العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
( من لم يهتمَّ بأمر المسلمين فليس منهم ) ئه‌مه‌ش (صحيح) نييه‌:25
: 771
2018-04-12

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:25 ( من لم يهتمَّ بأمر المسلمين فليس منهم ) ئه‌مه‌ش (صحيح) نييه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌ يه‌كێكه‌ له‌ فه‌رمووده‌ به‌باوبانگ و مه‌شهوره‌كان، له‌ كۆمه‌ڵێك له‌ هاوه‌ڵانه‌وه‌ ده‌يگێڕنه‌وه‌، به‌ڵام سه‌رجه‌م ڕێگه‌كانى - وه‌كو محمد صالح المنجد ده‌ڵێت - مونكه‌ره‌و زۆر لاوازه‌، چونكه‌ هه‌ر ڕێگه‌يه‌كى و كه‌سێكى قسه‌ له‌سه‌ر كراو بووه‌ته‌ كێشه‌ بۆ سه‌نه‌ده‌كه‌ى: 1- عن حذيفة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال : ( من أصبح والدنيا أكبر همه فليس من الله في شيء ، ومن لم يتق الله فليس من الله في شيء ، ومن لم يهتم للمسلمين عامة فليس منهم ) الحاكم له‌ "المستدرك" (4/352) وابن الجوزي له‌ كتێبى "الموضوعات" (3/132) ڕيوايه‌تيان كردووه‌، كێشه‌ى ئه‌م سه‌نه‌ده‌ كه‌سێكه‌ ناوى(إسحاق بن بشر) له‌ "ميزان الاعتدال" (1/184) : دا ده‌رباره‌ى هاتووه‌:" قال ابن حبان: لا يحل حديثه إلا على جهة التعجب .واته‌: درووست نييه‌ فه‌رمووده‌ له‌ ڕێگه‌ى ئه‌مئيسحاقه‌وه‌ بگێڕدرێته‌وه‌ مه‌گه‌ر له‌ ڕووى سه‌رسوڕمان نه‌بێت.. وقال الدارقطني فه‌رموويه‌تى: كذاب متروك ، واته‌: درۆزنه‌و فه‌رمووده‌ناسان وازيان لێ هێناوه‌. يروي العظائم عن ابن إسحاق وابن جريج والثوري..واته‌: شتى زۆر ناڕه‌وا ده‌گه‌ێڕێته‌وه‌ له‌و ابن اسحق و.... هه‌ر بۆيه‌ الذهبي له‌ كتێبى "التلخيص" دا فه‌رموويه‌تى: " أحسب الخبر موضوعا " اواته‌: پێم وايه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌و درۆو هه‌ڵبه‌ستراو بيت. ابن الجوزي ش فه‌رموويه‌تى: " هذا حديث لا يصح ، والمتهم به إسحاق " واته‌: ئه‌م فه‌رمووده‌ ڕاست نييه‌ و تۆمه‌تبار تيێدا ئيسحاقه‌.. هه‌روه‌ها (العراقي) له‌ كتێبى "تخريج الإحياء" (2/180) به‌ ضعيف ى داناوه‌. 2- له‌ ڕێگه‌يه‌كى تره‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ أبي العالية له‌ حذيفة ى ده‌گێڕێته‌وه‌، ئه‌وه‌يان الطبراني له‌ "المعجم الأوسط" (7/270) "والصغير" (2/131) ڕيوايه‌تى كردووه‌، هه‌ر له‌ ڕێگه‌ى ئه‌ويشه‌وه‌ أبو نعيم له‌ "أخبار أصبهان" (2/252) : له‌ ڕێگه‌ى عبد الله بن أبي جعفر الرازي ، له‌ باوكى ،له‌ الربيع ، له‌ أبي العالية ده‌يگێڕێته‌وه‌ . الطبراني فه‌رموويه‌تى : ئه‌م ئيسناده‌ ته‌نها له‌ ڕێگه‌ى (عبد الله بن أبي جعفر الرازي) هاتووه‌و، سه‌نه‌ده‌كه‌شى زه‌عيف و مونكه‌ره‌ . ژياننامه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ش بڕوانه‌ له‌: "تهذيب التهذيب" (12/57) وفي (5/177) ڕێگه‌يه‌كى ترى هه‌يه‌ السيوطي له‌ "اللآلئ المصنوعة" (2/266) ده‌يگێڕێته‌وه‌،و الشيخ الألباني ئه‌و سه‌نه‌ده‌ى به‌ لاواز ناساندووه‌ به‌ هۆى ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ى له‌ سه‌نه‌ده‌يدا هه‌يه‌، هه‌روه‌ها نه‌ناسراويشى تيدايه‌ . 2- له‌ فه‌رمووده‌ى عبد الله بن مسعود ڕه‌زاى خواى لێبێت هاتووه‌ كه‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى : ( من أصبح وهمه غير الله عز وجل فليس من الله في شيء ، ومن لم يهتم للمسلمين فليس منهم ) ئه‌م ڕيوايه‌ته‌ له‌ الحاكم في "المستدرك" (4/356) وأبو عبد الله الدقاق في "مجلس إملاء في رؤية الله" (رقم/396) وابن بشران في "الأمالي" (رقم/395) گێڕدراوه‌ته‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ى: إسحاق بن بشر ، كه‌ ئه‌و ئيسحاقه‌ زۆر تۆمه‌تبار كراوه‌ الذهبي له‌ " تلخيص المستدرك " فه‌رموويه‌تى: إسحاق ومقاتل ليسا بثقتين ولا صادقين .