان ڕابواردووە و بەسەرهاتی زۆریان هەڵبەستووە لەسەر كەسایەتی (الخضر) علیه السلام كە گوایە لە كاتە سەختەكان و لە ساتی ناڕەحەتییەكاندا دەركەوتووەو فریای خەڵكی كەوتووە وڕزگاری كردوون، بەڕاددەیەك ئەو بیرۆكە و بیروباوەڕە لەناو خەڵكیدا تەشەنەی كردبوو كە وێنەیەكی دیاری كراوی لە مێشك و لە زەینی زۆربەی میللەتی كورددا بۆ كێشرابوو، وەكو ئەوەی حەقیقەت بێت و وەكو هەر مرۆڤێكی تری زیندوو لە ژیاندا بێت، بە شێویەك وێنا كراوە كەوا ئەو هەمیشە ئامادەیە و بۆی هەیە لەهەر هەل و مەرج و بارودۆخێكدا و لە كاتی ڕوودانی تەنگ وچەڵەمەدا دەربكەوێت و وەكو فریادڕەس ڕۆڵی خۆی ببینێت لە یارمەتیدان و بەهاناوەچوونی مرۆڤەكان، بەوەش توانرا ڕێگایەكی تر لە ڕێگاكانی سەر لێشێواندن و بیدعەو شیرك بۆ خەڵكانێكی زۆر زیاد بكرێت.
بەڵام مایەی دڵخۆشییە لە ئێستادا بەهۆی بڵابوونەوەی زانستی شەرعی بەراورد بە جاران و زۆربوونی بانگخوازان كە خەڵكی بۆ كیتاب و سوننەت بانگ دەكەن، پێم وایە ئەو عەقیدەیە زۆر پاشەكشەی كردووە و لەناو خەڵكیدا كاڵ بووەتەوە.