العربیة
/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٢٢- غلام أحمد برویز
: 427
2018-04-05
له‌ساڵی 19033ز له‌ناوچه‌ی (باتالا) له‌ هیندستان له‌دایكبووه‌ ، له‌ خوێندندا زیاتر له‌ ناوه‌ندی پێ ته‌واو نه‌كرا ،یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ران ودامه‌زرێنه‌رانی بیرۆكه‌ی قورئانییه‌كان ، واته‌:ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ فه‌رمووده‌و سوننه‌ت نییه‌، یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له‌ ئه‌بولئه‌علای مه‌ودودی نزیك بوون و دواتریش پاش سه‌ربه‌خۆیی پاكستان له‌لایه‌ن (محمد إقبال) ه وه پشنیار كرا بۆ كاركردن له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ،ئه‌م ناوبراوه‌ نكۆڵی له‌ وه‌رگرتن و كاركردن به‌ سوننه‌ت ده‌كرد به‌ هه‌موو شێوازێك ، قورئانی به‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی شه‌رع ده‌زانی ( ئه‌ویش به‌ پێی تێگه‌یشتنی تایبه‌تی خۆی) ، باوه‌ڕی به‌ بوونی ئاده‌م و حه‌وا ، به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ، مه‌لائیكه‌ته‌كان نه‌بوو، هه‌روه‌ها قه‌زاوقه‌ده‌ری به‌ پیلانێكی مه‌جوسی ده‌زانی! ، له‌وانه‌ش سه‌یرتر ، پێی وابوو هه‌ر سه‌رده‌مێ بۆ خۆیان ده‌توانن حوكمی گونجاو له‌ قورئان ده‌ربهێنن وه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵان حوكمی گونجاویان بۆ سه‌رده‌می خۆیان ده‌رهێنا! پێویستیش ناكات كه‌س پابه‌ند بێت به‌ حوكمه‌ شه‌رعییه‌كانی سه‌ره‌تای ئیسلام یان هه‌ر سه‌رده‌مێكی تر! له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونانه‌وچه‌ندین تێگه‌یشتنی لارو نارێكی تر كه‌ هه‌یبوو وترسناكی زۆریشی هه‌بوو له‌سه‌ر موسوڵمانان ،شێخ ئه‌بولئه‌علا وقوتابیه‌كانی له‌ لاهوره‌وه‌ به‌رپه‌رچیان دایه‌وه‌و هه‌روه‌ها زیاتر له‌ هه‌زار زانای هند و باكستان و حیجاز فه‌توای ده‌رچوونی ئه‌ویان دا له‌ بازنه‌ی ئیسلام ، ئینجا ده‌سته‌ی گه‌وره‌ زانایانی سعودیه‌ و به‌تایبه‌تیش شێخ (ابن باز) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت فه‌توای له‌ ئیسلام ده‌رچوونی (غلام أحمد برویز) ی ده‌ركرد و له‌ كۆتایی فه‌تواكه‌یدا فه‌رمووی: (وأرجو أن يكون فيما ذكرته كفاية للقارئ والمستفتي؛ لأن كفر هذا الملحد [غلام أحمد برويز] على حسب ما ذكر من آرائه ومعتقداته يعلم بالبداهة لعامة المسلمين فضلاً عن علمائهم، فلا ضرورة إلى بسط الأدلة عليه، ونسأل الله أن يعافي المسلمين من شره وأمثاله). (غلام أحمد برویز) له‌ ساڵی 1984ز نه‌خۆشكه‌وت و له‌ ساڵی 19855ز وه‌فاتی كرد و مناڵیشی لێ به‌جێ نه‌ما. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه‌: سایتی (ویكبیدیا) هه‌روه‌ها: لینكه‌كانی خواره‌وه‌.