/هه‌ڵه‌ی دیاره‌كان دیاره/
هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره:(10) (تناقض) بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان ڕوشێنه‌ره
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره:(10)
(تناقض) بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان ڕوشێنه‌ره
كه‌سایه‌تیه دیار و خاوه‌ن پێگه ئیسلامییه‌كان، پێویسته له زۆر سیفه‌تی نه‌شیاوی مه‌عنه‌وی خۆیان بپارێزن، ڕوخێنه‌رترینان هه‌بوونی ( تناقض) و جیاوازییه له هه‌ڵوێسته‌كاندا، چونكه ئه‌و سیفه‌ته له گه‌ڵ ئاكاری به‌رزو ڕاستگۆیی به پێی ڕێژه‌كه‌ی له كه‌سه‌كه‌دا تێك ده‌گیرێن.
له ژێر هیچ پاساوێكدا نابێت (ثوابت) ه كانتان قابیلی سازش بن، نابێت باوه‌ڕتان به‌و په‌نده هه‌بێت كه ده‌ڵێت: (بانێكه‌و دوو هه‌وا)! یان وه‌كو عه‌ره‌ب ده‌ڵێن:( سیاسة الكیل بمكیالین) .
بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر سێ كه‌س، یان سێ لایه‌ن وه‌كو یه‌ك هه‌ندێ سیفه‌تی خراپیان تێدا بوو، ئێوه دابه‌زنه سه‌ر دووانیان و به قودره‌تی قادر سێه‌میان نه‌ك ته‌نها به پاك و بێ خه‌وش ده‌ربچێنن، به‌ڵكو له‌به‌ر هۆكارێك - الله أعلم چییه - به شایانی پشتگیریشیان بزانن، ئه‌مه پێی ئه‌وترێت (تناقض) وپیچه‌وانه‌ی ڕاستگۆییشه له گه‌ڵ خۆتان و له گه‌ڵ بیروباوه‌ره‌كه‌تان.
نموونه‌یه‌كی تر: ئه‌گه‌ر دو كه‌س، یان دوو لایه‌ن هه‌بوون هه‌ردوكیان یه‌ك له یه‌ك زیاتر په‌یوه‌ندی و برایه‌تی و خۆشه‌ویستییان له گه‌ڵ وڵاتێك هه‌بوو، ئه‌و وڵاته به پێی پێناسه‌ی خۆتان دوژمنی دینن و نابێت موسوڵمان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵیان هه‌بێت، نابێت به‌رده‌وام سه‌ری یه‌كه‌میان بكوتن و به ژماره‌یه‌كی ئه‌و ووڵاته‌یان بزانن و ئه‌وی تریان لێبوردنی گشتی بۆ ده‌ربكه‌ین، جیاوازییان چییه؟ هه‌مان ماده‌و بڕگه وه‌كو یه‌ك ده‌یانگرێته‌وه، ئیتر حیكمه‌ت له‌م (تناقض) چی بێت؟
نموونه‌یه‌كی تر: ئه‌گه‌ر به ڕه‌وت و قوتابخانه‌و ته‌وژمێك - كه ته‌ماحێكتان پێیان نییه و لێیان ناترسن - ئه‌گه‌ر پێتان وتن خراپن و ناو‌و ناتۆره‌تان لێنان، نابێت هه‌مان ڕه‌وت و قوتابخانه و ته‌وژم ئه‌گه‌ر له شوێنێكی تر هێزو قه‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بێت و له بێهێزه‌كانیش زیاتر سه‌رپێچییان هه‌بێت وجێگای ڕه‌خنه بن به پێوه‌ره‌كانی خۆتان، نابێت له‌به‌ر ته‌ماح و له‌به‌ر ترس و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی له گه‌وره‌كه بێ ده‌نگ بن و به‌رانبه‌ر بچووكه‌كه شێر ئاسا بنه‌ڕێنن! ئه‌وه پێی ده‌وترێت (تناقض).. نموونه زۆره، به‌ڵام قسه هه‌زاره‌و یه‌كێكیان به‌كاره،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه خوا پێی ڕازی ئه‌بێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2017-12-3
هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره:(9)
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره:(9)
