العربیة
/عه‌دنان ئیبراهیمی گومڕا/
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا (١٩) عدنان إبراهيم: (داروين) به‌هه‌شتييه‌ و عائيشه‌ له‌وانه‌يه‌ بچێته‌ دۆزه‌خه‌وه‌!
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا (١٩) عدنان إبراهيم: (داروين) به‌هه‌شتييه‌ و عائيشه‌ له‌وانه‌يه‌ بچێته‌ دۆزه‌خه‌وه‌! عدنان إبراهيم ده‌رباره‌ى داروين كه‌ باوكى بێ باوه‌ڕانى جيهان داده‌نرێت ، ده‌ڵێت: هه‌ميشه‌ داواى ڕه‌حمه‌تى بۆ ده‌كه‌م و إن شاء الله ئه‌هلى به‌هه‌شته‌، چونكه‌ ئه‌و هه‌وڵى خۆيدا و بۆى ساغ نه‌بووه‌ته‌وه‌كه‌ خوا بوونى هه‌يه‌، خوايش ئه‌زانێت ئه‌و هه‌وڵى خۆى داوه‌ و بۆى جێگير نه‌بووه‌ كه‌ خوا بوونى هه‌يه‌، بۆيه‌ إن شاء الله ئۆمێد ئه‌كه‌م به‌هه‌شتيي بێت! به‌ڵام له‌ جێگه‌يه‌كى تر، كه‌ دێته‌ سه‌ر باسى دايكى ئيمانداران عائيشه‌ ڕه‌زاى خواى لێبێت، به‌ ئه‌وپه‌ڕى سوكايه‌تى و بێ شه‌رمى ئه‌ڵێت : هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نييه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى يه‌كسه‌ر ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دايكى ئيماندارانه‌ و خێزانى پێغه‌مبه‌ره‌ صلى الله عليه وسلم، له‌وانه‌يه‌ له‌ دۆزه‌خدا سزا بدرێت، دواجار وه‌كو هه‌ر ئيماندارێك ئه‌ويش بچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌. له‌ كۆتاييشدا موعاييه‌ و هه‌ندێ هاوه‌ڵى تر ڕه‌زاى خوايان لێبێت به‌ تاغوت وبه‌ موجريم ناويان ده‌بات و له‌ گه‌ڵ به‌كارهێنانى هه‌ندێ جنێوى بازاڕى به‌رانبه ريان!...جا وه‌ره‌ كه‌سێك شوێنكه‌وتووى ئه‌و عدنان إبراهيم ه‌ بێت چى پێناسه‌يه‌ك هه‌ڵده‌گرێت. إحسان برهان الدين 2017-2-18 سلێمانى
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا (١٨) عدنان إبراهيم :پێكهاته‌ى لاشه‌ى مرۆڤه‌كان هه‌ڵه‌و نوقسانى تێدايه‌

#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا (١٨) عدنان إبراهيم :پێكهاته‌ى لاشه‌ى مرۆڤه‌كان هه‌ڵه‌و نوقسانى تێدايه‌ له‌ گرته‌يه‌كى زۆر ڕوون و ئاشكرادا عدنان إبراهيم ده‌ڵێت: ئه‌ندامه‌كانى لاشه‌ى مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كانيش هه‌ڵه‌ى ڕوون و زه‌قيان تێدايه‌، ده‌ڵێت: ئێستا تۆ ئه‌ڵێيت : استغفرالله! نموونه‌ زۆره‌، پێكهاته‌ى چاوى مرۆڤه‌كان هه‌ڵه‌ى ڕوونى تێدايه‌...كه‌ناڵى ئه‌سهه‌ر له‌ لاى پرۆستات و حه‌وزى پياو هه‌ڵه‌ى تێدايه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پياوان فرياى خۆيان نه‌كه‌ون له‌ كاتى گونجاودا ئه‌و هه‌ڵانه‌ ده‌بنه‌ هۆكارى مردن..ڕه‌خنه‌يه‌كى تريش ده‌گرێت ده‌ڵێت ئاوى پياو پێويست نه‌بوو به‌و پێچاوپێچه‌دا بڕوات بۆ ئه‌ندامه‌كه‌ي، به‌ڵكو ده‌بوو ڕاسته‌وخۆ دابه‌زێت..ئێمه‌ ده‌مانوت عدنان إبراهيم ڕه‌خنه‌ له‌ هاوه‌ڵان و زانايان ده‌گڕيت وبێ ئه‌ده‌بييان به‌رانبه‌ر ده‌كات، ئه‌وه‌تا لێره‌ به‌ ئه‌وپه‌ڕى بێ شه‌رمى و بێ ئه‌ده‌بى به‌ به‌هانه‌ى باسى (الإنتخاب الطبيعي) ڕه‌خنه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌گرێت (به‌ بێ ئه‌وه‌ى ناوى ببات) و ده‌ڵێت هه‌له‌ى كردووه‌ له‌ درووستكردنى مرۆڤه‌كاندا..ئه‌ى خواى گه‌وره‌ نه‌يفه‌رمووه‌: (لقد خلقنا الإنسان في أحسن تقويم) كامه‌ أحسن تقويم ه‌ ،ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ له‌ پێكهاته‌ چاوو گورچيله‌و حه‌وزو شوينى ترى مرۆڤه‌كاندا هه‌بێت. إحسان برهان الدين 2017-2-17 سلێمانى

زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(١٧) قسه‌ باشه‌كانی عدنان ابراهیم وه‌ربگرین؟
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(١٧) قسه‌ باشه‌كانی عدنان ابراهیم وه‌ربگرین؟ هه‌ندێك به‌ڕێز پێیان وایه‌ عدنان ابراهیم قسه‌ی باشیشی هه‌یه‌ و ئێمه‌ ده‌توانین له‌ قسه‌ باشه‌كانی سوودمه‌ند بین! منیش ئه‌ڵێم: عدنان ابراهیم دینی سه‌لامه‌ت نییه‌ و له‌ قسه‌كردندا جێگه‌ی متمانه‌ نییه‌ ، ئه‌و هه‌نگوینه‌ی له‌لای ئه‌و بێت ناتوانیت دڵنیا بیت له‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌ك ژه‌هری تێدا نییه‌ وزیانت پێ ناگه‌یه‌نێت ،ئه‌و وه‌كو خاوه‌ن دوكانێكه‌ دوو شت بفرۆشێت: هه‌نگوین له‌ گه‌ڵ ژهرو مه‌وادی كیمیاوی ش ، خۆیشی به‌ ئه‌زموون ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌مین و جێگای متمانه‌ نییه‌ و فرت و فێڵی زۆره‌ ،بۆیه‌ چاكتره‌ بچیته‌ جیگه‌یه‌كی ترو موعامه‌له‌ی له‌ بنچینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ نه‌كه‌یت، هه‌ر بۆیه‌ زانایان فه‌رموویانه‌ قسه‌ی ئه‌هلی بیده‌ع با هه‌ندێكی باشیش بێت وه‌رناگیردرێت ، عدنان یش به‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ ته‌نها ضال و له‌ خشته‌چوو بێت..به‌ڵكو به‌رده‌وام خه‌ریكی خه‌ڵك له‌ خشته‌بردنه‌ له‌ ڕێگه‌ی ته‌حریف ده‌قه‌كان و پشت به‌ستن به‌ ڕیوایه‌تی لاواز و موضوع و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی بوخاری وموسلیم به‌و عه‌قڵه‌ی خۆی كه‌ كێبڕكێ له‌ گه‌ڵ نه‌یارانی ئیسلامدا ده‌كات بۆ لێدانی چه‌مكه‌كانی. إحسان برهان 2016-8-22 سلێمانی
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(١٦) بێ ده‌نگی له‌ عدنان ابراهیم له‌ لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه‌ ڕازیبوونه‌ پێی
