العربیة
/ بیروباوەڕ/
هیچ مەكە تا حوكمەكەی نەزانیت!
: 351
2022-06-27

  هیچ مەكە تا حوكمەكەی نەزانیت! بنچینەیەكی شەرعی گرنگ هەیە پێویستە هەموو موسوڵمانێك بیزانێت، ئەویش ئەوەیە: نابێت موسوڵمان هیچ كارێك ئەنجام بدات، تاكو نەزانێت حوكمی شەرع دەربارەی ئەو كارەی چییە. ئەگەر حەڵاڵ و ڕێگە پێدراوە دەتوانێت بیكات، ئەگەر حەرام و قەدەغەكراوە دەبێت لێی دوور بكەوێتەوە، بەتایبەتی ئەو بابەتانەی كە ڕەهەندێكی عەقیدەیی هەیە، چونكە بەئەنجامدانی وسنوور بەزاندنی ئیمانی موسوڵمان و ئیسلامەتی تووشی مەترسی دەكات و دەیخاتە ژێر پرسیارەوە! زۆر شت لەم ڕۆژگارەدا درووست بووە و داهێنراوە كە پێویستیان بە لێوردبوونەوە لێكوڵینەوە هەیە، ئەگەر بە زانستێكی باش و تۆكمە نەبێت، ئەگەر كەسەكە بە عەقیدەو ئیمانێكی پتەو پشت ئەستوور نەبێت، بەئاسان لەڕێگەی ڕاست دەردچێت بێ ئەوەی بەخۆی بزانێت وگومڕا دەبێت و لەخشتەدەبرێت. بۆیە چاكترین قەڵغانیك لەم سەردەمە بۆ موسوڵمان كە ئیمانی خۆی پێ بپارێزێت ئەوەیە، زانستێكی شەرعی بەهێزی هەبێت لەسەر بنەمای قورئان و فەرموودەی صحیح و ڕێنمایی و ڕوناكی و تێگەیشتنی پێشینانی ئەم ئوممەتە و ئەوانەی لەسەر ڕێبازی ئەوان دینداری دەكەن. بۆ ئەوەش كە فریو نەخۆیت و بەسەر هەڵەدا نەبرێیت! ئەگەر خۆت نەتتوانی بە حوكم و بەڵگەی زانستی بابەتەكان بگەیت، پێویستە پرسیار تەنها لە كەسانی شارەزا لە كیتاب و سوننەت بكەیت لەوانەی كە بە گومراییەكانی ئەم سەردەمەوە تێوەنەگلاون و بەرژەوەندییەكیان نییە كە لەسەر حیسابی دینەكیان سەرقاڵی پاراستنی بن ! شێوازەكانی لە خشتەچوون و گومڕایی لەم سەردەمەی خۆماندا زۆر بوونەو تەنها لە ڕێگەی ڕواڵەت و قسەی باشی كەسەكانەوە نابێت متمانەیان بكرێت، سەرەتا گومان بكەیت باشترە تاكو پێچەوانەكەیت بۆ دەسەلمێت، چونكە ئەو كەسانەی كە قسە بۆ خەڵكی ئەكەن و وەڵامی پرسیاریان ئەدەنەوە، پێویستە تەماشای مەنهەجیان بكرێت و دڵنیا ببیتەوە ئەو كەسانە تاچەند دین و عەقیدەو تەوحیدی خۆیان پاراستووە لەم فۆناغە سەختەی خۆماندا كە پارێزگاری لە دین بووەتە كارێكی قورس وئەستەم و خەریكە فەرموودەكەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم دێتەدی و جێبەجێ دەبێت: «بَادِرُوا بِالأَعْمَالِ فِتَنا كَقِطَعِ اللَّيْلِ الْمُظْلِمِ. يُصْبِحُ الرَّجُلُ فِيْهَا مُؤْمِناً وَيُمْسِي كَافِراً. أَوْ يُمْسِي مُؤْمِناً وَيُصْبِحُ كَافِراً. يَبِيعُ دِينَهُ بِعَرَضٍ مِنَ الدُّنْيَا». رواه مسلم. واتە: پەلە بكەن لە ئەنجامدانی كاری چاكە بەر لەوەی فیتنەو ئاشوب لە وینەی تاریكی شەو بكەوێتەوە و وای لێبێت كەسێك ڕۆژی لێ ببێتەوە ئیماندارە و ئێواری لێ دێت كافرە، یان ئێوارەی بەسەردا دێت ئیماندارە و بۆ بەیانییەكەی دەبێتە بێ باوەڕ! واتە: ئەوەندە فیتنە و تاقیكردنەوەی سەختی لە ئیمانیدا بەسەردا دێت، لەخشتەی دەبات و لەیەك ڕۆژدا بەو شێوە لە نێوان ئیمان و بێ ئیمانیدا دێت و دەڕوات و، لەبەر خۆشی و پارەیەكی كەمی ئەم دونیا دینەكەی دەفرۆشێت، بۆیە فەرموودەكە هانی موسوڵمان دەدات فریای خۆی بكەوێت بەر لەوەی ئەو فیتنەیە درووست بێت ودینی خەڵكی بكەوێتە ئەو مەترسییەوە