: 1 پێشه‌كى هه‌ندێك بيدعه كه بنه‌مايه‌كيان له شه‌رعدا نييه له ڕۆژى جومعه‌دا لە لايه‌ن موسوڵمانانه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت، ئه‌وه‌ش كارێكى باش نييه و موسوڵمان به ئه‌نجامدانى ئه‌و بيدعه‌و داهێنراوانه گوناهبار ده‌بێت و هه‌موو خێر و چاكه‌يه‌ك له په‌يڕه‌وكردنى سوننه‌تدايه و هه‌موو زيان و خراپهيهكيش له بيدعه و شێوازى داهێنراودايه له پرسى ديندارى، ئه‌نجامدانى هه‌ر بيدعه‌يه‌ك جۆرێكه له تۆمه‌تباركردنى شه‌رعى خوا به نوقسانى و گوايه ئه‌وه‌ى شه‌رع ڕێى پێ نه‌بردووه كابراى موبته‌ديع به‌و بێ زانستىخۆيهوه ڕێى پێ بردووه! جێ‌گير بووه له فه‌رمووده‌ى صحيح دا له دايكى ئيماندارانهوه عائيشه ڕه‌زاى خواى لێبێت كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه و سلم فه‌رموويه‌تى: (من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد ) رواه البخاري ومسلم. به يارمه‌تى خواى گه‌وره، له زنجيره‌يه‌كى كورته باس‌دا، هه‌ر جارى باسى بيدعه‌يه‌ك له‌و بيدعانه ئه‌كه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى موسوڵمانانى ئازيز خۆيانى لێ بپارێزن، ئێمه‌ش و هه‌ر كهسيك بڵاوى بكاته‌وه خواى گه‌وره پاداشتمان ئه‌داته‌وه ان شا‌ء الله. تێبينى/ له كۆتايى زنجيرهكهدا ان شا‌ء الله ئه‌و سه‌رچاوانه جيگر ده‌كه‌م كه پشتم پي به‌ستوون له نووسينهكهمدا. إحسان برهان الدين 2017-7-7 سلێمانى
بيدعه‌كانى_جومعه: 2 شێوازى خوتبه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
شێوازى خوتبه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
به مه‌به‌ستنى پێكانى سوننه‌ت و خۆپاراستن له بيدعه له مه‌سه‌له‌ى نوێژ‌و وتارى هه‌ينيدا، به كورتكراوهيى و به پوختى شێوازى وتارى پێغه‌مبه‌رى خواتان صلى الله عليه وسلم بۆ دهخهينهروو:
1- له وتاره‌كانيدا ڕووى ده‌كرده موسوڵمانان:
عن البراء بن عازب قال : “… فتقدم فصلى ركعتين ثم سلم ثم استقبل الناس بوجهه وأعطي قوسا أو عصا فاتكأ عليها فحمد الله وأثنى عليه " أخرجه البيهقي (3/300) وحسنة الألباني ( صحيح ابي داود ( 4/307).
2 - گۆچانێك يان كهوانهيهكى به ده‌سته‌وه بوو خۆى به‌سه‌ريدا ده‌دا له كاتى خوتبه‌دا:
عن الحكم بن حزن الكلفي رضي الله عنه قال : ( … شهدنا الجمعة فقام رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم متوكئا على قوس أو قال على عصا فحمد الله وأثنى عليه كلمات خفيفات طيبات مباركات ثم قال : أيها الناس إنكم لن تفعلوا ولن تطيقوا كل ما أمرتم ولكن سددوا وأبشروا ) أبو داود (1096) حسنة الالباني (صحيح ابي داود 4/261).
3 - كه سه‌رده‌كه‌وته سه‌ر مينبهرهكه سه‌لامى له موسوڵمانان ده‌كرد:
عن جابر رضي الله عنه : ( أن النبي صلى الله عليه وآله وسلم كان إذا صعد المنبر سلم ) رواه ابن ماجه - وصححة الألباني في " السلسلة الصحيحة “5/ 106
4- به ڕاوه‌ستانه‌وه - نه‌ك به دانيشتن - خوتبه‌ى ئاڕاسته‌يان ده‌كرد:
عن جابر بن سمرة: " أن النبي صلى الله علية وسلم كان يخطب قائماً، ثم يجلس، ثم يقوم فيخطب قائماً، فمن أنبأك أنهُ كان يخطُبُ جَالِساً، فقد كذب " . مسلم (862)
قال ابن عمر : " كان النبي صلى الله عليه وسلم يخطب خطبتين وهو قائم يفصل بينهما بجلوس " . متفق عليه.
5- وتاره‌كانى به (خطبة الحاجة) ده‌ست پێ ئه‌كرد:
" كان رسول الله صلى الله علية وسلم اذا خطب، …. يقول : أما بعد فإن خير الحديث كتاب الله وخير الهدي هدي محمد صلى الله عليه وسلم وشر الأمور محدثاتها وكل بدعة ضلالة " . أخرجه مسلم 867
وعن جابر بن عبد الله رضي الله عنه قال : " كانت خطبة النبي صلى الله عليه وسلم يوم الجمعة يحمد الله ويثني عليه ثم يقول على أثر ذلك وقد علا صوته "
رواه مسلم ( 3 / 11 )
6- زمان و دڵى له كاتى خوتبه‌دا وه‌كو يه‌ك بوون:
عن جابر رضي الله عنه قال : " كان رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم إذا خطب احمرت عيناه وعلا صوته واشتد غضبه حتى كأنه منذر جيش يقول صبحكم ومساكم " رواه مسلم (867)
7- وتاره‌كانى كورت ده‌كرده‌وه‌و نوێژه‌كانى درێژ بوون:
عن عمار بن ياسر رضي الله عنه قال : " سمعت رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم يقول : إن طول صلاة الرجل وقصر خطبته مئنة من فقهه فأطيلوا الصلاة واقصروا الخطبة " مسلم (869)
8- دوو وتارى ئه‌دا و له نێوان هه‌ر دوو وتاره‌كه‌يدا دانيشتنيكى ده‌كرد:
قال ابن عمر : " كان النبي صلى الله عليه وسلم يخطب خطبتين وهو قائم يفصل بينهما بجلوس " . متفق عليه
9- هه‌ندێ جار له‌سه‌ر مينبهرهوه قورئانى ده‌خوێند (سوڕه‌تى قاف بۆ نموونه):
عن أم هشام بنت حارثة ابن النعمان قالت : " ما أخذت ( ق والقرآن المجيد ) إلا عن لسان رسول الله صلى الله عليه وسلم يقرأها كل يوم جمعة على المنبر إذا خطب الناس " مسلم 873
10 - فه‌رمانى به چاكه و نه‌هى له خراپه ده‌كرد:
عن جابر بن عبد الله أن رجلا دخل المسجد يوم الجمعة ورسول الله صلى الله عليه وسلم يخطب فجعل يتخطى الناس فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم اجلس فقد آذيت وآنيت . ابن ماجة 1115 -صححة الالباني ، التعليق الرغيب ( 1 / 256 )
11- هه‌ندي جار له‌سه‌ر مينبهرهوه نزا‌و پاڕانه‌وه‌و دوعاى ئه‌كرد:
وسُئِل أنس رضي الله عنه هل كان نبي الله صلى الله عليه و سلم يرفع يديه ؟ قال : قيل يوم الجمعة يا رسول الله قحط المطر و أجدبت الأرض و هلك المال قال : فرفع يديه حتى رأيت بياض إبطيه …) ( صحيح ابن خزيمة (3-145 ) صححة الالباني
12- به پيى پێويستى گوێگره‌كان قسه‌ى ده‌كرد و وتارى ئاڕاسته ده‌كردن:
عن عمرو بن أخطب قال: " صلى بنا رسول الله صلى الله عليه وسلم، الفجر وصعد المنبر فخطبنا حتى حضرت الظهر، فنزل فصلى، ثم صعد المنبر فخطبنا حتى حضرت العصر، ثم نزل فصلى، ثم صعد المنبر فخطبنا حتى غربت الشمس، فأخبرنا بما كان وبما هو كائن، فأعلمنا أحفظنا " رواه مسلم .
13- له نوێژى جومعه هه‌ندێ جار سوره‌تى الأعلى والغاشية ى ده‌خوێنده‌وه و هه‌ندێ جاريش سوڕه‌تى الجمعة والمنافقون ى ده‌خوێنده‌وه..
14- جگه له خوتبه‌ى هه‌ينى خوتبه‌ى تر‌ى هه‌بوو له جه‌ژن و نوێژه بارانه‌و كاتى تر به پێى پێويستى موسوڵمانان.
إحسان برهان الدين
2017-7-18 سلێمانى
بيدعه‌كانى_جومعه: 3 كۆمه‌ڵه فه‌رمووده‌يه‌كى لاواز‌و بێ بنه‌ما ده‌رباره‌ى ڕۆژى جومعه
هه‌ندێ بيروباوه‌ڕ هه‌يه له نێو موسوڵماناندا سه‌باره‌ت به ڕۆژى هه‌ينى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه فه‌رمووده‌يه‌كى لاواز‌و بێ بنه‌ما دامه‌زراوه بۆيه خودى كاره‌كه‌ش دهبيته بيدعه‌و پيويسته موسوڵمان وريايان بن ، له‌وانه:
1- هه‌ندێك پێيان وايه نوێژى به‌يانى له ڕۆژى جومعه تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه و له ڕۆژه‌كانى تر خێرى زۆرتره، ئه‌مه‌ش ڕاست نييه ونوێژى به‌يانى له هه‌موو ڕۆژه‌كاندا بێ جياوازى خێرى هه‌يه وپاداشتى گه‌وره‌يه وفه‌رمووده‌ى صحيح له بوخارى و موسليم‌دا له‌و باره‌وه هاتووه.
به‌ڵام ئه‌و فه‌رمووده‌ى به رۆژى هه‌ينى تايبه‌تى ئه‌كات : (أفضل الصلوات عند الله الصبح يوم الْجُمعة فِي جَماعة) واته: چاكترين نوێژ له‌لاى حوا نوێژى به‌يانييه له ڕۆژى جومعه‌دا به جه‌ماعه‌ت.
ئه‌م فه‌رمووده‌يه پێشه‌وا الدارقطني له بنچينه‌وه به فه‌رمووده‌يه‌كى مه‌رفوعى نهزانيوه و له كتێبى العلل الْمُتناهية فِي الأحاديث الواهية ى ابن الْجَوزي دا هاتووه (ب1 ل458-459) كه لاوازه‌و پشتى پي نابه‌سترێت.
2- به پيى فه‌رمووده‌يه‌كى لاواز هه‌ندێك وا ده‌زانن نينۆك گرتن و به‌رسمێڵ كردن چاكه‌و تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه له ڕۆژى جومعه‌دا خێره ئه‌و كاره له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ش ڕاست نييه چونكه فهرموودهكهلهو باره‌وه پشتى پي نابه‌سترێت و لاوازه به هۆى كه‌سێكه‌وه له سهنهدهكهيدا ناوى هاتووه پێى ده‌وترێت صالح بن بيان وبه كه‌سێكى ( متروك) وه‌سف كراوه، بڕوانه: العلل الْمُتناهية (ج1 ص460).