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(١٦) بێ ده‌نگی له‌ عدنان ابراهیم له‌ لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه‌ ڕازیبوونه‌ پێی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كاندا كاریگه‌رن ، یان ته‌نانه‌ت له‌ فه‌یسبوكدا نووسینیان گرنگی پێده‌دریت وخه‌لكی بابه‌ته‌كانیان ده‌خویننه‌وه‌ و خۆیان به‌ كه‌سایه‌تی ئیسلامی ده‌زانن یان خه‌لكی وا بۆیان ده‌روانن ، به‌ بۆچوونی من ئه‌گه‌ر بێت و به‌رائه‌تی خۆیان له‌ عدنان ابراهیم و هاوشێوه‌كانیان له‌ قورئانی و دژه‌ سوننه‌ت و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌ویت عه‌لمه‌نه‌ی ئیسلام بكه‌ن به‌ ناو ئیسلامه‌وه‌ وبه‌ به‌رچاویانه‌وه‌ خه‌ڵكی ساده‌و گه‌نجی قوتابخانه‌و زانكۆكان گومڕا ده‌كه‌ن و دلكرمنیان ده‌كه‌ن به‌رانبه‌ر پاراوترین ئایین كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ مرۆڤایه‌تی دابه‌زاندووه‌ له‌ ڕێگه‌ی دژایه‌تی سوننه‌ت و له‌كه‌داركردنی مێژووی ئیسلام و دووباتكردنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی گومانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتناس و موعته‌زیله‌و داخ له‌ دله‌كان به‌رانبه‌ر ئیسلام ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بێ ده‌نگن و خه‌ریكی كۆڕكرتن و قسه‌ی ڕوحی و كاری سیاسی ن..ئه‌و كه‌سانه‌ بیانه‌ویت یان نه‌یانه‌ویت پشتگیرو یارمه‌تیده‌ری خه‌لكی مونحه‌ریف ولاڕێی وه‌كو عدنان ابراهیم ن كه‌ ته‌نانه‌ت مولحیده‌كانیش به‌ نووسین و وتاره‌كانیان ئاسووده‌ن ،ئه‌مه‌ واجبی وه‌قته‌ و هه‌ر بێ ده‌نگییه‌ك له‌م كاته‌دا پشتگیرییه‌ و چوونه‌ ژێر باری به‌رپرسیارێتیه‌ ، وه‌كو ئه‌وه‌ی زینا و داوێن پیسی له‌ وڵاتدا ته‌شه‌نه‌ی كردبێت تۆیش به‌رده‌وام باسی مافی دایك و باوك بكه‌یت! یان باسی تاوانی ریبا و سووخواردن بكه‌یت و لای ئه‌و باسه‌دا نه‌ڕۆیت! ئه‌مه‌ حه‌قیقه‌ته‌ مه‌گه‌ر له‌ پشت‌ په‌رده‌ی خۆ گێل كردن خۆیان حه‌شار بده‌ن و بڵین ئێمه‌ كارمان چییه‌ به‌ عدنان ابراهیمه‌وه‌. 2016-8-22 سلێمانی
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(١٥) عدنان إبراهیم فه‌رمووده‌ی متواتر ره‌تده‌كاته‌وه‌و و لاواز وه‌رده‌گرێت
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(١٥) عدنان إبراهیم فه‌رمووده‌ی متواتر ره‌تده‌كاته‌وه‌و و لاواز وه‌رده‌گرێت داوا له‌ هه‌وادارانی عدنان ابراهیم ده‌كه‌م به‌ ئینسافه‌وه‌ وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر نیازتان خراپ نییه‌ ئێوه‌ش له‌ زۆرێك له‌ بنه‌ماكانی ئیسلام به‌ گومان نین و ئه‌م كابرا لیدوان له‌ ناختان نادات: عدنان ته‌نها زمان لووسی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری زۆر به‌ مه‌به‌ستی گوماناوی و كاركردن بۆ ئه‌جییندایه‌كی گوماناوی نه‌بێت چی هه‌یه‌ له‌وه‌ زیاتر ؟ یه‌ك به‌لگه‌ی ئاشكرا له‌سه‌ر ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌: ئه‌و پێوه‌رێكی له‌ هه‌واو ئاره‌زوو درووستكردووه‌ به‌ بۆچوونی په‌تی خۆی و بێ هیچ شه‌رمێك فه‌رمووده‌كانی دابه‌زینی مه‌سیح و ڕه‌جم كردنی زانی و چه‌ندین فه‌رمووده‌ی متواتر ی تر له‌ هه‌ردوو سه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا ره‌تكردووه‌ته‌وه‌..هاوكات - وه‌كو توێژه‌رێكی فه‌رمووده‌ ده‌ڵێت - فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازی ئاشكرا له‌ لاوازیدا وه‌رده‌گرێت وه‌كو: ( أشقى الآخرين قاتل علي ) واته‌: به‌دبه‌ختترین دوایینه‌كان بكوژی عه‌لی یه‌ ڕه‌زای خوای لێبێت! ئه‌وه‌ مه‌عنای چییه‌ خۆ ئێوه‌ به‌ عه‌قڵی خۆتان فه‌رمووده‌ی بوخاری ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌ی بۆ ناتوانن به‌و عه‌قڵه‌ بگه‌نه‌ ده‌ره‌نجامێكی گونجاو له‌و تناقض ه‌ی عدنان..ما لكم كیف تحكمون. إحسان برهان 2016-8-22 سلێمانی
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(١٤) عدنان إبراهیم بۆ موعته‌زیله‌كانی كوردستان فریادره‌س بوو
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(١٤) عدنان إبراهیم بۆ موعته‌زیله‌كانی كوردستان فریادره‌س بوو دوو جۆره‌ كه‌س شوێنكه‌وتووی عدنان ابراهیم ن له‌ كوردستان: 1- كه‌سانیك دینداری ده‌كه‌ن و نیازیان پاكه‌، به‌ڵام بنه‌مای شه‌رعییان له‌ زانست و تیگه‌یشتن نییه‌ ،مێشكیان وه‌كو كاغه‌زێكی سپییه‌ كێ یه‌كه‌م جار توانی شتێكی مه‌عقولی له‌سه‌ر بنووسێت ده‌بێته‌ خاوه‌نی، خۆیان ته‌سلیمی عدنان كردووه‌و كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ری قسه‌كانی و جووڵه‌و خۆبادانی له‌ كاتی قسه‌كردندا ، خۆشیان نه‌ توانای لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ قسه‌كانی هه‌یه‌ و نه‌ش ده‌یانه‌ویت ئه‌سڵه‌ن لێی بكۆڵێنه‌وه‌.. به‌ ڕواڵه‌ت قسه‌كانی عه‌یبیان نییه‌ و دیاره‌ ڕاستیه‌كه‌شی هه‌ر وایه‌! 2- جۆری دووه‌م ، نه‌خێر ئه‌مانه‌ جیاوازن و ئه‌زانن بۆ شوینی ده‌كه‌ون و ڕیكلامی بۆ ده‌كه‌ن و وتارو بیروباوه‌ره‌ نامۆكانی وه‌رده‌گێرن بۆ زمانی كوردی ، له‌ راستیدا ئه‌م جۆره‌یان كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانیكن گومانی زۆریان له‌ بنه‌ماكانی ئیسلام هه‌یه‌ ، فه‌رمووده‌كان و به‌شێكی زۆر له‌ بواره‌كانی عه‌قیده‌و كتێبه‌كانی ته‌فسیر و مێژووی ئیسلام به‌ گشتی نه‌ بایه‌خ و نه‌ ڕێزێكی ئه‌وتۆیان نییه‌ به‌لای ئه‌مانه‌وه‌..خۆ ئه‌وه‌ش نه‌بێت له‌ ئیسلام شاره‌زا بن ئه‌مانه‌، نه‌خیر، زۆربه‌یان نازانن قورئان بخویننه‌وه‌و له‌ عه‌ره‌بیشدا به‌ ته‌واوی كڵوڵن ، به‌ڵام زیاتر له‌ گومانه‌كان كه‌ له‌سه‌ر ئیسلام ده‌وروژینریت شاره‌زان ، موعته‌زیله‌ن ، عه‌قلانین ، قورئانین ، كێشه‌ی ده‌روونییان له‌گه‌ڵ به‌شیكی زۆر له‌ بنه‌ماكانی ئیسلامدا هه‌یه‌ و ناچێته‌ عه‌قڵیانه‌وه‌ ، ئیتر ئایا به‌ خۆیان بزانن یان نه‌زانن ، بۆیه‌ عدنان ابراهیم بۆ ئه‌مانه‌ وه‌كو فریادڕه‌سێك بوو بۆیان ، گومانه‌كانی بۆ چه‌سپاندن وهه‌ندێ سه‌رچاوه‌شی بۆ په‌یدا كرد و له‌ ئیحراج قوتاری كردن ، بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر كه‌س نه‌ڵێت ئه‌مانه‌ له‌ خۆیانه‌وه‌ له‌ ئیسلام به‌ گومانن ، بۆیه‌ سه‌رهه‌ڵدانی عدنان رزگاری كردن له‌ پشت به‌ستن به‌ هه‌ندێ كه‌سایه‌تی كوردی له‌ ناو حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان و ڕێكخراوه‌ ئیسلامییه ناحكومیه‌كان كه‌ له‌ گومڕایی و شاره‌زابوون له‌ گه‌نجینه‌ی گومانه‌كانی دژ به‌ ئیسلام له‌ مێژوودا به‌ تۆزی پێی عدنان ابراهیم یشدا ناگه‌ن. إحسان برهان 2016-8-21 سلێمانی
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(١٣) عدنان إبراهیم تانه‌ له‌ زۆربه‌ی هاوه‌ڵان ده‌دات عه‌لی نه‌بێت ڕه‌زای خوای لێبێت!
