العربیة
/هه‌ڵه‌ی دیاره‌كان دیاره‌/
هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره‌:(7) (شوهره‌ت تاقیكردنه‌وه‌یه‌)
: 381
2018-04-10
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره‌:(7) شوهره‌ت تاقیكردنه‌وه‌یه‌ ڕه‌نگه‌ ناوبانگ ده‌ركردن هیوا و خولیای زۆر كه‌س بێت كه‌وا كۆشش و ته‌قه‌لای بۆ بكه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز شوهره‌ت بێ مه‌ترسی نییه‌ له‌ سه‌ر دین و ژینی مرۆڤه‌كان، ناوبانگ ده‌ركردن ئه‌گه‌ر نه‌تكاته‌ كۆیله‌ی ده‌سه‌ڵات - بێ ئه‌وه‌ی به‌ خۆت بزانیت - به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان ده‌تكاته‌ دیلی شه‌قام و وابه‌سته‌ی خه‌ڵكی ساده‌ و هه‌وڵدان بۆ ڕازیكردنیان، كاتێك به‌ خۆت ده‌زانیت له‌ ناخته‌وه‌ پاڵنه‌رێك پاڵت ده‌نێت بۆ ڕازی كردنی ئه‌و حه‌شاماته‌، كه‌ ته‌نها له‌و ساته‌ی قسه‌كانت ئاڕاسته‌ی عاتیفه‌یان ده‌كه‌یت به‌لایانه‌وه‌ بایه‌خت هه‌یه‌، یان كاتێك باسی بارودۆخیكی سیاسی و واقیعی ئه‌كه‌یت كه‌ ئه‌وان به‌ ده‌ستییه‌وه‌ ئه‌ناڵێنن، له‌ گه‌رمه‌ی په‌رۆشیدا بۆ ڕازی كردنی ئه‌وان، ڕه‌زامه‌ندی خوا - به‌ زمانی حاڵ وكردار - ده‌كه‌وێته‌ دوای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وانه‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ له‌ فه‌رمووده‌كاندا به‌نده‌ نه‌ناسراوه‌ له‌ خوا ترسه‌كانی په‌روه‌ردگار، فه‌زڵیان دراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌ستێره‌ی شاشه‌كاندا كه‌: ده‌یانه‌وێت له‌ دونیای وه‌همدا سازش له‌ نێوان حه‌ق و ناحه‌قدا بكه‌ن. له‌ ده‌سه‌ڵات بده‌ن وموغازه‌له‌شی بكه‌ن وهاوكات دڵیشیان پێی بسوتێت. عه‌قیده‌ی پاك ڕوون بكه‌نه‌وه‌و له‌ هه‌مان كاتدا سه‌رپێچیشی بكه‌ن‌ به‌ ده‌ربڕینی پشتگیری و خۆشه‌ویستی بۆ به‌شێك له‌ نه‌یارانی ئه‌و عه‌قیده‌و بیروباوه‌ره‌. توند بون به‌رانبه‌ر ناحه‌زانی ئیسلام و خۆشویستن و جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ندێكان و سۆز ده‌ربڕین بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كه‌سایه‌تی لاده‌ر و لاڕێی و له‌خشته‌به‌رانی خه‌ڵكی. لیستێك له‌ (تناقضات) سه‌ره‌تای هه‌یه‌ و كۆتایی دیار نییه‌. به‌ ڕاستی شوهره‌ت خراپه‌! ناچارت ده‌كات له‌ یه‌ك كاتدا له‌ ناڵیش و له‌ بزماریش بده‌یت! خوایه‌.. ئه‌گه‌ر شوهره‌ت ئاوهایه‌‌، به‌ خۆشه‌ویستانی خۆتی نه‌ده‌یت، چونكه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌، فیتنه‌یه‌، به‌ڵایه‌. إحسان برهان الدین   2017-11-30