العربیة
/هه‌ڵه‌ی دیاره‌كان دیاره‌/
هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره‌:(6)
: 390
2018-04-10
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره‌:(6) ناڕوونی له‌ دیدو تێڕوانین و، جوان ده‌رنه‌خستنی سنوره‌كانی شه‌رعی خوا و، به‌ ئاشكرا تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ كردنی چه‌مكه‌كان به‌سه‌ر یه‌كدا و، قسه‌كردن له‌ پرسی گه‌وره‌ به‌بێ (تثبت) و زانستی پێویست، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ بیروباوه‌ڕ و یه‌كخواپه‌رستن و وه‌لائوبه‌رائه‌وه‌ هه‌یه‌‌، هه‌بوونی ئه‌م دیاردانه‌ له‌لای هه‌ر سه‌ركرده‌و بانگخوازو ناودارێك، نیشانه‌ی شپرزی فیكری و نامه‌نهه‌جییه‌ته‌. نامه‌نهه‌جییه‌تیش گه‌وره‌ترین خۆره‌ و پوچه‌ڵكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانی ناوداران له‌ پێناو چاكسازیدا، جا ئه‌گه‌ر هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و نامه‌نهه‌جییه‌ته‌ (كه‌ ئه‌وه‌ش شیكردنه‌وه‌ی زۆری ئه‌وێت وئێره‌ جێگه‌ی نییه‌) كه‌سه‌كه‌ به‌هره‌ی خیتابه‌ت و توانای قسه‌ و سه‌رنج ڕاكێشانی جه‌ماوه‌ریشی هه‌بوو، كه‌واته‌ هۆكاره‌كانی كاریگه‌ربوونی وه‌كو كه‌سێكی زانا و متمانه‌ پێكراو له‌ده‌ستداوه‌، چونكه‌ عیبره‌ت به‌ واتاو ناوه‌ڕۆكی گوتاره‌كه‌یه‌و ئه‌ندازه‌ی ڕێككه‌وتنی له‌ گه‌ڵ بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕدا، نه‌ك ڕواڵه‌ت و شێوازی سه‌رنجڕاكێشی ده‌ربڕینه‌كه‌ كه‌ ئه‌وه‌ هۆكاری بایه‌خدانی یه‌كه‌می خه‌ڵكییه‌، بۆیه‌ زۆرێك له‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ دواجار ئه‌وه‌ی كه‌ بۆیان ده‌مێنێته‌وه‌ خۆشه‌ویستی كاتی بێ سوودی هیچ تیابه‌سه‌رنه‌بووی خه‌ڵكی ساده‌یه‌، كه‌ ئه‌وان له‌ ڕاستیدا ته‌نها شێوازی قسه‌كان و ڕواڵه‌تی ده‌ربرینه‌كان و زانیاری وژماره‌كانی نێو وتاره‌كان سه‌رسامیان ده‌كات، به‌ده‌ر له‌ ڕه‌هه‌نده‌كانی بیروباوه‌ڕ و (تصور) ی ئیسلامی، كه‌ له‌ لای ئه‌وان بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نییه‌ و، پێویسته‌ لای وتاربێژ وسه‌ركرده‌و بانگخوازه‌ قسه‌زانه‌كان كۆڵه‌كه‌ی هه‌موو كاركانیان بێت. إحسان برهان الدین 2017-11-29