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(١٣) عدنان إبراهیم تانه‌ له‌ زۆربه‌ی هاوه‌ڵان ده‌دات عه‌لی نه‌بێت ڕه‌زای خوای لێبێت! جێگای تێبینیه‌و كه‌م كه‌سیش تێبینی كردووه‌: عدنان إبراهیم هه‌رچی ڕیوایه‌تێك هه‌بێت ڕه‌خنه‌و ته‌عنی تێدا بێت له‌ هاوه‌ڵان به‌ بێ سێ و دوو وه‌ریده‌گرێت و بینای له‌سه‌ر ده‌كات ، بۆ نموونه‌ له‌ ڕیوایه‌تێكدا هاتووه‌ كه‌ عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ڕه‌زای خوای لێبێت ڕه‌خنه‌ له‌ عه‌بدوڵڵای كوری ده‌گرێت و ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ر بۆ ژنهێنان باشه‌ و نازانێت ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت! ئه‌م ڕیوایه‌ته‌ش ضعیف و منقطع ه وئه‌هلی عیلم ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه‌ چونكه‌ له‌ ڕێگه‌ی كه‌سێكه‌وه‌ هاتووه‌ له‌ أنساب الأشراف ناوی (علي بن زید)ه و جێگای متمانه‌ نییه‌ لای ابن خزیمة و زانای تر وه‌كو ساعد عمر غازي له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا له‌وباره‌وه‌ باسی ده‌كات ، به‌ڵام عدنان ابراهیم پشت به‌م شوێنه‌واره‌ لاوازه‌ ده‌به‌ستیت و به‌ ناڕاسته‌وخۆ تانه‌ی ناشیرین له‌ اب عمر ده‌دات (ناو به‌ ناو له‌ گه‌ل تانه‌داندا ستایشیی ده‌كات بۆ خۆڵ له‌ چاوكردن) ، ئه‌مه‌ مه‌نهه‌جی عه‌دنانه‌ له‌ كوێ ڕیواتێك هه‌بێت كه‌م كورتی هاوه‌ڵێكی تێدا بێت ئه‌یكاته‌ به‌ڵگه‌ و بینای له‌سه‌ر دروست ده‌كات و گه‌وره‌ی ده‌كاته‌وه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌و ڕیواته‌ لای ئه‌هلی عیلم ڕه‌تیش كرابێته‌وه‌ ، به‌ڵام نه‌زانراوه‌ یه‌ك فه‌رمووده‌ی لاوازی له‌و فه‌رمووده‌ زۆرانه‌ی ده‌رباره‌ی فضائل ی عه‌لی هه‌یه‌ ڕه‌زای خوای لێبێت ڕه‌تكردبیته‌وه‌ و خۆی له‌ قه‌ره‌ی ئه‌و باسه‌ نادات ، ئه‌وه‌ش دیاره‌ حیكمه‌تێكی تێدایه‌. إحسان برهان 2016-8-21 سلێمانی
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(١٢) چۆن ئه‌بێت بوخاری فه‌رمووده‌ له‌ (عثمان بن أبي شیبة)بگێڕێته‌وه‌؟
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(١٢) چۆن ئه‌بێت بوخاری فه‌رمووده‌ له‌ (عثمان بن أبي شیبة)بگێڕێته‌وه‌؟ له‌ یه‌كێك له‌ وتاره‌كانیدا (عدنان إبراهیم) خۆی توڕه‌ كردووه‌ له‌ بوخاری و سوكایه‌تی پێ ئه‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی له‌ كه‌سێكی وه‌كو (عثمان بن أبي شیبة) وه‌رگرتووه‌ و ئینجا ده‌ست ده‌كاته‌ قسه‌كردن به‌و زانایه‌و ده‌ڵێت قورئانی گۆڕێوه‌و و وتوویه‌تی (بطشتم خبازین) له‌ جیاتی (بطشتم جبارین) وچه‌ند قسه‌یه‌كی تری له‌و شێوه‌ ، ئه‌مه‌ ده‌كاته‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بوخاری یان متمانه‌ پێنه‌كردنی، به‌ڵگه‌ی خراپیی ئه‌و (عثمان) ه ش له‌ دوو كتێبه‌وه‌ ده‌هێنیته‌وه‌ ده‌ڵێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كتێبی( التصحیف ) ی الدارقطني ، ئه‌م كتێبه‌ش كه‌س نه‌یبینیه‌وه‌ چونكه‌ له‌ نێوچووه‌ و ته‌نها ناوی هه‌یه‌ و ناوه‌ڕۆكی نییه‌ له‌ مێژوودا ! له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌ی درۆكه‌ی عدنان ده‌رده‌خات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خودی (الدارقطني) كه‌ عدنان پشتی پێبه‌ستووه‌ بۆ لاوازكردنی (عثمان) له‌ سونه‌نه‌كه‌یدا فه‌رمووده‌یه‌كی گێڕاوه‌ته‌وه‌ له‌ (عثمان بن أبي شیبة) و وتوویه‌تی سه‌نه‌ده‌كه‌ی صحیح ه وبه‌كه‌سێكی متمانه‌ پێكراوناساندوویه‌تی! هه‌روه‌ها هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌و زانایه‌ كه‌ شه‌یخی بوخاری بووه‌ پشت ئه‌ستوور ده‌كات به‌ قسه‌یه‌كی پێشه‌وا ( الذهبي ) ده‌رباره‌ی كه‌ فه‌رموویه‌تی :(هو علی ثقته كان فیه دعابة..) واته‌: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی (عثمان) جێگای متمانه‌ بووه‌ به‌ڵام گاڵته‌و سوعبه‌تی كردووه‌ ، ، ئینجا كه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌و ڕیوایه‌تانه‌ی كه‌ عدنان ابراهیم ده‌یانهێنیته‌وه‌ گوایه‌ ئه‌وزانایه‌ گاڵته‌ی به‌ قورئان كردووه‌ هه‌مووی درۆیه‌و له‌ ڕێگه‌ی شیعه‌وه‌ هاتووه‌و بوختانیان بۆی كردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یخی بوخاری بووه‌ ، یه‌كێك له‌وانه‌ش كه (عثمان) یان تۆمه‌تبار كردووه‌ ناوی سلیمان ابن أبی شیخ بووه‌و به‌ (حمار العزیز) ناسراوه‌و شیعه‌ بووه‌ ، به‌ڵام عدنان إبراهیم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ر ده‌یكاته‌ به‌ڵگه‌و هۆكار بۆ سوكایه‌تی كردن به‌ بوخاری! له‌ هه‌موویش خۆشتر ئه‌وه‌یه‌ (كه‌ عدنان ابراهیم هه‌ر باسیشی ناكات!) پێشه‌وا (الذهبي) له‌ كتێبی( سیر أعلام النبلاء )دا له‌ پێناسه‌ی (عثمان ابن أبي شیبة) داده‌ڵێت: (هو الإمام الحافظ الكبیر المفسر أبو الحسن عثمان بن محمد ابن أبي شیبة صاحب التصانیف...) ما لكم یا منكري السنة كیف تحكمون..ئێوه‌ وا ده‌زانن ئه‌م خه‌ڵكه‌ خوینه‌واری تێدا نییه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆتان درۆ له‌سه‌ر زاری پێشه‌وایان ده‌كه‌ن. إحسان برهان الدین 2015-10-15 سلێمانی
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(١١) عدنان إبراهیم : داروین ئیمانداره‌!
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(١١) عدنان إبراهیم : داروین ئیمانداره‌! به‌شێك له‌ ده‌ستكاری كردنه‌كانی عدنان إبراهیم بۆ ده‌قه‌كان وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی به‌ر زانای بێ باوه‌ڕ چارڵز داروین كه‌و‌تو‌وه‌ (داروین ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ ئه‌ڵێت مرۆڤه‌كان ئه‌سڵیان مه‌یمونه‌! یان به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ بیردۆزه‌كه‌ی)، له‌ موحازه‌ره‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرادا باس‌ له‌ ئیمانی داروین ده‌كات و ده‌ڵێت ڕاست نییه‌ ده‌وترێت بێباوه‌ڕ بووه‌ ، ئه‌و كه‌سێكی ئیماندار بووه‌ به‌ خوا ، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ نووسینێكی داروین خۆی وه‌رگێڕاوه‌و به‌ڵام به‌ سووك و بێده‌نگ بڕگه‌یه‌كی لێ قرتاندووه‌ كه‌ به‌ ڕاشكاوی له‌و بڕگه‌یه‌دا ده‌ڵێت من بێ باوه‌ڕ و(لا أدري)م ، لابردنی ئه‌و بڕگه‌ی كه‌ نه‌یویستووه‌ باسی بكات به‌ ته‌واوی چاوپۆشی لێكردووه‌و دیاره‌ به‌ هزریدا نه‌هاتووه‌ كه‌ كه‌سانێك ئه‌وه‌نده‌ له‌ شت ورد ببنه‌وه‌ ئه‌و ته‌دلیسه‌ ده‌ربخه‌ن ، نووسینه‌كانی تری وه‌رگێڕاوه‌و و داروینی به‌ زۆرو زۆرداری به‌ ئیماندار ده‌ركردووه‌ بۆ‌ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ئینجازێكی عه‌دنانی كه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌ی ئاشكرا كردووه‌ ئیتر با درۆیش بێت..من ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر عدنان إبراهیم وتی خوا یه‌كه‌ یان قسه‌ی له‌و شێوه‌ بڵێن وایه‌ ، به‌ڵام قسه‌كانی تری تحقیق بكه‌ن و متمانه‌ی پێ مه‌كه‌ن. إحسان برهان الدین 2015-10-16 سلێمانی
