/زاراوەکانی عەقیدە/
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:15 (الضلال)
: 489
2018-04-09
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:15
الضلال
(الضلال) واته لادان له ڕێگاى ڕاست، دژى هیدایه‌ت و ڕێنوێنیی، الله تعالی ده‌فه‌رمووێت: {مَنِ اهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ وَمَنْ ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا}. (الإسرا‌ء: ١٥).
(الضلال) واته گومڕایی به چه‌ند واتایه‌ك ده‌وترێت:
١- جارى وا هه‌یه به كوفر ده‌وترێت (الضلال): {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنْزَلَ مِنْ قَبْل وَمَنْ يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا}. (النساء: ١٣٦).
٢- یان به (شرك) ده‌وترێت: {إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا}. (النساء: ١١٦).
٣- یان به سه‌رپێچی ده‌وترێت كه ناگاتە ئاستی كوفر، بۆ نموونه ده‌وترێت كۆمه‌ڵه لاده‌ره‌كان (الفرق الضالة) واته سه‌رپێچیکه‌ران.
٤- یان به هه‌ڵه ده‌وترێت: { قَالَ فَعَلْتُهَا إِذًا وَأَنَا مِنَ الضَّالِّينَ}. (الشعراْء: ٢٠).
٥- هه‌روه‌ها به بیرچوونه‌وه‌ش ده‌وترێت: {أَنْ تَضِلَّ إِحْدَاهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَاهُمَا الْأُخْرَى}.
٦-هه‌ندێك جاریش به ونبوون و دیارنه‌مان ده‌وترێت، وه‌كوو له فیقهدا ده‌وترێت (ضالة الابل) وشتری ونبوو.
تووش بوون به ضلال و گومڕایی هۆكاری زۆره له‌وانه:
– به‌كارنه‌هێنانی هه‌سته‌كان بۆ تێڕامان و بیركردنه‌وه.
– ئه‌نجامدانی تاوان و گوناه و سه‌رپێچیكردنی شه‌رعی .
– شوێنكه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زوو.
– گوێڕایه‌ڵی كردنی خراپه‌كاران و یاخیبوان له‌شه‌رعی ئیسلام.
– شوێنكه‌وتنی نه‌فس و شه‌یتان.
به كورتی كێ بیه‌وێت هۆكاره‌كانی هیدایه‌ت وه‌رگرێت پێویسته له هۆكاره‌كانی گومڕایی دوور بكه‌وێته‌وه و ته‌نها ده‌ست به كتاب و سوننه‌ته‌وه بگرێت.
بۆ نووسینی ئەم بابەتە سوودم لە چەند سەرچاوەیەک وەرگرتووە.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-04-05
2018-05-18
2023-11-22
2024-07-27