/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٦٠- ئۆشۆ
: 621
2018-04-08
#زنجیره‌ی_بیانناسه : ئه‌ڵقه‌ی(60)
ئۆشۆ
ناوی (تشاندرا موهان جاين)ە، له دایكبووی ساڵی 1931 ، له دوای ساڵی 1960 به ناوی: (أتشاريا راجنيش) ناسرا، له دوای ساڵی 1970 به (بهاجوان شري راجنيش) ناسرا لە كۆتا قؤناغىتەمەنیدا به ئۆشۆ ناوبانگی ده‌ركرد، له لای شوێنكه‌وتوانی له جیهاندا به مامۆستایه‌كی روحی وه‌سف ده‌كرێت.و یه‌كێكه له سه‌رانی ته‌سووفی فه‌لسه‌فی هاوچه‌رخ .
له ڕێگه‌ی نووسین و وتاره‌كانییه‌وه بیرۆكه‌كانی خۆی به جیهاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه و به گشتی جه‌خت له سه‌ر ئیلحاد و بێ باوه‌ڕی ده‌كاته‌وه و پێی وایه سه‌رده‌می باوه‌ڕبوون به خوا تێپه‌ڕبووه ، یه‌كێك له به ناوبانگترین كتێبه‌كانیشی ناونیشانی بریتییه له: (موت الإله) واته: مردنی خوا! ئه‌مه‌ش هه‌ندێكه له سه‌ره‌باسه‌كانی نێو ئه‌و كتێبه: (خوا بزوێنه‌ری بوكه‌ڵه‌كانه) (خوا درۆیه)،.(خوا هه‌ستكردنی تۆیه به كه‌می)...هتد .
به كورتی و پوختی ئۆشۆ مولحیدێكی قسه‌زانه‌و به هه‌موو شێوازێك هه‌وڵی داوه له ڕێگه‌ی وتار‌و نووسینه‌وه قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵكی بكات كه ئایینه‌كان زیاتر نین له ئامرازێك بۆ سڕكردن و گێلكردنی ئه‌وان.
ئۆشو له خێزانێكی هه‌ژاردا په‌روه‌رده بووه له هندستاندا سه‌ر به ئایینی جینی ، فه‌لسه‌فه‌ی خوێندووه له زانكۆی (جبل پور) و له‌و كاته‌ی خوێندكار بووه سێ جار له سه‌ر بێ ڕه‌وشتی ده‌ركراوه له خوێندن ، دواتریش كه بووه‌ته مامۆستا له‌وێ له جیاتی فه‌سڵ كردن و وه‌كو به‌زه‌ییه‌ك داوای لێكراوه ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش بكات و دوای ئه‌وه ناوی خۆی گۆڕییه‌و ده‌ستی كردووه به وتاردان و قسه‌كردن بۆ خه‌ڵكی له شاره‌كانی هیندستان، له‌م سه‌روبه‌نده‌شدا به‌رده‌وام كێشه‌ی سێكسی و گێچه‌ڵكردنی سێكسی به كچان هه‌بووه ، هه‌ر بۆیه پاش ده‌ستدڕێژیكردنی به‌سه‌ر كچێكی ئه‌مریكی و دووگیان بوونی ئه‌و كچه له ئۆشۆ كێشه‌ی بۆ درووست ده‌بێت له گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكی له هیندستان.
له ڕاستیدا ئه‌و په‌رستگاو ناوه‌ندانه‌ی بۆ تێڕامان دایمه‌زراندبوو به زۆری كاری به‌دڕه‌وشتی تێدا ئه‌نجام ده‌درا و هه‌ر بۆیه نازناوی مامۆستای سێكس (معلم الجنس) یان به ئۆشۆ به خشیبوو ، جارێكیش داوایه‌كی پێشكه‌شی ده‌سه‌ڵاتداران كرد كه ڕێگه‌یان بده‌ن شوێنكه‌وتوانی به ڕووتی بسوڕێنه‌وه به ناو خه‌ڵكیدا به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له بنچینه‌دا به ڕووتی له دایكبوونه!(دواتریش كه له ئه‌مریكا نیشته‌جێ ئه‌بیت هه‌مان ئه‌م داواكارییه پێشكه‌شی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وێ ده‌كات) به‌ڵام هه‌ر دوو جاره‌كه داواكه‌ی ڕه‌تده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕێگه‌شی لێ‌گیرا هیچ موڵكێك بكڕێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رستگاو ناوه‌نده‌كانی زیاتر نه‌كات هاوكات ئه‌و سه‌رانه‌و باجیشی به حكومه‌تی هیندی نه‌ده‌دا.سه‌فاره‌ته‌كانی هیندیش له وڵاتاندا ڤیزه‌یان به‌كه‌س نه‌ده‌دا بۆ سه‌ردانی ئۆشۆ ، هه‌موو ئه‌مانه و زۆر شتی تر وای كرد ئۆشۆ ڕوو بكاته ئه‌مریكا و له‌وێ پارچه زه‌وییه‌كی گه‌وره‌ی به شه‌ش ملیۆن دۆلار كڕی و پێشتریش به سكرتێره‌كه‌ی وتبوو كتێبێك ده‌رباره‌ی ئایینی ڕاجنیش بنووسێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای له‌بار بۆ خۆی له ئه‌مریكا دروست بكات.