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(١٠) عدنان إبراهیم و ڕه‌خنه‌گرتنی بێ بنه‌ما له‌ بوخاری
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(١٠) عدنان إبراهیم و ڕه‌خنه‌گرتنی بێ بنه‌ما له‌ بوخاری له‌ هه‌وڵه‌كانیدا بۆ تانه‌دان له‌ بوخاری ، عدنان إبرهیم ده‌ستبه‌رداری سیفه‌تی دادگه‌ری و ڕاستگۆیی ده‌بێت و له‌ وتاریكیدا كه‌ تایبه‌تی كردووه‌ بۆ باس كردنی كێشه‌ و گومانه‌كانی له‌سه‌ر بوخاری ده‌ڵێت: خۆ ئێمه‌ یه‌كه‌م كه‌س نین تانه‌مان له‌ بوخاری دابێت ، ئه‌وه‌ زانا گه‌وره‌كانی ئوممه‌تی ئیسلام ڕه‌خنه‌یان لێ گرتووه‌و تانه‌یان لێ داوه‌ ، له‌وانه‌ ناوی (محمد بن یحیی الذهلي و أبو زرعة الرازي و أبو حاتم الرازي ) ده‌هێنێ كه‌ زانای هاوچه‌رخ و هاو ئاستی بوخاری ن ، بیسه‌ر و بینه‌ر وا تێده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و زانایانه‌ش هه‌ر وه‌كو عدنان إبراهیم و براكانی ڕه‌خنه‌یان له‌ بوخاری و صه‌حیحه‌كه‌ی هه‌یه‌ و فه‌رموده‌كانی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌..به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ وا نییه‌ و كێشه‌كه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر بوخاری به‌م شێوه‌ بووه‌: له‌و سه‌رده‌مه‌ پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئیمامی بوخاری بڵاوبوویه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ بوخاری ده‌ڵێت قورئان مه‌خلوقة ، له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ بۆچوونی موعته‌زیله‌كان بوو و بوخاری له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت بوو ، ئه‌م هه‌واڵه‌ گه‌یشته‌ محمد الذهلي و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ بڕیاریدا ئیتر فه‌رمووده‌ له‌ بوخاری وه‌رنه‌گرێت ، هه‌روه‌ها أبو زرعة و أبو حاتم یش له‌ ڕێگه‌ی الذهلي هه‌واڵه‌كه‌یان پێگه‌یشت و ئه‌وانیش وتیان ئێمه‌ش ئیتر فه‌رمووده‌ی لێوه‌رناگرین مادام ده‌ڵێت قورئان مه‌خلوقة ، بۆیه‌ وازهێنانی ئه‌وان له‌ بوخاری هه‌رگیز به‌ بۆنه‌ی بێ متمانه‌ییان نه‌بوو به‌ بوخاری یان ئه‌و تۆمه‌تبار بێت به‌لایانه‌وه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی فه‌رمووده‌دا به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه‌ ته‌نها خراپ تێگه‌یشتن بوو له‌ ئه‌و پێشه‌وایه‌، به‌ڵام كه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌و سه‌رچاوه‌ی عه‌دنان لێی وه‌رگرتووه‌ له‌ كتێبی الجرح والتعدیل لابن حاتم الرازي ج7 ص 191 وه‌كو دوو لێكۆڵه‌ره‌وه‌ سه‌لماندوویانه‌ ، پێشه‌وا الذهبی ش له‌ سیر أعلام النبلاء ج 12 وتوویه‌تی: (وقال عبد الرحمن بن أبي حاتم في " الجرح والتعديل " قدم محمد بن إسماعيل الري سنة خمسين ومائتين ، وسمع منه أبي وأبو زرعة ، وتركا حديثه عندما كتب إليهما محمد بن يحيى أنه أظهر عندهم بنيسابور أن لفظه بالقرآن مخلوق . [ ص: 463 ]قلت أي الذهبي : إن تركا حديثه ، أو لم يتركاه ، البخاري ثقة مأمون محتج به في العالم .). به‌ ڕاستی عدنان إبراهیم ڕێبازێكی زۆر دوور له‌ ڕاستگۆیی و دادگه‌ری بۆ سه‌لماندنی باسه‌كانی ڕه‌چاو ده‌كات ، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه‌ له‌ كه‌سێك كه‌ له‌ خشته‌ برابێت و له‌ نێوبیدعه‌ی فيكرو بیروباوه‌ڕدا نگرۆ بوو بێت. إحسان برهان الدین 2015-20-16 سلێمانی
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(٩) بوختانێكی عدنان إبراهیم بۆ پێشه‌وا (ابن حزم)
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(٩) بوختانێكی عدنان إبراهیم بۆ پێشه‌وا (ابن حزم) عدنان ابراهیم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جێگای متمانه‌ نییه‌ له‌ هه‌ر قسه‌یه‌كیدا كه‌ ده‌یكات و ئه‌گه‌ری تدلیس و بوختان و قسه‌ هه‌ڵبه‌ستنی هه‌میشه‌ هه‌یه‌ ، له‌ وتارێكیدا زۆر به‌ ڕاشكاوی و به‌ متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه‌ ده‌ڵێت: (ابن حزم) له‌عنه‌ت له‌ (عبد الرحمن بن ملجم) ی بكوژی عه‌لی ناكات ڕه‌زای خوای لێبێت و ده‌ڵێت ئه‌و موجته‌هید بووه‌و هه‌ڵه‌ی كردووه‌ له‌ بۆچوونه‌كه‌یدا له‌ كوشتنی عه‌لی ، ته‌ئویلی كردووه‌ ، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه‌ بۆ ناشیرینكردنی ئه‌و پێشه‌وایه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێت كه‌ ئه‌و بۆچوونی ده‌رباره‌ی شیعه‌كان زۆر خراپه‌ بۆیه‌ دیاره‌ ته‌كلیفی لێ كراوه‌ له‌سه‌ری قسه‌ بكات، به‌ڵام (ابن حزم) به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ڕاشكاوانه‌ له‌ كتێبی (الفصل فی الملل والأهواء و النحل) له‌ لاپه‌ڕه‌ی 188 له‌عنه‌تی له‌ بكوژی عه‌لی كردووه‌و ده‌ڵێت: (وقولهم فی عبد الرحمن بن ابن ملجم المرادی قاتل علي رضي الله عنه عن علي ولعنة الله علی ابن ملجم..). هه‌روه‌ها بوختانێكی تر بۆ (ابن حزم) هه‌ڵده‌به‌سێت و ده‌ڵێت ئه‌و وتوویه‌تی ابن ملجم مأجور بووه‌ له‌سه‌ر ئیجتیهاده‌كه‌ی ئه‌مه‌ش هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ له‌ ڕاستی به‌ڵكو ابن حزم فه‌رموویه‌تی ابن ملجم له‌ كوشتنی بۆ عه‌لی ڕه‌زای خوای لێبێت متأول بووه‌ به‌ حیسابی خۆی و وایزانیوه‌ ئیشێكی باش ده‌كات ، ئه‌وه‌ش باسكردنی ڕاستی بۆچوونی خه‌واریجه‌كانه‌ نه‌ك بۆچوونی ابن حزم خۆی. ئه‌م شێوازه‌ له‌ تدلیس كردندا عدنان إبراهیم وه‌كو ڕێڕه‌و كاری پێده‌كات و به‌رده‌وام له‌ مه‌ڕ ناشیرینكردنی بۆ مێژووی ئیسلام و له‌كه‌داركردنی كه‌ڵه‌ پیاوانی ئیسلام په‌نا بۆ تدلیس ده‌بات و ده‌ستكاری وته‌ی زانایان ده‌كات ئه‌مه‌ش حاڵی هه‌موو موبته‌دیعێكه‌ خوای گه‌وره‌ په‌نامان بدات. إحسان برهان الدین 2015-10-15 سلێمانی
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(٨) عدنان إبراهیم و وانه‌كانی شێخ عبد القادر الگیلانی
زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(٨) عدنان إبراهیم و وانه‌كانی شێخ عبد القادر الگیلانی له‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی عدنان إبراهیم ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باسی كه‌راماتی شێخ عبد القادر الگیلانی ده‌كات ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ، به‌ ئاره‌زوو و میزاجی خۆی له‌ كتێبه‌ پڕ له‌ ئه‌فسانه‌كان درۆ هه‌ڵه‌بژێرێت وده‌یداته‌ پاڵ ئه‌و زانا به‌ڕێزه‌ ، ده‌ڵێت شێخ عبد القادر الگیلانی هه‌موو سێ شه‌ممه‌یه‌ك وانه‌یه‌كی بوو له‌ به‌غدا سه‌د هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی ده‌بوون ، جێگای دانیشتنیشی له‌ هه‌وا بوو به‌ ئاسمانه‌وه‌ داده‌نیشت ! بۆیه‌ جوولوكه‌و گاوره‌كان موسوڵمان ده‌بوون.عدنان ابراهیمده‌ڵێت ئه‌وه‌ هه‌واڵێكی موته‌واتیره‌و مه‌گه‌ر كه‌سێكی خۆ به‌ زلزان نكۆڵی لێ بكات! به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نییه‌ و درۆیه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌ كتێبی هه‌ندێ له‌ سۆفییه‌ خاوه‌ن ئه‌فسانه‌كاندا هاتووه‌ ، هه‌موو زاناو لێكه‌ڵه‌روه‌ متمانه‌ پێكراوه‌كان ڕه‌تیانكردووه‌ته‌وه‌. إحسان برهان الدین 2015-10-15 سلێمانی