3- فه‌رمووده‌يه‌كى تريش هاتووه به پێچه‌وانه‌ى واتاى فه‌رمووده‌ى پێشوو كه نه‌هى تێدا هاتووه له نينۆك گرتن و به‌رسمێڵ كردن له ڕۆژى جومعه ئه‌ويش هه‌ر پشتى پي نابه‌سترێت و به هۆى مُحمَّد بن علي بن خلف فه‌رمووده‌كه لاوازه‌و ابن الجوزي له هه‌مان سه‌رچاوه‌و لاپه‌ره‌ى پيشوو باسى كردووه.
3- هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى صحيح نييه بۆ تايبه‌تمه‌ندى خێر‌و به‌خشين له ڕۆژى جومعه‌دا، زياتر له رۆژانى تر‌و ئه‌و فه‌رمووده‌ش له‌و باره‌وه هاتووه ابن الجوزى باسى دهرهجهكهى كردووه‌و لاوازه‌و له العلل الْمُتناهية (ب1 ل464) دا باسكراوه.
4- هه‌روه‌ها تايبهتكردنى ڕۆژى جومعه يان شه‌وه‌كه‌ى به سه‌ردانى گۆڕستان ، يان ماره‌بڕين يان زيكركردن و كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستى يادكرنى خواى گه‌وره، هيچێك له‌وانه ئه‌سڵيان نييه و پاڵپشتى له سوننه‌تدا نييه.
5- - له لاى هه‌ندێك ئه‌و بيروباوه‌ڕه هه‌يه كه هه‌ر كه‌سێك له كۆتا جومعه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زاندا نوێژه‌كانى به‌ته‌واوى بكات ده‌بێته قه‌ره‌بوو بۆ هه‌ر كه‌م و كورتييهك له نوێژه سوننهتهكانيدا بووبێت، ئه‌مه‌ش ڕاست نييه و ئه‌و فه‌رمووده‌ى له‌و باره‌وه باس ده‌كرێت هه‌ڵبه‌ستراوه و موضوع ه، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌يه‌تى: (من صلى في آخر جمعة من رمضان الخمس الصلوات المفروضة في اليوم والليلة، قضت عنه ما أخلَّ به من صلاة سنته)
ئه‌م باسه به‌رده‌وامى ده‌بيت ان شا‌ء الله.
إحسان برهان الدين
2017-7-8 سلێمانى
بيدعه‌كانى_جومعه:4 هه‌ندێ له هه‌له‌و سه‌رپێچى نوێژخوێنان له ڕۆژى هه‌ينى
وه‌كو ته‌واوكه‌رى ئه‌م زنجيره‌ى كه بۆ بيدعه‌و هه‌ڵه‌و سه‌رپێچى شه‌رعى موسوڵمانان و وتاربێژان تايبه‌تمان كردووه، له‌م به‌شه‌دا چه‌ند هه‌ڵه‌و سه‌رپێچييه‌كى نوێژخوێنان پێكه‌وه باس ئه‌كه‌ين، بێگومان مرج نييه هه‌رچى باسكراوه له‌م به‌شه‌و له زنجيرهكهشدا زاراوه‌ى بيدعه‌ى له‌سه‌ر جێبه‌جێ ببێت، جگه له‌وه‌ى كه دياريكراوهو زانايان ناويان ناوه بيدعه، به‌ڵام هه‌ڵه‌و سهرپێچيش هه‌ر حه‌رامه ئه‌نجامدانى وپێويسته موسوڵمان خۆى لێ به‌دور بگرێت، له‌وانه:
1- هه‌ندێ له موسوڵمانان كه خويان نوێژ ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بينى ناچن بۆ نوێژى جومعه‌و كه‌مته‌رخه‌مى ئه‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ش ناگونجێت له گه‌ل كه‌سێكى موسوڵمان شهعيرهيهكى وا گه‌وره له ده‌ست خۆى بدات كه پێى تاوان بار ئه‌بێت، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى:(لينتهين أقوام عن ودعهم الجمعات أو ليختمن الله على قلوبهم ثم ليكونن من الغافلين ) رواه مسلم.
2- خۆنه‌شتن و خۆبۆن خۆش نه‌كردن و لهبهرنهكردنى باش‌ترين جل ، هه‌موو ئه‌وانه هه‌ڵه‌و سه‌رپێچييه ، چونكه هه‌موو ئه‌وانه به فه‌رمووده‌ى صحيح جێ‌گير بوونه وچاكتره موسوڵمان خۆى بشوات وخۆى بۆن خۆش بكات و جوانترين جلى له‌به‌ر بكات پێش ڕۆيشتنى بۆ نوێژى هه‌ينى .
3- هه‌ڵه‌يه نوێژى جومعه وه‌كو عاده‌تێكى لێبێت و نيه‌تى بۆ ئاماده نه‌كه‌يت له كاتى ڕۆيشتن به‌ره‌و نوێژى هه‌ينى. چونكه پيغهمبهر صلى الله عليه وسلم له‌و فه‌رمووده‌ى كه بوخارى ده‌يگێڕێته‌وه فه‌رموويه‌تى: (إنما الأعمال بالنيات وإنما لكل إمرئ مانوى..)
4- ئازاردانى خه‌ڵكى و په‌ڕينه‌وه به‌سه‌رياندا بۆ گه‌يشتن بهڕيزه يه‌كه‌مه‌كان له كاتێكدا ئه‌و كه‌سه له نوێژ دواكه‌وتووه، مه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا شوێنى به‌تاڵ له نێو ڕيزهكاندا مابێته‌وه‌و نوێژخوێنان به شێوه‌يه‌كى نا ڕێك و پيك دانيشتبن ئه‌وكاته ئاساييه به هێمنى و به بێ ئازاردانى خه‌ڵكى بچيته پێشه‌وه، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به كه‌سێكى له‌و جۆرى فه‌رموو: (اجلس فقد آذيت وآنيت ) [صحيح الترغيب والترهيب وصحيح ابن ماجه].
5- هه‌ندێ كه‌س به سه‌رپێچى شه‌رعى و كارى حه‌رام خۆيان بۆ نوێژى هه‌ينى ئاماده ده‌كه‌ن بۆ نموونه ڕيشيان پاك ده تاشن له كاتيكدا ڕيش تاشين حه‌رامه.
6- ئه‌نجامدانى هه‌ر مامه‌ڵه‌و كرێن و فرۆشتنێك پاش سه‌ركه‌وتنى خه‌تيب بۆ سه‌ر مينبه‌ر تاكو ته‌واو بوونى نوێژ حه‌رامه‌و زۆرێك له موسوڵمانان ئه‌م ڕاستيه نازانن. ئينجا به‌و پييهى كه به‌رده‌م مزگه‌وته‌كان له ڕۆژانى هه‌ينى دهبيته بازاڕێك بۆ فرۆشتنى سه‌وزه‌و ميوه‌و كه‌ل و په‌لى تر، پێويسته موسوڵمانان ئه‌وه بزان كه كڕين و فرۆشتن له‌و كاته‌ى خه‌تيب چووه‌ته سه‌ر مينبه‌ر و خوتبه ده‌دا حه‌رامه تاكو ته‌واو بوونى نوێژه‌كه، چونكه خواى گه‌وره له سوڕه‌تى الجمعة فه‌رموويه‌تى: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِن يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَىٰ ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ (9) فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِن فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (10).
7- هه‌ڵه‌يه وخيلافى سوننه‌ته هه‌ندێك له گه‌ل هه‌بوونى جێگه ئه‌چن له كۆتايى مزگه‌وته‌كه يان له ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وته‌كه داده‌نيشن، ئه‌سڵ وايه سهفهكانى پێشه‌وه پڕ بكرێته‌وه.
8- هه‌ندێك له نێوان خوتبه‌ى يه‌كه‌م و دووه‌مدا دوو ڕكات نوێژ ئه‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ههلهيه، ئه‌وه پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته و ئه‌و ماوه‌يه كاتى نوێژكردن نييه.
9- گوێنه‌گرتن له خوتبه‌و خۆ سه‌رقال كردن به ته‌سبيح و مۆبايل و كليل و هه‌ر شتێكى تر پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته و له پاداشتى نوێژه‌كه كه‌م ئه‌كاته‌وه.
10- ههڵساندنى كه‌سێك له جێگه‌كه‌ى خۆى يان ناچاركردنى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵسێت و تۆ له جێگه‌كه‌ى دانيشيت سهرپيچييهو خيلافى سوننه‌ته، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى:( لا يقيمن أحدكم أخاه يوم الجمعة، ثم يخالف إلى مقعده فيقعد فيه، ولكن يقول: افسحوا )رواه مسلم.
11- دانيشتن پێش ئه‌وه‌ى دوو ڕكات تحية المسجد بكه‌يت هه‌ڵه‌يه وه‌كو له فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح داهاتووه:{جا‌ء رجل والنبي صلى الله عليه وسلم يخطب الناس يوم الجمعة، فقال: أصليت يا فلان، قال: لا، قال: ق‌م فاركع ركعتين} .
12- ده‌رچوون بۆ سه‌يران و گوێ نه‌دان به‌وه‌ى كه جومعهكهت ئهفهوتيت گوناهه‌و درووست نييه، مه‌گه‌ر ئه‌و جێگه‌ى بۆى ئهچيت مزگه‌وتى لێبێت بۆ نوێژى جومعه وجومعهكهت نه‌فه‌وتێت.
13- بردنى مناڵى بچووك كه ته‌مه‌نيان له خوار حه‌وت ساڵانهوهيه چونكه ته‌شويش درووست ده‌كه‌ن و ده‌بنه مايه‌ى ئه‌زێت بۆ ده‌وروبه‌ريان.
14- نوێژكردن له نێوان پايهكاندا ( كۆڵه‌كه - دنگه - ستوون ) مه‌گه‌ر مزگه‌وته‌كه زۆر قهرهبالهغ بێت و له ڕووى ناچارييهوه ئه‌گينا درووست نييه و نه‌هى له‌سه‌ر هاتووه.
15- هه‌ندي له نوێژخوێنان يان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شه‌و زۆر دره‌نگ خه‌وتوون، يان له‌به‌ر ههرهۆكارێكى تر له كاتى خوتبه‌ى جومعه‌دا خهويان لي ده‌كه‌وێت و جارى هه‌يه پرخهشيان دێت، ئه‌مه‌ش نا دروسته‌و ئه‌جرى جومعهكهى كه‌م ده‌كاته‌وه، پێويسته ئه‌گه‌ر نوێژخوێن هه‌ستى به‌وه كرد خه‌وى ديت هه‌ڵسێت و شوێنه‌كه‌ى بگۆڕێت، وه‌كو له فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح دا هاتووه: "إذا نعس أحدكم في المسجد يوم الجمعة، فليتحول من مجلسه ذلك إلىغيره" صحيح ابن حبان (رقم 571) صحيح ابن خزيمة (رقم 1819).
16- به هيچ شێوه‌يه‌ك درووست نييه نوێژ خوين پشت له خه‌تيب بكات له كاتى خوتبهكهيدا، ئه‌هلى عيلم به گشتى به‌مه كاريان كردووه، بڕوانه: فتح الباري (1/402).
17- ئه‌گه‌ر مه‌شه‌قه‌ت و ماندوويى بۆ نوێژ خوێن درووست نه‌بيت سوننه‌ت وايه به پي و به‌ڕێكردن بچێته مزگه‌وت نه‌ك به سوارى سه‌ياره و هۆكارى تر، چونكه ئه‌وه‌يان پااداشتى زۆرتره، له أوس بن أوس الثقفي ڕه‌زاى خواى لێبێت فه‌رموويه‌تى: گوێم له رسول الله بوو صلى الله عليه وسلم دهيفهرموو: " من غسل يوم الجمعة واغتسل ثم بكر وابتكر ومشى ولم يركب ودنا من الإمام واستمع ولم يلغ كان له بكل خطوة عمل سنة أجر صيامها وقيامها" حديث صحيح رواه أحمد 4\9) وأبو داود رقم 345) والترمذي : (رقم 349), والنسائي: ( 3\95) وابن ماجه: ( 2\293) وابن خزيمة: (1758) وابن حبان: (رقم 2781) والحاكم في المستدرك: (1\381-382) وصححه.