په‌رستگاكه‌ی ئۆشۆ له ئه‌مریكا زۆر گه‌وره بوو ، به شێوێنكه‌وتوانی ده‌وت عه‌قڵت له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌روازه‌كه دابنێ ئینجا وه‌ره ژووره‌وه ، پاش ماوه‌یه‌ك به هۆی سه‌رپێچی كردنی زۆری ئۆشۆ بۆ یاساكانی ئه‌مریكا كێشه‌ی زۆری بۆ دروست بوو و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی لێكرا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدانه‌وه.
سه‌ركێشییه‌كانی ئۆشۆ و شوێنكه‌وتوانی له ئه‌مریكا ڕۆژ له ڕۆژ ڕوویان له زیاد بوون بوو، وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌وڵیاندا ئاوی چەند ویلایه‌تێك ژه‌هراوی بكه‌ن و له په‌رستگاكانیاندا هه‌ندێ نه‌خۆشی وه‌كو ئێدزیان ئاماده كرد بۆ بڵاوكردنه‌وه وشتی تر، بۆیه ده‌ستگیر دەكران.
دواتر هه‌وڵیاندا هه‌ندێ چالاكی دژ به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام بده‌ن ، سه‌ره‌نجام شوێنكه‌وتووه‌كانی هه‌ڵهاتن بۆ وڵاتان وهه‌ندێكیان ده‌ستیان گرته سه‌ر بڕێكی زۆر له‌و پارانه‌ی له بانكه‌كانی سویسرا هه‌بوون ، خودی ئۆشویش هه‌ڵهات و له كاتی نیشتنه‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی له یه‌كێك له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بۆ وه‌رگرتنی به‌نزین ده‌ستگیر كرا و دواتر حكومه‌ت ڕازی بوو تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر لابدات به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به جێ بهێڵێت، به‌ڵام بیست و یه‌ك ده‌وڵه‌ت ڕازی نه‌بوون پێشوازی لە ئۆشۆ بكه‌ن ، تاكو گه‌یشته ئه‌وه‌ی هند به‌زه‌یی پێدا بێته‌وه له ساڵی 1987 ڕازی بوو بگه‌ڕێته‌وه هیندستان.
ئۆشۆ نه‌خۆشی زۆری له گه‌ڵدا بوو به تایبه‌تی نه‌خۆشی سێكسی ، هه‌میشه‌ش به بێ دكتۆر ڕێی نه‌ده‌كرد..له ساڵی 1990 به كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌وروبه‌ری وت: جه‌سته‌م لێ دوور بخه‌نه‌وه وه‌كو دۆزه‌خی لێ هاتووه بۆم و دوای چه‌ند سعاتیك له‌و قسه‌یه مرد.
ئۆشۆ له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه ده‌ستی كرد به گه‌ڕان به دوای ڕاستیدا به پێی پێوه‌ر وتێگەیشتن و ئه‌زموونی خۆی ، له ته‌مه‌نی بیست و یه‌ك ساڵیدا گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه لە سەری بوو تا مردن ، خوێنه‌رێكی زۆر پشوو درێژ بوو له خوێندنه‌وه‌دا، له قۆناغی سه‌ره‌تایی تاكو مردنی به چڕی خه‌ریكی كتێب خوێندنه‌وه بوو، به‌ڵام هاوكات قەبارەیەكی گەورە بوو له بێباوه‌ڕی و ئاره‌زووی سێكسی و هه‌وڵی وێرانكردن بۆ ده‌وروبه‌ر.
ئۆشۆ خاوه‌نی سه‌دان كتێب و نووسینی جیاجیایه ، زۆربه‌شیان بریتین له‌و وتارانه‌ی كه له هند و ئه‌مریكا پێشكه‌شی كردوون به خه‌ڵكی.و دواتر كراوه به كتێب ، ده‌ڵێن: زیاتر له سیانزه هه‌زار سعات وتاری هه‌یه! شایه‌نی باسه فیلمه سینه‌ماییه‌كان رۆڵیان بووه له گه‌وره‌كردنی ئۆشۆ به به‌هانه‌ی بانگه‌شه‌كردنی ئه‌و بۆ دووركه‌وتنه‌وه له توند‌و تیژی و ڕق له یه‌كتر بوون وبانگكردنی خه‌ڵكی بۆ یه‌كتر خۆشویستن ، به‌ڵام بێگومان ئه‌وان پێش هه‌موو شتیك چاك له ڕه‌هه‌نده فیكرییه‌كانی ئۆشۆ حاڵی بوونە.
