/زاراوەکانی عەقیدە/
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:14 (ته‌كفیر)
: 610
2018-04-09
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:14
ته‌كفیر
ته‌كفیر له زمانه‌وانیدا له وشه‌ی (كفر) هاتووه به واتای داپۆشین و شاردنه‌وه دێت له زمانی عه‌ره‌بیدا، ده‌وترێت:( كفر الزارع البذر في الارض إذا غطاه) جوتیارەکە تۆكه‌ی (كفر) كرد واتە: دایپۆشی.
له ڕووی زاراوه كوفر پێچه‌وانه‌ی ئیمانه، حوكمێكی شه‌رعیشه كه بۆ خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه و سلم ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچی قورئان و سوننه‌ت ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كوفره ئه‌وه كوفره، هه‌رچیش كتاب و سوننه‌ت ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كوفر نییه ئه‌وه كوفر نییه، بۆ ته‌كفیر كردنی هه‌ر كه‌سێك چوار مه‌رج پێویسته:
1- به پێی قورئان و سوننه‌ت جێگیر بێت كه ئه‌و كردار و گوفتاره و واز لێهێنانه كوفره.(ثبوت أن هذا القول أو الفعل أو الترك كفر بمقتضی دلالة الكتاب و السنة). چونكه ڕه‌وا نییه بۆ هیچ كه‌سێك حوكمی كوفر به‌سه‌ر هیچ كه‌سێكدا بدات به بێ ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگایانه‌وه كوفره‌كه‌ی جێگیر نه‌بێت، وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: (قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَن تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا).
2- ئه‌وه جێگیر بێت كه كه‌سه‌كه له‌ڕاستیدا ئه‌و كوفره‌ی ئه‌نجامداوه.(ثبوت قیامه بالمكلف). چونكه هه‌ر كه‌سێك تۆمه‌تی كوفر بداته پاڵ كه‌سێك و ئه‌و كه‌سه كوفرەکەی تێدا نه‌بێت به‌سه‌ر خۆیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له فه‌رمووده‌یه‌كی صحیح دا فه‌رموویه‌تی: ((أيما امرئ قال لأخيه: يا كافر، فقد باء بها أحدهما، إن كان كما قال، وإلا رجعت عليه)).
3- زانیبێتی ئه‌وه كوفره‌و حوججه‌ی پێگه‌یشتبێت كه ئه‌وه كوفره.(بلوغ الحجة). وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: (وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَٰذَا الْقُرْآنُ لِأُنذِرَكُم بِهِ وَمَن بَلَغَ) و چه‌ندین ئایه‌تی تر به‌م واتایه.(بەڵام مەسەی حوججەیش قسە هەڵدەگرێت و لە کاتێکی تر باسی العذر بالجهل دەکەین ان شا‌ء اللە).
4- ڕێگرێك نه‌بێت له‌وه‌ی ته‌كفیر بكرێت( انتفاء مانع التكفیر في حقه). بۆ نموونه: كه‌سه‌كه زۆری لێكرابێت ئه‌و كوفره‌ی كردبێت، یان نه‌زانین و جه‌هلێكی ڕاسته‌قینه‌ی به حوكمی ئه‌وكوفره بێت و نه‌یزانیبێت ئه‌وه كوفره، یان ئه‌و كه‌سه مناڵ بێت، یان عه‌قڵی ته‌واو نه‌بێت و شتی تر كه زانایان به‌به‌ڵگه‌وه باسیان كردووه.
له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه زانایان وریاییان داوه له په‌له‌كردن له ته‌كفیر و فه‌رموویانه: (ليس كل من وقع في الكفر وقع الكفر عليه) واته: هه‌ركێ كوفرێكی لێ بینرا وبیسترا مه‌رج نییه كافر بووبێت له‌به‌ر ئه‌و ڕێگرانه‌ی كه باسمان كرد بۆیە لەوانەیە قەولەکە کوفر بێت و قائیلەکەی کافر نەبێت. ابن تيمية فه‌رموویه‌تی: (وأما من لم تقم عليه الحجة مثل أن يكون حديث عهد بالإسلام، أو نشأ ببادية بعيدة لم تبلغه فيها شرائع الإسلام ونحو ذلك، أو غلط فظن أن الذين آمنوا وعملوا الصالحات يستثنون من تحريم الخمر؛ كما غلط في ذلك الذين استتابهم عمر وأمثال ذلك، فإنهم يستتابون وتقام الحجة عليهم، فإن أصروا كفروا حينئذ، ولا يحكم بكفرهم قبل ذلك).
به‌ڵام هاوكات به‌كافر نه‌زانینی كه‌سێك كه هه‌موو مه‌رجه‌كانی كوفری تێدا درووست بووه‌و بگرە خۆی ڕازی نابێت پێی بوترێت موسوڵمان یان به كردار و گوفتاری بێ باوه‌ڕی خۆی سه‌لماندووه به‌و شێوه‌ی له قورئان وسوننه‌تدا هاتووه، ئه‌وه‌ش هه‌ر كارێكی ترسناكه تەکفیر نەکرێت و پێوەری كۆتایی ئه‌م باسه ته‌نها قورئان و سوننه‌ت و تێگه‌یشتنی زانا گه‌وه‌ركانی ئیسلامه بۆ ئەو پرسە كه له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننه‌تن و به كرێگرته‌و پیاوی هیچ لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێكی دژ به دینی خوا نین لە بەر ڕازی کردنی ئەوان واتای دەقەکان بگۆرن.
بە شێوەیەکی گشتیش پابەند بوونی تەواو بە قورئان‌و سونەت ڕێگای سەرفرازی و پارێزراوییە و لەم سەردەمەی خۆمان زیادەڕەوی و کەمتەرخەمی لەم مەسە درووست بووە کەسێک بە شوبەو بە بێ تەماشاکردنی درووست بوونی مەرجەکان و نەمانی ڕێگرەگان خەریکی کافر کردنی خەڵکین م کەسانێکیش بەو کەش کە ڕازی نییە پێی بوترێت موسوڵمان و مەرجەکانی کوفری وەکو ڕۆژی ڕوناک تێدا درووست بووە ەر نا‌وێرن بڵێن لە دین دەرچووە بۆیە افراط و تفريط لە مەسەلەی تەکفیر کردن هەردوکین ترسناکن و ئەو پرسەش تایبەتە بە کەسانی زانا و شارەزا لە دینی خوا نەک هەرکەسێک بتوانێت بەو کارە ترسناکە هەڵسێت واللە اعلم.
احسان برها ا‌لدین
۲۵ـ۱ـ۲۰۱۸
2018-04-29
2023-11-06
2024-03-06
2023-11-22
2023-10-28
2018-05-02
2022-07-25
2018-04-05