إحسان برهان الدين
2017-7-21 سلێمانى
بيدعه‌كانى_جومعه: 5ئايا خوێندنه‌وه‌ى سوڕه‌تى (الكهف) له ڕوژى جومعه سوننه‌ت
پێم باش نه‌بوو باس له‌م پرسه بكه‌م، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چه‌ندين كه‌س له‌و باره‌وه داواى ڕوونكردنهوهيان لێ كردم ، له لايه‌كى تريشه‌وه باس كردنى عيلم و ده‌رخستنى پله‌ى فهرموودهيهك له ڕوناكى قسه‌ى زانايان هيچ حه‌ره‌ج و خراپييهكى تێدا نييه.
له ڕاستيدا خويندنهوهى سوڕه‌تى الكهف له ڕۆژى جومعه دا چه‌ند فه‌رمووده‌يه‌كى له‌سه‌ره، هيچيان له لاوازى به‌ده‌ر نين، به‌ڵام هه‌ندێ له زانايان له ڕێگه‌ى زۆرى ڕيوايهتهكانهوه به حهسهنيان زانيوه.
بۆ نموونه ئه‌م ڕيوايه‌ته له ڕێگه‌ى أبو سعيد الخدري ڕه‌زاى خواى لێبێت پێمان گهيشتووهو ڕيوايهتيكى به ناو بانگه: "مَنْ قَرَأ سورةَ الكهف يوم الجمعة، سَطَعَ له نور من تحتِ قدمه إلى عَنَانِ السَّمَاء، يُضيء به يوم القيامة، وغُفِرَ له ما بين الجمعتين ". له ڕيوايهتهكهى هشێم به‌م شێوه هاتووه: « أضاء له من النور ما بينه وبين البيت العتيق ». ڕيوايهتهكهى هوشهيم له‌لايه‌ن سوفيان وشوعبهوه موتابه‌عه كراوه به‌ڵام به بي ئه‌وه‌ى وشه‌ى جمعة ى تێدا بيت به‌ڵكو بۆ خوێندنه‌وه‌ى كه‌هف له هه‌ر ڕۆژێكدا.
ئينجا ئه‌م فه‌رمووده‌ى كه ده‌كرێته به‌ڵگه بۆ خوێندنه‌وه‌ى سوڕه‌تى كه‌هف له‌ڕۆژى جومعه، خيلافى له‌سه‌ره ئايا مهوقوفه له‌سه‌ر( أبو سعيد الخدري) ڕه‌زاى خواى لێبێت، واته: قسه‌ى ئه‌وه، يان مه‌رفوعه و فه‌رمووده‌ى خودى پێغه‌مبه‌ره صلى الله عليه وسلم، ئه‌گه‌رچى له حاڵه‌تێكدا فه‌رمووده‌كه له كێشه‌ى ضعف ڕزگارى بێت، ده‌كرێت حوكمى مه‌رفوعى پێبدرێت چونكه هيچ هاوه‌ڵێك له خۆيه‌وه ناكرێت قسه‌يه‌كى له‌و جۆره بكات، وه‌كو شێخ ئه‌لبانى له إرواء الغليل فه‌رموويه‌تى: (ثم هو وإن كان موقوفا فله حكم المرفوع، لأنه مما لا يقال بالرأي كما هو ظاهر).
به گشتى ئه‌م فه‌رمووده‌يه له سێ ڕێگه‌وه پێمان گه‌يشتووه: ڕێگه‌ى هوشهيم و شوعبه و سوفيانى سه‌ورى، كێشه‌ش ئه‌وه‌يه له‌و سێ ڕاويه ته‌نها هوشهيم - كه له‌ڕووى متمانه‌وه پله‌ى نزمتره له‌و دوو ڕاوييهكهى تر - ئه‌و زياده‌ى گێڕاوه‌ته‌وه كه وشه‌ى جومعه‌ى تێدايه، ئه‌مه‌ش له لاى ئه‌هلى عيلم به شذوذ ناو ده‌برێت و ئيشى پێ ناكرێت، واته: با هوشهيم جێگاى متمانه‌ش بێت ، به‌ڵام مادام ناگاته ئاستى شوعبهو سوفيان كه‌واته زياده‌كه‌ى وه‌رناگيرێت وڕهتدهكرێتهوه.
له ڕاستيدا زانايان جياوازييان له نێواندا هه‌يه له‌م باره‌وه ، هه‌ندێكيان زياده‌كه‌ى هوشهيميان وه‌رگرتووه‌و به‌م شيوهش فهرموودهكهيان وه‌رگرتووه و خوێندنه‌وه‌ى سوڕه‌تى كه‌هف يان له ڕۆژى جومع ب سوننه‌ت زانيوه، هه‌ندێكيشيان وتوويانه نه‌خێر زياده‌ى هه‌ر وشه‌يه‌ك له ڕاوييهكى متمانه پێكراو له فه‌رمووده‌يه‌كدا، كه كه‌سێك له خۆى متمانه پێكراوتر نهيگێڕابێتهوه وه‌رناگيرێت و ئه‌مه‌ش بنچينهيهكى كارپێكراوه له لاى فه‌رمووده‌ناسان.
له هاوچه‌رخه‌كان شێخ أبو اسحاق الحوينى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌م فه‌رمووده ئه‌گه‌ر لاوازيش نه‌بيت په‌يوه‌ندى به‌ڕۆژى جومعه‌وه نييه، به‌ڵكو هه‌ر ڕۆژێكى تر وه‌كو ڕۆژى جومعه وايه سوره‌تى كههفى تێدا بخوينرێتهوه ، به‌ڵام شێخ ئه‌لبانى بۆ نموونه (حكما) به مه‌رفوعى زانيوهو پێى وايه كارى پي ئه‌كرێت، هه‌ر وه‌ها پرسيار له شيخ ابن باز كرا ده‌رباره‌ى خوێندنه‌وه‌ى سوڕه‌تى الكهف له ڕۆژى جومعه فه‌رمووى:
(جا‌ء في قراءة سورة الكهف يوم الجمعة أحاديث لا تخلو من ضعف، لكن ذكر بعض أهل العلم أنه يشد بعضها بعضا وتصلح للاحتجاج، وثبت عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه أنه كان يفعل ذلك، فالعمل بذلك حسن تأسيا بالصحابي الجليل رضي الله عنه، وعملا بالأحاديث المشار إليها؛ لأنه يشد بعضها بعضا ويؤيدها عمل الصحابي المذكور)
پوخته‌ى قسه‌كه‌ى ئه‌وه‌يه كۆمه‌ڵه فهرموودهيهك له‌و باره‌وه هاتوون هه‌موى لاوازى تێدايه، به‌ڵام به تێكرا يه‌كتر به هێز ده‌كه‌ن، ئينجا جێگسر بووه كه ئه‌بو سه‌عيدى حودرى خۆى خويندوويهتييهوه، بۆيه پێى وايه سوننه‌ته سوره‌تى كه‌هف له‌ڕۆژى هه‌ينيدا بخوێنرێته‌وه.
له چه‌ندێن كتێبى فه‌رمووده‌ى تريشدا وه‌كو سونهنى نهسائى و سه‌حيحى موسليم و كتيبى تر باسى سوڕه‌تى كه‌هف و خويندنهوهى هاتووه به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ى خويندنهوهكهى په‌يوه‌ست بێت به ڕۆژى جومعه‌وه. بۆ نموونه ئه‌و ڕيوايهتهى له صحيح مسلم - عبد الباقي (1/ 555) هاتووه باس له‌وه ده‌كات كه خوێندنه‌وه‌ى سوره‌تى كه‌هف هۆكارێكهبۆ پاراستن له مه‌ترسى و خراپه‌ى ده‌ججال.
پوخته‌ى قسه‌كان له‌م باره‌وه ئه‌وه‌يه: ئه‌و فه‌رموودانه‌ى ده‌رباره‌ى فه‌زلى خويندنهوهى سوڕه‌تى الكهف هاتوون هه‌موويان زهعيفن، به‌ڵام زۆرێك له زانايان و جومهورى فوقه‌ها كاريان پي كردووه‌و فه‌رموويانه ڕێگه‌كانى يه‌كتر به هێز ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام هاوكات له كۆن و نوێشدا هه‌ندێ له زانا گه‌وره‌كان به تايبه‌تى فه‌رمووده‌ناسان تانه‌ى لهسهنهدى فه‌رمووده‌كان داوه‌و سه‌ربارى ئه‌وه‌ش فه‌رموويانه ئه‌گه‌ر سهنهدهكهش حسن بيت، ئه‌وا كێشه‌يه‌كى تر‌ى هه‌يه ئه‌ويش ئه‌وه‌يه له ڕيوايهتهكهى هوشهيم هبيت هه‌موو ئه‌وانه‌ى له هوشهيم متمانهپێكراوترن به بێ له‌فزى جومعه ڕيواتيان كردووه، بۆيه من پيم وايه خيلافهكه خيلافێكه ڕاستهقينهيه و هه‌ر دوو لا هه‌ندي به‌ڵگه‌يان له‌به‌ر ده‌ستدايه بۆ ڕێگه‌پێدان و پێچه‌وانه‌كه‌شى، وه‌كو زانايان فه‌رموويانه( الأمر فيه واسع ) والله اعلم.
له‌وانه‌ى كه (مستحب) يان زانيوه ابن قدامة كه فه‌رموويه‌تى: (فصل : ويستحب قراءة الكهف يوم الجمعة).
ابن تيمية كه فه‌رموويه‌تى: (قراءة سورة الكهف يوم الجمعة فيها آثار ذكرها اهل الحديث والفقه لكن هي مطلقة يوم الجمعة ما سمعت انها مختصة بعد العصر).
الألباني كه فه‌رموويه‌تى : (( ثم هو وإن كان موقوفاً فله حكم المرفوع؛ لأنه مما لا يقال بالرأي كما هو ظاهر )).پێشتريش بۆچوونى ابن باز مان خسته ڕوو، زۆر زاناى تريش له كۆن و نوێ‌دا له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌كه به‌و جۆره ناكۆكى له‌سه‌ره ناكرێت نكۆڵى له هيچ كه‌سێك بكريت له حاڵى خويندنهوهى له ڕۆژى جومعه دا ، يان نه‌خوێندنه‌وه‌ى.. والله اعلم.