حكومه‌ته‌كان دڵنیابوون له توانای ئه‌و پیاوه بۆ تێكدانی به‌ها ڕه‌وشتیه‌كان و شێواندنی بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكی ده‌رباره‌ی خوا و ڕۆژی دوایی ، هه‌روه‌ها ئه‌م فه‌یله‌سوفه سێكس په‌رست و بێ باوه‌ڕه جگه له سینه‌ما، ئافرةتيكيش بەناوى مه‌ریه‌م نور ڕۆڵیكی كاریگه‌ری هەبوو له ناساندن و ناوبانگ په‌یداكردنی ئۆشۆ.
. ئه‌مه‌ش هه‌ندێكن له بیروباوه‌ڕه‌كانی:
- باوه‌ڕی به خوایه‌ك نه‌بوو له ده‌ره‌وه‌ی گه‌ردوون ، به‌ڵام باوه‌ڕی به خوای (وحدة الوجود) هه‌بوو كه بریتیه له دار‌و به‌رد و سروشت به گشتی.
- دژایه‌تی هه‌موو ئایینه‌كانی ده‌كرد و موسوڵمانانی به موحه‌ممه‌دییه‌كان ناو ده‌برد ، بانگه‌شه‌ی ده‌كرد بۆ ئایینی تاكه كه‌سی بێ وابه‌سته‌بوون به هیچ ئایینێكی دیاری كرا‌و.
- ده‌یووت به هاو ڕاستیه‌كان مه‌سه‌له‌یه‌كی ڕێژه‌یین ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ حه‌ق بێت له‌وانه‌یه سبه‌ی ناحه‌ق بێت.
- ده‌یووت : ڕاستیه‌ك نییه به‌رده‌وام هه‌ر ڕاستی بێت ، یان هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌میشه هه‌ر هه‌ڵه بێت ، هه‌موو ئه‌وانه قابیلی گۆڕانكارین.
- ئۆشۆ به به‌رده‌وامی كه‌سێكی به‌د ڕه‌وشت و خراپه‌كار بووه ، هه‌رگیز له له كێشه‌و گێچه‌ڵی سێكسی به دوور نه‌بووه و په‌رستگاكانی جێگایه‌كی به‌رین بوونه و بۆ سێكس كردنی ئاژه‌ڵ ئاسا و گۆرینه‌وه‌ی هاوسه‌ر و ده‌ستدرێژی سێكسی. به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ش خراپییه فیكرییه‌كانی زۆر خراپتر بوونه له خراپییه سێكسییه‌كانی.
- ئۆشۆ پێی وابوو خوا و شه‌یتان دوو ڕوون بۆ یه‌ك دراو ، هه‌موو ئه‌م بیروباوه‌ڕانه‌ش به‌ڵگه‌ی قسه‌ی خۆی له‌سه‌ره به نووسین و تۆماری ڤیدیۆیی و بە وەرگێڕدراوی لە كەناڵەكانی یوتیوب.
له‌وانه‌یه كه‌سێك بڵێت: كێشه چییه یان نیشانه‌ی سه‌ر سوڕمان له كوێدایه كه كه‌سێكی هیندی گومڕاو مولحید ئه‌وه كاروكرده‌وه‌و قسه‌ی بێت؟
لە وەڵامدا پێویستە بوترێت: كێشه له‌وه‌دایه كه‌سانێك نه‌ك هه‌ر له جیهانی ئیسلامی ، به‌ڵكو له كوردستانی خۆیشمان سه‌رسامن به قسه‌كانی و به‌كه‌سێكی فه‌یله‌سوف و مامۆستای ڕوحی و پیاوی (مستنیر) وروناكبیر ناوی ده‌به‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی ئاگه‌داری ژیان و حەقیقەتی مێژووی بن ، یان ئەوەیە ئاگه‌دارن و به مەبەستی دیاری كرا‌و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی به‌لاڕێدا ببه‌ن و سه‌ریان لێ بشێوێنن و خۆڵیان به نرخی زێر پێ بفرۆشن.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-8-7 سلێمانی
2023-10-28
2023-10-28
2024-02-06
2024-03-08
2024-03-26
2018-04-07
2024-04-14
2023-10-28