واته‌: اسحق..نه‌ جێگاى متمانه‌يه‌و نه‌ڕاستگۆيه‌. 3- له‌ فه‌رمووده‌ى أبي ذر ڕه‌زاى خواى لێبێت پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى: ( من أصبح وهمه الدنيا فليس من الله في شيء ، ومن لم يهتم بأمر المسلمين فليس منهم ، ومن أعطى الذلة من نفسه طائعا غير مكره فليس منا ) الطبراني له‌ "المعجم الأوسط" (1/29) له‌ ڕێگه‌ى يزيد بن ربيعة ، له‌ أبي الأشعث الصنعاني ، له‌ أبي عثمان النهدي ، له‌ أبي ذرله‌و ڕێگه‌وه‌ .به‌م ئيسناده‌شه‌ هه‌ر مونكه‌ره‌، چونكه‌ كه‌سێكى تيدايه‌ ناوى ( يزيد بن ربيعة الرحبي) :بوخاري ده‌رباره‌ى فه‌رموويه‌تى: أحاديثه مناكير . النسائي : متروك . بڕوانه‌:"ميزان الاعتدال" (4/422) ، هه‌ر بۆيه‌ الهيثمي له‌ كتيبى "مجمع الزوائد" (10/433) به‌ ضعيف ى داناوه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ العراقي له‌ "تخريج الإحياء" (2/180). 4- له‌فه‌رمووده‌ى أنس بن مالك ڕه‌زاى خواى لێبێت پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى :( من أصبح وهمه غير الله فليس من الله ، ومن أصبح لا يهتم للمسلمين فليس منهم ) ابن عدي له‌ كتێبى "الكامل" (7/67) ، البيهقي له‌ كتێبى "شعب الإيمان" (7/361) له‌ ڕێگه‌ى (وهب بن راشد) ئه‌مه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ ئيسنادێكى مونكه‌ره‌، چونكه‌ زانايان ده‌رباره‌ى ئه‌و وه‌هبه‌ فه‌رموويانه‌: الدارقطني : متروك ، واته‌: فه‌رمووده‌ناسان وازيان لێيى هێناوه‌و شتى لێ وه‌رناگرن، ابن حبان : لا يحل الاحتجاج به بحال .واته‌: به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ناشێت بۆ به‌ڵگه‌ و نابێت فه‌رمووده‌ى لێوره‌گيردرێت "ميزان الاعتدال" (4/352) البيهقي فه‌رموويه‌تى: إسناده ضعيف . واته‌:ئيسناده‌كه‌ى لاوازه‌..هه‌روه‌ها سه‌نه‌ده‌كه‌ كه‌سيكى ترى تێدايه‌ ئه‌ويش هه‌ر تۆمه‌تباره‌ به‌ ناوى( فرقد السبخي) ضعيف ه‌ وهه‌ڵه‌ى زۆره‌ . هه‌موو ڕێگه‌كانى ئه‌م فه‌رمووده‌ لاوازن و ناشێن بۆ متمانه‌ پيكردن، به‌م شێوه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، فره‌يى ڕێگه‌كانى فه‌رمووده‌كه‌ به‌ هيزى ناكاته‌وه‌، بۆيه‌ درووست نييه‌ بدرێت پال پيغه‌مبه‌ر صلى اللهعليه وسلم، الألباني له‌ "السلسلة الضعيفة" (ژماره‌/309-312) هه‌موو ڕێگه‌كانى ئه‌م فه‌رمووده‌ى به‌ لاواز داناوه‌. به‌ڵام له‌ جياتى ئه‌م فه‌رمووده‌ كه‌ ئه‌سڵێكى ڕاست و درووستى نييه‌، ده‌كرێت ئاماژه‌ بۆ فه‌رمووده‌ى خواى گه‌وره‌ بكرێت:( إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ ) الحجرات/10 ، يان به‌و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم : ( مَثَلُ الْمُؤْمِنِينَ فِي تَوَادِّهِمْ وَتَرَاحُمِهِمْ وَتَعَاطُفِهِمْ مَثَلُ الْجَسَدِ إِذَا اشْتَكَى مِنْهُ عُضْوٌ تَدَاعَى لَهُ سَائِرُ الْجَسَدِ بِالسَّهَرِ وَالْحُمَّى ) رواه البخاري (6011) ومسلم (2586) ئه‌م ته‌خريجه‌ محمد صالح المنجد كردوويه‌تى ومن كردوومه‌ به‌ كوردى. إحسان برهان الدين حسان برهان الدين 10-شعبان-1438 2017-5-6 سلێمانى