فه‌رمووده‌ی (ضعیف) ئه‌گه‌ر واقع سه‌لماندی واتاكه‌ی ڕاسته ئايا ده‌بێته (صحیح)؟ ئایا ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك سه‌نه‌ده‌كه‌ی جێگیر نه‌بوو؛ لاواز بوو یان هه‌ڵبه‌ستراو، به‌ڵام واقع و ڕۆژگار ده‌ریخست كه واتا و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ڕاسته و هاته دی، ئایا ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پله‌ی فه‌رمووده‌كه‌و حوكمدان هه‌یه له‌سه‌ر سه‌نه‌ده‌كه‌ی، واته له فه‌رمووده‌یه‌كی (ضعیف)ه‌وه ده‌یگۆڕێت بۆ فه‌رمووده‌یه‌كی صحیح؟ سه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌وه بزانین هه‌موو فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم كه سه‌نه‌د و زنجیره‌ی گێڕه‌ره‌وه‌كانی راست و درووست بێت و به‌پێی مه‌رجی ڕاست و درووستی فه‌رمووده‌ناسان بێت ئیتر ئه‌وه پێویسته بێ هیچ گومان و مشت و مڕێك وه‌ریبگرین چونكه سه‌نه‌ده‌كه‌ی سه‌حیحه، به‌ڵام هه‌موو قسه‌یه‌كی ڕاست و به‌ڵگه‌دار و مه‌نتیقی، یان هه‌ر پێشبینییه‌ك كه بێته‌دی و بدرێته پاڵ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و لاواز بێت مه‌عنای ئه‌وه نییه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر بێت صلی الله علیه و سلم. ئه‌م پرسیاره‌ش زۆر جار له زانایان كراوه‌و فه‌رمووده‌ناسان له كتێبه‌كانیاندا باسیان كردووه و هه‌ندێ له هاوچه‌رخه‌كان به ( تصحیح الحدیث لمطابقته الواقع) ناویان بردووه، كه له ڕاستیدا ڕاست ده‌رچوونی واتای فه‌رمووده‌یه‌كی لاواز هه‌رگیز كاریگه‌ری له‌سه‌ر حوكمی فه‌رمووده‌كه نییه ئه‌و فه‌رمووده هه‌ر به‌لاوازی ده‌مینیته‌وه. شێخ محمد ناصر ا‌لدین الألباني ده‌ڵێت: سه‌دان فه‌رمووده‌ی لاواز هه‌یه واتاكانیان ڕاسته، خۆ ناكرێت ئه‌وه بكه‌ینه پێوه‌ر هه‌ر قسه‌یه‌ك ڕاست بوو یان هاته‌دی ئیتر بیده‌ینه پاڵ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، یان بیكه‌ینه به‌هانه‌ی تصحیح كردنی فه‌رمووده‌كه. شایانی باسه هه‌ندێ له توێژه‌رانی بواری فه‌رمووده له ئه‌نجامی توێژینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه هاوچه‌رخه‌كان پێنج شێوازی داهێنراویان بۆ به ڕاست دانان وتصحیح ی فه‌رمووده درووست كردووه له‌م سه‌رده‌مه‌دا دوور له پێوه‌ری فه‌رمووده‌ناسان له كۆن و نوێ‌دا، هه‌مووی نامۆیه و پشتیان پێ نابه‌سترێت كه یه‌كێكیان ئه‌مه‌یه كه لێره باسی ئه‌كه‌ین: 1- به‌ڕاست زانین و تصحیح كردنی فه‌رمووده له‌ڕێگه‌ی خه‌و بینین: ئه‌م ڕێڕه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای پشتگیریكردنی عه‌جلونی بۆی له كتێبی " كشف الخفاء" و هه‌روه‌ها الغماري له كتێبی "المغير" دا، به‌ڵام له ڕاستیدا ڕێڕه‌وێكه له تصحیح كردنی فه‌رمووده‌دا زۆر نامۆیه و هه‌ندێ له تاقمه‌كانی سۆفی و باتنییه‌كان پشتیان پێ به‌ستووه، بۆ نموونه كه‌سه‌كه خه‌وێك به پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی الله علیه و سلم ئه‌بێنیت و پرسیاری