/هه‌ڵه‌ی دیاره‌كان دیاره/

هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره: (1)
: 436
2018-04-10
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره: (1)
جیاكردنه‌وه‌ی دین و ژین له‌یه‌كتری ، یان جیاكردنه‌وه‌ی پێكه‌وه بوون له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی وبه‌رژه‌وه‌ندی ئاینی - گوایه دووشتی جیاواز بن - به‌هه‌ر ئیعتیبار‌و پاساوێك بێت، هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و لادانه له كه‌سی ناودار و گه‌وره‌وه ده‌ركه‌وێت باجه‌كه‌شی بۆ خۆی و ئه‌وانه‌ش كه به هۆی ئه‌و تووشی ئه‌و هه‌ڵه‌و لادانه ئه‌بن - كه هه‌ڵه‌یه‌كه له بواری عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕ - به هه‌مان شێوه گه‌وره ئه‌بێت و شوێنه‌واره‌كه‌شی نه‌خوازراو ئه‌بێت، چونكه كه‌سه ساده‌كان ڕه‌نگه بڵێن: قابیله مامۆستا فڵان ده‌ركی به‌وه نه‌كردبێت؟ به‌ڵێ زۆر قابیله‌و كه‌سیش نابێت به سه‌روسیما و قسه‌ی زل و لێدوانی سه‌رنج ڕاكێش و قسه‌ی عاتیفی و تێكه‌ڵ كردنی حه‌ق و ناحه‌ق فریو بخوات، چونكه له دیدی موسوڵمانه‌وه حه‌ق ئه‌وه‌یه كه له قورئان و سوننه‌تدا هاتبێت، یان له‌گه‌ڵیدا تێكنه‌گیرێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2017-11-25

2018-04-14

2024-05-28

2024-12-25

2024-03-26

2021-10-18

2020-02-11