العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
ده‌ فه‌رمووده‌ ده‌رباره‌ى ڕه‌مه‌زان (ضعيف)ن وكاريان پێ ناكرێت:37
: 893
2018-04-12

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:37 ده‌ فه‌رمووده‌ ده‌رباره‌ى ڕه‌مه‌زان (ضعيف) ن وكاريان پێ ناكرێت به‌ بۆنه‌ى نزيكبوونه‌وه‌ى مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان، هه‌ندێ فه‌رمووده‌ى ناجێگير و لاواز هه‌يه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌و مانگه‌ پيرۆزه‌، باشتره‌ موسوڵمانان بزانن كه‌ حوكميان له‌ لاى فه‌رمووده‌ناسان چييه‌، لێره‌دا هه‌ندێك له‌و فه‌رمووده‌ لاوازانه‌ كه‌ پێش ڕه‌مه‌زان و له‌ ناو ڕه‌مه‌زاندا زۆر باس ده‌كرێن له‌ ڕۆشنايى قسه‌ى زانايان دا ده‌خه‌ينه‌ ڕوو : 1- فه‌رمووده‌ى ( اللهم بارك لنا في رجب وشعبان وبلغنا رمضان ) البزار والطبراني ئه‌م فه‌رمووده‌يان گێڕاوه‌ته‌وه‌و كه‌سێك له‌ سه‌نه‌ده‌كه‌يدا هه‌يه‌ ناوى ( زائدة بن أبي الرقاد ) ‌، بوخارى ده‌رباره‌ى فه‌رموويه‌تى: منكر الحديث . النسائي و ابن حبان به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ ضعيف يان زانيوه‌ . ابن حجر يش له‌ ( تبيين العجب بما ورد في رجب ) باسى بێ بنه‌مايى ئه‌و فه‌رمووده‌ى كردووه‌. 2- فه‌رمووده‌ى ( أظلكم شهر عظيم .. وذكر فيه : أن أوله رحمة وأوسطه مغفرة وآخره عتق من النار ) فه‌رمووده‌يه‌كى مه‌شهوره‌و زۆر له‌ وتاربێژو مامۆستا ئايينييه‌كان باسى ده‌كه‌ن، .ابن خزيمة ڕيوايه‌تى كردووه‌و زانايان سه‌نه‌دو مه‌تنه‌كه‌شيان به‌ (باطل) و به‌ (منكر) وه‌سف كردووه‌. 3- ( صوموا تصحوا ) أ أحمد 2/380 والطبراني وأبو نعيم والحاكم ڕيوايه‌تيان كردووه‌و،فه‌رمووده‌يه‌كى لاواز( ضعيف ). 4- ( نوم الصائم عبادة ) فه‌رمووده‌يه‌كى (ضعيف) ه‌، السيوطي له‌ الجامع الصغير هێناوێتى (زين الدين العراقي والبيهقي والسيوطي) لاوازيان كردووه‌ . بڕوانه‌: الفردوس 4/248 ، وإتحاف السادة 4/322 . 5- ( من أفطر يومًا من رمضان من غير عذر لم يجزئه صيام الدهر كله ولو صامه ) أبو داود 2396 ، والترمذي 723 ڕيوايه‌تيان كردووه‌و زانايان به‌ ضعيف يان داناوه‌ و، (الذهبي) فه‌رموويه‌تى: لا يثبت. 6- ( اللهم لك صمت وعلى رزقك أفطرت ) فه‌رمووده‌ناسان به‌ (ضعيف)يان زانيوه‌ بۆ نموونه‌: ابن القيم له‌ زاد المعاد 2/51 فه‌رموويه‌تى: لا يثبت هذا الحديث . 7- ( من قام ليلة العيد ) .له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا: ( من أحياها محتسبًا لم يمت قلبه يوم تموت القلوب ) ابن ماجه ڕيوايه‌تى كردووه‌و كه‌سێك له‌ سه‌نه‌ده‌كه‌يداهه‌يه‌ به‌ ناوى (بقية) كه‌ به‌ ته‌دليس ناسراوه‌و فه‌رمووده‌كه‌شى به‌ عه‌نعه‌نه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌ بۆيه‌ فه‌رمووده‌كه‌ (ضعيف) . 8- ( إن للصائم عنده فطره دعوة لا ترد ) أحمد 2/305 ، والترمذي 3668 ، وابن خزيمة 1901 ، له‌ سه‌نه‌ده‌كه‌يدا كه‌سێك هه‌يه‌ به‌ ناوى( إسحاق بن عبيدالله المدني) زانايان وه‌كو المنذري و ابن القيم و الذهبي فه‌رمووده‌كيانبه‌ ضعيف ناساندووه‌. 9- (لا تزال أمتي بخير ما عجلوا الإفطار وأخروا السحور) أحمد (1/ 147) الهيثمي (3/154): "فيه سليمان بن أبى عثمان قال أبو حاتم: مجهول"]. 10- ((صَمْتُ الصائمِ تسبيحٌ، ونومه عبادة، ودعاؤه مستجاب، وعمله مضاعف)) الألباني له‌ ضعيف الجامع (3493) به‌ ضعيف ى زانيوه‌. فه‌رمووده‌ى تريش زۆره‌ مه‌شهوره‌و ضعيف ه‌، وه‌كو: (( يا أيها الناس قد أظلكم شهر عظيم ، شهر فيه ليلة خير من ألف شهر جعل الله صيامه فريضة وقيام ليلة تطوعاً..الخ)).ضعيف . "العلل" لابن أبي حاتم (1/249) . "الضعيفة" (871) . به‌ڵام من لێره‌دا ته‌نها چه‌ند فه‌رمووده‌م باسكردووه‌. بۆ زانيارى زياتر بڕوانه‌ كتێبى: رياض الجنان في رمضان / عبدالمحسن بن علي المحسن 31-36. تێبينى: 1- ئه‌م فه‌رموودانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ باشترين حاڵياندا (ضعيف) ن، بۆيه‌ وه‌كو زانايان فه‌رموويانه‌ ئه‌و جۆره‌ فه‌رموودانه‌ نه‌ له‌ ئه‌حكام و له‌ فضائل و هيچ بوارێكدا ئيشيان پێ ناكرێت پێويسته‌ ته‌نها به‌ فه‌رمووده‌ى صحيح پشت ببه‌سترێت. 2- هه‌ندێك له‌م فه‌رموودانه‌ به‌سه‌نه‌دى تر هاتووه‌ به‌ واتايه‌كى نزيك له‌م واتايه‌و صه‌حيحه‌، به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌ مه‌شهورانه‌ى به‌م شێوه‌ باسمان كرد و مامۆستايان باسى ده‌كه‌ن لاوازن و به‌ پيى قسه‌ى زانايا فه‌رمووده‌ى ضعيف بۆ فضائل الاعمال يش درووست نييه‌ بگێڕيدرێته‌وه‌ نه‌خوازه‌ڵا بۆ ئه‌حكاميش. 3- ئه‌وه‌ى لێره‌ باسم كردووه‌ هه‌ڵمبژاردووه‌ له‌و فه‌رموودانه‌ى زۆر به‌ ناوبانگن و مامۆستايان وه‌كو ئه‌وه‌ى هه‌ر زۆر صحيح بن باسى ئه‌كه‌ن، ئه‌گينا فه‌رمووده‌ى تر زۆره‌ ده‌رباره‌ى ڕه‌مه‌زان و پله‌كه‌يان له‌ نێوان ضعيف و موضوع دا ديارى كراوه‌. إحسان برهان الدين 2017-5-2 سلێمانى