/عه‌دنان ئیبراهیمی گومڕا/
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(١٠) عدنان إبراهیم و ڕه‌خنه‌گرتنی بێ بنه‌ما له بوخاری
: 478
2018-04-10
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(١٠)
عدنان إبراهیم و ڕه‌خنه‌گرتنی بێ بنه‌ما له بوخاری
له هه‌وڵه‌كانیدا بۆ تانه‌دان له بوخاری ، عدنان إبرهیم ده‌ستبه‌رداری سیفه‌تی دادگه‌ری و ڕاستگۆیی ده‌بێت و له وتاریكیدا كه تایبه‌تی كردووه بۆ باس كردنی كێشه و گومانه‌كانی له‌سه‌ر بوخاری ده‌ڵێت: خۆ ئێمه یه‌كه‌م كه‌س نین تانه‌مان له بوخاری دابێت ، ئه‌وه زانا گه‌وره‌كانی ئوممه‌تی ئیسلام ڕه‌خنه‌یان لێ گرتووه‌و تانه‌یان لێ داوه ، له‌وانه ناوی (محمد بن یحیی الذهلي و أبو زرعة الرازي و أبو حاتم الرازي ) ده‌هێنێ كه زانای هاوچه‌رخ و هاو ئاستی بوخاری ن ، بیسه‌ر و بینه‌ر وا تێده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و زانایانه‌ش هه‌ر وه‌كو عدنان إبراهیم و براكانی ڕه‌خنه‌یان له بوخاری و صه‌حیحه‌كه‌ی هه‌یه و فه‌رموده‌كانی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه..به‌ڵام ڕاستیه‌كه وا نییه و كێشه‌كه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر بوخاری به‌م شێوه بووه: له‌و سه‌رده‌مه پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئیمامی بوخاری بڵاوبوویه‌وه كه گوایه بوخاری ده‌ڵێت قورئان مهخلوقة ، له كاتێكدا ئه‌وه بۆچوونی موعته‌زیله‌كان بوو و بوخاری له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت بوو ، ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته محمد الذهلي و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه بڕیاریدا ئیتر فه‌رمووده له بوخاری وه‌رنه‌گرێت ، هه‌روه‌ها أبو زرعة و أبو حاتم یش له ڕێگه‌ی الذهلي هه‌واڵه‌كه‌یان پێگه‌یشت و ئه‌وانیش وتیان ئێمه‌ش ئیتر فه‌رمووده‌ی لێوه‌رناگرین مادام ده‌ڵێت قورئان مهخلوقة ، بۆیه وازهێنانی ئه‌وان له بوخاری هه‌رگیز به بۆنه‌ی بێ متمانه‌ییان نه‌بوو به بوخاری یان ئه‌و تۆمه‌تبار بێت به‌لایانه‌وه له مه‌سه‌له‌ی فه‌رمووده‌دا به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه ته‌نها خراپ تێگه‌یشتن بوو له ئه‌و پێشه‌وایه، به‌ڵام كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رچاوه‌ی عه‌دنان لێی وه‌رگرتووه له كتێبی الجرح والتعدیل لابن حاتم الرازي ج7 ص 191 وه‌كو دوو لێكۆڵه‌ره‌وه سه‌لماندوویانه ، پێشه‌وا الذهبی ش له سیر أعلام النبلا‌ء ج 12 وتوویه‌تی: (وقال عبد الرحمن بن أبي حاتم في " الجرح والتعديل " قدم محمد بن إسماعيل الري سنة خمسين ومائتين ، وسمع منه أبي وأبو زرعة ، وتركا حديثه عندما كتب إليهما محمد بن يحيى أنه أظهر عندهم بنيسابور أن لفظه بالقرآن مخلوق . [ ص: 463 ]قلت أي الذهبي : إن تركا حديثه ، أو لم يتركاه ، البخاري ثقة مأمون محتج به في العالم .).
به ڕاستی عدنان إبراهیم ڕێبازێكی زۆر دوور له ڕاستگۆیی و دادگه‌ری بۆ سه‌لماندنی باسه‌كانی ڕه‌چاو ده‌كات ، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه له كه‌سێك كه له خشته برابێت و له نێوبیدعهی فيكرو بیروباوه‌ڕدا نگرۆ بوو بێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-20-16 سلێمانی
2023-05-04
2018-04-07
2023-05-18
2024-01-28
2023-11-29
2020-04-14
2023-10-28
2021-10-25