العربیة
/چۆن تەدەبوری قورئان بکەین ؟/
#چۆن_تدبّر_ی_قورئان_بكەین:2
: 366
2021-10-19
#چۆن_تدبّر_ی_قورئان_بكەین:2 وا بزانە قورئان ئاراستەی تۆ كراوە! زۆرێك لە زانایان لە كۆن و لە هاوچەرخەكاندا، فەرموویانە بۆ ئەوەی بتوانیت (تدبر) ی قورئان بكەیت و فەرمانەكەی الله لە ئایەتی (أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ) و ئایەتەكانی تری هاوشێوەی لە خۆتدا بەرجەستە بكەیت، پێویستە لە كاتی قورئان خوێندندا وا هەست بكەیت ئەم قورئانە بە تایبەت ئاراستەی تۆ كراوە و هەموو فەرمانەكانی و قەدەغەكراوەكانی مەبەست پێیان تۆیت، جا بزانە گوێڕایەڵی ئەبیت یان پشت گوێی ئەخەیت و كەمتەرخەم ئەبیت؟ پێشینانی چاكی ئەم ئوممەتە، مامەڵەو ڕەفتاریان لەگەڵ قورئاندا بەو شێوە دەكرد كە ئایەتەكانی بریتین لە كۆمەڵە پەیامێك لە لایەن پەروەردگارەوە ئاراستەیان كراوە، واتە ئاراستەی خودی خۆیان كراوە! بۆیە بە شەوان دەیانخوێندەوەو لێی ورد دەبوونەوە و بە باشترین شێوە هەوڵی تێگەیشتنیان دەدا، بەڕۆژیش لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بە دوای جێبەجێكردنی واتاكانی ، گوێڕایەڵی فەرمانەكانی، خۆبەدوور گرتن لە قەدەغەكراوەكانی بوون. پێشینان خۆشەویستی قورئانیان بە بەڵگەی خۆشەویستی الله و پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم دەزانی، بۆیە دەگێڕنەوە هەندێ لە هاوەڵان فەرموویانە: هەركێ دەیەوێت الله و پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم خۆشیان بوێت، با تەماشای حاڵی خۆی لەگەڵ قورئاندا بكات، ئەگەر قورئانی خۆش دەوێت، ئەوا خۆیشی لەلای الله و پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم خۆشەویستە! إحسان برهان الدین 2 رمضان 1442