له سه‌یروسه‌مه‌ره تاڵه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌وه‌یه، چه‌مكی سیاسه‌ت به پێناسه دوور له‌شه‌رعه‌كه‌ی، به ناوه‌ڕۆكه میكیاڤیلییه‌كه‌ی، به‌و هه‌موو مه‌ینه‌تی وچه‌واشه‌كردن وئازاره‌ی ، بووه‌ته خاڵێكی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌وانه‌ی پێوه‌ی سه‌رقاڵن به عه‌لمانی و ئیسلامییشه‌وه، به‌ده‌ر له هه‌ندێ قسه‌ی زل و(تناقضات) ی ئاشكرا و خۆڵ له چاوكردن، كاتێك ورد ده‌بیته‌وه ده‌بینیت هه‌موان له‌یه‌ك زه‌ماوه‌ندا هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نها ئه‌وانه‌ی له قوڕاوی سیاسه‌ت له كوردستاندا مه‌له ئه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ش كه له‌و دووره‌وه خوا ڕه‌حمی پێكردوون و سه‌ریان لێ ئه‌خورێت و به ڕاسته‌وخۆ و به كینایه حه‌ز له تێوه‌گلانی ئه‌و بارودۆخه ئه‌كه‌ن، كه نه خێری دونیا‌و نه خێری دینی تیایه..
سه‌رگه‌ردانییه‌كه سه‌ره‌تای دیاره‌و كۆتاییه‌كه‌ی مه‌جهول و نادیاره..
ئه‌گه‌ر ده‌شته‌وێت به شتێك سه‌رسام بیت و له داخ و په‌ژاره‌دا پێبكه‌نی و(شر البلیة ما یضحك) ئه‌وا له قسه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و چڵپاوو قوڕاوه كه تا بینا قاقایان چه‌قیون، به‌وانه‌ی كه تێیدان و به‌وانه‌شه‌وه كه سه‌ریان بۆی ئه‌خورێ، هاوار له‌وانه ده‌كه‌ن كه خوای گه‌وره به میهره‌بانی خۆی پاراستونی؛ به‌تانه‌و ته‌شه‌ره‌وه پێیان ئه‌ڵێن: بۆچی دانیشتوون و ئێوه‌ش نایه‌ن له‌م ئاوه سازگاره‌ی ئێمه‌دا ڕۆڵی خۆتان ببینن و خزمه‌ت بكه‌ن و لێی به‌هره‌مه‌ند بن!
به‌زه‌ییان به ئێمه‌دا دێته‌وه‌و، به كه‌مینه‌یه‌كی زیانبه‌خشمان بۆ كۆمه‌ڵگا و بۆ ئیسلام داده‌نێن! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و زه‌لكاوه‌ی ئه‌وان به هۆی تیكچوونی میزاج و ئاوه‌ژوو بوونه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی شه‌رع و بیروباوه‌ڕ لێیان بووه‌ته ڕوبارێكی سازگارئێمه مه‌له ناكه‌ین.
كاتێك كه بۆ به‌شداریكردن له‌و ئاهه‌نگه نه‌خوازراوه‌ی له‌به‌ر خوا ڕقم لێیه‌تی بانگهێشتم ده‌كه‌ن، له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌ڵێم:
باشه ئه‌مانه چاویان ساغه یان نابینان؟ چۆن ئه‌و دیمه‌نه دڵته‌زێنه؛ هه‌م نایبینن و هه‌م تانه‌ی به‌شداری نه‌كردن له غه‌یری خۆیشیان ئه‌ده‌ن؟
...................................
إحسان برهان ا‌لدین
2017-12-2
هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره:(8)
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره:(8)
قسه هه‌زاره و ته‌نها دانه‌یه‌كی به كاره - نه‌ك دووانی - ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره پێی ڕازی ئه‌بێت و له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی و بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ و یه‌كخواپه‌رستیدا گونجاوه‌و ناكۆك نییه.