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا (٧) بوخاری و موسلیم شه‌رمه‌زاری لای گاوره‌كانیان كردین
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا (٧) بوخاری و موسلیم شه‌رمه‌زاری لای گاوره‌كانیان كردین ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه‌ قسه‌ی عدنان إبراهیم ه كوت و مت من ته‌نها وه‌رمگێڕاوه‌ ، باس له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سوننه‌ت ده‌كات ، باس له‌وه‌ ده‌كات ئێمه‌ به‌ بۆنه‌ی بوخاری و موسلیمه‌وه‌ لای گاوره‌كان شه‌رمه‌زار بووینه‌ ، ده‌ڵێت: نا بێت براكه‌م ، ئێمه‌ له‌سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌ ده‌ژین ،جیهان هه‌مووی ئاشكرا بووه‌ ، هیچ قابیلی شاردنه‌وه‌ نییه‌ ، شه‌رمه‌زار بووین ، ئێستا هه‌ندێ پیاوانی ئایینی تر ، گاوورو كه‌سانی تر ، ئییحراجمان ده‌كه‌ن ، پێت ده‌ڵێت فه‌رموو ئه‌وه‌ له‌ موسلیمه‌ ،ئه‌وه‌ له‌ بوخارییه‌ ، له‌ ئه‌حمه‌ده‌ ، تۆ خه‌ریكی چیت ؟ ده‌ڵێت: تا دوا هه‌ناسه‌ به‌رگری له‌ بوخاری موسلیم ده‌كه‌م ، هه‌ردوكیان صه‌حیحن ، ته‌واو؟ تۆ دینی خۆت سه‌رده‌بڕیت تۆ ئازادی ، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌و پلانه‌ گه‌مژه‌یه‌ ناگرینه‌به‌ر ، ئه‌وه‌ پلانی گه‌مژه‌كانه‌ ، ئێمه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كیتابی خوا ، ئه‌وه‌ پلانێكی خواییه‌ ، كیتابی خوا فه‌رمانڕه‌وایه‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا: ما فرطنا فی الكتاب من شیء ،ناوي كتاب مبین ه ، فه‌رموویه‌تی: تبیانا لكل شیء ، وتیان: نا نا ، زۆربه‌ی شته‌كان ڕوون ناكاته‌وه‌ ،پێویستمان به‌ سوننه‌ته‌، ئه‌و قسه‌ درۆیه‌! خوا فه‌رموویه‌تی: تبیانا لكل شیئ چون ده‌ڵێن هه‌موو شتێك ڕوون ناكاته‌وه‌؟ ئه‌مه‌ قسه‌كانی بوو به‌ شێوه‌یه‌كی حه‌رفی وه‌رمگێڕاوه‌ وه‌كو خۆی و..هیچ كۆمێنتێكم له‌سه‌ری نییه‌! إحسان برهان الدین 2015-10-15 سلێمانی
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕاشازاده‌ (٦) (الولید بن طلال) له‌ دیدی عدنان إبراهیم ه‌وه‌
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕاشازاده‌ (٦) (الولید بن طلال) له‌ دیدی عدنان إبراهیم ه‌وه‌ هه‌موو ڕۆشنبیرێك ده‌زانێت وه‌لیدی كوڕی ته‌ڵاڵ یه‌كێكه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دونیا و هاوكات یه‌كێكیشه‌ له‌ بێ ڕه‌وشته‌كانی جیهان له‌ به‌رزترین ئاستدا ، یه‌ك نموونه‌ له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ بهێنینه‌وه‌: وه‌لید خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كانی ڕۆتانا یه‌ كه‌ بیست و چوار سعات سه‌رقاڵی تێكدانی ئاكاری لاوه‌كانه‌ له‌ ڕێگه‌ی گۆرانی و پیشاندانی ئافره‌تی ڕووت و فلیمی بێ ئابڕوو ، شایانی باسه‌ شازاده‌ خالیدی برای وه‌لید حاشای لێ كردووه‌ و ده‌ڵێت په‌نا ئه‌گرینه‌ خوا له‌ خراپییه‌كانی وه‌لید و داوایشی له‌ باوكی و شای سعودیه‌ كردووه‌ كه‌ حیجری بخرێته‌ سه‌روگه‌شتی لێ قه‌ده‌غه‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی تێكدانی بۆ ڕه‌وشتی گه‌نجان له‌ ئاستێكدا ڕابگیردرێت ، جا با بزانین جه‌نابی دكتۆر عه‌دنان ئیبراهیم بۆچوونی ده‌رباره‌ی ئه‌م نگرۆ بووه‌ له‌ ده‌ریای گه‌نده‌ڵیدا چییه‌ ، جێگه‌ی ئاماژه‌ پێكردنه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ هێز له‌ نێوان ئه‌م دوو زاته‌ هه‌یه‌ و، عدنان إبراهیم كه‌ ئه‌ستێره‌ی هه‌ندێكه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕۆتانا ده‌رباره‌ی الأمیر الولید بن طلال ده‌ڵێت: قه‌ده‌ری خوا وا بوو دوو جار ده‌ركه‌وم له‌ به‌رنامه‌ی (إتجاهات) له‌ گه‌ڵ خاتوو( نادین البدیر) ، دیاره‌ ئه‌و دوو ئه‌ڵقه‌ش بووه‌ مایه‌ی په‌سه‌ندكردنی ن پایه‌دار شازاده‌ وه‌لید ، دواتر چاوپێكه‌وتنێكم بوو له‌ گه‌ڵ جه‌نابی پایه‌داریاندا ، به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ئه‌وه‌م به‌ دیكرد كه‌ ئه‌و پیاوه‌ خه‌می چاككردنی گوتاری ئیسلامی هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ له‌سه‌ر ده‌مارگیری و رقلێبوون و ته‌سكی دیدو بۆچوون بونیات نراوه‌..ئاره‌وزووی ئه‌وه‌شی هه‌یه‌ ئیسلام بگێڕێته‌وه‌ له‌ ده‌ستی ئه‌وانه‌ی خراپه‌یان به‌رانبه‌ری له‌ چاكه‌یان زۆرتره‌و وێرانكردنیان له‌ بونیاتنانیان بۆ ئیسلام زۆرتره‌ ، به‌ بێ هیچ فیزو به‌ بێ زۆر له‌ خۆ كردن شازاده‌ی پایه‌دار حه‌زی خۆی نیشان دا له‌وه‌ی به‌شداری بكه‌م له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕۆتانا به‌وه‌ی كه‌ له‌ توانامدا هه‌یه‌ و فه‌رمووی: تۆ شاره‌زایت هه‌یه‌ و ئێمه‌ هۆكارمان هه‌یه‌... ده‌ڵێت: من سه‌ره‌ڕای چاوپێكه‌وتنی یه‌ك له‌ دوای یه‌كم له‌ گه‌ڵ به‌ڕێزیان و توند وتۆڵ بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی وڕێز له‌ یه‌كتر گرتن ، به‌ڵام من پێشتر له‌و باره‌وه‌ هیچم نه‌نووسیوه‌ ، به‌ڵام كه‌ ئێستا پێویست ده‌كات ده‌ڵێم: له‌ ڕاستیدا خۆشحاڵ بووم له‌وه‌ی له‌ به‌ڕێزیان وه‌ دیم كرد به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ناحه‌زانی جه‌نابیان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌رباره‌ی، من سه‌ر ڕاستی و چاكه‌م له‌و پیاوه‌ بینیوه‌ ، به‌ به‌ڵگه‌ش له‌ ڕێگه‌ی هاوڕێ وكه‌سه‌ نزیكه‌كانیه‌وه‌ بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ به‌ڕێزیان زۆر پارێزگاری له‌ نوێژه‌كانی ده‌كات له‌ كاتی سه‌فه‌ر و له‌ نیشته‌جێبوونیشدا و كه‌مته‌رخه‌می تێدا ناكات ، هه‌روه‌ها هیچ جۆره‌ بێ هۆشكه‌رێكیش ناخوات و ڕێگه‌ نادات هاوڕی و پاسه‌وانه‌كانیشی بیخۆن ، به‌ڵكو جگه‌ره‌ش ناكێشێن به‌ڕێزیان و زۆر به‌ ساده‌یی و خاكی مامه‌ڵه‌ ده‌كات...دواتر باس له‌ كاره‌ خێرخوازییه‌‌كانی شازاده‌ ده‌كات و باس له‌ بینه‌ری فراوان و زۆری كه‌ناڵه‌كانی ڕۆتانا ده‌كات كه‌ ئه‌وه‌ش مایه‌ی گرنگی و بایه‌خدانه‌ بۆیه‌ ئه‌وقسه‌یان تێدا ده‌كات... دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌: ئه‌م قسانه‌ی عدنان ابراهیم مه‌به‌ستی پێی (الأمیر الولید بن طلال) بوو ، كه‌ خاوه‌ن كه‌ناڵه‌كانی ڕوتانا یه‌ كه‌ بیست و چوار سعات و دوانزه‌ مانگه‌ی خوا وه‌ك ده‌ڵێن گۆڕانی و فلیمی ڕووت و خراپه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ ، بۆیه‌ له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێم : شوێنكه‌وتووی عه‌دنان ئیبراهیم ئه‌گه‌ر دیندار بێت و له‌به‌ر دینداری شوێن ئه‌و كه‌وتبێت پێویسته‌ له‌ دوو هه‌ڵوێستی وا ئیتر بیناسێت و ته‌وبه‌ بكات له‌ شوێنكه‌وتنی ، ئه‌گه‌ریش هه‌ر به‌رده‌وام بێت كه‌واته‌ خێری تێدا نه‌ماوه‌ و باشتره‌ چوار ته‌كبیراتی به‌سه‌را بكرێت. ئه‌م وتاره‌ی كه‌ زۆربه‌یم ده‌قاوده‌ق كردووه‌ته‌ كوردی لێره‌ له‌ سایته‌كانی ئێنته‌رنێت زۆر بڵاوه‌و ده‌توانن بیخوێننه‌وه‌ خۆتان. إحسان برهان الدین 2015-10-15 سلێمانی
