كوشتنی مێروله له لای عوسمانییه‌كان فه‌توای پێویسته
سوڵتان سوله‌یمانی قانوونی ئاگاداركرایه كه مێرووله هێرشی كردووه‌ته سه‌ر دره‌خته‌كانی نێو باخی كۆشكی تۆپ قاپی ، له‌دوای ڕاوێژكردن و پرسیارله شاره‌زایان وتیان :بنی داره‌كان به قیر داپۆشرێت ئه‌و كێشه چاره‌سه‌ر ئه‌بێت ، به‌ڵام سوڵتان عاده‌تی وابوو به بێ فه‌توای موفتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هیچ كارێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌ده‌دا ، بۆیه به فه‌توای( أبي السعود أفندی ) بنی داره‌كانی ناو كۆشكه‌كه‌ی به قیر داپۆشی ، سه‌یریش ئه‌وه بوو كاتێك وه‌فاتی كرد وه‌سێتی كرد سهنووقێكی هه‌بوو له‌گه‌ڵیدا بنێژرێت ، به‌ڵام زانایان ڕازی نه‌بوون به‌وه تاكو نهیكهنهوهو نه‌زانن ئه‌و سهنووقه چی تیایه ، كه كردیانه‌وه ته‌ماشایان كرد هه‌رچی فه‌توای زاناكان هه‌یه كه بۆی دراوه له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی خۆیدا هه‌مووی له‌و سهنووقهدایه و حه‌زی كردووه له‌گه‌ڵ خۆی بنێژریت. تێبینی: من به‌سه‌ر هاته‌كه وه‌كو خۆی باس ده‌كه‌م به مه‌به‌ستی به‌راورد كردن له گه‌ڵ حاڵی سه‌رۆك و لێپرسراوانی ئه‌م سه‌رده‌مه، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی كرداره‌كانی له ڕووی به‌ڵگه‌ی شه‌رعییه‌وه پشت ڕاست بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌كی تره.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-12-23 سلێمانی