ئه‌وانه‌ی كه به‌ناو دینی خواوه ئامۆژگاری خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن و به نیازی چاكسازی و ڕێنوێنی كردنی خه‌ڵكن، پێویسته هه‌رچی وشه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی له زاریان بێته ده‌ره‌وه به پێوه‌ری شه‌رعی خوا بیپێون، له خۆشویستن و ڕق لێبوون و پشتگیری و دژایه‌تی وبه باش زانین و خراپ زانین وهه‌ر قسه‌وباسێكیاندا، پێویسته پێش هه‌موو شتێك قسه وگوتارو ئامۆژگاری و ته‌نزیر كردنیان له گه‌ڵ بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕو عه‌قیده‌ی ئیسلامی ڕووبه‌ڕوو بكه‌نه‌وه، بزانه له بازنه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوادایه، یان ڕه‌نگه پاشماوه‌ی ڕابوردووی فیكریی خراپی خۆیان بێت، تیایاندا مابێته‌وه‌و به خۆیان نه‌زانن.
پێویسته كه‌سه دیاره‌كان ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلامه‌تی ڕاستیه‌قینه ئه‌كه‌ن و ئه‌وانیش وه‌كو زۆرینه خۆیان ناخه‌ڵه‌تێنن، مه‌شخه‌ڵی ڕێگه‌و چرای ده‌ستیان بۆ ڕوناككردنه‌وه‌ی ئه‌م تاریكستانه ته‌نها كیتاب و سوننه‌ت بێت و، وشه به‌وشه‌ی قسه‌كانیان به ته‌رازووی ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه كێشانه بكه‌ن، نه‌ك كێشه‌و هه‌واو ئاره‌زووی خۆیانی تێكه‌ڵ بكه‌ن و به‌نرخی شه‌رعی بوون و گونجانی له‌گه‌ڵ عه‌قیده‌ی ئیسلامی‌دا پێمانی بفرۆشنه‌وه، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن و حه‌ق و ناحه‌ق - با به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌میش بێت - تێكه‌ڵ بكه‌ن، قسه‌كانیان ده‌بێته ئه‌وكه‌ف وكوڵه‌ی به‌سه‌ر ده‌ریاوه به‌رز ده‌بێته‌وه‌و پاش ماوه‌یه‌ك شوێنه‌واریشی نامینێت:( فأما الزبد فیذهب جفاء..)، قسه هه‌زاره‌و ته‌نها یه‌ك دانه‌یه‌كی به كاره!
إحسان برهان ا‌لدین
2017- 12-1
هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره:(7) (شوهره‌ت تاقیكردنه‌وه‌یه)
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره:(7)
شوهره‌ت تاقیكردنه‌وه‌یه
ڕه‌نگه ناوبانگ ده‌ركردن هیوا و خولیای زۆر كه‌س بێت كه‌وا كۆشش و ته‌قه‌لای بۆ بكه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز شوهره‌ت بێ مه‌ترسی نییه له سه‌ر دین و ژینی مرۆڤه‌كان، ناوبانگ ده‌ركردن ئه‌گه‌ر نه‌تكاته كۆیله‌ی ده‌سه‌ڵات - بێ ئه‌وه‌ی به خۆت بزانیت - به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌تكاته دیلی شه‌قام و وابه‌سته‌ی خه‌ڵكی ساده و هه‌وڵدان بۆ ڕازیكردنیان، كاتێك به خۆت ده‌زانیت له ناخته‌وه پاڵنه‌رێك پاڵت ده‌نێت بۆ ڕازی كردنی ئه‌و حه‌شاماته، كه ته‌نها له‌و ساته‌ی قسه‌كانت ئاڕاسته‌ی عاتیفه‌یان ده‌كه‌یت به‌لایانه‌وه بایه‌خت هه‌یه، یان كاتێك باسی بارودۆخیكی سیاسی و واقیعی ئه‌كه‌یت كه ئه‌وان به ده‌ستییه‌وه ئه‌ناڵێنن، له گه‌رمه‌ی په‌رۆشیدا بۆ ڕازی كردنی ئه‌وان، ڕه‌زامه‌ندی خوا - به زمانی حاڵ وكردار - ده‌كه‌وێته دوای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وانه‌وه.