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا (٥) درۆیەکی عدنان إبراهیم ده‌رباره‌ی بوخاری
زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا (٥) درۆیەکی عدنان إبراهیم ده‌رباره‌ی بوخاری له‌ موحازه‌ره‌یه‌كیدا باس له‌ خواناسان ده‌كات كه‌ په‌رده‌یان بۆ لاده‌برێت و ئینجا به‌ڵگه‌ ئه‌هێنێته‌وه‌ به‌ فه‌رمووده‌یه‌كی (إبن عمر) ڕه‌زای خوای لێبێت وچه‌ند جارێك ئه‌ڵێت له‌ بوخاریدا هاتووه‌ ، گوایه‌ ابن عمر كه‌سێكی بینیوه‌ له‌زه‌وییه‌وه‌ ده‌رچووه‌ و ئاگری گرتووه‌ ودوو پیاویش لێی دده‌ن وپیاوه‌كه‌ش هاوار ده‌كات و داوای ئاو ده‌كات ئه‌ویش ده‌ڵێت ئاوی پێ مه‌ده‌ن و دوایی دووباره‌ پیاوه‌كه‌ ده‌چێته‌ ناخی زه‌ویدا تاكو كۆتایی فه‌رمووده‌كه‌، له‌ كۆتاییدا دووباره‌ ده‌ڵێت ئه‌م فه‌رمووده‌ له‌ بوخاریدا هاتووه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا نه‌ك هه‌ر له‌ بوخاری نه‌هاتووه‌ به‌ڵكو (الطبراني و ابن أبي الدنیا) ده‌یگیڕنه‌وه‌و فه‌رمووده‌یه‌كی زۆر لاوازیشه‌. سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ عدنان إبراهیم به‌ ئاره‌زووی خۆی فه‌رمووده‌كانی بوخاری ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌یانخاته‌ درۆوه‌ كه‌ ئاره‌وزووی لێبێت ، به‌ڵام لێره‌ كه‌ مه‌به‌ستێتی مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ به‌ بۆچوونی خۆی بسه‌لمێنێت فه‌رمووده‌یه‌كی لاواز یان بێ بنه‌ما ده‌هێنیت و ده‌ڵیت بوخاری ڕێوایه‌تی كردووه‌ . إحسان برهان الدین 2015-10-15 سلێمانی
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا (٤) عدنان إبراهیم له‌ نێوان چه‌واشه‌كاری و ڕوو قایمیدا
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا (٤) عدنان إبراهیم له‌ نێوان چه‌واشه‌كاری و ڕوو قایمیدا زۆر كه‌س نازانن كه‌ عدنان إبراهیم به‌ حوكم كاریگه‌ر بوونی به‌ شیعه‌كان هه‌ندێ زانیاری ده‌دات له‌ وتاره‌كانیدا و ته‌حه‌داش ده‌كات كه‌ ڕاستیش نییه‌ ، بۆ نمونه‌: له‌ گرته‌یه‌كی قیدیۆیی ڕووندا ، عه‌دنان ئیبراهیم ده‌ڵێت: ئێستا ڕاستیه‌كی سه‌یرتان بۆ باس ده‌كه‌م ، ده‌ڵێت: من هه‌رچه‌ند قورئانم خوێندووه‌ته‌وه‌ نه‌مدیوه‌ وشه‌یه‌ك یان ئایه‌تێك باسی ئیمانی مه‌لائیكه‌ بكات به‌ خوا ، (لم أجد فی كتاب الله العزیز كلمة أو آیة واحدة تدل علی أن الملائكة تؤمن بالله..ما رأیكم إیتوني بآیة أن الملائكة تؤمن..) به‌ڵام له‌ زۆر لاوه‌ وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ ، وتیان : تۆ نه‌زانی یان چاواشه‌كاری ئه‌ی ئه‌وه‌نييه‌ خوای گه‌وره‌ له‌سوره‌تی (الغافر)ده‌فه‌رموێت:( الذين يحملون العرش ومن حوله يسبحون بحمد ربهم ويؤمنون به ويستغفرون للذين آمنوا ربنا وسعت كل شيء رحمة وعلما فاغفر للذين تابوا واتبعوا سبيلك وقهم عذاب الجحيم ( 7 ) . دواتریش له‌خوتبه‌یه‌كی تر وه‌ڵامێكی تری دایه‌وه‌به‌شێوازه‌ چه‌واشه‌كارییه‌كه‌ی خۆی و وتی من نه‌موتووه‌ مه‌لائیكه‌ته‌كان ئیمانیان به‌ خوا نییه‌ (وتووشێتی به‌ ڕاشكاوی) من وتوومه‌ ئیمانی شه‌رعییان نییه‌ وه‌كو مرۆڤه‌كان! منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌و گومڕایه‌ ده‌ڵێم: ( إن مما أدرك الناس من كلام النبوة الأولى : إذا لم تستح فاصنع ما شئت ) ئه‌م فه‌رمووده‌ش بوخاری ناحه‌زت ده‌یگێڕێته‌وه‌ كه‌ كتێبێكت له‌سه‌ری هه‌یه‌ به‌ ناونیشانی (مشكلتي مع البخاري) إحسان برهان الدين ٢٠١٥/١٠/١٣ سليمانى
زنجیرەی عدنان ابراهیمی گومڕا ٣- جیاوازی ڕه‌خنه‌گرتنی عدنان إبراهیم ‌ و زانایان له‌ بوخاری
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا (٣) جیاوازی ڕه‌خنه‌گرتنی عدنان إبراهیم ‌ و زانایان له‌ بوخاری كه‌س له‌ ئه‌هلی سوننه‌ت نه‌یوتووه‌ بوخاری یان صه‌حیحه‌كه‌ی مه‌عسومه‌ ، به‌ڵام ئیجماعی زانایان یان زۆربه‌ی زۆری زانایان له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تی بوخاری و مه‌زنی و راستێتی كتێبه‌كه‌ی واتاو ئیعتیباری خۆی هه‌یه‌ ، بێگومان صه‌حیحی بوخاری ش پێشه‌نگێتی ته‌نها له‌وه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌ كه‌ كۆكه‌ره‌وه‌كه‌ی یه‌كێكه‌ له‌ مه‌زنترین زانایانی ئیسلام ، به‌ڵكو له‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ هه‌زاران زانای گه‌وره‌ له‌ درێژایی زیاتر له‌ هه‌زا ساڵ له‌ مێژووی ئیسلام به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاری گه‌وره‌یی بوخاری وكتێبه‌كه‌یان داوه‌ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌خنه‌شیان لێگرتووه‌ ، جا با بزانین ڕه‌خنه‌كانی ئه‌وان وه‌كو ڕه‌خنه‌ی ئه‌م گومڕایه‌ وایه‌ ؟ كه‌ له‌ هه‌موو تاقمێكی گومڕاوه‌ نزیكه‌ و ته‌نها له‌ مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننه‌ته‌وه‌ دووره‌ ، نووسه‌رێكی به‌ڕێز هه‌ندێ تێبینی له‌سه‌ر وتاره‌كه‌ی عدنان ابراهیم (مشكلتي مع البخاري) تۆمار كردووه‌ ،و باس له‌ جیاوازی ڕه‌خنه‌گرتنی زانایان و كه‌سانی وه‌كو عه‌دنان ابراهیم ده‌كات له‌ بوخاری وبۆ سێ هۆكار ده‌گێڕێته‌وه‌: 1- زانایان وفه‌رموده‌ناسان كه‌ ڕه‌خنه‌یان له‌ پێشه‌وا بوخاری گرتووه‌ له‌ چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی كه‌مدا ، پشتیان به‌ بنه‌ماكانی زانستی فه‌رمووده‌ به‌ستووه‌ نه‌ك هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان! به‌ڵام عدنان ابراهیم وا نییه‌...بنه‌مای ڕه‌خنه‌ گرتنی هه‌واو ئاره‌زوو و عه‌قڵی پڕ له‌ گومانی خۆیه‌تی. 2- ئه‌وان تانه‌و توانج و كه‌مكردنه‌وه‌ له‌ پله‌و پایه‌ی بوخاری ناكه‌ن ، به‌ڵكو به‌ ئه‌وپه‌ڕی ده‌ربڕینی ڕێزو داننان به‌ پێشه‌وایه‌تی ئه‌ودا قسه‌ ده‌كه‌ن به‌ڵام عدنان ابراهیم نه‌خێر. ئه‌وان سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه‌یان له‌ هه‌ندێ سه‌نه‌ده‌كانی بوخاری وتوویانه‌ ڕاستترین كتێب دوای قورئانی پیرۆز صه‌حیحی بوخارییه‌ ، به‌ڵام عدنان ابراهیم به‌ گاڵته‌جاڕییه‌وه‌ ئه‌و واتایه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌! 