العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ١١- مروج الذهب و معادن الجوهر
: 505
2018-04-09
كتێبێكى مێژوويي به‌ ناوبانگه‌، له‌ نووسينى (علي بن الحسين بن علي، أبو الحسن المسعودي) يه‌، له‌سه‌ره‌تاى بوونه‌وه‌ره‌وه‌ باس ده‌كات تاكو سه‌رده‌مى خه‌ليفه‌ى عه‌بباسى المطيع لله 973ز، مه‌سعودى -وه‌كو ده‌ونرێت- به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر عه‌بدوڵلاى كورى مه‌سعود ره‌زاى خواى لێبێت، له‌ ڕووى بيروباوه‌ره‌وه‌ موعته‌زيلى بووه‌ و هاوكات سۆزو عاتيفه‌ى له‌ گه‌ل شيعه‌دا بووه‌ ، كتيبى مێژوويى زۆرى هه‌يه‌ ، به‌ ناوبانگترينيان ئه‌مه‌يه‌ كه‌ لێره‌ باسى ده‌كه‌ين، له‌ ده‌وروبه‌رى ساڵى 287ك له‌ به‌غدا له‌ دايكبووه‌و له‌ ساڵى 346ك له‌ ميسروه‌فاتى كردووه‌. كتێبى (مروج الذهب) ڕووبه‌ڕووى ڕه‌خنه‌ى زۆر بووه‌ته‌وه‌، به‌ تايبه‌تى له‌ رووى لايه‌نگريكردنى شيعه‌ و دژايه‌تى كردنى نه‌ياره‌كانيان، هه‌روه‌ها له‌ ڕووى ڕاستگۆيى و متمانه‌وه‌ له‌ باسكردنى ڕووداوه‌كاندا ڕه‌خنه‌ى زۆرى ئاڕاسته‌ كراوه‌ ، بۆ نموونه‌: 1- باسى خيلافه‌تى ئه‌بوبه‌كر ره‌زاى خواى لێبێت له‌ هه‌شت لاپه‌ڕه‌دا ده‌كات و ده‌ڵێت له‌به‌ر پوخت كردن و درێژه‌ پێ نه‌دانى وام كردووه‌، به‌ڵام باسى عه‌لى ڕه‌زاى خواى لێبێت له‌ هه‌شتا لاپه‌ڕه‌دا ده‌كات و له‌ كۆتاييدا داواى لێبوردنيش ده‌كات كه‌ به‌ پێى پێويست باسى نه‌كردووه‌. 2- پێشه‌وايه‌تى ئه‌بو به‌كر به‌ (إمامة المفضول) داده‌نێت، واته‌ له‌و چاكتر و شياوتر بووه‌ بۆ خيلافه‌ت. 3- كۆتايى هاتنى ژيانى عومه‌ر و عوسمان ڕه‌زاى خوايان لێبێت به‌كوژران ناو ده‌بات ، هاوكات عه‌لى ڕه‌زاى خواى لێبێت به‌ شه‌هيد باس ده‌كات. 4- سنوور به‌زاندنێكى زۆرى هه‌يه‌ له‌ كاتى باسكردنى هه‌ندێ له‌ هاوه‌ڵان ، به‌تايبه‌تى: معاوية وطلحة والزبير و دايكمان عائيشه‌ ڕه‌زاى خوايان لێبێت. پێشه‌وايانى ئه‌هلى سوننه‌ت به‌م شێوه‌ باسيان كردووه‌: - ابن العربي له‌ كتێبى: (العواصم من القواصم ) ل249ده‌رباره‌ى المسعودي ده‌ڵێت : " وأما المبتدع المحتال فالمسعودي، فإنه يأتي منه متاخمة الإلحاد فيما روى من ذلك، وأما البدعة فلا شك فيه " ص 249 . - ابن تيمية له‌ كتيبى (منهاج السنة) 2/163 باسى (مروج الذهب) به‌م شێوه‌يه‌ ده‌كات: " وفي تاريخ المسعودي من الأكاذيب ما لا يحصيه إلا الله تعالى " واته‌: كتێبى مێژووه‌كه‌ى مه‌سعوودى ئه‌وه‌نده‌ درۆى تێدايه‌ مه‌گه‌ر خوا بزانيت چه‌نده‌ زۆره‌. - ابن حجر له‌ (لسان الميزان) 4/225 ده‌رباره‌ى ده‌ڵێت:" وكتبه طافحة بأنه كان شيعياً معتزلياً حتى أنه قال في حق ابن عمر أنه امتنع من بيعة علي بن أبي طالب ثم بايع بعد ذلك يزيد بن معاوية والحجاج لعبد الملك بن مروان، وله من ذلك أشياء كثيرة " . - ابن خلدون له‌ كتێبى (المقدمة)ل4 ده‌رباره‌ى ده‌ڵيت: " وإن كان في كتب المسعودي والواقدي من الطعن والغمز ما هو معروف عند الإثبات و مشهور بين الحفظة الثقات ". ئه‌مه‌و زانايانى شيعه‌ زۆر ستايشى ده‌كه‌ن ، بۆ نموونه‌: - السيد بحر العلوم له‌ كتێبى (الفوائد الرجالية) به‌رگى 4 ل 150ده‌ڵێت : (ومنهم الشيخ الفاضل الشيعي على بن الحسين ابن علي المسعودي مصنف كتاب مروج الذهب). - الحلي له‌ كتێبى (خلاصة الأقوال) ل 186 ده‌ڵێت: (40 - علي بن الحسين بن علي المسعودي ، أبو الحسن الهذلي ، له كتب في الامامة وغيرها ، منها كتاب في اثبات الوصية لعلي بن ابي طالب ( عليه السلام ) ، وهو صاحب كتاب مروج الذهب) . مه‌سعودى خۆى و كتيبه‌كه‌ى جيگاى ڕێزو بايه‌خى زۆرن له‌ لاى ڕۆژهه‌ڵاتناتناسه‌كان و،كتێبه‌كه‌شى بۆ زۆر له‌ زمانه‌كانى جيهان وه‌رگێڕدراوه‌و دواترين ته‌رجه‌مه‌ى بۆ زمانى يابانى كراوه‌. - هه‌روه‌ها شايه‌نى باسه‌ مه‌سعودى له‌ به‌رگى دووى كتێبه‌كه‌يدا باسى بنچينه‌ى كوردى كردووه‌و پيى وايه‌ كورد به‌ نه‌ژاد ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر عه‌ره‌ب و هه‌موويان له‌ هۆزى ربيعه‌ بن نزار ن له‌ بنچينه‌دا. - كتێبى مروج الذهب پێنج به‌رگه‌و يه‌كه‌م جار له‌ پاريس چاپ كراوه‌و دواتر له‌ به‌يروت وزۆر شوێنى تر، چاكترين چاپه‌كانيشى بريتيه‌ له‌ چاپى (المكتبة التجارية الكبرى)له‌ چوار به‌رگدا به‌ ته‌حقيقى محمد محيي الدّين عبد الحميد .