هه‌ر بۆیه له فه‌رمووده‌كاندا به‌نده نه‌ناسراوه له خوا ترسه‌كانی په‌روه‌ردگار، فه‌زڵیان دراوه‌ته سه‌ر ئه‌ستێره‌ی شاشه‌كاندا كه:
ده‌یانه‌وێت له دونیای وه‌همدا سازش له نێوان حه‌ق و ناحه‌قدا بكه‌ن.
له ده‌سه‌ڵات بده‌ن وموغازه‌له‌شی بكه‌ن وهاوكات دڵیشیان پێی بسوتێت.
عه‌قیده‌ی پاك ڕوون بكه‌نه‌وه‌و له هه‌مان كاتدا سه‌رپێچیشی بكه‌ن به ده‌ربڕینی پشتگیری و خۆشه‌ویستی بۆ به‌شێك له نه‌یارانی ئه‌و عه‌قیده‌و بیروباوه‌ره.
توند بون به‌رانبه‌ر ناحه‌زانی ئیسلام و خۆشویستن و جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ندێكان و سۆز ده‌ربڕین بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سایه‌تی لاده‌ر و لاڕێی و له‌خشته‌به‌رانی خه‌ڵكی.
لیستێك له (تناقضات) سه‌ره‌تای هه‌یه و كۆتایی دیار نییه.
به ڕاستی شوهره‌ت خراپه!
ناچارت ده‌كات له یه‌ك كاتدا له ناڵیش و له بزماریش بده‌یت!
خوایه.. ئه‌گه‌ر شوهره‌ت ئاوهایه، به خۆشه‌ویستانی خۆتی نه‌ده‌یت، چونكه تاقیكردنه‌وه‌یه، فیتنه‌یه، به‌ڵایه.
إحسان برهان ا‌لدین
2017-11-30
هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره:(6)
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره:(6)
ناڕوونی له دیدو تێڕوانین و، جوان ده‌رنه‌خستنی سنوره‌كانی شه‌رعی خوا و، به ئاشكرا تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ كردنی چه‌مكه‌كان به‌سه‌ر یه‌كدا و، قسه‌كردن له پرسی گه‌وره به‌بێ (تثبت) و زانستی پێویست، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بیروباوه‌ڕ و یه‌كخواپه‌رستن و وه‌لائوبه‌رائه‌وه هه‌یه، هه‌بوونی ئه‌م دیاردانه له‌لای هه‌ر سه‌ركرده‌و بانگخوازو ناودارێك، نیشانه‌ی شپرزی فیكری و نامه‌نهه‌جییه‌ته.