إحسان برهان الدين
2017-7-21 سلێمانى
#بيدعه‌كانى_جومعه: كۆتايى سه‌رچاوه‌كانى زنجيره‌ى بيدعه‌كانى جومعه له درێژايى پانزه ئه‌ڵقه‌ى ڕابووردوو، باسم له كۆمه‌ڵه بيدعه‌و هه‌ڵه‌و سه‌رپێچييه‌كى نوێژخوێنان و وتاربێژان كرد له ڕۆژى هه‌ينيدا، هه‌موويشى له ڕۆناكى قسه‌ى زاناياندا بوو و هيچم بێگومان له خۆمه‌وه نه‌وتووه، ئه‌وه‌شى خيلافى تێدا بووه، زۆر جار خيلافهكه موعته‌به‌ر نه‌بووه و به‌ڵگه‌ى هه‌ڵه‌بوونى ئه‌و عيباده‌ته به هيز و ئاشكراتر بووه له‌وه‌ى كه بنچينهيهكى ڕاست و درووستى هه‌بووبێت. سه‌ره‌تا به نياز بووم ته‌نها باس له‌و بيدعانه بكه‌م كه له ڕۆژى هه‌ينى له مزگه‌وت و ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وتدا ئه‌نجام ئه‌درێن، به‌ڵام دواتر باسه‌كه له‌وه فرانتر بوو بۆ ده‌ست نيشان كردنى هه‌ندێ هه‌ڵه و سه‌رپێچى كه مه‌رج نييه هه‌موويان زاراوه‌ى بيدعهيان له‌سه‌ر جێبه‌جێ بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زنجيره‌كه بڵاو بوويه‌وه ناونيشانهكهم نهگۆڕىو هه‌ر وه‌كو خۆى هێشتمه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵمدا زاراوه‌كان له‌يه‌كتر جيا بكه‌مه‌وه ، به‌ڵكو زنجيره‌كه هه‌ندێ بابه‌تى په‌يوه‌نديدارى تريشى له خۆ گرت وه‌كو شێوازى خوتبه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وشتى له‌و جۆره. شايانى باسه هه‌موو ئه‌وه‌ى كه مه‌به‌ستم بوو له‌و زنجيره باسم نه‌كرد و ته‌نها باسى هه‌ندێ بيدعه‌و هه‌ڵه‌و سه‌رپێچى دياروئاشكرام كرد كه به تێبينى و خوێندنه‌وه‌ى خۆم فريايان كه‌وتم، كه زياتر بريتيبوون له‌وانه‌ى موسوڵمانان له‌گه‌ڵيدا ڕاهاتوون و له ڕاستيدا نه‌ك هه‌ر به‌ڵگه‌ى شه‌رعى له‌سه‌ر نييه به‌ڵكو جارى وا هه‌يه پێچهوانهكهشيان ڕاسته. له‌و زنجيره نووسينه جگه له خوێندنه‌وه‌ى زۆرى خۆم به بێ ديارى كردن له‌و باره‌وه، به‌ڵام به شێوه‌يه‌كى دياريكراو و ڕاسته‌وخۆ بۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك گه‌ڕاومه‌ته‌وه، له ديارترينيان: 1- بدع وأخطاء ترتكب يوم الجمعة/ الشيخ محمد ناصرالدين الألباني. 2- الإبداع في مضار الإبتداع/ الشيخ علي محفوظ. 3- أحكام الجمعة وبدعها / الشيخ يحيى الحجوري. 4- أخطاء المصلين/ الشيخ مشهور حسن. 5- ضعف حديث فضل الموت يوم الجمعة/ ا.د سعد بن عبد الله الحميد. 6- رسالة البدعة في صلاة الظهر بعد الجمعة/ للشيخ مصطفى الغلاييني. 7- صفات الخطيب والخطبة يوم الجمعة/ جمال أبو جواد. 8- السنن والمبتدعات/ الشيخ محمد عبد السلام خضر. له‌گه‌ڵ چه‌ندين سه‌رچاوه‌ى تر به تايبه‌تى سه باره ت به زانينى پله‌ى فه‌رمووده‌كان و حوكمى فه‌رمووده‌ناسان لهسهريان. إحسان برهان الدين 2017-7-23 سلێمانى
#بيدعه‌كانى_جومعه:6هه‌ندێ ههڵهوسهرپێچى وتاربێژان مامۆستايان به‌وه‌ى كه ده‌چنه سه‌ر مينبهرو ئامۆاژگارى خه‌ڵكى ئه‌كه‌ن، پێويسته خۆيان به كرده‌وه‌كانيان پێش قسه باشهكانيان پێشه‌نگ و پێشه‌واى خه‌ڵكى بن، بۆ ئه‌وه‌ى چاويان لێ بكرێت و ببنه نموونهيهكى كرده‌يى بۆيان.ئه‌مه‌ى خواره‌وه چه‌ند هه‌ڵه‌و تێبينييهكه له‌سه‌ر مامۆستايان له كاتى وتارخوێندندا كه باشتره‌و شهرعيتره خۆيانى لێ بپارێزن، بۆ نموونه: 1- په‌نابردنى وتارخوێنان بۆ فه‌رمووده‌ى لاواز‌و بێ بنه‌ماو هه‌ڵبه‌ستراو و ئيسڕائيليات به مه‌به‌ستى كارتێكردن و گرياندن و له گوناه گێڕانهوهوترساندن، هه‌موو ئه‌مانه خاڵێكى لاوازييهو سه‌رچاوه‌يه‌كه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى موسوڵمانان له سوننه‌ت و به‌هه‌له بردنياندا، ئه‌و كتێبانه‌ى كه پێى دهوتريت رقائق و هه‌ندي كتێبى فه‌رمووده كه ناسراوه به‌وه‌ى فه‌رمووده‌ى لاوازى له خۆگرتووه، پيويسته مامۆستايان خۆيانى لێ به دووربگرن و ته‌نها به ئايهت و فه‌رمووده‌ى ڕاست و درووست نه‌بێت ئامۆژگارى خه‌ڵكى نه‌كه‌ن. 2- زۆر جار ده‌بينين خهتيبهكه فه‌رمان به موسوڵمانان ده‌كات شوێنكه‌وتووى سوننه‌تى پيغهمبهر صل الله عليه وسلم بن، به‌ڵام خۆى سوننه‌ته‌كه‌ى جێبهجيى نه‌كردووه‌و بۆ نموونه جارى وا هه‌يه خهتيبهكه خۆى جگه‌ره كێشه، ، يان ده‌بينين زۆربه‌ى خهتيبهكان ڕيشيان نييه، خۆ هيچ گومانێكيش نييه له‌وه‌ى كه ڕيش هێشتنه‌وه سوننه‌ته، به‌ڵام ته‌نها لاى خۆمان و زياتر له شوێنانى تر‌و به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو ده‌بينين زۆرێك له خهتيبهكان ڕيشيان لێ تاشيوه، يان ئه‌وه‌نده كه‌مه نازانيت ئه‌وه ڕيشه يان ئه‌و ڕۆژه بير‌ى چووه بيتاشێت، مامۆستاى ئايينى قودوه‌و پێشه‌نگه ، هيچ حيكمهتێكى تێدا نييه خۆى له‌م سوننه‌ته ببورێت. 3- هه‌ندێ خه‌تيب له كۆتايى خوتبه‌ى يهكهمدا به به‌رده‌وامى ده‌ڵێن: ( ادعوا الله وانتم موقنون بالإجابة ) ئه‌مه‌ش هيچ ئهسڵيكى نييه خۆت وابه‌سته‌ى شتێك بكه‌يت له سوننه‌تدا نه‌هاتبێت. 4- ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ى هه‌ندي له خهتيبهكان له كاتى دوعا كردن له‌سه‌ر مينبهرهوه خيلافى سوننه‌ته‌و درووست نييه. 5- هه‌ندێ له خهتيبهكان له كۆتايى خوتبه‌ى دووه‌مدا به به‌رده‌وامى به‌م ئايه‌ته كۆتايى پي ده‌هێنن: ( إن الله يأمر بالعدل والإحسان وإيتاء ذي القربى وينهى عن الفحشاء والمنكر والبغي يعظكم لعلكم تذكرون ) ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه كارێكى بێ به‌ڵگه‌يه و له‌م جۆره پرسانه نابێت خه‌تيب به بێ به‌ڵگه هيچ بكات. 6- درووست نييه وتارخوێن پاش ته‌واو بوونى له خوتبهكهى يهكسهر نوێژ دابهسێت، به‌ڵكو پێويسته ڕيزهكان ڕێك بخات و فه‌رمانيان پێ بكات سه‌فه‌كان ته‌واو بكرێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده بڵێت استووا..يان سووا صفوفكم و ئيتر حه‌قى پێيانه‌وه نه‌بێت. 7- جارى وا هه‌يه خه‌تيب له‌سه‌ر مينبهرهوه پرسيار له موسوڵمانان ده‌كات ئه‌وانيش وه‌ڵامى ئه‌ده‌نه‌وه، بۆ نموونه ئه‌ڵێت سوود و زيان ته‌نها به‌ده‌ستى كێيه؟ ئه‌وانيش ده‌ڵێن:خوا ، يان پرسيارى له‌و شێوه، يان جارى وا هه‌يه خه‌تيب له هه‌ندێ مزگه‌وتدا ئه‌ڵێت: وحدوا الله، ئه‌وانيش ئه‌لێن: لا اله الا الله، ئه‌وانه هه‌مووى جائيز نييه، به‌هه‌مان شێوه نوێژخوێنان دڵيان گه‌رم بێت و بڵێن الله أكبر، يان هه‌ر وشهيهكى تر وه‌كو كاردانه‌وه له‌گه‌ڵ قسه‌كانى خهتيبهكه جائيز نييه و خيلافى سوننه‌ته. 8- له هه‌ندێ مزگه‌وت تێبينى ده‌كرێت خه‌تيب پێش ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وێته سه‌ر مينبه‌ر هه‌ندێك دوعا ئه‌كات، يان پاش ئه‌وه‌ى سه‌رئه‌كه‌وێت دوعا ئه‌كات، ئه‌وانه‌ش وه‌كو ابن تيمية فه‌رموويه‌تى هيچ بنه‌مايه‌كى له‌شه‌رعى خواى گه‌وره نييه وبيدعهيه. 9- ناشاره‌زايى ولاوازبوونى خه‌تيب له زمانى عه‌ره‌بى كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكارى هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌ى ئايهت و فه‌رمووده‌و قسه‌ى زانايان و شيعرو هه‌ر بڕگه‌يه‌كى عه‌ره‌بى له خوتبهكهى ، ئه‌مه‌ش گرفتێكهو عهيبێكه بۆ وتارخوێن كاتێك بۆ نموونه فاعل مه‌نسوب ئه‌كات و مفعول مه‌رفوع ئه‌كات و هه‌ڵه‌ى سه‌ره‌تايى لهعهربيدا ده‌كات ،زۆرێك له ئاماده‌بوان له مزگه‌وته‌كه پێى ئه‌زانن و خهتيبهكهيان له ڕووى ئاستى زانستييه‌وه له‌به‌ر چاو ئه‌كه‌وێت. 10 - هه‌ندێ له وتارخوێنان سارد وسڕن له وتارهكهياندا، ئه‌ڵێى قسه‌ى ناو مه‌جليس و ئاخاوتنى ئاسايى ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش خيلافى سوننه‌ته ، وتارخوێن پێويسته به گه‌رمى و دلسۆزييهوه بابه‌ته‌كه‌ى پێشكه‌ش بكات، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له كاتێك خوتبه‌ى ئاڕاسته‌ى موسوڵمانان ده‌كرد چاوى سوور دهبوويهوهو ده‌نگى به‌رز ده‌كرده‌وه‌و تووڕه ده‌بوو وه‌كو ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى له سوپايه‌كى هيرشبهر وريا بكاته‌وه... ( كان النبي صلى الله عليه وسلم إذا خطب احمرت عيناه، وعلا صوته، واشتد غضبه، حتى كأنه منذر جيش يقول صبحكم ومساكم، ويقول أما بعد: فإن خير الحديث كتاب الله، وخير الهدي هدي محمد، وشر الأمور محدثاتها، وكل بدعة ضلالة ) رواه مسلم. ئه‌مه چهندهلهو تێبينيه‌ك بوو كه به په‌له له چه‌ند چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك وه‌رمگرت و به پيويستمزانى وه‌كو ديارى ئاراسته‌ى مامۆستايانى به‌ڕێزى بكه‌م. إحسان برهان الدين 2017-7-17 سلێمانى