3- ئه‌وان هه‌رگیز حوكمی (وضع) و به‌درۆخستنه‌وه‌یان به‌سه‌ر هیچ فه‌رمووده‌یه‌كی بوخاری نه‌داوه‌ ، به‌ڵكو هه‌ندێ له‌ سه‌نه‌ده‌كانیان تضعیف كردووه‌. به‌ڵام عدنان إبراهیم كێشه‌ی نییه‌ له‌ به‌ درۆ خستنه‌وه‌ی هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك له‌ بوخاری ئه‌گه‌ر به‌ پێوه‌ری عه‌قڵی خۆی ده‌رنه‌چێت، له‌ هه‌موویشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ڵێ بوخاری خۆی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی هه‌ڵنه‌به‌ستووه‌ ! به‌ڵكو ده‌ڵیت كه‌سانی تر هه‌ڵیان به‌ستووه‌ بێ ئه‌وه‌ی باسی ئه‌و كه‌سانه‌ بكات یان پێمان بڵێت به‌ چی شێوازێك توانیویانه‌ بیگه‌یه‌ننه‌ نێو ئه‌و كتێبه‌!..بۆ نموونه‌ ده‌رباره‌ی فه‌رمووده‌ی دابه‌زینی عیسا علیه السلام له‌ بوخاریدا ده‌ڵێت(فریة) واته‌:بوختانه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌! كاتێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ كتێبه‌كانی بوخاری و موسلیم و ترمذي و أحمد وهه‌موویان له‌ ده‌یان له‌ گێڕه‌ره‌وانی فه‌رمووده‌ كه‌ مامۆستایان بوونه‌ گێڕاویانه‌ته‌وه‌ وكه‌سیان هیچیان ده‌رباره‌ی نه‌وتووه‌ ، ئیتر سه‌رسام ده‌بیت چۆن عدنان ابراهیم حوكمی (وضع)ی له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌ دا و هه‌موو ئه‌و زانا گه‌ورانه‌ لێیان ڕه‌تبوو! إحسان برهان الدین 2015-9-13 سلێمانی
زنجیرەی عدنان ابراهیمی گومڕا ٢- كێشه‌ی عه‌دنان ئیبراهیم له‌گه‌ڵ بوخاری
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا (٢) چەند سه‌رنجێك له‌سه‌ر كتێبی (مشكلتي مع البخاري) له‌ بابه‌تی ڕابووردوو پوخته‌یه‌كی خێرام له‌ ناوه‌ڕۆكی وتاره‌كه‌ی عه‌دنان ئیبراهیم له‌ مه‌ڕ هیرش كردنه‌ سه‌ر بوخاری خسته‌ڕوو ، كه‌ له‌ ڕاستیدا بابه‌تێكی نازانستی نادادپه‌روه‌رانه‌ی چه‌واشه‌كاری بوو به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ،چونكه‌ به‌ زۆری پشتی به‌ تێكه‌ڵكردن و خۆڵ له‌چاوكردن و دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ڕه‌خنه‌ی زانستی زانایان ده‌رباره‌ی صه‌حیحی بوخاری به‌ستووه‌ و داڕشتنێكی عه‌دنانیانه‌ی خۆی ئاسا دایڕشتووه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌رگیز ڕه‌خنه‌كانی ئه‌وان له‌ پله‌و پایه‌و متمانه‌ی ئه‌و كتیبه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ درێژایی مێژوودا كه‌م نه‌كردووه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵكو خودی ره‌خنه‌ گرانیش - كه‌ عه‌دنان ئیبراهیم پشتی پێبه‌ستوون - بوخارییان به‌ (أمیر المؤنین) زانیوه‌ له‌ فه‌رمووده‌دا ،جا لێره‌دا به‌ پوخته‌یی چه‌ند تێبینی و سه‌رنجێكم له‌و باره‌وه‌ ده‌خه‌مه‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران: _ عه‌دنان ئیبراهیم به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ زانیارییه‌كانی نه‌خستووه‌ته‌ ڕوو له‌و وتاره‌یدا كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێ له‌ دژه‌ سوننه‌ته‌كانه‌وه‌ كراوه‌ته‌ كتێب ، به‌ ڵكو هه‌موو تواناكانی خستووه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ تێكدانی چه‌مكه‌كان و تێكه‌ڵكردنی حه‌ق وناحه‌ق به‌ یه‌كدا ، خوینه‌رو بیسه‌ر وا حاڵی ده‌كات هه‌موو ئه‌و پێشه‌وا گه‌ورانه‌ی كه‌ سه‌رنجێكیان له‌سه‌ر سه‌نه‌دێكی بوخاری بووه‌ ، یان باسی (علة)یه‌كیان له‌و باره‌وه‌ كردووه‌ ، یان ڕه‌خنه‌یه‌كی زانستیان به‌ پێی پێوه‌ری زانستی فه‌رمووده‌ له‌ بوخاری گرتووه‌ ، وای ده‌رده‌خات هه‌موو ئه‌و زانا گه‌ورانه به‌ گومانه‌وه‌ ته‌ماشای ئه‌وزانا مه‌زنه‌یان كردووه‌ وه‌كو عه‌دنان ئیبراهیم و هاوبیره‌كانی له‌ دژایه‌تی سوننه‌تدابوونه‌ ، له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ بنه‌مایه‌كی له‌ ڕاستی نییه‌. _ كاتێك باسی بوخاری ده‌كات به‌ هه‌مان ئوسلوبی خۆی به‌ تانه‌و توانج و جوڵه‌ پێكردنی ده‌ست و شانی و گۆڕینی ده‌نگ به‌شێوازێك جگه‌ له‌ گاڵته‌ پێكردن و سوكایه‌تی واتایه‌كی تری نییه‌ باسی ده‌كات وه‌كو ئه‌وه‌ی باسی كه‌سێكی زۆر ئاسایی بكات ، به‌ ئاره‌زووی خۆی و به‌ بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌ده‌بی قسه‌كردن له‌ گه‌ڵ زانایه‌كدا تێكرای پێشه‌وان و زانایانی ئوممه‌تی ئیسلام خۆیان به‌ قه‌رزاری ئه‌وده‌زانن. _ له‌ ڕه‌خنه‌گرتنیدا یه‌كسانی ده‌كات له‌ نێوان ڕه‌خنه‌كانی خۆی كه‌ هه‌ڵقوڵاوی كاریگه‌ربوونێتی به‌ شیعه‌و موعته‌زیله‌ وقوتابخانه‌ی عه‌قلانی كه‌ جاری واهه‌یه‌ خاڵی هاوبه‌شی زۆریان له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕانداهه‌یه‌ تاكوموسوڵمانان ، له‌ گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی ئه‌و زانایانه‌ی كه‌ له‌ ڕوانگه‌یه‌كی زانستی په‌تی قسه‌یان كردووه‌و له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ت بوونه‌ به‌ گشتی. _ زۆر به‌ كه‌می ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ژماره‌ی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی وه‌كو ڕه‌خنه‌ له‌سه‌ر بوخاری تۆمار كراوه‌ یان به‌ لاواز دانراون له‌ ده‌ فه‌رمووده‌ تێناپه‌ڕێت! به‌ڵكو وای ده‌رده‌خات بوخاری كتێبێكه‌ پڕه‌ له‌ فه‌رمووده‌ی (موضوع)واته‌: هه‌ڵبه‌ستراو! سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌خنه‌كانی الدارقطني زۆربه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ عبلله‌وه‌ هه‌یه‌ وزانایان وه‌ڵامی زانستیان داوه‌ته‌وه‌. _ عه‌دنان ئیبراهیم په‌رده‌ له‌سه‌ر عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی خۆی هه‌ڵده‌ماڵێ كاتێك بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی صه‌حیحی بوخاری ڕاستترین كتێبه‌ پاش كتێبی خوای گه‌وره‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و به‌ به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی شیعه‌ و موعتزیله‌و إباضیة ش برامانن و له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ ناكۆكن و به‌وه‌ ڕازی نابن، ئه‌وه‌ ده‌كاته‌ پاساوی ڕه‌تدكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی بوخاری ، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ وه‌كوباسمان كرد هه‌ندێ له‌وتاقمانه‌ هاوه‌ڵان به‌ كافرده‌زانن نه‌خوازه‌ڵا تابعین و چینی بوخاری! _ عه‌دنان ئیبراهیم له‌و كتێبیدا گه‌ڕاوه‌ بۆ هه‌ر ڕه‌خنه‌گرێك كه‌ وشه‌یه‌كی له‌ دژ بوخاری نووسیبێت با عه‌قیده‌وبیروباوه‌ڕی له‌ گه‌ڵ ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌تدا گونجاو نه‌بێت ،بۆیه‌ په‌نای بردووه‌ته‌ به‌ر محمد زاهد الكوثري و أحمد الغماري . _ له‌ هه‌نگاوێكی چه‌واشه‌كاریانه‌دا ده‌یه‌وێت هه‌ڵوێستی