نامه‌نهه‌جییه‌تیش گه‌وره‌ترین خۆره و پوچه‌ڵكه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانی ناوداران له پێناو چاكسازیدا، جا ئه‌گه‌ر هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و نامه‌نهه‌جییه‌ته (كه ئه‌وه‌ش شیكردنه‌وه‌ی زۆری ئه‌وێت وئێره جێگه‌ی نییه) كه‌سه‌كه به‌هره‌ی خیتابه‌ت و توانای قسه و سه‌رنج ڕاكێشانی جه‌ماوه‌ریشی هه‌بوو، كه‌واته هۆكاره‌كانی كاریگه‌ربوونی وه‌كو كه‌سێكی زانا و متمانه پێكراو له‌ده‌ستداوه، چونكه عیبره‌ت به واتا‌و ناوه‌ڕۆكی گوتاره‌كه‌یه‌و ئه‌ندازه‌ی ڕێككه‌وتنی له گه‌ڵ بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕدا، نه‌ك ڕواڵه‌ت و شێوازی سه‌رنجڕاكێشی ده‌ربڕینه‌كه كه ئه‌وه هۆكاری بایه‌خدانی یه‌كه‌می خه‌ڵكییه، بۆیه زۆرێك له‌و جۆره كه‌سانه دواجار ئه‌وه‌ی كه بۆیان ده‌مێنێته‌وه خۆشه‌ویستی كاتی بێ سوودی هیچ تیابه‌سه‌رنه‌بووی خه‌ڵكی ساده‌یه، كه ئه‌وان له ڕاستیدا ته‌نها شێوازی قسه‌كان و ڕواڵه‌تی ده‌ربرینه‌كان و زانیاری وژماره‌كانی نێو وتاره‌كان سه‌رسامیان ده‌كات، به‌ده‌ر له ڕه‌هه‌نده‌كانی بیروباوه‌ڕ و (تصور) ی ئیسلامی، كه له لای ئه‌وان بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نییه و، پێویسته لای وتاربێژ وسه‌ركرده‌و بانگخوازه قسه‌زانه‌كان كۆڵه‌كه‌ی هه‌موو كاركانیان بێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2017-11-29
هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره:(5)
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره:(5)
زمان پاراوی و توانای قسه كردن وڕه‌وانبێژی نیعمه‌تێكه سوپاسی خوای ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌زموون ده‌ریخستووه هه‌ندێك له سه‌ركرده‌ی ئیسلامی و وتاربێژی مزگه‌وته‌كان و ناوداره‌كانی كورد، عه‌یب و خاڵی لاوازیان له‌و تایبه‌تمه‌دنییه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه له بنچینه‌دا به‌هره‌یه، له‌وانه‌یه له كاتی درێژه‌پێدان به قسه و زاڵ بوونی عاتیفه به‌سه‌ر زانست و لۆجیك به‌سه‌ریاندا، نه‌ك هه‌ر وتارێكی پاریان له‌گه‌ڵ وتاری ئه‌مساڵیان پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر بێته‌وه، به‌ڵكو جاری وا هه‌یه له‌ناو یه‌ك وتاردا بڕگه‌كانی دژ به‌یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
عه‌ره‌ب وتوویانه:(رب ضارة نافعة ) منیش له داخی هه‌ندێ له‌و سه‌ركردانه‌ی نازانن له‌و نیعمه‌ته‌ی خوا سوود وه‌رگرن و گوتاریان بووه‌ته كۆمه‌ڵێك ختوكه‌دانی هه‌ستی خه‌ڵكی ساده زیاتر له‌وه‌ی په‌یامێكی به‌هێزی پشت ئه‌ستوور بێت به به‌ڵگه‌ی شه‌رعی و كرداری پێشینی چاك ، ده‌ڵێم: (رب نافعة ضارة).
