/زاراوەکانی عەقیدە/
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده :3 (طاغوت) مه‌عنای چییه؟
: 1315
2018-04-09
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده :3
(طاغوت) مه‌عنای چییه؟
طاغوت له (طغیان) ه‌وه هاتووه كه له زمانی عه‌ره‌بیدا به واتای سنوور به‌زاندن هاتووه، وه‌كوخوای گه‌وره فه‌رمووویه‌تی:( إنا لما طغی الما‌ء حملناكم في الجاریة) له ڕووی زاراوه‌شه‌وه بریتییه له هه‌موو شتێك له گه‌ڵ خوای گه‌وره بپه‌رسترێت، هه‌روه‌ها بریتییه له شه‌یتانێك له وینه‌ی مرۆڤدا كه مرۆڤه‌كانی تر له جیاتی مل كه‌چ بوون بۆ حوكمی خوا ملكه‌چی حوكمی ئه‌و ئه‌بن - وه‌كو مجاهد بنجبر فه‌رموویه‌تی- یان وه‌كو ابن القیم- فه‌رموویه‌تی: بریتیه له هه‌موو شتێك كه به‌نده‌كان له سنووری خۆی ده‌ریبكه‌ن، په‌رستراو بێت یان قسه بیستراو وگوێڕایه‌ڵی بۆ كرا‌و بێت، بۆ نموونه:
هه‌موو بتێك كه بپه‌رسترێت تاغوته..
هه‌موو زانایه‌كی خراپ كه خه‌ڵكی بۆ كوفر و بیدعه‌ی بیروباوه‌ر له دینی خوا بانگ بكات، یان هه‌ڵسێت به حه‌ڵاڵكردنی ئه‌وه‌ی كه خوا حه‌رامی كردووه یان به حه‌رام كردنی ئه‌وه‌ی خوا حه‌ڵاڵی كردووه هه‌موو ئه‌وانه تاغوتن..
هه‌موو كه‌سێك به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بپه‌رسترێت و خۆیشی ڕازی بێت به‌و په‌رستنه تاغوته وه‌كو ابن عثیمین فه‌رموویه‌تی: (من عبد من دون الله وهو راضٍ بذلك فإن من رضي أن يعبده الناس من دون الله فإنه يكون طاغوتًا )
یان ئه‌وانه‌ی له جیاتی به‌رنامه‌ی خوا به‌رنامه‌ی تریان پی باشتره و له لای بێگانه‌كانه‌وه هاورده‌ی ئه‌كه‌ن و به‌سه‌ر قورئان و سوننه‌تدا په‌سه‌ندی ئه‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه به تاغوت ده‌ژمێردرێن..
زانایش ئه‌ركی ئه‌وه‌یه شوێنكه‌وتووی دینی خوا بێت چونكه ئه‌وان میراتگری پێغه‌مبه‌رانن، جا ئه‌گه‌ر سنووری خۆی به‌زاند و ئه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتداران جوان كرده‌وه‌و هانیدان به‌رنامه‌ی جگه له به‌رنامه‌ی خوای گه‌وره هاورده بكه‌ن و جێبه‌جێی بكه‌ن ئه‌وانه‌ش تاغوتن، چونكه ئه‌وان ئه‌و سنووره‌یان به‌زاندووه كه ده‌بوو ته‌نها شوێن كه‌وتووی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بن.
به كورتی - وه‌كو عبد الرحمن السعدي - فه‌رموویه‌تی: ( كل حكم بغير شرع الله فهو : طاغوت . ) اهـ . [ تيسير الكريم الرحمن 1/ 363 ] .واته هه‌مووحوكم كردنێك به غه‌یری شه‌رعی خوا تاغوته.
تاغوتیش ده‌بێته سی به‌شه‌وه:
تاغوت له حوكمڕانیدا و تاغوت له په‌رستندا و تاغوت له گوێڕایه‌ڵیدا..موسوڵمانیش پێویسته له‌سه‌ری نكۆڵی له هه‌موو جۆره تاغوتێك بكات و گوێڕایه‌ڵی ته‌نها دینی خوا و شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت و حوكم ته‌نها به‌شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره بكات و ته‌نها خوای گه‌وره بپه‌رستێت به هه‌مووی ئه‌و واتایانه‌ی په‌رستن و گوێڕایه‌ڵی و حوكمكردن ده‌یانگرێته‌وه.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-20 سلێمانی
2020-02-28
2021-10-18
2018-04-09
2024-02-05
2024-03-26
2023-10-28
2024-03-08