/عه‌دنان ئیبراهیمی گومڕا/
زنجیرەی عدنان ابراهیمی گومڕا ٢- كێشه‌ی عه‌دنان ئیبراهیم له‌گه‌ڵ بوخاری
: 600
2018-04-06
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا (٢)
چەند سه‌رنجێك له‌سه‌ر كتێبی (مشكلتي مع البخاري)
له بابه‌تی ڕابووردوو پوخته‌یه‌كی خێرام له ناوه‌ڕۆكی وتاره‌كه‌ی عه‌دنان ئیبراهیم له مه‌ڕ هیرش كردنه سه‌ر بوخاری خسته‌ڕوو ، كه له ڕاستیدا بابه‌تێكی نازانستی نادادپه‌روه‌رانه‌ی چه‌واشه‌كاری بوو به پله‌ی یه‌كه‌م ،چونكه به زۆری پشتی به تێكه‌ڵكردن و خۆڵ له‌چاوكردن و دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ڕه‌خنه‌ی زانستی زانایان ده‌رباره‌ی صه‌حیحی بوخاری به‌ستووه و داڕشتنێكی عهدنانیانهی خۆی ئاسا دایڕشتووه‌ته‌وه ئه‌مه له كاتێكدا كه هه‌رگیز ڕه‌خنه‌كانی ئه‌وان له پله‌و پایه‌و متمانه‌ی ئه‌و كتیبه و خاوه‌نه‌كه‌ی له درێژایی مێژوودا كه‌م نه‌كردووه‌ته‌وه ، به‌ڵكو خودی ره‌خنه گرانیش - كه عه‌دنان ئیبراهیم پشتی پێبه‌ستوون - بوخارییان به (أمیر المؤنین) زانیوه له فه‌رمووده‌دا ،جا لێره‌دا به پوخته‌یی چه‌ند تێبینی و سه‌رنجێكم له‌و باره‌وه ده‌خه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ران:
_ عه‌دنان ئیبراهیم به ئه‌مانه‌ته‌وه زانیارییه‌كانی نه‌خستووه‌ته ڕوو له‌و وتاره‌یدا كه له لایه‌ن هه‌ندێ له دژه سوننه‌ته‌كانه‌وه كراوه‌ته كتێب ، به ڵكو هه‌موو تواناكانی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ تێكدانی چه‌مكه‌كان و تێكه‌ڵكردنی حه‌ق وناحه‌ق به یه‌كدا ، خوینه‌رو بیسه‌ر وا حاڵی ده‌كات هه‌موو ئه‌و پێشه‌وا گه‌ورانه‌ی كه سه‌رنجێكیان له‌سه‌ر سه‌نه‌دێكی بوخاری بووه ، یان باسی (علة)یه‌كیان له‌و باره‌وه كردووه ، یان ڕه‌خنه‌یه‌كی زانستیان به پێی پێوه‌ری زانستی فه‌رمووده له بوخاری گرتووه ، وای ده‌رده‌خات هه‌موو ئه‌و زانا گه‌ورانه به گومانه‌وه ته‌ماشای ئه‌وزانا مه‌زنه‌یان كردووه وه‌كو عه‌دنان ئیبراهیم و هاوبیره‌كانی له دژایه‌تی سوننهتدابوونه ، له كاتێكدا ئه‌وه بنه‌مایه‌كی له ڕاستی نییه.
_ كاتێك باسی بوخاری ده‌كات به هه‌مان ئوسلوبی خۆی به تانه‌و توانج و جوڵه پێكردنی ده‌ست و شانی و گۆڕینی ده‌نگ به‌شێوازێك جگه له گاڵته پێكردن و سوكایه‌تی واتایه‌كی تری نییه باسی ده‌كات وه‌كو ئه‌وه‌ی باسی كه‌سێكی زۆر ئاسایی بكات ، به ئاره‌زووی خۆی و به بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌ده‌بی قسه‌كردن له گه‌ڵ زانایهكدا تێكرای پێشه‌وان و زانایانی ئوممه‌تی ئیسلام خۆیان به قه‌رزاری ئهودهزانن.