إحسان برهان ا‌لدین
2017-11-29
هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره:(4)
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره:(4)
له یه‌ك كاتدا ته‌ماشای یه‌ك دیمه‌نی واقیعی، یه‌ك كۆمه‌ڵی سیاسی یان فیكری ، یه‌ك كه‌سایه‌تی ، یه‌ك حیزبی خاوه‌ن ئایدۆلوژیای دژ به به‌رنامه‌كه‌ت له دوو ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه مه‌كه، ئه‌گه‌ر كه‌سانێكت به خائین و به‌كرێگرته و بێ خێر بۆ دین و دونیا وه‌سف كرد له ڕوانگه‌یه‌كه‌وه، نابێت له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه ته‌ماشایه‌كی تری ئه‌رێنی ئه‌وان بكه‌یت و بببیته ڕاوێژكار بۆیان و به فریاگوزاریان بزانیت، ئه‌و كه‌سه‌ی دینه‌كه‌تی به‌لاوه پاش ماوه‌ی سه‌ده تاریكه‌كان بوو، شوێنكه‌وتوانیشی به‌لاوه بار بوو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به نموونه‌ی دواكه‌وتن ته‌ماشای كردن، تۆیش بۆت نییه جگه له ڕوانگه‌ی قورئان و سوننه‌ت له هیچ ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه ته‌ماشای ئه‌و بكه‌یت، پشت به‌كام به‌ڵگه‌ی شه‌رعی نه‌یارانی به‌رنامه‌كه‌ت به فریادڕه‌سی خه‌ڵكی ئه‌زانیت وله هه‌ستیارترین بواردا كه بواری بیروباوه‌ڕه پرسه‌كانیان لێ تێكه‌ڵ ئه‌كه‌یت؟ ئه‌گه‌ر كه‌سانێك سوور بوون له‌سه‌ر ڕوخانی دینه‌كه‌ت، له كوێی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ردا جێی ئه‌كه‌یته‌وه هیوایان پێ ببه‌ستی بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی دونیاكه‌ت، ئه‌ی ئه‌و دونیا‌م بۆ چییه له‌سه‌ر پاشماوه‌ی دینه‌كه‌م درووست ببێت؟
إحسان برهان ا‌لدین
2017-11-28
هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره: (3)
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره: (3)
ڕۆچوون له ته‌نزیركردن و به خه‌رجدانی ئامۆژگاری و به‌خشینه‌وه‌ی ڕاوێژ‌و مه‌شوره‌ت به كه‌سانێك كه تۆ به‌لایانه‌وه نه‌ك شیاوی بینینی ئه‌و ڕۆڵه نیت، به‌ڵكو وه‌ك مرۆڤێك شاییسته‌ی ژیانیش نیت و خۆت و دینه‌كه‌یشت به نمونه‌ی دواكه‌وتن ئه‌زانن، ئه‌و كاره‌ته خۆ سه‌رقاڵ كردنه به واقعێكی سیاسی ناله‌بار، كه سه‌رتاپای شێواوه و به كه‌ڵكی چاره‌سه‌ر نه‌ماوه، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س منه‌تت بزانێت و له بنچینه‌وه تۆی قبوڵ بێت، هه‌روه‌ها ڕاوێژ‌و مه‌شوره‌ته‌كانت بۆ ئه‌وان جۆرێكه له سه‌ركێشی ئایینی و خۆخزانه نێو ئه‌و واقعه - به هه‌ندێك پاساوی لاواز و ناشه‌رعی و نالۆجیكی - دواتریش دووچاری ئالووده‌بوون ده‌بیت به خراپییه‌كانییه‌وه، كه بێگومان كه‌س له به‌شداربووانی ئه‌و واقیعه سیاسیه نه له دینیان و نه له دونیایاندا سه‌لامه‌ت نابن.
ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ڕه‌حمی به كه‌سێك كرد و له‌و واقیعه دوور بوو، باشتره سوپاسی میهره‌بانی په‌روه‌ردگاری بكات له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته‌و، به چاوی سه‌ر و به‌چاوی عه‌قڵیش وردبێته‌وه و بیربكاته‌وه و، په‌ند و عیبره‌ت له‌وانه وه‌ربگرێت كه نگرۆی ئه‌و زه‌لكاوه بوونه و دونیا‌و دواڕۆژی خۆیانیان به ده‌ستی خۆیان له خۆیان تێكداوه، نه‌ك ئه‌ویش هه‌ر ڕۆژێك هه‌نگاوێك له‌و ئاگره نزیك بێته‌وه، تا كاتێك به خۆی ده‌زانێت به گڕی بێ به‌زه‌یی ئه‌و ئاگره سوتاوه.