#بيدعه‌كانى_جومعه:7درێژى خوتبه‌و كورتى نوێژ سوننه‌ت وايه وتارخوێن وتاره‌كه‌ى كورت و پوخت بێت، نوێژه‌كه‌شى درێژ بێت ولهكۆڵ كردنه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه ئێستا له زۆربه‌ى مزگه‌وته‌كان ڕوو ئه‌دات پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته ، خوتبه درێژه‌و نوێژ كورت ئه‌كرێته‌وه، خه‌ڵكيش له گه‌ل ئه‌م حاڵه‌ته ڕاهێنراون كه پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته. له فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح دا هاتووه كه موسليم و ئه‌حمه‌د وئيبنو حيببان و به‌يهه‌قى ده‌يگێڕنه‌وه كه هه‌موويان له ڕٍێگهى (عمار بن ياسر) فهرموودهكهيان وريانگرتووه "إن طول صلاة الرجل وقصر خطبته مئنة من فقهه، فأطيلوا الصلاة واقصروا الخطبة، وإن من البيان لسحراً" واته: درێژى نوێژى كه‌سێك و كورتى خوتبهكهى نيشانه‌ى تێگه‌يشتنى ئه‌و كه‌سه‌يه، نوێژتان درێژ بكه‌نه‌وه‌و خوتبهتان با كورت بێت... درێژكردنه‌وه‌ى خوتبه به‌لاى پێشه‌وا شافيعى كردارێكى مه‌كروهه، وه‌كو له كتێبى الأم ( 1 / 344 ) دا هاتووه. - ابن حزم له المحلى ( 5 / 60 ) فه‌رموويه‌تى: " ولا تجوز إطالة الخطبة " واته: درووست نييه خوتبه درێژ بكرێته‌وه. - نه‌وه‌وى له شه‌رحى موسليم‌دا ( 6/ 159 ) فه‌رموويه‌تى: مه‌به‌ست له درێژكرنه‌وه‌ى نوێژهكهيه له گوێره‌ى وتارهكهيه، به‌ڵام نه‌ك درێژكردنهوهيهك ببێته زه‌حمه‌ت بۆ خه‌ڵكى. - شێخ سعود الشريم ئه‌ڵێت: من به ئه‌زمونى خۆم وه‌كو پێشنوێژ بۆم ده‌ركه‌وتووه ئه‌گه‌ر له نوێژى جومعه سوڕه‌تى الجمعة و المنافقون بخوێنيت ده دهقهيهك ئهخايهنيت ئه‌گه‌ر چاره‌كێك نهخايهنێنێت، به‌ڵام ئه‌و نوێژه‌ى له پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌يگێڕنه‌وه به پێى ڕيواته سهحيحهكان هيچ نه‌بێت بيست خوله‌كێكى خاياندووه ، بۆيه خوتبه‌ش يان بيست ده‌قه بێت يان كه‌متر باشه. به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت خوتبه زۆر كورت بكرێته‌وه ومه‌به‌ستى ئامۆژگارى تێدا نهيهتهدى، جێ‌گير بووه كه عوسمان ڕه‌زاى خواى لێبيت له كاتى وتارداندا ماندوو ئه‌بوو جارى وا بوو داده‌نيشت و پشوويهكى ئه‌دا، هه‌روه‌ها موعاويهش ڕه‌زاى خواى لێبێت جێ‌گير بووه كه به دانيشتنهوه خوتبه‌ى داوه له‌به‌ر ماندوو بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ش قه‌ڵه‌و بووه له كۆتايى ته‌مه‌نيدا، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى خوتبه‌كه ئه‌وه‌نده‌ش كورت نه‌بووه وه‌كو هه‌ندێك وا تێده‌گه‌ن. به‌ڵام هه‌ندێ له زانا هاوچه‌رخه‌كان - بۆ تێگهياندنى خه‌ڵكى و ڕوونكردنه‌وه‌ى فه‌رمووده‌كه - فه‌رموويانه ئه‌گه‌ر وتارى ههبنى بگاته نيو سعات ئه‌وه پێى دهوتريت درێژكردنه‌وه وپێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته،.بۆيه ئه‌گه‌ر پێويستييهك نه‌بيت بۆ درێژكردنه‌وه له يست خولهك تێنه‌په‌ڕێت باشتره والله أعلم. إحسان برهان الدين 2017-7-17 سلێمانى
#بيدعه‌كانى_جومعه:8وتنى: (أنصتوا لاستماع الخطبتين) پاش ته‌واو بوونى بانگ وپێش ئه‌وه‌ى وتارخوين سه‌ركه‌وێته سهرمينبهر ، له هه‌ندێك مزگه‌وتدا بانگده‌ر به دنگێكى به‌رز فه‌رمان به خه‌ڵكى ده‌كات بێ ده‌نگ بن و له كاتى وتاره‌كه‌دا كه‌س قسه نه‌كات و پييان ده‌ڵێت: (أنصتوا لاستماع الخطبتين) واته: گوێبيستى هه‌ر دوو خوتبه‌كه بن! به گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌رمووده صه‌حيحه‌كان ، به‌ڵكو له‌فه‌رمووده‌ى لاواز و بێ بنه‌ماشدا نه‌هاتووه له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و سه‌رده‌مه‌كانى دواى خۆى بانگده‌ر ئه‌م قسه‌يه‌ى كردبێت، بۆيه ئه‌م كاره بيدعهيه له دينى خوا‌و زيادكردنێكه وه‌كو ئه‌وه‌ى شه‌رع ڕێى به‌م كاره باشه نه‌بردبێت و ئه‌وان ڕێيان پێ بردبێت. ساڵانى پێشتر ئه‌م بيدعهيه له زۆربه‌ى مزگه‌وته‌كان ده‌كرا و فه‌رمووده‌يه‌كى هه‌ڵبه‌ستراوى درێژيشيان پێش ئه‌و وته‌يه ده‌خوێنده‌وه و خه‌ڵكيش ته‌واو ڕاهاتبوون له‌گه‌ڵ ئه‌و بيدعهيه ، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ئێستا ته‌واو كه‌م بووه‌ته‌وه. يان له خوتبه‌ى دووه‌م كاتێك وتارخوێن ناوى پێغه‌مبه‌ر ده‌هێنێت بانگده‌ره‌كه خۆى ئاماده كردووه و يهكسهر به‌دوايدا ده‌ڵێت صلى الله تعالى عليه وسلم، يان له دواى ناوهێنانى خهليفهكان ده‌ڵێت رضي الله تعالى عنه، هه‌موو ئه‌وانه بيدعه‌يه‌كى بێ بنه‌مايه له دينى خوا و زياد كردنێكه هه‌ڵقوڵاوى جه‌هل و خۆشويستنى بيدعه‌و نهناسينى سوننه‌ته، سوپاس بۆ خوا ئه‌م ديارده‌يه‌ش ته‌واو كه‌م بووه‌ته‌وه. پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح ا فه‌رموويه‌تى: (من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد) واته: هه‌ركه‌سێك كارێك بكات فه‌رمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت ڕه‌تده‌كرێته‌وه. زۆرێك له زانا هاوچه‌رخه‌كان ئاماژه‌يان بۆ ئه‌م بيدعه كردووه، بۆ نموونه ابن باز ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت له‌م باره‌وه پرسيارى لێ كراوه‌و فه‌رموويه‌تى: (هذا العمل ليس له أصل في الشرع بل هو بدعة). هه‌روه‌ها پرسيار له (اللجنة الدائمة) كرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر وتارخوێن ناوى پێغه‌مبه‌رى هێنا صلى الله عليه وسلم يان صه‌له‌واتى دا نوێژخوێن پێويسته به ده‌نگێكى نزم له‌گه‌ل خۆي‌دا ئه‌ويش سه‌ڵه‌وات بدات : ( إذا صلى الخطيب على النبي صلى الله عليه وسلم فيصلي المستمع من غير رفع صوت ) . ( فتاوى اللجنة الدائمة 8/217). هه‌روه‌ها پرسيار له شێخ (ابن عثيمين) كرا له‌و باره‌وه فه‌رمووى :( إذا ذكر الخطيب النبي صلى الله عليه وسلم فإن المستمع يصلي عليه سراً ، حتى لا يشوش على من حوله ) مجموع فتاوى ابن عثيمين ( 16/166 ) واته: ئه‌گه‌ر خه‌تيب ناوى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ى هێنا گوێگر سه‌ڵه‌وات ده‌دات به نهێنى بێ ئه‌وه‌ى ته‌شويش بۆ ده‌ورو به‌رى خۆى درووست بكات. إحسان برهان الدين 2017-7-16 سلێمانى
#بيدعه‌كانى_جومعه:9ده‌ست به‌رزكردنه‌وه له دوعاى وتارى هه‌ينى له بنچينه‌دا درووسته موسوڵمانان له كاتى نزا‌و پاڕانه‌وه‌دا ده‌ستيان به‌رز بكه‌نه‌وه، چونكه له فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح دا هاتووه: ( إِنَّ اللَّهَ حَيِيٌّ كَرِيمٌ يَسْتَحْيِي إِذَا رَفَعَ الرَّجُلُ إِلَيْهِ يَدَيْهِ أَنْ يَرُدَّهُمَا صِفْرًا خَائِبَتَيْنِ ) پێشه‌وا الترمذي (3556) ڕيوايه‌تى كردووه و. شێخ محمد ناصر الدين الألباني تصحيح ى كردووه. به‌ڵام پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌سه‌ر مينبهرهوه له كاتى دوعا كردن ته‌نها په‌نجه‌ى به‌رز ئه‌كرده‌وه‌و ده‌ستى به‌رز نه‌ئه‌كرده‌وه، به‌ڵكو هاوه‌ڵانيش ڕه‌زاى خوايان لێبێت نكۆڵيان له‌و وتاربێژانه كردووه كه له‌سه‌ر مينبهرهوه له كاتى دوعاكردندا له وتارى هه‌ينى ده‌ستيان به‌رزكردووه‌ته‌وه. له صه‌حيحى مسلم دا هاتووه (874) هه‌روه‌ها له سونهنى أبو داود (1104) له (عُمَارَةَ بْنِ رُؤَيْبَةَ) كه (بِشْرَ بْنَ مَرْوَانَ) ى له‌سه‌ر مينبه‌ر بينيوه له وتارى هه‌ينيدا ده‌ستى به‌رزكردووه‌ته‌وه ئه‌ويش پێى فهرمووهَ: ( قَبَّحَ اللَّهُ هَاتَيْنِ الْيَدَيْنِ لَقَدْ رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَا يَزِيدُ عَلَى أَنْ يَقُولَ بِيَدِهِ هَكَذَا وَأَشَارَ بِإِصْبَعِهِ الْمُسَبِّحَةِ ) واته: خوا ئه‌و دوو ده‌سته‌ت سه‌لامه‌ت نه‌كات، من پێغه‌مبه‌رى خوام له‌سه‌ر مينبهرهوه ده‌بينى له په‌نجه‌ى شايهتمانى زياتر هيچى به‌رز نه‌ده‌كرده‌وه. پێشه‌وا النووي فه‌رموويه‌تى: (فِيهِ أَنَّ السُّنَّة أَنْ لا يَرْفَع الْيَد فِي الْخُطْبَة وَهُوَ قَوْل مَالِك وَأَصْحَابنَا وَغَيْرهمْ). واته: سوننه‌ت ئه‌وه‌يه ده‌ست له كاتى خوتبه به‌رز نه‌كرێته‌وه... كه ده‌ست به‌رز كردنه‌وه بۆ ئيمام سوننه‌ت نه‌بێت بۆ مه‌ئموم به هه‌مان شێوه زانايان فه‌رموويانه سوننه‌ت نييه، به‌ڵكو ته‌نها له‌سه‌ر دوعاكانى وتارخوێنهكه - ئه‌گه‌ر دوعاكانى شه‌رعى بن - ده‌ڵێت ئامين به بێ ده‌ست به‌رزكردنه‌وه. بۆ پشتگيرى ئه‌م قسه‌يه‌م ده‌كرێت وته‌ى ژماره‌يه‌كى زۆر له‌زانايان بهێنينه‌وه، به‌ڵام من لێره ته‌نها وته‌يه‌كى شێخ ابن عثيمين دههينمهوه له "فتاوى أركان الإسلام" لاپه‌ڕه 392 دا له‌و باره‌وه كه فه‌رموويه‌تى: (رفع الأيدي والإمام يخطب يوم الجمعة ليس بمشروع ، وقد أنكر الصحابة على بشر بن مروان حين رفع يديه في خطبة الجمعة ، لكن يستثنى من ذلك الدعا‌ء بالاستسقاء فإنه ثبت عن النبي أنه رفع يديه يدعو الله عز وجل بالغيث وهو في خطبة الجمعة ، ورفع الناس أيديهم معه ، وما عدا ذلك فإنه لا ينبغي رفع اليدين في حال الدعا‌ء في خطبة الجمعة ) پوخته‌ى قسه‌كه‌ى شێخ ئه‌وه‌يه درووست نييه ده‌ست له كاتى خوتبه‌ى جومعه به‌رز بكرێته ته‌نها له نوێژه بارانه ( صلاة لاستسقاء) نه‌بێت ئه‌وه‌يان به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ره كه ده‌ست به‌رز كردنه‌وه‌ى تێدايه و جگه له‌وه‌ش درووست نييه ده‌ست به‌ز بكرێته‌وه له خوتبه‌ى جومعه‌دا . پوخته‌ى باسه‌كه ئه‌وه‌يه ئه‌گه‌ر چى له ئه‌سڵدا ده‌ست به‌رزكرده‌وه له كاتى نزا‌و پاڕانه‌وه وارد بووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به هيچ شێوه‌يه‌ك جێ‌گير نه‌بووه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم يان هاوه‌ڵان كه له مزگه‌وته‌كه‌دا بوونه له كاتى وتارى هه‌ينى ده‌ستييان به‌رز كردبێته‌وه؛ بۆيه ئه‌و كاره درووست نييهو پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته نه نوێژخوێنان و نه خودى وتارخوينهكه له كاتى دوعا ده‌ست به‌رز بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو خه‌تيب ته‌نها په‌نجه‌ى به‌رز ده‌كاته‌وه‌و نوێژخوێنهكانيش ته‌نها ده‌ڵێن ئامين له‌سه‌ر هه‌ر دوعايه‌ك ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ى تێدا بێت و مه‌شروع بێت، والله أعلم. إحسان برهان الدين 2017-7-16 سلێمانى
#بيدعه‌كانى_جومعه: 10سوننه‌تى پێش نوێژى هه‌ينى بيدعهيه جێ‌گير نه‌بووه له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵاندا ڕه‌زاى خوايان لێبێت كه پيش نوێژى جومعه نوێژى سوننه‌ت بووبێت، بۆيه (الحافظ العراقي) فه‌رموويه‌تى : (لم ينقل عن النبي أنه كان يصلي قبل الجمعة لأنه كان يخرج إليها فيؤذن بين يديه ثم يخطب).واته: كه‌س ئه‌وه‌ى له پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌وه‌ى نه‌گێڕاوه‌ته‌وه كه پێش نوێژى جومعه نوێژى كربێت، چونكه كه ده‌رده‌چوو لهبهردهستيدا بانگ ده‌درا وده‌ستى به وتار ده‌كرد. هه‌ر خودى العراقي له كتێبى طرح التثريب له (أبو شامة) گێڕاوێتيه‌وه كه ئه‌و نوێژه‌ى پێى ده‌وترێت سوننه‌تى پێش جومعه بيدعهيه و بنه‌مايه‌كى له سوننه‌تدا نييه. به هه‌مان شێوه له‌و باره‌وه ( ابن تيمية) فه‌رموويه‌تى: (المأثور عن الصحابة أنهم كانوا إذا أتوا المسجد يوم الجمعة يصلون من حين يدخلون ما تيسر فمنهم من يصلي عشر ركعات ومنهم من يصلي اثنتي عشرة ركعة ومنهم من يصلي ثمان ركعات ومنهم من يصلي أقل من ذلك، ولهذا كان جماهير الأئمة متفقين على أنه ليس قبل الجمعة سنة مؤقتة بوقت، مقدرة بعدد، لأن ذلك إنما يثبت بقول النبي أو فعله وهو لم يسن في ذلك شيئاً لا بقوله ولا فعله وهذا مذهب مالك والشافعي وأكثر أصحابه وهو المشهور من مذهب أحمد) پوخته‌ى قسه‌كه‌ى ئه‌وه‌يه جومهورى زانايان له‌سه‌ر ئه‌و يه‌ك ده‌نگن كه سوننه‌تێكى ديارى كرا‌و به كات و ژماره بوونى نييه. به‌ڵام حه‌نه‌فييه‌كان و هه‌ندێ له شافيعييه‌كان به پێى هه‌ندێ به‌ڵگه‌ى گشتى نه‌ك تايبه‌ت به‌و باسه‌وه كه له لايه‌ن زانايان وه‌ڵام دراونهتهو وه‌كو (بين كل أذانين صلاة) و شتى گشتى له‌و جۆره، وتوويانه پێش نوێژى جومعه دوو ڕكات يان چوار ركات سوننه‌ت هه‌يه، به‌ڵام قسهكهيان له ڕووى به‌ڵگه‌ى زانستييه‌وه لاوازه و هه‌ندێ له زانا دێرينه‌كان و هاوچه‌رخه‌كانيش له‌م سه‌رده‌مه به وردى به‌رپه‌رچى ئه‌و گومانانه‌ى ئه‌وانيان داوه‌ته‌وه ئه‌وه‌يان ڕوون كردووه‌ته‌و كه درووست نييه پێش نوێژ و خوتبه‌ى جومعه نوێژێك بكرێت به ناوى نوێژى سوننه‌تى پێش جومعه. شاراوه نييه لاى ئه‌وانه‌ى ئاگادارى ئه‌م بابه‌ته‌ن ناكۆكييه‌ك هه‌يه له‌م باره‌وه، ئه‌وانه‌ى كه زۆر داكۆكى له‌سه‌ر سوننه‌تى جومعه‌ى قهبلى ئه‌كه‌ن زياتر سۆفيييهكان و حه‌نه‌فى مه‌زهه‌به‌كان و هه‌ندێكيش له شافيعييهكانن، به‌ڵام به‌ڵگه‌يان به هيچ شێوه‌يه‌ك به ده‌سته‌وه نييهو له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوايه باسه‌كه له‌و سنووره‌ى بۆم ديارى كردووه تێده‌په‌رى به شيكراوهيى به‌ڵگه‌كان و بهرپهرچدانهوهيانم له‌قسه‌ى زانايان ده‌خسته ڕوو. إحسان برهان الدين 2017-7-13 سلێمانى
#بيدعه‌كانى_جومعه: 11قورئان خويندن به ده‌نگى به‌رز پێش وتارى هه‌ينى قورئان خويندنى كه‌سێك له سه‌ماعه‌ى مزگه‌وته‌وه پێش وتار‌و نوێژى هه‌ينى، يان له ڕێگه‌ى ئامێرێكه‌وه، كارێكى داهێنراوه و بيدعهيهكه هيچ بنه‌مايه‌كى له دينى خوادا نييه وكارێكى بێ به‌ڵگه‌يه، هاوه‌ڵان له مزگه‌وتدا خه‌ريكى نوێژ ئه‌بوون تاكو پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، يان خهليفهكان ده‌چوونه سه‌ر مينبه‌ر بۆ خويندنهوهى وتار. پێشه‌وا مالك له كتێبى الموطأ ده‌گێڕێته‌وه له سه‌رده‌مى عومهرڕهزاى خواى لێبێت موسوڵمانان ڕۆژى هه‌ينى له مزگه‌وت خه‌ريكى نوێژكردن ئه‌بوون تاكو عومه‌ر ڕه‌زاى خواى لێبێت سه‌رده‌كه‌وته سه‌ر مينبه‌ر، دواى ئه‌وه ئيتر نوێژيان نه‌ده‌كرد و گوێبيستى وتاره‌كه‌ى ده‌بوون. هه‌روه‌ها له صحيح ى موسليم دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى: (من اغتسل ثم أتى الجمعة فصلى ما قدر له ثم أنصت حتى يفرغ من خطبته ثم يصلي معه غفر له ما بينه وبين الجمعة الأخرى وفضل ثلاثة أيام.) واته: هه‌ركێ ڕۆژى هه‌ينى غوسلى جومعه بكات وبچێته مزگه‌وت و ئه‌وه‌نده‌ى بۆى نووسرابێت و بتوانێت نوێژ بكات وئينجا گوێبيستى وتاره‌كه ببێت تاكو وتارخوين لێ ئه‌بێته‌وه ونوێژه‌كه‌ى به جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بدات گوناهى نێوان هه‌ردوو جومعهكهى بۆ ده‌سڕێته‌وه‌و چاكه‌ى سێ ڕۆژي تريشى بۆ ده‌نووسرێت.ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سوننه‌ته تاكو پێش ده‌ستپێكردنى خوتبه‌كه موسوڵمانان نوێژ بكه‌ن نه‌ك كه‌سێك به ده‌نگى به‌رز قورئان بخوێنێت و لهوانيشى تێك بدات. بۆيه درووست نييه ڕۆژى جومعه ده‌نگ به قورئان خوێندن به‌رز بكرێته‌وه ، چى له‌ڕێگه‌ى كه‌سێكه‌وه بێت يان له ڕێگه‌ى ئامێرێكى تۆماركردنى ده‌نگه‌وه بێت و هه‌موو ئه‌وانه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى كه بيدعهيه به زيان و ته‌شويش كردنيش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر موسوڵمانانى ناو مزگه‌وت و ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وته‌كه‌ش، له موسنهدى ئه‌حمه‌د يشدا فهرموودهيهك هاتووه ابن عبدالبر به صحيح ى زانيوه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى: ( لا يجهر بعضكم على بعض بالقرآن) واته: ده‌نگتان به قورئان خوێندن له‌سه‌ر يه‌كتر به‌رز مه‌كه‌نه‌وه. پرسيار له ليژنه‌ى گه‌وره زانايانى سعوديه له‌و باره‌وه كراوهوفهتوايان به‌ڕاشكاوى ئه‌وه بووه كه ئه‌و كاره بيدعهيهو نا درووسته. هه‌روه‌ها پرسيار له موفتى گشتيش كراوه له‌وباره‌وه‌و له وه‌ڵامدا فه‌رموويه‌تى:( لا نعلم لذلك أصلا لا من الكتاب ولا من السنة ولا من عمل الصحابة ولا السلف الصالح رضي الله عن الجميع، ويعتبر ذلك حسب الطريقة المذكورة من الأمور المحدثة التي ينبغي تركها؛ لأنه أمر محدث، ولأنه قد يشغل المصلين والقراء عن صلاتهم وقراءتهم). به كورتى قورئان خوێندن له پێش خوتبه‌ى جومعه ، چى له‌ڕێگه‌ى قورئانخوێنێكهوه بێت، يان له‌ڕێگه‌ى ئامێرێكى موسه‌جه‌ل و مۆبايله‌وه بێت دروست نييه و بيدعهيه و، بيدعهش هه‌رگيز له زيان زياتر خێروپاداشتى تێدا نييه يا يهڕوالهتيش كارێكى باش بێت، چونكه ئه‌گه‌ر باش بوايه بۆ ديندارى له‌و جێگه‌دا بێگومان پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمو هاوه‌ڵان ئه‌نجاميان ئه‌دا. هه‌رچى ئه‌وانه‌ش كه وتوويانه ئه‌و كاره جائيزه، به‌ڵگه‌يان ئه‌وه‌يه قورئان خوێندن كارێكى باشه موسوڵمانى له‌سه‌ر كۆ بكرێته‌وه‌و، مادام فه‌رمانێك نه‌هاتووه بڵێت پێش خوتبه‌ى جومعه درووست نييه قورئان بخوێنرێت ئيتر كه‌واته ئه‌وه كارێكى درووسته، ئه‌وه‌ش قسه‌يه‌كه له مونتههاى لاوازيدايه و به‌وه‌ش بێت ده‌كرێت سه‌دان بيدعه بخرێته ناو عيباده‌تى موسوڵمانانه‌وه. إحسان برهان الدين 2017-7-12 هه‌ولێر
#بيدعه‌كانى_جومعه:12 مردن له ڕۆژى جومعه هيچ تايبهتمهندييهكى نييه زۆر كه‌س له موسوڵمانان وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر كه‌سێك له رۆژى هه‌ينى بمرێت ئه‌وه نيشانه‌يه‌كى باشه وزۆر دڵ به‌وه خۆش ئه‌كه‌ن، له راستيدا مردن له رۆژى جومعه‌دا تايبهتمهندييهكى نييه و، مرۆڤ كرده‌وه‌ى فرياى ئه‌كه‌وێت نه‌ك مردنى له ڕۆژى هه‌ينيدا، ئينجا با تێبينى بكه‌ين كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم خۆى و زۆرێك له هاوه‌ڵان له‌وانه‌ى شايهتى چوونه بهههشتيان بۆ دراوه له ڕۆژى جومعه وه‌فاتيان نه‌كردووه. ئينجا مردن له ڕۆژى جومعه‌دا هيچ ئازاييهكى ئه‌و كه‌سه‌ى تێدا نييهو كرده‌وه‌يه‌ك نييه ئه‌و كردبێتى، وه‌كو ابن عثيمين فه‌رموويه‌تى: (وأما الموت يوم الجمعة أو يوم الاثنين فهذا ليس فيه فضيلة؛ لأن الإنسان إنما يثاب على أمر له فيه فضيلة..). به‌ڵام شايانى باسه هه‌ندێك له زانايان پێيان وابووه مردن له ڕۆژى جومعه‌دا نيشانه‌ى ئاخیر خێرييهو بهڵگهشيان ئه‌م فه‌رمووده بووه: "ما من مسلم يموت يوم الجمعة أو ليلة الجمعة إلا وقاه الله فتنة القبر" به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌يه (ضعيف) ه و به كۆى ڕێگه‌كانى هه‌ر به لاوازى ده‌مێنيته‌وه وه‌كو شێخ (سعد بن عبدالله الحميد) فه‌رموويه‌تى : (إنه حديث ضعيف، لا يصح من طريق، ولا يتقوى بمجموع طرقه، فالحديث مع كثرة طرقه ضعيف، لأن جميعها غير سالمة من مطعن..).واته: فه‌رمووده‌كه لاوازه‌و به زۆرى ڕێگه‌كانى به هێز نابێته‌وه و هه‌موو ڕێگه‌يه‌كى سه‌لامه‌ت نييه له تانه‌و ڕه‌خنه. كه‌واته:هه‌ندێك له زانايان له كۆن و نوێ‌دا وه‌كو وتم ئه‌و بۆچوونه‌يان هه‌بووه كه مردن له ڕۆژى هه‌ينى چاكه‌و فه‌زڵه و خاوه‌نه‌كه‌ى له سزاى گۆڕ ڕزگارى ئه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه بۆچوونێكى لاوازه‌و له هاوچه‌رخه‌كان زۆر له زانا و فه‌رمووده‌ناسه‌كان باسى لاوازى ئه‌و فه‌رمووده‌يان كردووه، له‌وانه فه‌رمووده‌ناس و زاناى به ناوبانگ (مصطفى العدوي) كه ده‌ڵێت مردن له ڕۆژى جومعه هيچ جياوازييه‌كى نييه له‌گه‌ل ڕۆژه‌كانى تر و زۆر موسوڵمانى ته‌نها به ناو موسوڵمان و فاسق و خراپه كار له‌و ڕۆژه وه‌فات ئه‌كه‌ن و زۆر چاكه‌كار و ئهولياى خوايش له‌ڕۆژه‌كانى تر وه‌فات ئه‌كه‌ن...والله أعلم. ئه‌م زنجيره باسه به‌رده‌وامى هه‌يه ان شاءالله. إحسان برهان الدين 2017-7-8 سلێمانى
#بيدعه‌كانى_جومعه: 13 تايبهتكردنى ڕۆژى جومعه به ڕۆژوگرتن و شه‌وه‌كه‌ى به شه‌ونوێژ پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته ئه‌گه‌ر كه‌سێك به تايبه‌تى ڕۆژانى هه‌ينى بۆ ڕۆژوگرتن تايبه‌ت بكات، به‌ڵكو بيدعهيهكه سوننه‌ت به پێچهوانهيهوه هاتووه. پێشه‌وا بوخارى ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت له (أبِو هريرة ) ڕه‌زاى خواى لێبێت ده‌گێڕێته‌وه كه گوێى له پێغه‌مبه‌رى خوا بوو صلى الله و عليه وسلم بدهيفهرموو: (لا يصومن أحدكم يوم الْجُمعة، إلا يومًا قبله أو بعده) هه‌روه‌ها له صه‌حيحى موسليم و كتێبه‌كانى تر‌ى سوننهتيشدافهرمووده به‌م واتا هاتووه، كه نه‌هى كراوه له ڕۆژوگرتنى ڕۆژى هه‌ينى مه‌گه‌ر ڕۆژێكى پێش خۆى يان ڕۆژێكى پاش خۆى له‌گه‌ل بێت. به‌ڵكو هه‌ر له صه‌حيحى بوخاريدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بينيهتى جوێرييهى خێزانى به‌ڕۆژوو بووه، كه زانيوێتى پێنج شه‌ممه به‌ڕۆژوو نه‌بووه‌و به نيازيش نه‌بووه ڕۆژى شه‌ممه بگرێت ڕۆژووه‌كه‌ى پي شكاندووه. به هه‌مان شێوه تايبه‌ت كردنى شه‌وى جومعه به ئه‌نجامدانى شه‌و نوێژ و بكرێته عاده‌ت ئه‌ويش بيدعهيه و درووست نييه ، له‌و باره‌وه له صه‌حيحى موسليم‌دا قهرموودهيهك هاتووه به‌ژماره‌ى (1144) كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى: (لا تَختصوا ليلة الْجُمعة بقيام من بين الليالي) واته: شه‌وى جومعه له نێوان شه‌وه‌كاندا تايبه‌ت مه‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى شه‌و نوێژ. له‌م باره‌شه‌وه زانايان باسى هه‌ندێ نوێژى داهێنراو بيدعه ده‌كه‌ن وه‌كو صلاة الرغائب و صلاة الحاجة،كه بيدعهن و ئه‌سڵيان نييه به‌ڵام وا نازانم موبتهديعهكانى لاى خۆمان ئه‌و نوێژه يكهن بۆيه به شيكراوهيى باسيان ناكه‌م لێره‌دا, إحسان برهان الدين 2017-7-8 سلێمانى
#بيدعه‌كانى_جومعه 14پيرۆزبايى هاتنى جومعه له كردارى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵاندا ڕه‌زاى خوايان لێبێت جێ‌گير نه‌بووه به هيچ شێوه‌يه‌ك كه پيرۆزبايى هاتنى ڕۆژى ههينييان له يه‌كتر كردبێت، وه‌كو ئه‌وه‌ى بڵێن: ڕۆژى ههينيت پيرۆز بێت (جمعة مباركة) يان هه‌ر ده‌سته‌واژه‌يه‌كى تر له‌و شێوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئاماژه‌يه‌ك له صحيح ى موسليمداهاتووهو له فه‌رمووده‌يه‌كى حهسهنيشدا كه ابن ماجه (1098) ڕيوايه‌تى كردووه‌و ئه‌لبانى به حه‌سه‌نى زانيوه هاتووه كه جومعه جه‌ژنه: (إِنَّ هَذَا يَوْمُ عِيدٍ جَعَلَهُ اللَّهُ لِلْمُسْلِمِينَ ، فَمَنْ جَاءَ إِلَى الْجُمُعَةِ فَلْيَغْتَسِلْ ، وَإِنْ كَانَ طِيبٌ فَلْيَمَسَّ مِنْهُ ، وَعَلَيْكُمْ بِالسِّوَاكِ) به‌ڵام وه‌كو وتم جێ‌گير نه‌بووه له كردارى سه‌له‌فدا پيرۆزباييان كردبێت به هانى جومعه، بۆيه نه‌كردنى باشتره و له پێكانى سوننه‌ته‌وه نزيكتره. ئه‌وانه‌ش له هاوچه‌رخه‌كاندا ڕێگه‌يان داوه بهپيرۆزبايى وه‌كو خالد المصلح و هه‌ندێ موفتى گه‌نجى تر، له بابى ئه‌وه‌ى كه پيرۆزبايى په‌يوه‌ندى به دينه‌وه نييهو پرسێكى دونياييه وعادهنه، وتوويانه ده‌توانرێت پيرۆزبايى بكرێت و نهكردنيشى باشتره، چونكه له‌ڕاستيدا عاده‌ت نييهو عيباده‌ته له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تۆ دوعا بۆ كه‌سه‌كه ده‌كه‌يت به هۆكارى هاتنى جومعه‌و ئه‌وه‌ش له فيعلى هاوه‌ڵان و تابيعييه‌كان و دواى ئه‌وانيشدا به هيچ شێوه‌يه‌ك جگير نه‌بووه. شايانى باسه له‌م دواييه‌دا مه‌سه‌له‌ى پيرۆزبايى به هاتنى ڕۆژى هه‌ينى ڕووى له زياد كردن كرد وئه‌ويش به هۆى مۆبايل و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و پێشتر شتى وا نه‌بووه. بۆيه زۆرێك له زانايانى هاوچه‌رخ وه‌كو ده‌سته‌ى گه‌وره زانايانى سعوديه‌و زاناى تر وتوويانه درووست نييه، بۆ نموونه: (وأما التهنئة بيوم الجمعة : فالذي يظهر لنا أنها غير مشروعة ، لأن كون الجمعة عيداً كان معلوماً للصحابة رضي الله عنهم ، وهم أعلم منا بفضيلته ، وكانوا أحرص على تعظيمه والقيام بحقه ، ولم يرد عنهم أنهم كانوا يهنئ بعضهم بعضاً بيوم الجمعة ، والخير كل الخير في اتباعهم رضي الله عنهم . وقد سئل الشيخ صالح بن فوزان الفوزان حفظه الله : ما حكم إرسال رسائل الجوال كل يوم جمعة ، وتختم بكلمة " جمعة مباركة " ؟ .فأجاب : "ما كان السلف يهنئ بعضهم بعضاً يوم الجمعة ، فلا نحدث شيئاً لم يفعلوه" انتهى من أجوبة أسئلة " مجلة الدعوة الإسلامية " . من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نييه ئه‌م مه‌سه‌له‌كه گه‌وره بكهمهه و بڵێم هه‌ركێ پيرۆزبايى بكات ناشهرعييهكى گه‌وره‌ى كردووه، به‌ڵام بێگومان له دينداريدا شوێنكه‌وتن (اتباع) له داهێنان (ابتداع) باشتره، به هێمنى و له‌سه‌ر خۆيى حوكمى ئه‌م پيرۆزباييه بۆ كه‌سه‌كه ڕوون ده‌كرێته‌وه ، به قسه‌ى كردى خێرێكهو تووشى هه‌ردوولاتان بووه، ئه‌گه‌ر نا، نابێت له‌سه‌رى گه‌وره‌ى بكه‌يته‌وه، چونكه ئێمه له‌م وڵاته‌ى خۆمان وا فێركراوين كه بيدعه هيچ كێشه‌يه‌كى تێدا نييه ئه‌گه‌ر خۆى له خۆي‌دا كارێكى باش بێت و جارى وا هه‌يه به زمانى حاڵ ئه‌وترێت له سوننه‌تيش باشتره و، ئه‌وه‌ش به ئاسانى گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نايه‌ت و كێشه‌ش ئه‌وه‌يه تاكو ئێستا زۆر مامۆستاى ئايينى و خهتيبى سه‌ر مينبه‌ر و وتارخوێن و قسهزانهكانى لاى خۆمان له گه‌ل بيدعه زۆر (متعاطف ) ن و نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه له گه‌ڵ سوننه‌ت هه‌ستيارن و به توێكڵ و به ڕواڵه‌ت و ناووناتۆرهى جياواز ناوى ده‌به‌ن.. هه‌ر بۆيه زۆر له مامۆستايان و خه‌ڵكيش به باسى بيدعه قه‌ڵس ئه‌بن و يهكسهر كاردانه‌وه‌ى تونديان له باسه‌كه بۆ درووست ده‌بێت! گرفتى گه‌وره‌ش ئه‌وه‌يه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هيچ كێشه‌يه‌كيان له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى بيدعه نييه و خۆيشيان به‌شدارن له بڵاوكردنهوهىيدا، خۆيان له تۆ به شاره‌زا تر ئه‌زانن و له به‌رانبه‌ريشدا تۆ كه بۆ سوننه‌ت بانگيان ئهكهيت به كه‌سێكى (سطحى) وه‌سف ده‌كه‌ن و خۆيان به كه‌سانى عاقڵ ده‌زانن كه بايه‌خ به كار‌و ئه‌ركى گه‌وره ئه‌ده‌ن و تۆيش خه‌ريكى شتى لاوهكيت . پوخته‌ى ئه‌م باسه ئه‌وه‌يه: پيرۆزبايى هاتنى ڕۆژى جومعه بيدعهيهو درووست نييه، چونكه هه‌زاران جومعه به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵان و تابيعى و سه‌ده‌كانى دواى ئه‌واندا هاتووه وتێپهربووه، هه‌رگيز نه‌بيستراوه پيرۆزباييهكى له‌و جۆره‌يان له يه‌كتر كردبێت، بۆيه خێر له شوێنكهوتندايهو شه‌ڕيش له داهێناندايهو نه‌كردنى ئه‌و كاره له كردنى زۆر باشتره والله أعلم. إحسان برهان الدين 2017-7-7 سلێمانى
بيدعه‌كانى_جومعه:15 كردنه‌وه‌ى نوێژى نيوه‌ڕۆ دواى نوێژى هه‌ينى
كردنه‌وه‌ى نوێژى نيوه‌ڕۆ دواى نوێژى هه‌ينى
له‌و بيدعانه‌ى كه ساڵانێك له مزگه‌وته‌كاندا ئه‌نجام ئه‌درا و‌ئێستا ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم به ده‌گمه‌ن ده‌كرێت ، مه‌سه‌له‌ى كردنه‌وه‌ى نوێژى نيوه‌ڕۆيه پاش نوێژى جومعه.
من خۆم له نێوان ساڵه‌كانى 1988 و 1990كه ئه‌و ده‌مه خوێندكارى ئاماده‌يى بووم ئهودياردهيهم به به‌رده‌وامى له مزگه‌وتى گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان ئهبينى كاتێك مامۆستاى مزگه‌وته‌كه نوێژى نيوه‌ڕۆى له پاش نوێژى جومعه ده‌كرده‌وه، به‌ڵام من و كۆمه‌ڵێك گه‌نجى تر دهرئهچووين و نه‌مان ئه‌كرد، كه ئه‌مه‌ش له‌لايه‌ن مامۆستا و خه‌ڵكى مزگه‌وته‌كه نيشانه‌ى پرسيار و ناڕه‌زايى بوو.
له ڕاستيدا ئه‌سڵى ئه‌م بيدعهيه له كێشهيهك سه‌رچاوه ده‌گرێت پێى ده‌وترێت (تعدد الجمع) واته ئه‌نجامدانى نوێژى جومعه له زياتر له مزگه‌وتێكدا، چونكه له سه‌رده‌مانى يه‌كه‌م به شێوه‌يه‌كى گشتى له‌يه‌ك مزگه‌وتدا ئه‌نجام ئه‌درا كه ( المسجد الجامع) ى پێ ده‌وترا، به‌ڵام كاتێك به‌غدا گه‌وره بوويهوهو ڕوبارى ديجله شاره‌كه‌ى كرد به دوو كه‌رته‌وه وخه‌ڵكى ئيتر نهيانتوانى به ئاسانى بپه‌ڕنه‌وه ئه‌م به‌رى ڕوباره‌كه بۆ نوێژى جومعه، ئيتر به فه‌تواى هه‌ندێ زاناى مهزاهيبهكان و له ڕووى ئيحتياتهوه - كه ئه‌م وشه كاره‌ساتى زۆرى به‌سه‌ر ئوممهتداهێناوه - نوێژى نيوه‌ڕۆيان پاش نوێژى جومعه ئه‌كرده‌وه.
مه‌سه‌له‌ى (تعدد صلاة الجمعة) قسه‌يه‌كى زۆرى له‌سه‌ر كراوه‌و له لايه‌ن زانايانى مه‌زهه‌به‌كانه‌وه، به شێوه‌يه‌كى گشتيش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێويستى به‌و فره ئهنجامدانهى نوێژى هه‌ينى هه‌يه و، به هۆى خه‌ڵك و مزگه‌وته‌كانه‌وه ئه‌نجامدانى جومعه له زياتر له جێگه‌يه‌ك بووه‌ته ئه‌مرى واقيع، بۆيه له مه‌زهه‌بى شافيعى ه مه‌زهه‌به‌كانى تريش بوارى ئه‌وه داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه نوێژى جومعه دووباره بكرێته‌وه ئه‌وه بيدعهيهكه (ما أنزل الله بها من سلطان)، چونكه ئه‌نجامدانى دوو فه‌رزه له يه‌ك كاتدا كه ئه‌وه‌ش جائز نييه بهڵگهكانيش له‌و باره‌وه زۆر ڕوون و ئاشكران به‌ڵام له‌م كورته باسه‌دا ناكرێت شيبكرێنهوه.
جمال الدين القاسمي، يه‌كێكه له‌و زانايانه‌ى له كتيبى إصلاح المساجد ل 45 - 46 له‌و باره‌وه فه‌رموويه‌تى: وقد اتفق في عهد حسين باشا والي مصر المذاكرة لديه في بدعة الظهر جماعة بعد الجمعة فمنع أهل الأزهر منها ، نقله الشبراملسي في رسالته التي ألفها في سبب صلاة الظهر يومئذ فرحمه الله على منعه من هذه البدعة وأثابه خيراً ووفق من تنبه لمنعها بمنّه وكرمه ] واته: له‌سه‌رده‌مى والى ميسر حسين باشا وتووێژ له‌سه‌ر بيدعه‌ى كردنه‌وه‌ى نوێژى نيوه‌ڕۆ پاش نوێژى جومعه كرا و زانايانى ئه‌زهه‌ر ئه‌وه‌يان قه‌ده‌غه كرد، بۆيه ڕه‌حمه‌تى خوا له‌و واليهو له ئه‌زهه‌ر كه ئه‌و بيدعهيان قه‌ده‌غه كرد.
له‌وانه‌ش كه قهدهغهيان كردووه‌و به بيدعه‌و حه‌راميان داناوه محمد رشيدد رضا و وهبة الزحيلي و عبد العزيز بن باز ومصطفى الغلاييني له "البدعة في صلاة الظهر بعد الجمعة"
هه‌روه‌ها له زانا هاوچه‌رخه‌كان پرسيار له (محمد بن صالح ابن عثيمين) كرا ئايا درووسته نوێژى نيوه‌ڕۆ پاش نوێژى هه‌ينى بكرێت؟ ئه‌ويش فه‌رمووى:( إذا صلى الإنسان الجمعة فإن الجمعة هذه هي فريضة الوقت ـ أي فريضة وقت الظهر ـ وعلى هذا فلا يصلي الظهر، وصلاة الظهر بعد صلاة الجمعة من البدع؛ لأنها لم تأت في كتاب الله، ولا في سنة رسوله صلى الله عليه وسلم، فيجب النهي عنها، حتى ولو تعددت الجمع فإنه ليس من المشروع أن يصلي الإنسان صلاة الظهر بعد صلاة الجمعة، بل هي بدعة منكرة؛ لأن الله تعالى لم يوجب على المر‌ء في الوقت الواحد سوى صلاة واحدة وهي الجمعة، وقد أتى بها.) پوخته‌ى قسه‌كه‌ى شێخ ئه‌وه‌يه زياتر له فه‌رزێك درووست نييه له‌يه‌ك كاتدا و ئه‌نجامدانى نوێژى جومعه لهزياتر له جێگه‌يه‌ك به‌هانه نييه بۆ كردنه‌وه‌ى نوێژى نيوه‌ڕۆ و ئه‌وه بيدعه‌يه‌كى ناشيرينه.
به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێت له وته‌ى ئه‌هلى عيلم ئه‌نجامدانى نوێژى جومعه له زياتر له جێگهيهكدا له شارێك ئه‌گه‌ر پێويستييه‌كى ڕاسته‌قينه نه‌بێت ئه‌بێته كارێكى حه‌رام وله كاتى هه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتێكى موسوڵمان و له خواترس ئه‌سڵ ئه‌وه‌يه ڕێگرى لێبكرێت، به‌ڵام هه‌رگيز نابێته پاساو بۆ ئه‌وه‌ى دوو فه‌رز له‌يه‌ك كاتدا و شه‌ش فه‌رز له ڕۆژێكدا بكرێتن والله أعلم.
إحسان برهان الدين
2017-7-18 سلێمانى