دژه‌ سوننه‌تی خۆی به‌ هێز بكات به‌ وته‌ی زانایه‌ك كه‌ ناوبانگی هه‌یه‌ له‌ دژایه‌تی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ی كه‌ وه‌كو عه‌دنان ئیبراهیم بیرده‌كه‌ونه‌وه‌و سوننه‌ت ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ ، ئه‌و په‌نا ده‌باته‌ به‌ر لاوازكردنی شێخ ئه‌لبانی بۆ سه‌نه‌دی چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك له‌ فه‌رمووده‌كانی بوخاری له‌ ڕۆشنایی بنه‌ماكانی زانستی فه‌رمووده‌و قسه‌ی زانا گه‌وره‌كاندا ، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌وه‌ بكات كه‌ شێخ ئه‌لبانی خاوه‌ن كتێبی (الحدیث حجة بنفسه فی العقائد والأحكام) هه‌وره‌ها شێخ باوه‌ڕی وابوو فه‌رمووده‌ی ئاحاد كه‌ له‌ بوخاریدا بێت یان سه‌نه‌دی صحیح بێت ئیتر له‌هه‌موو بواره‌كانی ئیسلامدا كاری پێئه‌كرێت . ئه‌مانه‌و ناپاكییه‌كی تری ئه‌نجام داوه‌ له‌ كتێبه‌كه‌یدا كه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌وه‌ ناكات كه‌ زانایان ئه‌و چه‌ند فه‌رمووده‌ی وه‌كو ڕه‌خنه‌ له‌سه‌ر بوخاری تۆماریان ‌كردووه‌ به‌ (ضعیف) یان زانیوه‌ نه‌ك (موضوع) وه‌كو ئاماژه‌مان پێكرد.له‌ بابه‌تی داهاتوودا باسی جیاوازی ڕه‌خنه‌گرتنی عدنان ئیبراهیم و ره‌خنه‌ی زانایان ده‌كه‌ین به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌. إحسان برهان الدین 2015-9-13 سلێمانی
زنجیرەی عدنان ابراهیمی گومڕا ١- كێشه‌ی عه‌دنان ئیبراهیم له‌گه‌ڵ بوخاری
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕاكێشه‌ی (١) كێشه‌ی عه‌دنان ئیبراهیم له‌گه‌ڵ بوخاری له‌ كتێبی (مشكلتي مع البخاري) كه‌ له‌ بنچینه‌دا وتارێكه‌ له‌ به‌رواری 25-5-2012 پێشكه‌شی كردووه‌، عه‌دنان ئیبراهیم باسی كێشه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ پێشه‌وا بوخاری ده‌كات سه‌ره‌تا وه‌كو ده‌ستپێك و ڕێخۆشكردن ده‌ڵێت بوخاری مه‌عسوم نییه‌ و ڕه‌خنه‌گرتن له‌و زانایه‌ تاوان نیه‌ ،دوای ئه‌وه‌ به‌ درێژی باس له‌ نادروستی ئه‌و وته‌یه‌ ده‌كات كه‌ ئوممه‌تی ئیسلام ڕێكه‌وتبێتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (صحیح البخاري) راستترین كتێب بێت دوای قورئان ، چونكه‌ ئوممه‌ت وه‌كو ئه‌و ده‌ڵیت ته‌نها ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت نییه‌ به‌ڵكو برا شیعه‌كان و برا موعته‌زیله‌كان و برا (إباضیة) كانیش ئوممه‌تی ئیسلامن و(موحد) ن و ئه‌و كتێبه‌شیان به‌ صحیح نازانیوه‌ ، ئیتر بێ ئه‌وه‌ی باس له‌وه‌ بكات كه‌ هه‌ندێ له‌وانه‌ی ئه‌و به‌ برای خۆی داناون نه‌ك بوخاری به‌ڵكو هاوه‌ڵانیش به‌ كافر ده‌زانن..ئینجا ده‌چێته‌ سه‌ر ناوهێنانی هه‌ندێ له‌وانه‌ی كتێبیان له‌ ڕه‌خنه‌گرتنی فه‌رمووده‌كانی بوخاریدا نووسیوه‌و ئه‌وانه‌شیان كه‌ زۆر ناوداریش نه‌بن ئه‌و به‌ الإمام العظیم و الإمام المرعب ونازناوی گه‌وره‌ گه‌وره‌ باسیان ده‌كات ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یان له‌بوخاری گرتووه‌ ! بێ ئه‌وه‌ی باس له‌وه‌ بكات كه‌ ئه‌وان ته‌نها له‌ چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی كه‌م ره‌خنه‌یان گرتووه‌و هاوكات بوخاریان به‌ گه‌وره‌ترین پێشه‌وای فه‌رمووده‌ ته‌ماشا كردووه‌ نه‌ك هه‌ڵوێستیان له‌ بوخاری وه‌كو هه‌ڵوێستی عدنان ابراهیم بێت! به‌ شێوه‌یه‌كی چه‌واشه‌كاریانه‌ و تێكه‌ڵكردنی ڕاستیه‌كان و فه‌رامۆشكردنی جیاوازی هه‌ڵوێسته‌كان له‌ نێوان خۆی و ئه‌واندا ..پاشان دێته‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێ له‌ زانا هاوچه‌رخه‌كان و باسی ڕه‌خنه‌كانی محمد زاهد الكوثري ده‌كات كه‌ ئه‌و فه‌رموودانه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌ له‌ گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی خۆیدا نه‌گونجاوه‌ چونكه‌ خۆی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕێكی ناكۆك بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا ، به‌هه‌مان شێوه‌ باسی ڕه‌خنه‌كانی احمد الغماري ده‌كات كه‌ ئه‌ویش هه‌ر له‌ چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی كه‌م ڕه‌خنه‌ی بووه‌ ...ئینجا ئاماژه‌ بۆ ڕه‌خنه‌گرتنی شێخ ئه‌لبانی ده‌كات له‌ صه‌حیحی بوخاری له‌ كاتێكدا ئه‌لبانی ڕه‌خنه‌ی زانستی بووه‌ له‌ چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌ حه‌وت فه‌رمووده‌ به‌ده‌ر نییه‌ و تضعیف ی كردووه‌ نه‌ك بڵێ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ و (موضوع)ه ، ئه‌مه‌ و مه‌گه‌ر خوا بزانێ ڕه‌خنه‌گرتنی ئه‌لبانی و هه‌موو زانایانی پێش ئه‌لبانیش له‌ فه‌رمووده‌كانی صه‌حیحی بوخاری چه‌ند جیاوازن له‌ ڕه‌خنه‌كانی عه‌دنان ئیبراهیم ! له‌ كۆتایی خوتنه‌كه‌یدا له‌ دژی بوخاری ( كه‌ باوه‌ڕ ناكه‌م پێش عدنان إبراهیم هیچ وتاربێژێك له‌ مێژوودا باسی وتاره‌كه‌ی بریتی بووبێت له‌ دژایه‌تی و ناشیرینكردنی بوخاری !) چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له‌ بوخاری ئه‌هێنێته‌وه‌ كه‌ ئه‌سڵیان نییه‌ و درۆیه‌ وهه‌ڵبه‌ستراوه‌ به‌ بۆچوونی خۆی وئه‌وانه‌ی پشتی پێ به‌ستوون ، له‌وانه‌: فه‌رمووده‌ی جادووكردن له‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ، فه‌رمووده‌ی درێژی باڵای ئاده‌م علیه السلام ، بۆگه‌ن كردنی گۆشت و چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی تر.. شایانی باسه‌ عدنان إبراهیم له‌ باسكردنی بوخاریدا ڕه‌چاوی ئه‌ده‌ب و ڕێزگرتنی ئه‌و زانا گه‌وره‌یه‌ ناكات هه‌رگیز به‌لای ئه‌ودا ناچێت مه‌زنی وپێشه‌وایه‌تی بوخاری جێگای یه‌كده‌نگی هه‌زاران زانای گه‌وره‌ی ئوممه‌تی ئیسلام بووه‌و ، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌یان لێگرتووه‌ ده‌توانی له‌سه‌ر په‌نجه‌كانی ده‌ست بیانژمێرێت .. ئه‌وه‌ی پێی ده‌كرێت له‌ ناشیرینكردن و وروژاندنی گومان (كه‌ به‌ ڕای من سه‌ركه‌وتوونه‌بووه‌ له‌ ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ ناشیرینكردنی بوخاری) ئه‌نجامی ئه‌دات..به‌ڵام له‌ هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ جاروبار كه‌ ناوی بوخاری ده‌هێنێ ده‌ڵیت رضوان الله علیه! ئه‌وه‌ش له‌ ڕاستیدا سه‌یر نییه‌ به‌ لای كه‌سێكه‌وه‌ عدنان ابراهیم بناسێت چونكه‌ بۆعائیشه‌ وهاوه‌ڵانیش ڕه‌زای خوای لێبێت هه‌مان سیاسه‌ت ڕه‌چاو ده‌كات و له‌ گه‌رمه‌ی تۆمه‌تباركردن و ناشیرینكردنیاندا ده‌ڵیت ڕه‌زای خوایان لێبێت! ئه‌مه‌ پوخته‌ی كتێبی ناوبراو بوو له‌ دژی سه‌رگه‌وره‌ی پێشه‌وایانی فه‌رمووده‌ له‌ ئیسلامدا پێشه‌وا بوخاری..له‌ نووسینی داهاتوومدا هه‌وڵ ئه‌ده‌م هه‌ندێ سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌و وتاره‌ دوابڕاوه‌ تۆمار بكه‌م. إحسان برهان الدین 2015-9-13 سلێمانی