_ له ڕهخنهگرتنیدا یه‌كسانی ده‌كات له نێوان ڕه‌خنه‌كانی خۆی كه هه‌ڵقوڵاوی كاریگهربوونێتی به شیعه‌و موعته‌زیله وقوتابخانه‌ی عه‌قلانی كه جاری واهه‌یه خاڵی هاوبه‌شی زۆریان له‌گه‌ڵ بێباوهڕانداههیه تاكوموسوڵمانان ، له گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی ئه‌و زانایانه‌ی كه له ڕوانگه‌یه‌كی زانستی په‌تی قسه‌یان كردووه‌و له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ت بوونه به گشتی.
_ زۆر به كه‌می ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ژماره‌ی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی وه‌كو ڕه‌خنه له‌سه‌ر بوخاری تۆمار كراوه یان به لاواز دانراون له ده فه‌رمووده تێناپه‌ڕێت! به‌ڵكو وای ده‌رده‌خات بوخاری كتێبێكه پڕه له فه‌رمووده‌ی (موضوع)واته: هه‌ڵبه‌ستراو! سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه‌كانی الدارقطني زۆربه‌ی په‌یوه‌ندی به عبللهوه هه‌یه وزانایان وه‌ڵامی زانستیان داوه‌ته‌وه.
_ عه‌دنان ئیبراهیم په‌رده له‌سه‌ر عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی خۆی هه‌ڵده‌ماڵێ كاتێك بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی صه‌حیحی بوخاری ڕاستترین كتێبه پاش كتێبی خوای گه‌وره ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی شیعه و موعتزیلهو إباضیة ش برامانن و له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه ناكۆكن و به‌وه ڕازی نابن، ئه‌وه ده‌كاته پاساوی ڕهتدكردنهوهی كتێبه‌كه‌ی بوخاری ، ئه‌مه له كاتێكدایه وهكوباسمان كرد هه‌ندێ لهوتاقمانه هاوه‌ڵان به كافردهزانن نه‌خوازه‌ڵا تابعین و چینی بوخاری!
_ عه‌دنان ئیبراهیم له‌و كتێبیدا گه‌ڕاوه بۆ هه‌ر ڕه‌خنه‌گرێك كه وشه‌یه‌كی له دژ بوخاری نووسیبێت با عهقیدهوبیروباوهڕی له گه‌ڵ ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌تدا گونجاو نه‌بێت ،بۆیه په‌نای بردووه‌ته به‌ر محمد زاهد الكوثري و أحمد الغماري .
_ له هه‌نگاوێكی چهواشهكاریانهدا ده‌یه‌وێت هه‌ڵوێستی دژه سوننه‌تی خۆی به هێز بكات به وته‌ی زانایه‌ك كه ناوبانگی هه‌یه له دژایه‌تی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی كه وه‌كو عه‌دنان ئیبراهیم بیردهكهونهوهو سوننه‌ت ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه ، ئه‌و په‌نا ده‌باته به‌ر لاوازكردنی شێخ ئه‌لبانی بۆ سه‌نه‌دی چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك له فه‌رمووده‌كانی بوخاری له ڕۆشنایی بنه‌ماكانی زانستی فه‌رمووده‌و قسه‌ی زانا گه‌وره‌كاندا ، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بكات كه شێخ ئه‌لبانی خاوه‌ن كتێبی (الحدیث حجة بنفسه فی العقائد والأحكام) هه‌وره‌ها شێخ باوه‌ڕی وابوو فه‌رمووده‌ی ئاحاد كه له بوخاریدا بێت یان سه‌نه‌دی صحیح بێت ئیتر له‌هه‌موو بواره‌كانی ئیسلامدا كاری پێئه‌كرێت .
ئه‌مانه‌و ناپاكییه‌كی تری ئه‌نجام داوه له كتێبه‌كه‌یدا كه بریتیه له‌وه‌ی ئاماژه به‌وه ناكات كه زانایان ئه‌و چه‌ند فه‌رمووده‌ی وه‌كو ڕه‌خنه له‌سه‌ر بوخاری تۆماریان كردووه به (ضعیف) یان زانیوه نه‌ك (موضوع) وه‌كو ئاماژه‌مان پێكرد.له بابه‌تی داهاتوودا باسی جیاوازی ڕه‌خنه‌گرتنی عدنان ئیبراهیم و ره‌خنه‌ی زانایان ده‌كه‌ین به پشتیوانی خوای گه‌وره.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-9-13 سلێمانی
2023-10-28
2024-03-26
2023-02-19
2023-11-01
2018-04-09
2023-10-28