فه‌رمووده‌یه‌كی لێ ئه‌كات ئه‌ویش ئه‌ڵێت به‌ڵێ ڕاسته من ئه‌و قسه‌م كردووه و ئیتر ئه‌وه ئه‌كه‌نه به‌ڵگه‌ی راستی فه‌رمووده‌كه! 2- تصحیح كردنی فه‌رمووده له‌ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه: ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه ڕێڕه‌وی هه‌ندێكه له سۆفییه‌كان و هه‌ندێك له زانایان پشتگیریان لێ كردووه، به‌ڵام ڕێڕه‌ویكی بێ به‌ڵگه‌و نامۆیه، ئه‌لبانی قسه‌ی له‌سه‌ری كردووه له كتێبی (الضعيفة:2/109). 3- به‌ڕاست زانین و تصحح كردنی فه‌رمووده له‌ڕێگه‌ی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی شه‌رع و ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز: به ناوبانگترین ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌م ڕێڕه‌وه هه‌یه له هاوچه‌رخه‌كان شێخ محمد الغزالي بوو له كێبی " فقه السيرة" و البوطي ش به دوایدا له سیره‌كه‌یدا هه‌مان ڕێره‌وی هه‌ڵبژارد، شێخ ئه‌لبانی ئه‌م ڕێره‌وه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه له ته‌خریج كردنی بۆ كتێبی الحلال والحرام ی یوسف القرضاوي و هه‌روه‌ها شێخ ربیع المدخلي ش له كتیبی كشف موقف الغزالي قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه. 4- تصحیح كردنی فه‌رمووده له ڕیگه‌ی وه‌رگرتن و قبوڵ كردنی ئوممه‌ت بۆ ئه‌و فه‌رمووده‌یه: ئه‌مه‌ش شێوازێكی به‌ربڵاوه له نێوان هه‌ندیك له زانایاندا، التهانوي له كتێبی "قواعد في علوم الحديث" و عبدالفتاح أبو غدة له كتێبی "الأجوبة الفاضلة " للكنوي و أبي الحسن السليماني المأربي له كتێبی (إتحاف النبیل ) دا باسیان كردووه. 5- تصحیح كردنی فه‌رمووده به به‌ڵگه‌ی به‌دیهاتنی له سه‌ر زه‌مینه‌ی واقع: كه ئه‌مه‌یان په‌یوه‌ندی به‌م باسه‌ی خۆمانه‌وه هه‌یه كه هه‌ندێك پرسیاری ئه‌وه ئه‌كه‌ن ئایا ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌ی لاواز واقع سه‌لماندی كه مه‌عناكه‌ی ڕاسته ده‌بیته فه‌رمووده‌یه‌كی صحیح له‌به‌ر ئه‌وه؟ له ڕاستیدا ئه‌مه ڕێڕه‌وێكی نوێیه له‌م سه‌رده‌مه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه‌و پێشتر ڕیگه‌ی وا نه‌بووه بۆ تصحیح كردنی فه‌رمووده، سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڕێڕه‌وه‌ش بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه: یه‌كه‌م: بۆ لێشاوی دۆزینه‌وه زانستییه‌كان له‌م سه‌رده‌مه كه هاوكات زانا موسوڵمانه‌كان هه‌وڵیاندا ئایه‌ته‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌كان له سوننه‌تدا به شێوه‌یه‌ك ته‌فسیر بكه‌ن كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆزینه‌وه زانستییانه، ته‌نانه‌ت الكتاني له "التراتيب الإدارية"(2/302):: باسی كتێبێك ئه‌كات به ناونیشانی: "اليواقيت الثمينة في الأحاديث القاضية بظهور سكة الحديد ووصولها إلى المدينة ". دووه‌م: به هۆی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه باسی نیشانه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت و لاوازی موسوڵمانان و زاڵ بوونی گاور‌و جوله‌كه به‌سه‌ریاندا ئه‌كات، وه‌كو ئه‌وه‌ی الغماری باسی ئه‌كات له كتێبی: "مطابقة الاختراعات العصرية لما أخبر به سيد البرية" له ڕاستیدا له هه‌ردوو حاڵه‌تی سه‌ره‌وه‌دا زانا و نووسه‌ره موسوڵمانه‌كان زۆر جار له‌سه‌ر ئه‌و دوو بنه‌مایه هه‌وڵیان داوه فه‌رمووده‌ی لاواز تصحیح بكه‌ن یان زۆر له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێت وه‌كو به‌ڵگه بیهێنیته‌وه بۆ ئه‌و باسه زانستییه یان ئه‌و دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به گه‌ردوون و بابه‌ته‌كانی تری زانسته‌وه هه‌یه. بۆ نموونه: شێخ ئه‌لبانی له كتێبی الضعيفة (4/36) كاتێك ئه‌م فه‌رمووده‌ی هێناوه‌ته‌وه:( إذا أبغض المسلمون علماءهم، وأظهروا عمارة أسواقهم ، وتناكحوا على جمع الدراهم ، رماهم الله عزوجل بأربع خصال: بالقحط من الزمان، والجور من السلطان ، والخيانة من ولاة الأحكام ، والصولة من العدو). ئه‌ڵێت الحاكم ده‌رباره‌ی فه‌رمووده‌كه وتوویه‌تی:: صحيح الإسناد، واته: ئیسنادی فه‌رمووده‌كه ڕاست و درووسته….به‌ڵام الذهبي به‌رپه‌رچی داوه‌ته‌وه:و وتوویه‌تی: (بل منكر منقطع …) واته: نه‌خێر ڕاست نییه‌و لاوازه...ئه‌لبانی ده‌ڵێت: فێرخوازێكی نه‌زان هاتووه وله ژێر قسه‌یه‌كی الذهبي نووسیوێتی: بل صحيح جدا… ؟؟. واته: به‌ڵكو زۆریش ڕاسته و واقع سه‌لماندوویه‌تی كه راسته، جا ئه‌لبانی ده‌فه‌رمویت: وكأن هذا الأحمق يستلزم من مطابقة معنى الحديث الواقع أنه قاله رسول الله صلى الله عليه وسلم وهذا جهل فاضح . فكم من مئات الأحاديث ضعفها أئمة الحديث وهي مع ذلك صحيحة المعنى . ولا حاجة لضرب الأمثلة على ذلك ، ففي هذه السلسلة ما يغني عن ذلك . ولو فتح باب تصحيح صلى الله عليه وسلم مالم يقل ثم تبوؤوا مقعدهم من النار، والعياذ بالله" . پوخته‌ی قسه‌كه‌ی ئه‌لبانی ئه‌وه‌یه: سه‌دان فه‌رمووده‌ی لاواز و ناڕاست هه‌یه فه‌رمووده‌ناسان به‌لاوازیان زانیوه و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا واتا‌و مه‌عناكه‌ی ڕاسته، خۆ ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واتاكه‌ی ڕاسته ئیتر ئێمه بیده‌ینه پاڵ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم... پوخته‌ی باسه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر فه‌رمووده سه‌نه‌ده‌كه‌ی لاواز بوو، یان هه‌ر عیله‌یه‌كی تری تێدا بوو فه‌رمووده‌ناسان به‌و هۆیه‌وه ڕه‌تیان كردووه، به جێبه‌جێبوونی واته‌كه‌ی و به دیهاتنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نابێته فه‌رموه‌ده‌یه‌كی صحیح و هه‌ر به‌لاوازی ده‌مێنیته‌وه. بو زانیاری زیاتر بڕوانه: - تقویة الحدیث الضعیف بین الفقهاء و المحدثین. محمد عمر بازمول. - هل يمكن القول بصحة الحديث الضعيف إن كان حديث عن نبوئات تحققت ؟ ملتقی اهل الحدیث. - مذهب طريف من مذاهب تصحيح الحديث مع ضعف سنده …التصحيح بالواقع؟ ابن الحاج الجزائري. إحسان برهان ا‌لدین 2018-7-9