إحسان برهان ا‌لدین
2017-11-27
هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره: (٢)
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره: (٢)
لە کاتێکدا كه‌سانێكی به‌رچاو له سەرکردە ئیسلامییەکان، لە قسەو وتارەکانیاندا ئەوەت بۆ دەردەکەوێت و وا تێدەگەی، کە کێشەیان لە گەڵ عەلمانی وقەومی ومارکسیەکاندا کێشەی بیروباوەڕ ومەنھەجە، چونکە ئەوان ئیسلامیان وەکو ڕێباز وبه‌رنامه‌ی ژیان بەلاوە قبوڵ نییه و به پاشماوه‌ی سه‌ده تاریكه‌كانی ئه‌زانن، ئیتر با ھەزار جار باسی چاکسازیش بکەن، کەچی ھەر ئه‌و سه‌ركرده‌و بانگخواز وكه‌سایه‌تییه بێ لایه‌نانه، بە زۆر وات لێ دەکەن بڵێیت کێشەکەیان له گه‌ل ئه‌واندا_ زیاتر _ کێشەیەکی تەکنیکی و ھونەرییە، بەڵکو جاروبار تووشی شۆکت دەکەن کاتێک نەک ھەر پشتگیری خۆیان بۆ ھەندێک لەوانە بە ڕۆژی ڕوناک نیشان ئەدەن و دووپات ئه‌كه‌نه‌وه، بەڵکو خەریکە دەبنە ڕاوێژکاریش بۆیان به (ئێمه ئێمه) قسە دەکەن و بە نەبرەیەکی یەکجار دڵسۆزانە مەشورەتیان پێشکەش ئەکەن به‌ڵكو هه‌ندێ جار له دڵسۆزیدا قوڕگیان پڕ ده‌بێت له گریان و غه‌م و ناسۆری خۆیان پێ ناشرێته‌وه له كاتی پرسه‌و ل دونیا ده‌رچوونی كه‌سێك له‌وان! ئەی ئەو جۆرە کەسانەی كه غه‌مبارم بۆ حاڵتان:
ئەو تێکەڵ و پێکەڵ کردنە ڕای خۆتانە و ئێوەش وەکو خۆتان ئازادن، به‌ڵام زەحمەت نەبێت ڕای قورئان لە سەر ئەو باسە چۆنە؟ ئەی لە سوننەتدا لەو بارەوە چ باسە، ئەی فەتوای زانایانی ئیسلام لەو بارەوە چییه؟
بەڕاستی لەم سەردەمە دەست گرتن بە دینەوە گەلێک قورس و دژوار بووە.
إحسان برهان ا‌لدین
٢٦_١١_٢٠١٧
هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره: (1)
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره: (1)
جیاكردنه‌وه‌ی دین و ژین له‌یه‌كتری ، یان جیاكردنه‌وه‌ی پێكه‌وه بوون له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی وبه‌رژه‌وه‌ندی ئاینی - گوایه دووشتی جیاواز بن - به‌هه‌ر ئیعتیبار‌و پاساوێك بێت، هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و لادانه له كه‌سی ناودار و گه‌وره‌وه ده‌ركه‌وێت باجه‌كه‌شی بۆ خۆی و ئه‌وانه‌ش كه به هۆی ئه‌و تووشی ئه‌و هه‌ڵه‌و لادانه ئه‌بن - كه هه‌ڵه‌یه‌كه له بواری عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕ - به هه‌مان شێوه گه‌وره ئه‌بێت و شوێنه‌واره‌كه‌شی نه‌خوازراو ئه‌بێت، چونكه كه‌سه ساده‌كان ڕه‌نگه بڵێن: قابیله مامۆستا فڵان ده‌ركی به‌وه نه‌كردبێت؟ به‌ڵێ زۆر قابیله‌و كه‌سیش نابێت به سه‌روسیما و قسه‌ی زل و لێدوانی سه‌رنج ڕاكێش و قسه‌ی عاتیفی و تێكه‌ڵ كردنی حه‌ق و ناحه‌ق فریو بخوات، چونكه له دیدی موسوڵمانه‌وه حه‌ق ئه‌وه‌یه كه له قورئان و سوننه‌تدا هاتبێت، یان له‌گه‌ڵیدا تێكنه‌گیرێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2017-11-25
2021-10-19
2018-04-10
2018-04-07
2024-03-08
2023-11-15
2023-11-29
2024-05-23